"زۆڵی بێ ناسنامە"
Sunday, 24/03/2013, 12:00
ئەو زۆڵانەی بە زمانی داگیرکەران گۆرانی دەچڕن
بۆ داگیرکەر
ئەو کوردانەی کە بە نوکی خامەی دوژمن دەبنە نوسەر
بۆ دوژمن
ئەو کەسانەی کە مێژومان بە پێچەوانە دەنوسنەوە
بەکرێگیراوێکن بێ سەروبن
بەرەڵڵاو بێ ناسنامەن کە هەتا هەتای مردن
جێ لەوەڕیان لە پانتایی دەشتی تەرکەشە
گۆڕی خۆیان بە دەستی خۆیان سمکۆڵ دەکەن و
تێیدا وەردەکەون
جەعفەر کەریمی
تۆرکۆ / فینلاند
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست