مەسعود بەرزانى چاكى مەكە باخراپ نەبێت، پەیامێكیش بۆ كۆیلەكانى
Tuesday, 10/02/2009, 12:00
"وەك خۆت بیر بكەرەوە، نەك وەك بەرامبەرەكەت" بۆ قەڵەم خوار و چڵكاو خۆرەكانى دەسەڵات
بە پێى ئەو بەڵگە و كتێبانەى ئێستا بۆ نەوەى نوێ بوونەتە بەڵگە و بۆمان بوونەتە بەڵگەى نەقڵى، لە پەنا ئەو بەڵگە نەقڵیانەدا گەر بە عەقڵ و دوور لە سۆز و بیركردنەوەیەكى تەسكى حیزبى و بەرژەوەندییانە بیر بكەینەوە، ئەوكات دەگەیتە ئەو رایەى كە خۆت وەك مرۆڤ بڕیار بە سەر بابەت و رووداوە باش و خراپەكاندا دەدەیت، گەر هاتوو وەك بەرامبەرەكەت بیرتكردەوە، ئەوكات جگە لە مرۆڤێكى بە (رۆبۆت)كراو لە پێستى مرۆڤدا چیتر نیت، (تۆ بیر ناكەیتەوە، كەواتە تۆ نیت، من بیر دەكەمەوە، كەواتە من هەم)، هەردەم بەهاى ئازادى و جوانى بۆ جیهان بینى لە مێشكى كەسانى جواندایە، نەك لە مێشكى تەپیو و لە قاڵب دراوەكانى حیزب، سەمەرەتر لەوە كۆیلەى حیزبێكى خێڵەكی و بەربەرى وەك پ.د.ك بیت!
رەنگە بپرسن كە من ساڵانێك دواى ئەو پارتە كەوتووم و پێشمەرگەیان بووم، ئێستاش ئاوارەى شەڕى نەگریسى ناوخۆم لە شارى هەولێر و لە ساتە ناهەموارەكانى پارتیدا لەگەڵیاندا بووم؟! پەیشمان نیم لە هەر كارێك كە كردبێتم، ئەو كەسانەى كە لێمەوە نزیكن گەواهى دەرى ئەو راستیەن، كە هەرگیز كەس نەیتوانیوە من بكاتە پرد و رۆبۆتێك چ بۆ شەخس چ بۆ حیزبێك، بەندە هەردەم لە شتە نەگریس و نا راست و نا دادپەروەریەكان سەرى ئەرێنیم بۆ هیچ كەس و لایەنێك دانەنەواندووە و داشى نانەوێنم و بەڵێى ناڕاست و خۆ بردنەپێشیش بۆ هیچ كەس و لایەنێك ناكەم.
من خێڵانم جیا لەو خێڵانانەى كە هەن، یاخیم لەو دەسەڵاتە بۆگەنەى كە براى من و هەزاران برا و مێرد و كوڕى ئەم میللەتەى لە پێناو مانەوە و مەرامە شەخسیەكانى خۆیان بەكوشتیان دان و دواتریش لە برى دەس هێنان بەسەر منداڵە شەهیدەكان و هاوكارى كردنیان، بۆ كارى جنسى كردنیانە ئالەت و حەزە ناوگەڵیەكانى خۆیانیان پێ دادەمركاندنەوە. ئەگەر ئافرەتێكى جەزائیرى لە لایەن فەرەنسیەكانەوە دەستدرێژى سێكسی بكرایەتە سەر، ئەوا شۆڕشگێڕە جەزائیریەكان پێشبڕكێیان بوو لەسەر ئەوەى كەوا كام لە شۆڕشگێڕەكان ئەو ئافرەتە مارە بكات، ئەمەش لە پێناو كڕینەوەى ئابڕووى نەتەوەكەیان، لێ وەك یەكێك لە بەرپرسەك باڵاكانى ناو خودى پارتى پێى وتم: "رۆڵە شۆڕشى گوڵان شۆڕشى (گونان) بوو، تاكە شۆڕش كە پاك بووبێت تەنها ئەیلوول بووە"، ئەم قسەیە گەواهیدەرى ئەو راستیەن كە لە دواى شۆڕشى ئەیلوول زۆربەى بەرپرس و كادیرەكانى پ.د.ك شۆڕشى بۆ ئازادى (ناوگەڵ) كردووە، نەك بۆ ئازادى نیشتیمان، هەر بۆنموونە بەرپرسێكى تر گێڕایەوە و گوتى: "كاتى خۆى لە سەردەمى شاخ، بۆ گواستنەوەى چەك و تەقەمەنیەكان گوێدرێژ و ماینمان بەكار دەهێنا، من رۆژانە سەیرى ماین و گوێدرێژەكانم دەكرد، هەستم دەكرد كە كلكى ماینەكە رۆژانە تاڵە موەكانى كەم دەبنەوە، بۆیە هەستم بەوە كرد كە شتێك هەیە، تا رۆژێكیان سوێنم خوارد، كە ئەو ماینە پێشمەرگەیەكى بە بڕنەوێكى وەسەتەوە دەبێت"، جوان دەڕۆینەوە شۆڕشگێڕەكانى دوێنێ و جەبەڕوتەكانى ئەمڕۆ!
ئێستاش ئەو پارتەى كە مەسعود دڵى پێى خۆشە و پێى وایە كە بە هەمان نەهج و میتۆدى سەردەمى دامەزراندنى رێدەكات، نەخێر لێرەوە پێت دەڵێم پارتەكەت تژیە لە كەسانى بودەڵە و شەهوانى، زۆر كەمن ئەو ئەندام و كادیرانەت كە نەهج و میتۆدە پاكەكەى جاران پیادە دەكەن، كە ئەوانیش كەمینەن و لە ئاپۆڕاى گەندەڵان و مشەخۆران بزر بوون، كورد گوتەنى "بە چەند خونچە گوڵێك بەهار نایەت"، بگرە پارتى وەك بەڕەیەكى كۆنى لێ هاتووە و تەنانەت مەسعودیش ناتوانێت بۆ چاكسازى دەستى بداتێ، كە وەك ئەو چەند زانیارییانەى كە بە دەستم گەیشتوون، چونكە دەزانێت هێندە پواوە هەرچۆن لێى بنەوێت لە هەزار لاوە پارچە پارچە دەبێت، جا بۆیە بە مەسعود بەرزانى دەڵێم: "چاكى مەكە با خراپ نەبێت".
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست