جەلال تاڵەبانى...دەڵى كەس لە ئێمە زیاد نى یە...ئاخ كە وانى یە؟؟؟
Sunday, 27/12/2009, 12:00
تاڵەبانى لە هەموو كۆبونەوەو دانیشتنێكیدا هاوار دەكات ودەشیرێنێ ئێمە كەسمان لێ زیاد نى یە وباوەشى یەكێتى هەمیشە كراوەیە بۆ گشت كەسێك كە دەگەرێتەوە لامان (مەقسەدى برادەرانى گۆرانە) .وەك دیمان چەند كەسێك كە ژمارەى پەنجە دەژمێرران وخرانە سەرشاشە رووزەردەكەى یەكێتى وشانازییان پێوە دەكردن..لەدوا گەرانەوەى پێنج كارمەنى تەلەفزیۆنى (كەى ئێن ئێن) كە لە كەناڵى گەلى كوردستاندا نیشاندران وبەخێرهاتنەوەو پێشوازیان لێ كرا ومەلا بەختیار دانیشتبوو قسەى زلى بۆ دەكردن ولەولاشەوە جمال حسێنى بەرێوەبەرى تەلەفزیۆنى گەلى كوردستان دانیشتبوو..كە گوایە ئیتر ئەم پێنج برادەرە دەچنەوە تەلەفزێۆن ولەسبەینێ وەدەست دەكەنەوە بەكار. بەتایبەتى مونیر سەلیمى پەیامنێر كەكاراترین كارمەندى گەراوە بوو سبەینێ دەچێتەوە سەرشاشەو بەقسەخۆشەكانى جارێكى تر رامان دەكێشێتەوە بۆ سەیركردنى تەلەفزیۆنى گەلى كوردستان..(لێرەدا ئەبێ پیاو هەڵوێستەیەك وەربگرێ بۆ مونیر سەلیم وبرادەرانى لە كەى ئێن ئێن) نەمان . بەقسەى زۆرێك لەكەسانى نزیك بەم برادەرانە لە كەى ئێن ئێن دژایەتى كراون وجیاوازى زۆركراوە لە نێوان كارمەنداندا لەرووى ئیمتیازوموچەداودژایەتیەكى زۆرى ئەو كەسانە دەكرێت گەر كارمەندێكى كارابێت یان بەنەخێر وەڵامى بەرپرسانى كەى ئێن ئێن بداتەوە(ئەمە جێ دێڵین بۆ كاك نەوشیروان) وئێمەش لاى خۆمانەوە هەوڵ دەدەین بەدواداچوون بكەین ودواتر بابەتى ترى لەسەر بڵاوبكەینەوە..
ئەوە نزیكەى مانگێكە ئەو پێنج كارمەندە گەراونەتەوە بۆ ناو یەكێتى .بەڵام هیپچ كام لەوبرادەرانە لە تەلەفزێۆن نەچونەتە تەلەفزێون ودەست بەكارو دەوام كردنیان نەكردووە, وپێیان راگەیاندوون پچنە ماڵەوە وموچەتان دەدەینێ وەك خێر پێ كردن مامەڵەیان لە تەكدا دەكرێت.. لێرەوە لە تاڵەبانى دە پرسم كام باوەشى گەرم كراوەیە؟چۆن یەكێتى خەڵكى لێ زیادنى یە؟ئەوەنى یى ئازادجوندیانى وجمال حسێن هیچ حسابێ بۆ قسەكانت ناكەن.؟؟؟؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست