کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گواستنەوەی هەواڵەکانی خۆپیشاندانەانی کوردستان بۆ پەرلەمانی بەریتانیا

Thursday, 10/03/2011, 12:00




ئەمرۆ سەعات 6لە شاری لەندەن لە بینای پەرلەمان ، ژوری ژمارە 12 بە ئامادەبوونی چەن...د ئەندام پەرلەمانی بەریتانیا و چەند ئەندامێکی پارتی دیموکراتی کوردستان و کۆمەڵێک کەسی دەسەڵاتی کوردستان، چەند ڕۆژنامە نووس کە بانگ کرابوون، بۆ خوێندنە...وەی ڕاپۆرتێک کە لە لایەن (گرووپی گشت حیزبەکان) ئامادە کرابوو بە هاوکاری بەیان سامی عەبدوالرحمن لە پارتی دیموکراتی کوردستان، سەرلەبەری ڕاپۆرتەکە درۆی شاخدار بوو بۆ ناراست گواستنەوەی هەواڵەکانی خۆپیشاندانەانی کوردستان بۆ پەرلەمانی بەریتانیا و کۆمەلگای ئینگلیزی،و شەرعیەتدان بە ناردنەوەی پەنابەرانی کورد بۆ کوردستان و بێ دەنگکردنی ڕای جیهانی سەبارەت بە خۆپیشاندانەکانی کوردستان و جوانکردنی روخساری ئابرووچوی هەردوو حیزبی دەسەڵاتداری کوردستان، ئێمە وەک کۆمەڵێک لە هەڵسوراوانی (چەتری ئازادی لەندەن) چووینە ناو دانیشتنەکەی ئەو پەرلەمانتارانەو لەوێ بەیاننامە و ڕاپۆرتی ئەمینستی ئەنتەرناشیۆناڵ و ووێنەی ڕووداوەکانی 17 شوبات و رۆژانی دواترمان خستە بەردەم مێزی پەرلەمانتارەکان، بۆ هەموو ئامادە بووانمان شی کردەوە، کە چی لە کوردستان دەگوزەرێت، ڕۆشنمان کردەوە کە ئەوەی ئەو ئەندام پەرلەمانانەی بەریتانیا و نوینەرانی و بەکرێگیراوانی یەکێتی و پارتی درۆیە و دوورە لە راستیەوە،خۆشبەختانە بە هوتافی بۆدرەوە بارزانی ، بۆدەرەوە تیرۆریست، کۆتاییمان بە کۆبوونەوەکە هێنا،نەمان هێشت،درۆکانیان بۆ ئەندام پەرلەمانتارەکان و ڕەئی گشتی بەریتانیا بخەنە ڕوو، دواتر بە ڤیدیۆ بڵاوی دەکەینەوە


 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە