کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مه‌زهه‌له‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی نوێنه‌ری گه‌ل و شاجوان و كاره‌ساته‌كه‌ی هه‌ولێر!!

Wednesday, 02/10/2013, 12:00






ده‌ڵێن ماڵێك بۆخۆشی هه‌ڵبژاردنیان كردوه‌ كه‌ باوكه‌ یه‌كێتی و دایكه‌ ئیسلامی و كوڕه‌كه‌ی بڕوای به‌هه‌ڵبژاردن نه‌بوه‌ به‌ڵام كه‌ ئه‌نجامی ده‌نگدانه‌كه‌ راگه‌یه‌نراوه‌ پارتی یه‌كه‌م بوه‌ دواتر شه‌ڕ له‌ماڵا دروست بوه‌ هه‌موویان گومانیان له‌یه‌كتری كردوه‌ ده‌بێت كامیان به‌پاره‌ خیانه‌تی كردبێت و ده‌نگه‌كانی بۆ پارتی ته‌زویر كردبێت باوكه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌ی ماڵه‌كه‌ چاره‌سه‌ر بكات، و شه‌ڕ دروست نه‌بێت به‌سه‌یاره‌كه‌ی خۆی خۆی كێشاوه‌ته‌ بارهه‌ڵگرێكدا و بریندار بوه‌ به‌م جۆره‌ به‌هۆی سه‌ردانی میوانه‌وه‌ تاماوه‌یه‌ك خێزانه‌كه‌ له‌گومانكردن له‌یه‌كتر دور ده‌كه‌ونه‌وه‌و سه‌رقاڵی باوكه‌ بێچاره‌كه‌یان ده‌بن، كاتێك باوكیان به‌ته‌واوی چاك ده‌بێت هه‌ڵبژاردنێكی تر نزیك بوه‌ته‌وه‌".../""/...،.
یان ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا بیستم پارتی ده‌یگوت له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ خه‌درمان لێكراوه‌..،،هههه به‌بیستنی ئه‌م هه‌واڵه‌ كۆڵێك پێكه‌نیم دوایش بیرم كردوه‌ سه‌یرم كرد راسته‌كات به‌ڕأستی غه‌دری لێكراوه‌ چونكه‌ ئه‌و پێشتر هه‌موو ئاماده‌كاریه‌كی بۆ 40 تا 45قه‌نه‌فه‌ كردبوو به‌ڵام ئه‌نجامه‌كان به‌زۆری گه‌شته‌ 38 كورسی كه‌ ده‌ڵێن كورسیه‌كیشیان قاچه‌كه‌ی ته‌واو نیه‌".،.
له‌م هه‌رێمه‌ هه‌موو شته‌كان مومكینن وشه‌ی غیر مومكین وه‌كو (خارج نیگاقل خدمە)یه‌ بۆیه‌ كاتێك گه‌ر به‌تۆزێك زاناییه‌وه‌ بیر بكه‌یه‌وه‌ ده‌گه‌یته‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه‌ ئایا چی پێویست بوو له‌م كاته‌ ناسكه‌یا هه‌ندێ كچه‌ كورد به‌ناوی هه‌ڵبژاردنی شاجوانه‌وه‌ نمایش بكرێن و شاجوانی كوردستان و شاجوانی گه‌شت و گوزار و شاجوانی نازانم چی و چی هه‌ڵبژێرن و به‌هێنده‌ی زه‌مین له‌رزه‌یه‌ك كه‌ وڵاتێكی كاول كردبێت بیخه‌نه‌ رۆژه‌ڤی راگه‌یاندنه‌وه‌"، قه‌ینا گریمان وڵاته‌كه‌مان له‌سایه‌ی پشتاو پشتكردنی ده‌سه‌ڵاتدا كه‌وتوه‌ته‌ ركابه‌ری وڵاتان،.
له‌وڵاتێكی وه‌كوچیندا كه‌ لانی كه‌م هه‌شتسه‌د ملیۆن ده‌نگه‌ده‌ر هه‌یه‌"، راگه‌یه‌ندنی ئه‌نجامه‌كان حه‌دی دواكه‌وتنی ته‌نها چوار سه‌عاته‌ واته‌ كه‌ ره‌نگه‌ ئه‌و چوار سه‌عاته‌ بۆ ئه‌وه‌ دانرابێت كه‌ له‌وانه‌یه‌ كه‌ قه‌ت شتی واش روونادات كاره‌بای چه‌ند وێستگه‌یه‌كی ئه‌و وڵاته‌ شۆرت بكات و نه‌توانن ئه‌نجامه‌كان له‌كاتی خۆیدا بگه‌یه‌نن. باشه‌ له‌م هه‌رێمه‌ كه‌ وه‌كو به‌قسه‌ی خۆیان ده‌ڵێن كه‌متر له‌دوو ملیۆن واته‌ سه‌دا زیاتر له‌70ده‌نگی داوه‌ كه‌ قه‌ت جێگای باوه‌ڕ نیه‌ بۆچی ده‌ڕۆژ ئه‌نجامه‌كان دوا بكه‌وێت، بیرم كردوه‌ له‌چه‌ند ئه‌گه‌رێ خۆم خسته‌ جێگای مناڵێكی شه‌ش ساڵ وا برم كرده‌وه‌ كه‌ ره‌نگه‌ ئه‌ندامانی كۆمسیۆن له‌ته‌مه‌نی مندا بن(واتا شه‌ش ساڵ) و فێری ژماره‌ بكرێن یانی به‌هه‌فته‌یه‌ك فێری ژماره‌ بكرێن و دواتر ده‌نگه‌كان به‌وان بژمێرن. دواتر خۆم خسته‌ جێگای كرێكارێك وتم ره‌نگه‌ باره‌كه‌ گران بێت تا به‌پشت بیبه‌نه‌ ناوه‌ندی شاره‌كان به‌لانی كه‌م هه‌فته‌یه‌كی پێده‌چێت بۆیه‌ زۆر گوێم نه‌دایه‌، دواتر خۆم خسته‌ جێگای دوكتۆرێكی تازه‌ تاعین بوو وتم ره‌نگه‌ بۆیه‌ ئه‌نجامه‌كان دوا كه‌وتبن خه‌ریكی ته‌عقیم كردنی بن تاوه‌كو نه‌وه‌ك به‌ڤایرۆس بارگاوی كرابێت زیان به‌په‌نجه‌ی كۆمسیۆن بگه‌یه‌نێت. خۆم خسته‌ جێگای هه‌مو پێكهاته‌كان ئاسایی بوو به‌ڵام كاتێك ویستم وه‌كو سیاسیه‌ك بیری لێبكه‌مه‌وه‌ به‌ئێستاشه‌وه‌ به‌ته‌واوی تێنگه‌شتوم چونكه‌ هه‌ر چۆن لێكی ده‌ده‌مه‌وه‌ ئه‌م ماسته‌ هێنده‌ موی تیادایه‌ كه‌ فڕێدانی له‌ده‌رهێنانی مه‌سڵاحه‌ت تره‌"، به‌ڵام نه‌شم ده‌توانی بڕوا به‌هه‌ندێ شت بكه‌م، برا بچوكه‌كه‌م نازانێ سیاسه‌ت یانی چی وتی كاكه‌ ئه‌و قاسم ناوه‌ كێیه‌ ده‌ڵێن ئێرانیه‌و له‌به‌ر هه‌ڵبژاردن هاتوه‌" بۆ كوردستان چوه‌ته‌ هه‌ولێر و سلێمانی و به‌غا منیش وتم هاتوه‌ كورسیه‌كان چاك بكاته‌وه‌ وتی بۆچی خۆمان وه‌ستامان نیه‌ وتم نه‌وه‌ڵا وه‌ستاكانمان بزماره‌كانیان هی وڵاتێكه‌ و ته‌خته‌كه‌ی هی وڵاتێكه‌ گه‌ر ئه‌وان نه‌یه‌ن بیان هێننه‌ لای یه‌ك مه‌گه‌ر له‌سه‌ر عه‌رزی ره‌ق دانشین.
زۆر سه‌رم هێناو برد نه‌متوانی وه‌كو ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێ تێبگه‌م له‌م هاوكێشه‌ به‌ڵام تۆزێكی به‌سه‌را چوو بیستم ده‌ستی چه‌په‌ڵ گه‌شتوه‌ته‌ هه‌ولێر سه‌ره‌تا به‌هۆی ئه‌و ناره‌حه‌تی و قینه‌مه‌وه‌ كه‌ به‌رامبه‌ر ده‌ستی ره‌ش و چه‌په‌ڵ لام دروست بوو بیرم بۆ هیچ كوێیه‌ك نه‌چوو به‌ڵام دوای سه‌یرم كرد رێكه‌وت نیه‌ شاجوان و هه‌ڵبژاردن و ته‌قینه‌وه‌ بكه‌ونه‌ هه‌فته‌یه‌كه‌وه‌ به‌ڵام به‌هۆی بێزاریمه‌وه‌ ته‌نها ئه‌وه‌م گوت ده‌ستی تیرۆریش بێت ئه‌م ماسته‌ بێ مو نیه‌"...


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە