کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


جەلال تاڵەبانى ئیمڕۆ دێت بۆ ڕانیە و لەئێستاوە كەوتوونەتە هەڕەشە لەخەڵك !

Tuesday, 07/07/2009, 12:00


وابڕیارە ئیمڕۆ جەلال تاڵەبانى سكرتێرى گشتى یەكێتى دیموكراتى پارتى نیشتییمانى كوردستان بگاتە ڕانیە و بانگەشە بۆ لیستى كەرە دێزە و باوكى خۆى مەسعود بارزانى بكات بۆیە هەر ئەمڕۆ بەزۆر و لەژێر هەڕەشەى تووندى بەڕێوبەرەكانیان و بەزۆر بەسەدان كارگوزارى داماوى هەژارى فەرمانگە و دایرە و بەڕێوبەرایەتیەكانى ڕانیە گۆڕەپانى یاریگاى وەرزشى ڕانیەیان پاك كردەوە بۆ ئیمڕۆ وە لە ئێستاوە قایمقام و بەرپرسە سەربازیەكان و بەڕێوبەرى ئاسایش و فەرمانگەكان و مەڵبەند و لق و ناوچە و كۆمیتەكانى یەكێتى و پارتى لەتەواوى سنوورەكە كەتوونەتە گەڕان و سووڕان بەماڵان و بەبازاڕ و بەلادێ و ناحیەكانى سنوورى ڕانیە بۆ ئەوەى ئیمڕۆ بەزۆر جەماوەر كۆ بكەنەوە هاوشێوەى سەردەمى بەعس و بەسەدان پاس و سەیارەیان ئامادەكردووە تائیمڕۆ خەڵك لە بەرى مەرگە و پشدەر و خدران و بنارى كۆسرەت و دۆڵى شاورێ و خۆشناوەتى و سەروچاوە و حاجیاوە و چوارقوڕنە و تەواوى ناوچەكە كۆبكەنەوە و بیان گوازنەوە بۆڕانیە ، وە هەر ئەمڕۆ قایمقامى ڕانیە عەلى حەمەد دز داواى لەسەرجەم فەرمانگە و دایرەكان كردووە نابێ كەس ئیمڕۆ غیاب بێ و دەبێ هەمووان بەزۆر بێن بۆ یاریگا ... وە هەریەك لە عەلى حەمەد دز و ئاكۆى عەباس ئاغاى سەرۆك جاش مستەشارەكەى دوێنێى ڕژێمى بەعس و دەمڕاستەكەى ئەمڕۆى حكومەتى هەرێم و چەند ماستاوچیەكى تر خۆیان خۆش كربوو ئیمڕۆ دەعوەتى جەلال بكەن ، چونكە هەموویان پەلەیانە و دەزانن دواى خۆى جەلال دەیان دەفتەر دۆلارى پارەى ئەو میللەتە و خوێنى شەهیدانى ڕاپەڕین جێ دێڵێ ، بەڵام دەڵێن فوئاد مەعسوم پێى ڕاگەیاندوون خۆتان مشەوەش مەكەن دەچێتە لاى شێخ سەدرەدینى بۆسكین و لاى ئەو دەمێنێتەوە ، ئەو شێخ سەدرەدینەى ماڵەكەى لانكەى سەدان پیاوكوژ و قاتیلە جگەلەوەى كاتى خۆى ناوى هەبوو كە ئەمریكیەكان بێن دەستگیرى بكەن لە ساڵى 2003 دواى پڕۆسەى ئازادى عێراق .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە