کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هەوڵەكانى مەلا مسعود كانى كوردەیى بۆ پارتى و بارزانى چەندە رەوایە؟ - بەشى دووەم

Tuesday, 29/03/2011, 12:00



هەرچەندە مامۆستا ئەم هەینى یە هێرشى نەكردە سەرخۆپیشاندەران ، بەڵام دووبارەى كردەوە كە هەولێر خۆپیشاندان ناكات ، هەرچەندە بەشى دووەمەكە تەواو دەكەین بەڵام بەپێشەكیەكى كورت وەڵام بدەینەوە من پێم وایە چ وەك ئایین چ وەك مرۆڤایەتى وەك میسر بكەین باشترە نەوەك لیبیا بەڵام ئەوەى هەندێك لە مامۆستایانى ئایینى داوایدەكەن بەرەو چارەنووسى لیبیامان دەبەن نەوەك میسر ،وە ئەگەر ئەو مامۆستایانە دڵنیامان دەكەن لەوەى كە سەركردەكانمان دواى بیست و دوو ساڵى تر وەك قەزافى نابن ئەوا ئێمەش دەست لەخۆپیشاندان هەڵدەگرین .



*ئە و كۆمەڵە مامۆستایە دەڵێن نانى خەڵك دەبرێ و كار نامێنێ ...باشە ئەگەر راست دەكەن بالەمینبەر هاواربكەن بڵێن ئەى بارزانى 50000 دینارەى فلان كەس(.....) بدەوە كە بەهۆى كۆبوونەوەى بەزۆرى هەینى هەولێر نانى بڕا(كە كۆستەرەكان بردران بۆ هێنانى خەڵك لەدەورووبەر بۆ ناو هەولێر).

*مامۆستا دەڵێ چیان بە چ كرد ....توخودا لەبەرخاترى خودا راستگۆیانە بریاربدە و لەووتارى داهاتوو بۆ خەڵك روونى بكەوە [ئەو شەكرەى لەبایەع دابەشكرا ..ئەو كارەبایەى لە هەولێر زیادكرا ....دابەشكردنى زەوى بۆ 100م ى وپێشینەى خانووبەرە بۆ 100م....]هەموو ئەمانە بەهۆى ئەوەبوو كە خۆپیشاندان نەكرا یان ئەمانە خوێنى شەهیدەكانى سلێمانى و عیراقە...لە قورئان بۆمان بگەرێن ئایا خواردن و بەكارهێنانى ئەمانە حەرامە یان گوناحە بۆ ئەو كەسانەى كە پشتگیرى خۆپیشاندان ناكەن ..باشە كاتێك خۆپیشاندان نەمێنێ بێ گومان كارەباو شەكر و.....نامێنێ ،ئایا جورئەتى ئەوە دەكەن بڵێن واز لە ووتاردانى هەینى دێنین ، یان دەتوانن بەپێش خەڵك بكەون رووبەرووى درۆزن و زاڵم بووەستن؟

*ئێوە دەڵێن خەڵك دەكوژرێت [لەراستیدا ئەم قسەیە بەسە بۆ ئەوەى هانمان بدەن رابپەرین بەرانبەر بكوژ ،چونكە ئەگەر ئەمرۆ لەناو شەقام بمانكوژن ئەوا بەیانى لەناو مالەَكانمان دەمانكوژن].

* قسەى مامۆستا وەك ئەوەوایە كاتى خۆى لە مەككە بیانوتایە یان گەندەڵى یان دانیشتن لەماڵ بەڵام ئەمان ووتیان [یان سەركەوتنى حەق یان شەهیدبوون].

*باشە گەر مامۆستایان خەڵك هان نادەن بۆ خۆپیشاندان و دەترسن لە كوشتن ، خۆ دەتوانن ببن بەقەڵغان و لەپێش و پشتەوەى خۆپیشاندەرانەوە برۆن .ئەى ئیشى مەلا چى یە ؟ رەنگە بڵێ ى ووتاردان ،باشە گەر خەڵك نەیەت بۆ نوێژى هەینى ئەوان دەتوانن بچنە ماڵان و داوا لەخەڵك بكەن بێنە نوێژى هەینى ؟ئێستا خەڵك خۆى دێت بۆ نوێژى هەینى و بەدواى حەق و راستەقینە دەگەرێ ،بەڵام ئێوەى مەلا ئاراستەى خەڵكتان بەرەو حیزبەكان و سەركردەكان بردووە .خۆ بارزانى و تاڵەبانى لەساڵانى 91 وەك ئێستا درندەبوون ؟ نا بەڵكو ئێوە چاوساغى ئێمە بوون داوادەكەن هەر بێ دەنگ بین ،هەربێ دەنگ بین..تاكار گەیشتە ئیمرۆ.

