کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


قه‌يرانى سووته‌مه‌نى چيمان پێ ده‌لَێ؟

Sunday, 29/12/2013, 12:00


قه‌يرانه‌كانى هه‌رێم ئه‌وه‌نده‌ زۆرو زه‌به‌ندن، هه‌ندێ جار به‌ده‌ست هه‌ژمار ناكرێ، به‌شێكى زۆري كيشه‌كانيش له‌وه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ ده‌گرن كه‌ خودي به‌رپرسان هۆكار و به‌رپرسن له‌ دروست بوونى ئه‌و قه‌يرانانه‌، جگه‌ له‌لايه‌نى بابه‌تى كه‌ بۆ هه‌ندێ جار قه‌يرانه‌كه‌ خۆي له‌ تێوه‌گلان و ده‌ستى ده‌ره‌كى ده‌دۆزێته‌وه‌.
هه‌لَبه‌ته‌ ئه‌گه‌ر باس له‌ بوون و نه‌بوونى كه‌م ئه‌زمووني هه‌رێم بكه‌ين، هه‌رێمى كوردستان زياتر له‌ بيست و دوو سالَه‌ ئيداره‌ى خۆي به‌رِێوه‌ ده‌بات، ئه‌گه‌ر له‌و ماوه‌ دوور و درێژه‌دا ته‌نها بۆ هه‌ر سالَ و نيوێ شاره‌زايي له‌بوارێ له‌بواره‌كانى تايبه‌ت به‌هه‌ر وه‌زاره‌تێ په‌يدا بكردايه‌، ده‌بوو ئێستا گوێبيستى بابه‌تگه‌لێ به‌ناوى قه‌يران نه‌بوايه‌ كه‌ جێي داخه‌ هه‌موو ئه‌و قه‌يرانانه‌ جگه‌ له‌ زه‌ره‌رمه‌ندي يه‌كه‌م له‌ خه‌لَكى رِووت و رِه‌جالَ، به‌ده‌گمه‌ن كه‌ى زانيومانه‌ به‌رپرسێ ته‌حه‌مولي ئه‌وه‌ي كردبێ بۆ يه‌ك سه‌عات كاره‌باي لێ ببرِێ؟ كه‌ى بيستوومانه‌ به‌رپرسان ئاماده‌ن بۆ وه‌رگرتنى به‌نزين له‌ته‌ك هاولاَتيان سرِه‌ بگرن، له‌كاتێكدا به‌شێكى زۆريان خاوه‌نى به‌نزينخانه‌كانن و لێره‌و له‌وێ بايي ئه‌وه‌نده‌ پشكي خۆيان هه‌يه‌، كه‌چي بينيمان چۆن خودان ته‌كسيه‌ك يا ئه‌ويتر بۆ وه‌رگرتنى چل ليتر به‌نزين ده‌بوو شه‌و له‌ده‌ره‌وه‌ و له‌ناو سه‌ياره‌ بۆ (نۆره‌ي به‌نزين) شه‌و بكاته‌وه‌ ئه‌وه‌ چيه‌ بۆ رِۆژي پاشتر له‌وه‌رگرتنى به‌نزين بێ به‌ش نه‌بێ. ياخود به‌خۆ و به‌ به‌رميله‌وه‌ له‌به‌ر رِێژنه‌ى باران سرِه‌ بگرێ بۆ ئه‌وه‌ى به‌شه‌ نه‌وته‌كه‌ى نه‌سووتێ كه‌ له‌سالَێكدا ته‌نها سێ به‌رميل به‌سه‌ر هاولاَتيان دابه‌ش ده‌كرێ له‌كاتێكدا ژێر خاكه‌كه‌مان له‌به‌ر نه‌وت خه‌ريكه‌ بته‌قێ.
ئه‌گه‌ر شته‌كانى ديكه‌يش له‌هه‌مبه‌ر نه‌وت و دامه‌زراندن و نه‌بوونى پاره‌ له‌ بانكه‌كان و ده‌رمانى ئێكسپايه‌ر و جاده‌ سه‌قه‌ت و ترس و تۆقاندن و چي و چي باس بكه‌ين، ئه‌وه‌ هه‌موو خه‌ته‌كان دێنه‌وه‌ سه‌ر يه‌ك خه‌ت ئه‌ويش قه‌يرانه‌ حه‌ياته‌كه‌ي ده‌ستى به‌رپرسانه‌.
چه‌ند رِۆژێكه‌ به‌نزين له‌سنووري پارێزگاي سلێمانى له‌ كورتى داوه‌ و گرفت و كێشه‌ بۆ هاولاَتيان دروست بووه‌، له‌كاتێكدا به‌نزين پێويستيه‌كى ژيانه‌ و په‌يوه‌سته‌ به‌ هه‌موو تاكه‌كانى كۆمه‌لَگا، ئه‌فسووس لايه‌نى په‌يوه‌نديدار پاساوى بێ پاساو بۆ دروست بوونى ئه‌و قه‌يرانه‌ ده‌دۆزنه‌وه‌ به‌كلَۆجێ گوايه‌ ئه‌و برِه‌ به‌نزينه‌ى به‌ ويستگه‌كان ده‌گات پێداويستيه‌كاني شوفێران دابين ناكا، له‌كاتێكدا به‌رِێوه‌به‌رايه‌تيه‌كانى دابه‌شكردنى سووته‌مه‌نى هه‌ولێر و سلێمانى و دهۆك سه‌ر به‌يه‌ك وه‌زاره‌تن، ئه‌ويش وه‌زاره‌تى سامانه‌ سروشتيه‌كانه‌ و له‌وێوه‌ ته‌مويل ده‌كرێ.
ئه‌و قه‌يرانه‌ ئه‌وه‌مان پێ ده‌لَێ:
يه‌كه‌م: سلێمانى ئيداره‌يه‌كه‌ و دهۆك و هه‌ولێريش ئيداره‌يه‌كى تر، وه‌ئه‌گينه‌ خێره‌ به‌نزين له‌ولا پرِه‌ و له‌ولا قرِه‌؟
دووه‌م: بێ به‌رِنامه‌يي وه‌زاره‌تى سامانه‌ سروشتيه‌كان له‌وه‌دايه‌ ده‌بوو تا ئێستا بۆ نه‌وت و گاز و به‌نزين به‌سه‌دان كۆگاي زل زلي دروست بكردبايه‌ كه‌ له‌هه‌موو دونيا رِێ و شوێنى يه‌ده‌گ بۆ كاته‌ ته‌نگه‌تاو و بواره‌ نه‌خوازراوه‌كان وه‌رده‌گيرێ، كه‌چي دوور و نزيك ئێمه‌ له‌و په‌رِي شێنه‌يي تا ته‌نگه‌تاوى خه‌مى يه‌ده‌گدا نين.
سێ يه‌م: رِێي تێ ده‌چێ به‌گۆته‌ى هاولاَتيان هه‌ولَێ له‌ئارادابێ له‌مه‌رِ قورخكردنى بازارِه‌كان نه‌خاسمه‌ ئه‌و چاوچنۆكانه‌ى دلَيان به‌قازانجێكي كه‌م ئاو ناخواته‌وه‌ هه‌ر فێري قازانجى قه‌به‌ن به‌تايبه‌ت له‌و نرخه‌ى حكومه‌ت بۆ به‌نزينخانه‌كانى داناوه‌ كه‌ بۆ يه‌ك ليتر به‌نزين ده‌بێ ته‌نها 500دينار وه‌ربگيرێَ.
چواره‌م: داتا و ئاماره‌كان له‌به‌ر ده‌ستن، نكۆلَي له‌بوونيان ناكرێ، ئه‌گه‌ر كێشه‌ له‌برِي به‌نزينى هاورده‌كراودايه‌، ئه‌وه‌ بۆچي به‌بوێري و رِاشكاوانه‌ بۆ رِاي خه‌لَكى ئاشكرا ناكه‌ن كه‌ لايه‌نى كه‌مته‌رخه‌م كێ يه‌ و كێ نييه‌ كه‌ جياوازي له‌نێوان ئه‌م شاره‌ و شاره‌كانى ديكه‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندى خۆي و حزبه‌كه‌ى ده‌كات.
پێنجه‌م: خه‌لَكانێك هه‌ن ده‌لَێن ئه‌وه‌ حكومه‌ته‌ (مه‌به‌ست لێي ئه‌وه‌ حزبي ده‌سه‌لاَته‌) به‌لَێن ده‌دات قه‌يرانى به‌نزينمان بۆ بنبرِ بكات، كه‌چي له‌ولاوه‌ هه‌ر خۆيه‌تى هه‌مان قه‌يران دروست ده‌كاته‌وه‌ له‌كاتێكدا په‌يوه‌نديه‌كانى نێوان هه‌رێم و به‌غدا به‌ره‌و ئاسايي بوونه‌وه‌ هه‌نگاوي گرتووه‌و هيچ ئالَۆزى و بارگرژيه‌ك له‌ئارادا نيه‌ تا تۆمه‌تى ئه‌و قه‌يرانه‌ بخه‌ينه‌ ئه‌ستۆري ناسكى بارودۆخه‌كه‌ و به‌غدا.
شه‌شه‌م: قه‌يرانى كاره‌با چي وا له‌و قه‌يرانه‌ كه‌متر نييه‌ كاتێ كاره‌با ده‌بێته‌ ترافيك لايت، ده‌برِێ و دێته‌وه‌، هه‌ر نايه‌ته‌وه‌، ده‌لَێن خواست له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنان زۆر بووه‌ ناتوانن له‌و برِه‌ زياتر به‌رهه‌م بێنن كه‌ هه‌ر خۆيانن پاره‌ى تێچوو چه‌ندبێ له‌ خه‌لَكى خۆشنابن و فلس به‌فلس لێيان وه‌رده‌گرن كه‌ هه‌ندێ جار له‌ دواكه‌وتنى پێدانى ئه‌و قه‌رزه‌ هه‌رِه‌شه‌ى گاره‌با برِينيش ده‌كرێ، كه‌چي به‌و هات و نه‌هاته‌ى كاره‌با برِا، كاره‌با هاته‌وه‌، كه‌مى كرد، زياد بوو، هه‌موو ئه‌مانه‌ وا ده‌كه‌ن خه‌لَك ده‌ميان له‌و حوكمه‌ته‌ ببێته‌وه‌ و قسه‌ي ناشيرين به‌حكومه‌ت بلَێن.
ئه‌ته‌كێتى كار به‌رِێوه‌بردن به‌و شێوه‌يه‌ نيه‌، هيوادارم كه‌مێ به‌خۆياندا بچنه‌وه‌ و ئاورِ له‌و خه‌لَكه‌ دلَ پرِ و به‌ش مه‌ينه‌ته‌ بده‌نه‌وه‌ كه‌ له‌به‌ر قه‌يرانه‌ يه‌ك له‌دوا يه‌كه‌كان، نازانن دلَيان به‌چي ئه‌م هه‌رێمه‌ خۆشبێ.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە