یەك ملوێن دۆلارەكە بۆ وان بوو یان بۆ ئەردۆغان؟!!
Tuesday, 01/11/2011, 12:00
ئەوەی لە شاری وانی باكوری كوردستان رویدا لە دوای بومەلەرزەكە زۆر كەسی خاوەن ویژدانی توشی سەرسوڕمان كرد، بێگومان روداوەكە كارەساتێكی سروشتی پڕ لەخەم وئازاربووكە هەزاران كەس بونەقوربانی ، بەڵام ئەوەی لەو كارە ساتە سروشتییە كارەساتتربوو هەڵوێستی دوژمنكارانەو نامرۆڤانەی حكومەتەكەی ئەكەپەوهەندێ شۆڤێنی ونەتەوە پەرستی تورك بوو، لەراستیدا بە دەنگەوە نەچون وبێخەمی و بێباكی لەئاست كارەساتێكی بەوشێوەیە دا هێڵی دوژمنكاریش تێپەڕ دەكات ، لەوەش نامرۆڤانەترخۆشحاڵبونی ئەو توركە خۆپەرستانە بوو كە لە هەندێ تی ڤی و سایتی ئەلیكترونی توركیاوە بەدیكرا، هەر لە دوای كارەساتەكەوە و لەرۆژی یەكەمدا خەڵكی شاری وان وئەرجیش و گوندەكانی دەوروبەری هاواری ئەوەیان كرد كە حكومەت وەك پێویست بە هانایانەوە نەهاتوە لە ڕەوشێكی زۆر نالە باردان، حكومەتەكەی ئەردۆغان بەوەشەوە نەوەستا كە خۆی لە بەدەنگەوە چونی ئەو خەڵكە ماڵوێرانە دزیوەتەوە، تەنانەت هاوكاری وڵاتانی دەوروبەروجیهانیشی لە سەرەتادا ڕەتكردەوە كەچەند وڵاتێك ئامادەیی خۆیان پێشاندا بۆ یارمەتیدانی خەڵكەكە،دیارە هاوكاری و یارمەتی وڵاتان تەنها پیویەستیەكانی رۆژانەی ژایان نیە بەڵكو رەوانەكردنی تیمی پسپۆڕوشارەزایشە بۆئەوەی ژیانی ئەوكەسانە رزگاربكەن كە هیوای رزگاربونیان هەیە، بیانوی ئەوەی پێویستی بە هاوكاری هیچ لایەك نیە، بێگومان ئەو هەڵوێستە نامرۆڤانەیەی ئەردۆغان وحزبەكەی لەوێوە سەرچاوە دەگرێت كە ناوچە كارەسات بارەكە كوردستانەوە دانیشتوانی كوردن و زۆرینەشیان لە هەڵبژاردنە پەرلەمانی و شارەوانیەكاندا دەنگیان بە حزبەكەی ئەردۆغان نەداوە بەڵكو دەنگیان بە پارتی ئاشتی و دیموكراتی داوە كە ئەردۆغان بە نەیاری خۆی دەزانێت، بەڵام ئەوەی مایەی سەرسوڕمانە ئەوەیە بەكام یاساو رێساو ئاین ڕەوایە لە كاتی ڕودانی كارەساتێكی سروشتی پڕلە زیانی گیانی بەورەنگە دا كەنزیكەی شەش سەد كەس ژانیان لە دەستداوە و زیاترلە دوهەزار كەسی تریش برینداربونە تۆڵەی سیاسی لەو خەڵكە ماڵوێرانە بكرێتەوە !! جگەلەوەی خەمساردیەكی زۆر كراوە لە رزگاركردنی ئەوكەسانەی كەوتونەتە ژێرخانووە روخاوەكانەوە ، لە سەرەتای ترین فریاگوزاریش فەرامۆش كراوەن، هەرچەندە ئەو خەڵكە بێ ماڵ و حاڵە وەك باس دەكرێت پێویستیان بە سەدوبیست هەزار خێمە بووە، بەڵام مانگی سوری توركیا لە دوای چوار ڕۆژ تەنها دەهەزار خێمەی بۆخەڵك دابین كردووە، ئەوخەمساردییەش بە ئاشكرا دیارە كە حكومەت نیازی هاوكاری كردنی خەڵكی شاری وان و ناوچەكارەسات بارەكەی نیە و زیاد بونی ژمارەی قوربانیەكانیش تاوانێكە لە ئەستۆی خودی ئەردۆغان وحكومەتەكەیدایە، دواجار روی رەش ودزێوی حكومەتەكەی ئەكەپەوسەرۆكەكەی بۆ هەمو لایەك ئاشكرابو، چەندین رۆژنامەی جیهان ئاماژەیان بەوەكردووە كە حكومەت بەهانای خەڵكی كارەسات بارەوەنەچوە، تەنانەت سی وسێ موختار دەستیان لەكارەكەیان كێشایەوە بە هۆی دەسەوەستانی حكومەتەوە، ئەوەی مەبەستمە ئاماژەی پێبكەم یەك ملوێن دۆلارەكەی حكومەتی هەرێمە كە داوێتی بە كونسوڵخانەی توركیا لە هەولێربەناوی هاوكاری بۆ خەڵكی وان، بێگومان هاوكاركردنی خەڵكی وان لەلایەن حكومەت وخەڵكی باشوری كوردستانەوە ئەركێكی نەتەوەییە بەرلەوەی ئەركی مرۆیی بێت، بەڵام بۆدەبێت هاوكاریەكە راستەوخۆ بەخەلكی وان نەدرێت لەرێی سەرۆكی شارەوانیەكەیانەوە كە هڵبژێردراوی خۆیانە ، یان لەڕێگەی مانگی سوری كوردستان كە ئێستا لە وڵاتانی ئەوروپا كۆمەكو هاوكاری كۆدەكاتەوە ، جگەلەوانەش دەكرا ئەوملوێنە دۆلارە لەرێی مانگی سوری عێراقیەوە بدرایە بەخەڵكی لێقەوماوی شاری وان نەك بدرێت بەكونسوڵی ئەوحكومەتەی كەپێشتر ئاماژەمان بەبێ خەمییەكەی كرد؟! جێی خۆیەتی بپرسین ئایا ئەوبڕپارەیە بۆ شاری وان بو یان بۆ ئەردۆغان؟! مرۆڤ دەكەوێتە گومانەوە لەوەی ئەو بڕە پارەیە كونسوڵی توركیا دوای وەرگرتنی لەحكومەتی هەرێم بیبەخشێت بە دۆستەكانی خوی ونەیارەكانی كورد لە عئَراقدا دورنیە پارەكە درابێت بە بەرەی توركمانی لە جێی ئەو مینحەیەی مانگانە لە توركیای وەردەگرن، هیوادارم ئەو كۆمەكانەی لە شارەكانی باشوری كوردستان كۆدەكرێتەوە بە فیڕۆ نەدرێت و بدرێت بەوكەسانەی دڵسۆزی كوردو كوردستانن نەك دوژمنی، جێ بیرهێنانەوە گومان هەیە لەوەی كارەساتەكە سروشتی نەبێت و دەستێكی پیلانگێڕی لەپشتەوە بێت بە پێی گرتەیەكی ڤیدیوی كە لە سایتەكانی ئینتەرنێت بڵاوكراوەتەوە؟!!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست