قسه له هه‌موو که‌سێک وه‌رمه‌گرن!
Saturday, 04/01/2014, 12:00
2269 بینراوە
به بۆنه‌ی کوشتنی کاوه گه‌رمیانییه‌وه
(ئه‌ی ژنینه ئه‌ی کوردینه! ئێمه‌ین که پێویسته نه‌وه‌یه‌کی زیندوو، به‌توانا و به‌کار په‌روه‌رده بکه‌ین و بهێنینه بوون، نه‌وه‌یه‌کی داهاتوو که به ته‌واویی حاکم بێت به‌سه‌ر کۆسپه‌کانی میلله‌ته‌که‌ماندا.)
حه‌پسه‌خانی نه‌قیب
28/07/1930
نوسین ئای فۆن نییه نوسه‌ره‌که‌شی درۆزن بێت ئیش بکات.
راستیی و ناڕه‌زایی له ده‌ستێکی نائهمیندان.
به ده‌نگدان ره‌وایی ئه‌ده‌ن به ده‌سته‌ڵات به قسه‌ش دژ‌و ناڕازیین.
درۆ هه‌ر ئه‌وه نییه بڵێیت به به‌ردێک ده چۆله‌که‌م کوشت.
ده‌سته‌ڵات به زه‌بری موعاره‌زه کۆنترۆڵی میلله‌ت ئه‌کات.
هه‌مووتان کاوه نین.
یه‌کێک پیسخۆریی کوشتبێتی جیاوازه له که‌سێک پیسخۆریی دروستی کردبێت.
روناکبیرانی پهتلهمل په‌تای تێکه‌ڵاوبوونی ده‌سته‌ڵات و کۆمپانیان.
ده‌هێنێت هه‌زاره‌ها کتێب بسوتێنیت بۆ راستکردنه‌وه‌ی پره‌نسیپێکی بیرکردنه‌وه. ئافه‌رم گه‌نجانی که‌لار!
ده‌سته‌ڵات په‌نجه‌ی خۆی سزا نادات.
کوشتنی سۆرانی مامه حه‌مه‌و سه‌رده‌شت پیشانیان دا که ئازادیی بیروڕا له کوردستاندا نییه. ئه‌وه‌ی هه‌یه ئازادییه‌کی رێگاپێدراوه. مه‌رگی ئه‌و دووانه سنوره نادیاره‌کانی ئازادیی رێگاپێدراویان تاقی کرده‌وه: ئا لێره‌دا پانتایی ئازادییه‌که کۆتایی دێت.
ئه‌م ئازادییه رێگاپێدراوه بنه‌مایه‌کی حیزبیی و ئایدۆلۆجیی نییه. کراوهییهکه که به‌ستراوه به کاره‌کته‌ری شه‌خسی مام جه‌لال و ئه‌م سه‌رده‌مه‌وه که کۆمۆنیزمی تیا روخا. بۆیه زیاتر ناوچه‌ی سه‌وزیشی گرتۆته‌وه. ئه‌مه‌ش ئاساییه که به‌و جۆره بێت. چونکه ئازادیی بیروڕا یه‌کێکه له بنچینه‌کانی دیموکراتیی. له کوردستاندا دیموکراتیی نییه تا ئازادیی بیروڕاش یه‌کێک له خه‌سڵه‌ته‌کانی بێت. له راستییشدا چاوه‌ڕێی دیموکراتیی له شوێنێکی وه‌کو باشوری کوردستان ناکرێت. چونکه به لایه‌نی که‌مه‌وه:
ئه‌و پارتانه‌ی ده‌چنه ناو هه‌ڵبژاردنه‌وه خاوه‌ن و سه‌رۆکی نه‌گۆڕیان هه‌یه. رێکخراوی به‌رژه‌وه‌ندیین نه‌ک سیاسیی. هه‌موویان کۆکن له‌سه‌ر ئه‌و سیستێمی ده‌سته‌ڵاته‌ی که له ناوچه‌ی هه‌رێمدا دامه‌زراوه. زیندوترین نموونه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه که به‌و هه‌موو ره‌خنانه‌وه که له پارته ده‌سته‌ڵاتداره‌کانی ده‌گرێت له کرده‌وه‌دا له هێڵه سه‌ره‌کییه‌کانی دامه‌زراندنی حوکمی هه‌رێم لای نه‌داوه.
ئازادیی رێگاپێدراو ئازادییه‌کی رێکخراوه. ده‌سته‌ڵات به شێوه‌یه‌کی راسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ ژماره‌یه‌کی باش گۆڤار، ته‌له‌فیزیۆن و رێکخراوی مه‌ده‌نیی دروست کردووه. ژماره‌یه‌ک نوسه‌ر و شه‌هاده‌دار که پێیان ده‌وترێت "روناکبیر" دابه‌ش بوون به‌سه‌ر میدیاکاندا. ره‌خنه له ده‌سته‌ڵات ده‌گرن و باسی "گه‌نده‌ڵیی" ده‌که‌ن. رێژه‌یه‌ک له‌م روناکبیرانه خۆشیان نازانن چی ده‌ڵێن. به‌ڵام وه‌کو که‌سانی بواره‌کانی تری حکومه‌ت ئه‌مانیش سودیان له بێتوانایی خۆیان بینیووه. میدیاکانی ده‌سته‌ڵاتدارو کۆمپانیاکان په‌یتا په‌یتا قسه‌کانیان بڵاوده‌که‌نه‌وه‌و گرنگییان پێ ده‌ده‌ن. وه‌کو توێژی زانا و لێزانی کۆمه‌ڵ ده‌ریان ده‌خه‌ن. به حساب فه‌رموون ئه‌مانه‌ش بیمارکهری برینه‌کانن.
ئه‌م روناکبیرانه‌ی "کۆمپانیا ده‌سته‌ڵاتداره‌کان" هه‌ر یه‌که‌یان به جۆرێک سودمه‌نده. ئه‌وانه‌ی له سنوری درێژیی ئه‌و په‌ته نه‌بینراوه‌ی کراوه‌ته ملیان ده‌رده‌چن، ئیتر له یارییه‌که ده‌کرێنه ده‌ره‌وه. بۆیه روناکبیری پهتلهمل ده‌بێت درێژیی په‌ته‌که‌ی خۆی بزانێت.
ده‌سته‌ڵاتداران له کرده‌وه‌دا بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان ئیش ده‌که‌ن. به‌ڵام له بۆیاخدا بۆ کورد‌و دیموکراتییه. روناکبیرانی پهتلهمل ئه‌رکی بۆیاخه‌که‌یان به‌رده‌که‌وێت. راسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ هه‌قی ئیشه‌که‌یان وه‌رده‌گرن. ژماره‌یه‌کیان له روکه‌شدا له ده‌سته‌ڵات توڕه‌ن و بۆ ئازادیی هه‌وڵ ئه‌ده‌ن. به‌ڵام له راستییدا ئه‌و کۆمپانیایانه‌ی که به پیسخۆریی دروستبوون له رێگای ریکلامه‌وه پشتگیریی ده‌زگاکانیان به پاره ئه‌که‌ن.
له مێژووی کورددا نموونه‌ی سودمه‌ند یان لاده‌ر هه‌یه که به به‌له‌می شیعر‌و ئه‌ده‌ب په‌ڕیوه‌ته‌وه. له کرده‌وه‌دا بۆ سودی خۆیان و بۆ دوژمنی کورد کاریان کردووه. به‌ڵام له نوسین و شیعردا به‌حساب بۆ کورد سوتاون. بۆ نموونه محه‌مه‌د ئه‌مین زه‌کی به‌گ و تۆفیق وه‌هبی دوو ئه‌فسه‌ری ده‌وڵه‌تی عوسمانی بوون، یه‌ک ته‌قه‌یان بۆ کورد نه‌کرد. به‌ڵام له دامه‌زرێنه‌ری سوپای عێرا ق و پۆستگری به‌ریتانیا و عێراقی داگیرکه‌ر بوون. ئه‌مه له کاتێكدا که تێکۆشه‌رێکی وه‌کو ئه‌حمه‌د خواجه له زێدی خۆیدا بچوکترین موچهخۆرییان پێ ره‌وا نه‌بینیووه. کۆمه‌ڵگای دواکه‌وتووی کورد که له ناوچه‌یه‌کدا ده خوێنده‌واری تیا نه‌بووه مرۆڤه‌کانیان به شیعر‌و نوسینه‌کانیان هه‌ڵسه‌نگاندوون نه‌ک به کرده‌وه‌کانیان. نوسه‌رانی پیسخۆر و دووفاق له‌سه‌ر ئه‌م پره‌نسیپه کار ده‌که‌ن: "کرده‌وه‌کان بیرده‌چنه‌وه. نوسینه‌کان ده‌مێننه‌وه." به‌ڵام پره‌نسیپی موراڵیی کۆنتراکت له‌م حاڵه‌ته‌دا که کرده‌وه‌کان پێچه‌وانه‌ی قسه‌کانن، به‌م جۆره‌یه: "کرده‌وه‌کان قسه‌کان ده‌سڕنه‌وه." روناکبیرانی ئێستاش سودیان له‌و دواکه‌وتوویی و کولتوره بینیووه. کێ هه‌یه ناڕه‌زایی ده‌رنه‌بڕیبێت به‌رامبه‌ر به کوشتنی کاوه گه‌رمیانی؟ هۆنینه‌وه‌ی قسه چی تێده‌چێت؟ مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی که کاوه ده‌کوژێت ئه‌ویش نازانێت ناڕه‌زاییش ده‌رببڕێت؟
کێشه‌که بۆ بزووتنه‌وه‌ی کۆنتراکت راستکردنه‌وه‌ی ئه‌م دوو فاقییه‌ی ده‌سته‌ڵات و روناکبیرانی نییه. ئه‌مه راستیی ده‌سته‌ڵات و میدیاکه‌ی ده‌خاته روو. کێشه‌که بۆ "کۆنتراکت" هه‌ڵوێستوه‌رگرتنه له‌م یاریکردنه به ئه‌قڵی جه‌ماوه‌ر. ئایا راسته قسه له که‌سانێک، میدیایه‌ک، رێکخراوێک وه‌ربگیرێت که خۆی به‌شێک بێت له ده‌سته‌ڵات و له هه‌مان کاتدا به قسه ناڕه‌زایی ده‌رببڕێت به‌رامبه‌ر به‌و کرده‌وانه‌ی که ئه‌و ده‌سته‌ڵاته ده‌یان کات؟ ئایا شیعر و نوسین خۆیان چین و تا چ راده‌یه‌ک حسابیان بۆ ده‌کرێت؟ ئایا ئه‌و پێوه‌ره زانستییانه کامانه‌ن که پێویسته مرۆڤ به‌کاریان بهێنێت بۆ تێگه‌شتن له دیارده‌کان؟
له روداوه‌کانی نموونه‌ی "کاوه گه‌رمیانیی" و (17)ی شوباتدا کاردانه‌وه‌ی روناکبیرانی ده‌سته‌ڵات به‌گشتیی له‌م خاڵانه‌دا کۆده‌بنه‌وه:
1. روناکبیرانی کۆمپانیای ده‌سته‌ڵاتدار به‌رپرسیارییه‌که ده‌خه‌نه سه‌ر شانی ته‌نها یه‌کێتی، پارتی و حکومه‌ته‌که‌یان.
2. روناکبیران کێشه‌که له‌وه‌دا کۆده‌که‌نه‌وه که داواده‌که‌ن بکوژه‌کان بدۆزرێنه‌وه‌و به سزای خۆیان بگه‌ن.|
3. روناکبیران که‌سانی دژه پیسخۆریی وه‌کو سۆرانی مامه حه‌مه‌و کاوه گه‌رمیانیی له‌گه‌ڵ که‌سانێک تێکه‌ڵاو ده‌که‌ن که میدیا‌و کۆمپانیا بۆ ده‌سته‌ڵاتدارانی پیسخۆر ده‌گێڕن.
کێ به‌رپرسیاره
کاتێک پۆلیسێک له مه‌یداندا که‌سێک ده‌کوژێت ئه‌م پۆلیسه به‌شێکه له ده‌زگایه‌ک و حکومه‌تێک به‌هه‌موو ئیدارهکانییهوه. چۆن مرۆڤ به چه‌کوشێک بزمار داده‌کوتێت ئاواش حکومه‌تێک به سه‌رباز یان به پۆلیس فه‌رمان جێبه‌جێ ده‌کات. سه‌رکۆمار خۆی نایه‌ت ئه‌م کاره بکات. هه‌موو ئه‌وانه‌ی که به‌شدارن له دروستکردنی ده‌سته‌ڵاتێکدا به شێوه‌یه‌کی ناڕاسته‌وخۆ به‌شداریشن له‌و کرده‌وانه‌دا که ئه‌و ده‌سته‌ڵاته ده‌یانکات. ژماره‌یه‌ک له روناکبیران و شاعیران له لایه‌که‌وه له کرده‌وه‌دا له ده‌سته‌ڵات ده‌خۆن، له لایه‌کی تره‌وه له‌سه‌ر ئه‌و بناغه‌یه ده‌نوسن که نوسه‌رێکی ههڵوێستگر له ده‌سته‌ڵات پێویسته بیانوسێت. روناکبیران بۆ ئه‌م بێ موراڵییهیان سودیان له‌و سیاسه‌ته‌ی ده‌سته‌ڵاتداران بینیووه که ده‌یانه‌وێت موعاره‌زه‌ش هه‌ر خۆیان بن. ده‌سته‌ڵات رێگا به روناکبیره‌کانی ئه‌دات که دژ قسه بکه‌ن و چالاکیی ناڕه‌زاییان بۆ ده‌ڕه‌خسێنن. به‌م پێیه راستیی و ناڕه‌زایی ده‌که‌ونه ده‌ستێکی نائهمینهوه.
کۆنتراکت ده‌یه‌وێت رونی بکاته‌وه که نموونه‌ی کوشتنی سۆران، سه‌رده‌شت و کاوه گه‌رمیانیی کاری شه‌خسیی نین. ئه‌وه‌ی که ئه‌م کارانه ده‌کات ئه‌و ده‌سته‌ڵاته‌یه که روناکبیران له میدیاکاندا وه‌کو دیموکرات به جه‌ماوه‌ری ده‌ناسێنن. بانگی خه‌ڵک ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردندا بچن بۆ ده‌نگدان و ره‌واییان پێ بده‌نه‌وه. جه‌ماوه‌ری کورد پێویسته له‌وه وشیارتر بێت که قسه له‌و "روناکبیران"ه وه‌ربگرێت که به‌شدارن له بانگه‌شه‌کردن بۆ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی ده‌سته‌ڵات و له هه‌مان کاتدا ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر به کرده‌وه‌ی ئه‌و ده‌سته‌ڵاته ده‌رده‌بڕن که خۆیان به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان به‌شدارییان کردووه له دامه‌زراندنیدا.
"کۆنتراکت" چاوه‌ڕێی ناڕه‌زایی ده‌ربڕین له‌و روناکبیرانه ناکات که ده‌سته‌ڵات به ره‌خنه‌و هێرشه‌کانی ئه‌وان باخی بهقبهقراتییهکهی پێ پهینڕێژ ده‌کات. کۆنتراکت چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌یان لێ ده‌کات که باس له‌و به‌رپرسیارییه بکه‌ن که له تاوانی کوشتنی کاوهکاندا به‌ریان ده‌که‌وێت. ئه‌م کارانه ده‌رهاویشتی ئه‌و ده‌سته‌ڵاته‌ن که ئێوه ده‌نگتان بۆ داوه‌و هانی خه‌ڵکتان داوه بچن بۆ ده‌نگدان. ئاخر هه‌ڵبژاردنێک سور بزانرێت ساخته‌ی تیایه ئه‌گه‌ر یه‌کێک خۆی پاک بێت چۆن داوا له خه‌ڵک ده‌کات به‌شداریی تیا بکات؟ ئه‌گه‌ر روناکبیران تا کوشتنی سۆران و سه‌رده‌شت درۆیان له‌گه‌ڵ خه‌ڵک کردبێت ئه‌وا له کوشتنی کاوه‌دا تاوانیان کردووه.
روناکبیران تاوانه‌کانی (17)ی شوبات و هه‌موو تیڕۆڕه‌کانی تر له‌وه‌دا کۆده‌که‌نه‌وه که بکوژه‌کان ده‌ست نیشان بکرێن و بدرێن به دادگا. به‌ڵام له کاتێکدا که رووداوه‌کان لایه‌نی یاسایی خۆیان هه‌یه، له رووی سیاسییه‌وه ئه‌م کرده‌وانه سیستێمی حوکمه‌که ده‌خه‌نه ژێر پرسیاره‌وه. ئه‌رکی زانیاران ئه‌وه‌یه که روداوه‌کان هه‌قی سیاسیی خۆیانیان پێ بده‌ن. کێشه‌که ئه‌و سیستێمی حوکمه‌یه که ئه‌مه کردهوهکانێتی نه‌ک ئه‌و که‌سانه‌ی که ئه‌رکه‌کانیان بۆ ئه‌و ده‌سته‌ڵاته جێبه‌جێ کردووه. هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ش که کێشه‌که دهستهڵاتهکهیه ئه‌وا تاوانکاره‌کانیش ده‌ستگیر ناکرێن. روناکبیران له جه‌هله‌وه بێت یان به مه‌به‌ست ناوه‌ڕۆکی سیاسیی کێشه‌که به لاڕێدا ده‌به‌ن. له هه‌وڵی گرتنی تاوانکارانیشدا سه‌رکه‌وتوو نابن. چونکه که‌س په‌نجه‌ی خۆی سزا نادات.
جه‌وهه‌ری پیسخۆریی تێکه‌ڵاوبوونی ده‌سته‌ڵات و کۆمپانیایه. روناکبیرانی پهتلهمل چونکه ئیلهام له‌م ئافاته‌وه وه‌رده‌گرن نموونه‌ی کاوه له‌گه‌ڵ که‌سانێک تێکه‌ڵاو ده‌که‌ن که پیسخۆریی دروستی کردوون. ئێوه هه‌مووتان کاوه نین. ئه‌مه تێکه‌ڵاوکردنی ئاو و زێرابه. هه‌میشه جیاوازییه‌کی گه‌وره هه‌یه له نێوانی که‌سانێکدا که پیسخۆریی بیان کوژێت له‌گه‌ڵ که‌سانێکدا که پیسخۆریی دروستی کردبن. ئه‌م تێکه‌ڵاوکردنه بێڕێزییه به‌رامبه‌ر به خه‌باتی دیموکراتیی.
هه‌ڵوێستی که‌لاریی
گۆڤاری کۆنتراکت زیاد له پانزه ساڵ له‌مه‌وبه‌ر نوسیوویه‌تی: "له به‌رده‌می ئه‌وه‌دا که میلله‌تێک له کۆنتراکتێکدا خۆی رێکبخاته‌وه، ته‌نها ئه‌وه نییه که ده‌سته‌ڵاته سیاسییه‌که‌ی ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌و گفته‌دا لابچێت که نایباته سه‌ر، ته‌نها نوسه‌رو ناسراوه‌کانی نییه که ده‌بێت به ته‌واویی خۆیان ساخ بکه‌نه‌وه‌و قسه‌و کرداریان یه‌ک شت بڵێت، به‌ڵکو خه‌ڵکه‌که‌ش به‌رپرسیاره له‌وه‌ی که قبوڵی نه‌کات ناهه‌قیی و درۆی له‌گه‌ڵدا بکرێت."
له بواری کرداردا گه‌نجانی که‌لار له هاوینی ساڵی (2013)دا له ههڵوێستوهرگرتندا به‌رامبه‌ر به دوفاقیی موراڵی نوسین ژماره‌یه‌ک کتێبیان سوتاند و خسته ئاوی سیروانه‌وه. ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ش چه‌ند خاڵی گرنگ ئه‌دات به ده‌سته‌وه. یه‌که‌م، پیرۆزیی نوسین و شیعر ده‌شکێنێت که مێژووییه‌که ئه‌قڵی کوردی گرتووه. دووه‌م، نوسین و نوسه‌ر به‌یه‌که‌وه گرێ ده‌داته‌وه. به‌م کاره‌ش ئه‌و ده‌موچاوه لا ده‌برێت که نوسه‌ر راستیی خۆی له ژێریدا ده‌شارێته‌وه. سێیه‌م، جێگای دڵخۆشییه که نه‌وه‌یه‌کی نوێ بێته کایه‌وه رێگا نه‌دات بێڕێزیی له‌گه‌ڵ بکرێت. قبوڵی نه‌کات نوسین و نوسه‌ر مه‌رجه سه‌ره‌تاییه‌کانیان تیادا نه‌بێت. پێگه‌یاندنی نه‌وه‌یه‌کی چاوکراوه‌و ئازاد ئه‌رکی سیاسه‌ت و ئه‌نجامی ئه‌ده‌به. حه‌پسه‌خانی نه‌قیب زیاد له 83 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له کردنه‌وه‌ی پهیمانگایهکدا بۆ ژنان وتوویه‌تی که پێویسته ئافره‌تان نه‌وه‌یه‌کی به‌تواناو زیندوو په‌روه‌رده بکه‌ن که به ته‌واویی ئیراده‌ی هه‌بێت به‌سه‌ر کۆسپه‌کانی میلله‌ته‌که‌ماندا.
کۆنتراکت رای وایه ئێستا زۆر دره‌نگه بۆ ئه‌وه‌ی که خه‌ڵک فێری زمانی زانستیی ببێت. زمانێک که کردار‌و بوونێکی ماددیی بخوێنێته‌وه‌و هۆنینه‌وه‌ی قسه‌و شیعری دابڕاو له نوسه‌ره‌که‌ی لا بێ بایاخ بێت. مێژووییه‌که گه‌لی کورد، به ناوی ئایدۆلۆجیی جیاواز‌و به‌رنامه‌و پڕۆگرامه‌وه که پێچه‌وانه‌ی کردار بوون، له خشته ئه‌برێت. راستیی قسه‌و نوسین ئه‌وه‌تا له راستیی خاوه‌نه‌کانیاندا. نوسین "ئای فۆن" نییه نوسه‌ره‌که‌شی درۆزن بێت ئه‌و هه‌ر ئیش بکات. درۆ هه‌ر ئه‌وه نییه مرۆڤ بڵێت به به‌ردێک ده چۆله‌که‌م کوشت. قسه‌یه‌ک پێچه‌وانه‌ی کردار بێت درۆ و فێڵه. یه‌کێک هه‌ڵه‌یه‌ک له خۆیدا نه‌بێت قسه‌ی بێ کردار له که‌س وه‌رناگرێت.
ناسر حه‌فید
سه‌نته‌ری لێکۆڵینه‌وه‌ی "کۆنتراکت"
2013-12-27
[email protected]http://www.facebook.com/3kontrakt