*توخوا كامتان جورئەت دەكەن بڵێن ئەى بارزانى تۆ [خودا] نیت ، تۆ وەك ئێمە مرۆڤیت .تۆ مووچەى خەڵك نادەى ، بەڵكو خودا بەخەڵكى دەدات ، ئەى بارزانى ئەگەر تۆ موسڵمانیت توخوا یەك جار نوێژمان لەگەڵ بكە ،توخوا یەك جار سەڵاواتەك لەسەر پێغەمبەر [ێ]لێبدە ، توخوا وەرە ناو خەڵك و خۆت بچووك بكەوەو قۆندەرە بۆ خەڵك دابنێ چونكە ێغەمبەر[ێ]وا فێرى كردووین [كبیر القوم خادمهم]. یان ئێوە هەموو شتەكانتان پێچەوانە كردۆتەوە (هەموومان قۆندەرە بۆ سەرۆك دادەنێین..ئەى سەرۆك ملمان لەموو باریكترە ..چیترتان دەوێ مەلهەى زیاتر ..ژمارەى عارەق خۆرەكانى سەرجادەكانى هەولێر زیاتر ....دەزگایەكانى ئاراس كەمە بیكە دوو..سێ ....دەبابەى بەعس و توركیا بەس نى یە فەرموو سووریا ....بەڵێ سەرۆك جامانە سوورەكەت زۆر گرنگترە لەوەى ئێمە هەستمان پێكردووە تەنانەت هەموو خوێنى خەڵكى سلێمانى دێنێ .....تۆ لەدەزگایەكانت قسە بەخودا دەڵێن كەچى دەنگت نەهات ئەى بۆ ئێستا لەسەر جامانەكەت هاتیە وەڵام ئایا بەراستى جامانەكەت لە خودا وقورئان و خوێنى شەهیدان گرنگترە ؟)

*ئێوەى مەلا دەتانەوێ سەركردەكان چاك بن نەوەك ئێمە چاكسازى بكەین ، ئێمەش رازین بەمە بەڵام كەى؟ئێوە پێتانوایە بەنەكردنى خۆپیشاندان تەمەنى ئەم سەركردانە درێژ دەبێت و چاك دەبن ؟ بەڵام ئێمە پێمانوایە دوعاى یەك هەتیوو یان بێوەژنى مێرد كوژراوى بەناحەقى دەستى بارزانى یان تاڵەبانى بەسە بۆ رووخان و ریسوابوونیان و ئەوانەى كە پشتگیریشیان دەكەن .

بابزانین كە خوداى گەورە چاوەروانى ئێمەیە كە شتە ناشیرنەكان بگۆرین ، چونكە ئەو هەردەیگۆرى بەڵام مەرج نى یە بەرەوباشە ، چونكە باشە لەسەر خەڵك دەوەستێ ئایا قبوڵى باشە و كەسە باشەكان دەكات یان پشتگیرى گەندەڵ و خراپەكان دەكات . هەموومان لەبیرمانە لە 91 لەدەست زاڵمێك رزگاربووین بەڵام دوو زاڵممان بۆ هات ، لە 2003 زاڵمى گەورە ریسوابوو بەلام دەیان زاڵمى تر هاتوون .... بۆ ؟ چونكە مەلا.... خەڵك خۆیان نەگۆرى دەڵێن كڵاوى خۆمان دەگرین : با نەچینە سەرشەقام ..داواى راستى نەكەین ... داواى حەق نەكەین ...وەك مامۆستا دەڵێ(ئێوە كەم وكوریەكان بەئێمە بڵێن ،ئێمەش لەمینبەرەكان بەدەسەڵاتى دەڵێین ..ئەوەندەش بەسە) بەڵام ئایا بارزانى و تاڵەبانى گوێیان هەیە بۆ بیستن ،یان بەراستى ئەوان كوێر و كەڕ و ڵاڵن.

لەكۆتاییدا دەڵێم هەزار سوپاس بۆ خودا كە بەخۆى بوونى هەیە و مردنى داناوە ، ئەگەر وانەبوایە دەبوایە مرۆڤى وەك ئێمە هەتاهەتایە لەژێر دەستى زاڵم و زۆرداراندا بووینایە .
 





نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە