ژنانى سەركردایەتى یەكێتى(دكتۆر جوان وەك نمونە)
Thursday, 15/07/2010, 12:00
وەك لاى هەموان ئاشكرایە لەدوا كۆنگرەى یەكێتى نیشتیمانى كوردستاندا ڕێژەى20%ى سەركردایەتى بۆ ژنان تەرخانكرا، تەواى ئەندامانى یەكێتى نیشتیمانى كوردستانیش ئەمەیان بەهەنگاوێكى زۆر گەورە لێكدایەوەو شانازیان پێوەدەكرد. بەڵام ئەوەى لەم وتارەدا تیشكى دەخەینەسەرتێڕەانینە لەكەسایەتى ئەوژنانەو هەڵسەنگاندنیانە بەچاوێكى ئەكادیمیانە تابزانین که ڕاستییدا ئەو ژنانە نوێنەرى ڕاستەقینەى ژنانن و خاوەن تواناو لیبَهاتویین؟ یان كۆیلەو كڕدراوو دروستكراوو دەستكردن؟ ئەم هەنگاوەشمان بۆ بەرچاوڕونكردنەوەى تەواى چین و توێژەكانى یەكێتى بەتایبەتى و گەلى كورد بەگشتییە، تابزانن كێ قیادەیان ئەكات؟ ئایا ئەوانەى قیادەیان ئەكەن شیاون یان ترشاون؟ دەستپێكى نوسینەكەشمان لە(جوان ئیحسان فەوزی)یەوە دەست پێدەكەینكە دووەم دەنگى ئافرەتانى كۆنگرەبوو!
جوان ئیحسان كێیە؟
جوان ئیحسان كە ئێستا ئەندامى سەركردایەتى یەكێتى نیشتیمانى كوردستانە بەڕەگەز توركە و خۆشى لەزۆر شوێندا ئەم ڕاستیەى وتووە، باوكى یەكێك بوو لەو بەعسیە سەرسەختانەى كە سلێمانى هەراسان كردبوو ڕۆژانە سوكایەتى بە ڕۆڵەكانى ئەم میللەتە ئەكرد.
جوان ئیحسان بەكالۆریۆسى لەزانكۆى سەلاحەددین(لەشارى هەولێر) تەواو كردووە، دواتر بەماستاوكردن و خۆبردنە پێشەوە لە ماستەر وەرگیرا، ئەم پاڵەوانە مێردەكەشى دەیان ملیۆن دینارى زانكۆى كۆیەى دزى و كاتى خۆى ڕۆژنامەى هاوڵاتى ئەم دزیەى بەمانشێت بڵاوكردەوە!
یەكێكى تر لەداهێنانەكانى جوان ئیحسان وەرگرتنى سێ پارچە زەوییە بەناوى خۆى و مێردەكەیى و كچە بچوكەكەى كە هێشتا تەمەنى دوانزە ساڵ نابێت و زەوى بۆ وەرگرتووە!
لەو كاتەى جوان ئیحسان سەرۆكى بەشى كۆمەلناسى زانكۆى سلێمانى بوو دەیان بەرپرس بەبێ ئەوەى یەك دەقەش بێنە ناو زانكۆوە شەهادەیان بۆ كراو بەكالۆریۆسیان وەرگرت (بەڵێنتان پێدەدەین كە ناوەكانیان بەبەڵگەوە ئاشكرا ئەكەین)
ئێستا دەبێت وەڵامى ئەوە بداتەوە ئایا جوان ئیحسان لەسەر حسابى ژنان چۆتە سەركردایەتى یان وەكو نوێنەرى توركمان چونكە ناگونجێت کهسێكى تورك ئەندامى
سەركردایەتى حیزبێك بێت كە كوردستانییە!
جوان ئیحسان و مەكتەبى ڕێكخراوە دیموكراتیەكان
جوان ئیحسان لەبەشى ژنانى مەكتەبى ڕێكخراوە دیموكراتیەكانى ى یەكێتى بەرپرس بوو بەڵام سەیر لەوەیا بوو لەهەموو كۆڕ و كۆبونەوەكاندا ئەوەى دوپات ئەكردەوە كە بڕواى بەكاركردن بۆ ژنان و لەگەڵ ژنان نییە! ڕەنگە لەمەیانا خەتاى خۆى نەبێت چونكە جوان ئیحسان كەمتر تایبەتمەندى ژنى تیایە.
جوان ئیحسان لەتەمەنى كاركردنى لەگەڵ بەشى ژنانى مەكتەبى ڕێكخراوە دیموكراتییەكان بێجگە لەڕێگریكردن لەكارو پرۆژەى نوێ شتێكى ئەوتۆى نەكرد هەمو كا رو چالاكى ئەو بریتیبوو لەئەنجامدانى توێژینەوەیەك و سازكردنى چەند كۆنفرانسێك كەهێندەى پارە تێچوو مەلا بەختیار ناچاربوو وتى ئەگەر جوان ڕانەوەستێنین پارەى یەكێتى بەشى ناكات، ئەم دکتۆر جوانە چەندین جار لەگەڵ كاك سیامەندى بەشى دارایى شەڕو هەراى دروست كرد بەهۆى نەبونى وەسڵ و مەسرەفى خەیاڵیەوە هەموو كارمەندانى مەكتەبى ڕێكخراوە دیموكراتییەكان ئەم ڕاستییە ئەزانن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست