کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


مه‌سعود بارزانی له‌ ترسی تێداچوونی پاره‌کانی به‌ هه‌ڵه‌داوان خۆی گه‌یانده‌ ئه‌وروپا

Monday, 02/03/2009, 12:00

3659 بینراوە


به‌‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ‌له ‌ئیتاڵیاوه‌ پێمان گه‌یشتوه، که ‌مه‌به‌ستیی گه‌شتی ئه‌مجاره‌ی مه‌سعود بارزانیی بۆ چه‌ند وڵاتێکی ئه‌وروپا، هه‌روه‌ها چوونی بۆ ڤاتیکان، هۆکار‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی، که‌ له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا به‌ مه‌سعود ڕاگه‌یه‌ندراوه‌، که‌ مه‌ترسی ئه‌وه‌ هه‌یه‌ ده‌ست به‌سه‌ر پاره‌کانیاندا بگیرێت، به‌تایبه‌تیی ئه‌و پاره‌ زۆره‌ی که‌ له‌ بانکه‌کانی ئه‌وروپادا خۆی و بنه‌ماڵه‌که‌ی دیانناون و به‌ لێشاو به‌رده‌وام هه‌موو مانگێک به‌ ملیۆنه‌ها دۆلار له‌ کوردستانه‌وه‌ ده‌نێردرنه‌‌ ده‌ره‌وه‌، جگه‌ له‌وه‌ش ئیستا هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی مافیا و ده‌سه‌لاتی ناڕه‌وای کوردیی دڵنیا بووه‌ که‌ ئه‌مه‌ریکا ئه‌مجاره‌ش پشت ده‌کاته‌وه‌ کورد و به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و دوو بنه‌ماڵه‌یهش که‌وتۆته‌ مه‌ترسییه‌وه‌‌، به‌تایبه‌تیی مه‌ترسی ئه‌وه‌ش زیادی کردوه‌ که‌ سوپای عێراق له ‌ئاینده‌یه‌کی نزیکدا بگه‌ڕێته‌وه ‌بۆ کوردستان، به‌مه‌ ده‌سه‌ڵاتی ‌بارزانی و تاڵه‌بانی ته‌سکتر ده‌بێته‌وه ‌و هیچ وڵاتێکیش پشتیوانی له‌ ده‌سه‌ڵاتی کوردی ناکات، چونکه‌ ئه‌م دوو خائینه ‌له‌ سه‌ر سیستێمێکی هێنده‌ دیکتاتۆرانه‌ و ناشرین ڕه‌فتارده‌که‌ن هیچ وڵاتێک ئاماده‌نییه‌ داکۆکی لێبکات، بۆیه ‌بارزانی داوای یارمه‌تی له‌ پیاوانی ئاینی ڤاتیکان ده‌کات، که‌ بکه‌وێته‌ نێوانه‌وه‌ و له‌لای ئه‌مه‌ریکا ڕووی ڕه‌شی ئه‌مانه‌ سپیی بکاته‌وه‌ و ‌ئیداره‌ی ئۆباما ڕازی بکات ئه‌گه‌ر داکۆکی له‌ ناوچه ‌دابڕاوه‌کانی وه‌ک که‌رکوک و شوێنه‌کانی تر ناکات، هیچ نه‌بێت نه‌هێڵێت سوپای عێراق بگه‌ڕێته‌وه‌ کوردستان و جێگه‌یان له‌ق بکات.
کوردستانپۆست: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بانکه‌کانی ئه‌وروپا بووه ‌‌به‌جێگه‌ی شۆرینه‌وه‌ی پاره ‌و سه‌رمایه‌ی بێ ناونیشانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی، بۆیه‌ کوردستان پۆست به‌هاوکاری چه‌ند که‌سایه‌تییه‌کی بیانی زیاتر له‌یه‌ک ساڵ ده‌بێت له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه‌ بڕوا به‌ بانکه‌کانی ئه‌وروپا بهێنێت، به‌وه‌ی ئه‌و پارانه‌ی له‌کوردستانه‌وه ‌ده‌گه‌نه ‌ئه‌وروپا‌ پاره‌ی دزراوی میلله‌ت و پاره‌ی فرۆشتنی ماده‌ هۆشبه‌ره‌کانه‌، بۆیه ‌چه‌ند جارێک باسی کێڵگه‌ی مخدراتی فازڵ میرانیمان کردووه، ‌به‌ڵام ئێستا‌ خۆشبه‌ختانه ‌هه‌وڵه‌که‌مان به‌ڕێژه‌یه‌کی باش گه‌یشتۆته‌ جێگه‌ی خۆی و ماوه‌یه‌که ‌بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ئاگادار کراوه‌ته‌وه، ‌که ‌ده‌بێت پاره‌کانیان له ‌ئه‌وروپا بگوازنه‌وه‌، ئه‌گینا ئه‌و بانکانه ‌به‌رپرسیارێتی ئه‌و پاره‌ زۆره‌‌ هه‌ڵناگرن که‌له ‌بانکه‌کاندا دایان ناوه، به‌تایبه‌تیی ده‌بینن، به‌رده‌وام ‌ئه‌م لاو ئه‌ولای پێده‌که‌ن و له‌م بانکه‌وه‌ ده‌یگوێزنه‌وه‌ بۆ ئه‌و بانی تر.
ئێمه ‌وه‌ک کوردستانپۆست له‌گه‌ڵ چه‌ند که‌سایه‌تیه‌کی بیانی له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌داین که‌ هه‌موو ڕێگاکانی گواستنه‌وه‌ی پاره ‌له ‌هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی بگرین، چونکه‌ هه‌تا ئێستا زیاتر له ویستگه‌ی یه‌که‌می پاره‌که‌یان وڵاتانی قه‌ته‌ر، دووبه‌ی، هه‌روه‌ها له‌ ئه‌وروپاش: به‌ریتانیا، نه‌مسا، ئیتاڵیا و ئه‌ڵمانیا و هۆڵه‌ندایه‌، پاشان له ‌ڕێگه‌ی ئه‌م بانکانه‌وه‌ ده‌گوازرێنه‌وه‌ بۆ وڵاتانی تری وه‌ک ئه‌مه‌ریکا، که‌نه‌دا، ئیسرائیل، ئوسترالیا، ماڵتا و نیوزلاندا. مه‌به‌ستی ئێمه‌ له‌م کاره‌ ئه‌وه‌یه ‌بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م دوو بنه‌ماڵه‌یه‌ که‌ سه‌رمایه‌کانیان تا بێت که‌ڵه‌که ‌ده‌که‌ن، که‌ تا بێت زیاد ده‌کاتو میلله‌تیی کوردیش تا بێت هه‌ژار ده‌بێت، ئه‌گه‌ر دوێنی پاره‌ی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی پێنج شه‌ش ملیارد بووه‌، به‌بێ گومان ئه‌مڕۆ ‌ڕوو له‌ زیادبوونه‌، ئه‌مڕۆ به‌ ده‌یان ‌ملیارد دۆلار مه‌زه‌نده ‌ده‌کرێت، بۆ نموونه‌ وه‌ک زانیاریمان ده‌ست که‌وتووه‌، که‌ به‌ته‌نها له‌ مانگی جه‌نیوه‌ری زیاتر له ‌ملیۆن ئێورۆ، گه‌یشته‌ ئه‌ڵمانیا و ئیتاڵیا. ئێمه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ین ‌ئه‌و پارانه ‌ده‌ستیان به‌سه‌ردا بگیرێت و پاشان له ‌ڕێگه‌ی ڕێکخراوه ‌مه‌ده‌نیه ‌بێلایه‌نه‌کانه‌وه ‌بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ خه‌ڵکی کوردستان و به‌و پارانه ‌له ‌کوردستان چه‌ندین کارگه‌ی به‌رهه‌مهێنان بکرێته‌وه ‌و ئیش بۆ بێکاره‌کانی کوردستان دابین بکات، نه‌ک ئه‌م چه‌ته ‌و دزه ‌بێئابڕوانه‌ی بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود و تاڵه‌بانی له ‌بانکه‌کانی ئه‌وروپادا دایبنێن و خزمه‌تی سه‌رمایه‌گوزاریی خۆیانی پێبکه‌ن.
جێی به‌بیرهێنانه‌وه‌یه، کاتی خۆی‌ ‌شای ئێران زۆر پاره‌ی له‌و جۆره‌ی هه‌نارده ‌بانکه‌کانی ئه‌وروپا، به‌ڵام دواتر ئه‌و پارانه ‌له‌لایه‌ن بانکه‌کانه‌وه‌ ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرا. ئه‌و پارانه‌ی که ‌بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود بارزانی و تاڵه‌بانی له‌خه‌ڵکی کوردستانی ده‌دزن، تا بێت زۆر ده‌بێت و بۆته‌ جێگای سه‌رنجڕاکێشانی هه‌موو بانکه‌کانی دنیا،
دیسان ئه‌و هه‌واڵه‌ی که‌ ده‌ست کوردستانپۆست که‌وتووه‌، مه‌به‌ستی مه‌سعود بارزانی له‌ سه‌ردانه‌که‌ی بۆ ئیتاڵیا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌شه‌ که‌ بانکه‌کانی ئیتاڵی رازی بکات تا پاره‌کانیان له‌ ئه‌ڵمانیا و هۆڵه‌ندا چه‌ند وڵاتێکی ئه‌وروپی دیکه‌ بگوێزێته‌وه‌ بۆ ئیتاڵیان، چونکه‌ له‌ ماوه‌یه‌کی نزیکدا وا بڕیاره‌ پاره‌کانیان له‌و وڵاتانه ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیرێت، به‌تایبه‌تی حکومه‌تی عێراقی فشارێکی‌ زۆری خستۆته‌ سه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌ و له‌ راستیی مه‌سه‌له‌که‌ ئاگاداری کردوونه‌ته‌وه‌.
کوردستانپۆست به‌دواداچوونی زیاتر ده‌کات، هه‌روه‌ها نامه‌یه‌کیشمان ئاراسته‌ی فاتیکان کردووه و پێناسه‌ی ته‌واوی ده‌سه‌لاتی دزیی بنه‌ماڵه‌ی کوردییمان کردووه‌، به‌و هیوایه‌ی پاپای فاتیکان زیاتر که‌سایه‌تیی مه‌سعود بناسێت و بڕیاری سه‌ردانی سه‌ری ڕه‌ش نه‌دات.



چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)