تەندروستى ڕانیە و گەندەڵیەكى تر
Saturday, 09/01/2010, 12:00
وەزارەتى تەندروستى لیژنەى كڕینى دەرمان لە بەڕێوەبەرایەتى گشتى تەندروستى ڕانیە سزا دەدات لە سەر ئەوەى كە لیژنەكە وێوڵاتى كڕینى دەرمانى ساختە كردووە و بە بێ ئاگادارى كۆگایەكى كڕینى دەرمان لە هەولێر وەێڵى كۆگاكەى بەكارهێناوە و دەرمانەكانیشى لە كۆگایەكى تر كڕیوە لە بەرامبەردا كۆگاى ناوبراو داواى مافى یاسایى خۆى دەكات و داواى یاسایى لەسەر لیژنەكەو كۆگاى دەرمانى كێوەڕەش لە ڕانیە تۆمار دەكات كە هەستاوە بە دەستخستنى وێوڵاتەكان بۆ لیژنەكە , هەر بەو هۆیەوە گۆڕینى لیژنەكانى كڕینى پێداویستى بەڕێوەبەرایەتى ناوبراو بۆ كاتێكى نادیار درێژ كراوەتەوە و لیژنەكەش تەنها سزاى هەڕەشەكردنى بۆ دەركراوە كە بریتین لە دوو یاریدەدەر و پزیشكێكى دەرمان ساز .
كۆگاى دەرمانى كێوەڕەش كە لیژنەى كڕینى دەرمانى بەڕێوەبەرایەتى گشتى تەندروستى ڕانیە دەرمانى سەرجەم نەخۆشخانە و مەڵبەند و بنكە تەندروستیەكانى سنورى بەڕێوەبەرایەتى لێدەكڕدرێ بە پێى مەرجەكانى وەزارەتى تەندروستى بۆ كۆگاكانى فرۆشتنى دەرمان كۆگایەكى نا یاساییە چونكە لە لایەن پزیشكى دەرمانسازەوە سەرپەرشتى ناكرێ لە لایەك و لە لایەكى تریشەوە خاوەنەكە بریتى یە لە مستەفا حەكیم و جەبار على ئەحمەد كە مستەفا حەكیم لێپرسراوى بەشى پەیوەندیەكانى بەڕێوەبەرایەتى گشتى تەندروستى ڕانیەیە و جبار على ئەحمەدیش براى زانا على ئەحمەدە كە لێپرسراوى نوسینگەى بەڕێوەبەرى گشتى یە و هەردوو ناوبراو كارئاسانى تەواویان كردووە لە چەند ساڵى ڕابردوو كە تەواوى دەرمانەكان لەو كۆگایە بكڕدرێن ئەگەر چى كۆگاكەش نا یاساییە .
یەكێك لە كارمەندەكانى كۆگاى دەرمانى نەخۆشخانەى ڕانیەش تیشك دەخاتە سەر ئەوەى كە بەڕێوەبەرى گشتى ئاگادارى تەواوى ووردەكاریەكانى ئەو كێشەیە هەیە بەڵام تاكو ئێستا هیچ هەنگاوێكى بۆ چارەسەر كردنى ئەو كێشەیە نەناوە لە كاتێكدا بە پێى ڕاپۆرتى چاودێرى دارایى كە ساڵى 2007 لە سەر كاروبارەكانى بەڕێوەبەرایەتى ناوبراو ئامادەى كردووە و دواتر دەست ڕاگەیاندنەكان كەوت هاتووە كە كۆگاى دەرمانى كێوەڕەش كە جەبار على ئەحمەد خاوەنیەتى لە لایەن زانا على ئەحمەد كە لێپرسراوى نوسینگەى بەڕێوەبەرى گشتى یە لەگەڵ نزار على ئەحمەد كە لێپرسراوى بەشى دەرمانخانەى نەخۆشخانەى ڕانیەیە كارئاسانى بۆ كراوە و پێویستە ئیجرائاتى لە بەرامبەردا وەربگیرێ بەڵام نەك ئیجرائات نەكراوە بەڵكو ئەو سەرپێچیە بە ئاگادارى بەڕێوەبەرى گشتى درێژەى هەیە .
هەمان سەرچاوە ئاماژە بەوە دەكات كە بەڕێوەبەرى ژمێریارى بەڕێوەبەرایەتى ناوبراو بە ناوى (محمد عزیز) ئاگادارى تەواوى ووردەكاریەكانە و چەندین جار لە بوونى كێشەیەكى لەو جۆرە ئاگادار كراوەتەوە و كارئاسانى تەواوى بۆ ئەو ساختە كردنە كردوو , ئاماژەى بەوەش كرد كە لەكاتى دانانى لێژنەكانى كڕین گرەنتى ئەوە لە لێژنەى كڕینى دەرمان وەردەگیرێ كە دەرمان تەنها لە كۆگاى دەرمانى كێوەڕەش بكڕن ئەگینا هیچ كەسێكى تر لەو لێژنەیە دانانێن .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست