بۆ ڕازیكردنى بەرهەم ساڵح و شاردنەوەى یۆرانیۆم لەئاوو هەواى كوردستان وەزیرى تەندروستى خەڵكى كوردستان چەواشە ئەكات
Sunday, 11/09/2011, 12:00
بەرهەم ساڵح و كابینەكەى بەشێوەیەك ڕیسوا و شەرمەزاربوون ئەیانەوێت بەشاردنەوەى بابەتە كارەساتبارەكان و لێدوان و ڕاگەیاندنى چەواشە خەڵك فڕیوبدەن و گەندەڵیەكان پەردەپۆش بكەن و باڵانسى حكومەتە شكست خواردووەكەیان ڕاست بكەنەوە ، بەئاشكرا ڕاگەیاندنەكانیان كەوتوونەتە فڕێدانى ئامارى پڕلەدرۆ و هەواڵى پڕۆژەى هەڵبەستراوى بێ بنەما بەشێوەیەك ڕیسواو دەستەوەستان بوون و سەریان لێ شێواوە لەو هەموو بەرنامە و پڕۆژە خەیاڵى و چاكسازیەیى بەدەرزەن ئەیاندا بەگوێیى ئەو میللەتەدا شەوانە دێن لەڕاگەیاندنەكانیانەوە ئەڵێن ئەمڕۆ لەفڵانە ناحیە و قەزا و دێهاتە ئەوەنە كەسە سلفەى زەواجی وەرگرتووە !!
خوێنەرانى بەڕێزى كوردستانپۆست ...
ماوەیەك پێش ئێستا وەزیرى تەندروستى ڕایگەیاند كەوا ڕەوشى تەندروستى هەرێم و سیستەمەكەى زۆر سەركەتووە بەشێوەیەك لەپێش ناوچەكانى تر‌ى عێڕاقەوەیە ڕاگەیاندنەكانیشیان وەك ئەوەى هەنگیان لەدارا دۆزیبێتەوە بەپەلە كەوتنە بانگەشە و چەواشەكارى و شەوانە و ڕۆژانە ئەم لێدوانەیان بەمیللەت ئەفرۆشتەوە ، تالەنووسینێكدا بەكۆمەڵێك بەڵگەو دیكۆمێنت بەهەموو لایەكمان ڕاگەیاند كەئەمە درۆیەكى زۆر گەورەو شاخدارە بەپێچەوانەوە ئێمە پێمانوایە ڕەوشى تەندروستى هەرێم لەوپەڕى كارەساتدایە . دواتر لەڕاپۆرتێكى چاوەروان نەكراودا لەناوەڕاستى مانگى هەشتى ڕابردوودا كەناڵى ئاسمانى جەزیرە بۆیەكەم جار باسى بوونى ماددەى یۆرانیۆمى كرد لەكەش و ئاو هەواى هەرێمى كوردستاندا و دەریاچەى دووكانیشى بەنموونە هێنایەوەو ڕایگەیاند كەئەمە زیانى تەندروستى گەورەى داوە لەخەڵكى كوردستان بەتایبەتیش شارى سلێمانى .
دیسانەوە بەپەلە تاهیرهەورامى وەزیرى تەندروستى هاتە سەرخەت و لەڕۆژنامەى ئاسۆى بەرهەم ساڵح (ژمارە 1537 ، 22 / 8 / 2011) زۆربەتووندى ئەمەى ڕەتكردەوەو ڕۆژنامەى ئاسۆ بەمانشێتى گەورە ڕایگەیاند ...
وەزیرى تەندروستى هەرێم ، پیس بوونى ئاوى دووكان ڕەت دەكاتەوە .
خوێنەرانى بەڕێزى كوردستانپۆست .
تەنها دوو ڕۆژ دواى ئەم لێدوانەى جەنابى وەزیر ، ووتەبێژە موحتەڕەمەكەى وەزارەتى تەندروستى سەدوهەشتا پلە پێچەوانەى جەنابى وەزیر بەئاكانیوزى ڕایگەیاند بەنیازین نمونەى ئاوى دوكان بنێرین بۆ بەغدا بۆ دڵنیابوون لەبوونى یۆڕانیۆم .
((واتا دواى ڕاپۆرتەكەى كەناڵى جەزیرە پشكنین بۆ ئاوى دوكان هەر نەكراوە بەنیازن بیكەن و بینێرن بۆ بەغدا واتا لەكوردستان پشكنینەكە هەر ناكرێ ، كەچى جەنابى وەزیر دێ لەخۆیەوە بانگشەى ئەوە ئەكا لەپێش عێراقەوەیەن)) .
ئێستا دیسانەوە بۆ جارێكى تر بۆپەردەپۆش كردنى زیاترى ئەم كارەساتەو شاردنەوەى لەخەڵكى كوردستان و شارى سلێمانى چەند ڕۆێكە ڕاگەیاندنە چەواشەكارەكانى پارتى و یەكێتى لەسەر لێدوانى تاهیرهەورامى وەزیرى تەندروستى كەوتوونەتەوە لێدانەوەى ئەو قەوانە سواوەو ئەڵێن ڕەوشى تەندروستى هەرێم لەپێش ناوچەكانى تر‌ى عێڕاقەوەیە .
((ئێمە تەمەنا ئەكەین وابێ و لەپێش عێراقەوە بین و كەش و هەوایەكى پاك و تەندروستمان هەبێت ، بەڵام بەداخەوە نەك هەر وانیە ئێمە داوا ئەكەین ئەمانە بدرێن بەدادگا لەجیاتى ئەوەى هەموو هەوڵ و تواناكانى خۆیان بخەنەگەڕ لەسەر ئەو هەموو كارەساتانەى كەڕۆژانە لەسایەیى ئەمانەوە بەرۆكى سیستەمەكەى گرتووە كەچى دێن چەواشەكاری ئەكەن و خەڵك فڕیو ئەدەن)) .
ئێمە پێمانوایە ئەو لێدوانانەیان بۆ دوو مەبەستە ...
1) بۆچەواشەكردنى خەڵك و شاردنەوەى ئەو هەموو كارەساتانەیە كەلەسیستەمى تەندروستى كوردستاندا هەیە .
2) بەپێچەوانەى كوردستان وەزارەتى تەندروستى بەغدا بڕیارى داوە هەموو تووشبووانى شێرپەنجە بنێرێتە دەرەوە بۆ چارەسەر ، ئەمانە لێرە ئەم بانگەشە و ڕیكلامانە ئەكەن بۆ ئەوەى لێرە تووشبووانى شێرپەنجە ئەم داوایە نەكەن .
ئێمە زۆر ناچینە ناو ناوەرۆكى ئەو هەموو كارەساتانەى كەهەن و ڕووئەدەن ڕۆژانە ، وەنایەین جارێكى تر هەموو ئەو زانیارى و داتا و ڕاپۆرت و ئامار و بەڵگانەى لەنووسینەكانى ڕابردوودا خستوومانەتە ڕوو دیسان بیانخەینەوە ڕوو ، ئێوەى بەڕێز تەنها سەیرى ئەم هەواڵ و ڕاپۆرت و بەدواداچوونە تازانەى خواروەوە بكەن كەئى دوو سێ هەفتە لەمەوبەرن ئەوسا ئێوە بڕیاربدەن ڕەوشى تەندروستى ئەو حكومەت و وەزارەتە گەندەڵە چۆنە و سیستەم و ڕەوشەكە چەندە لەدواوەیە ؟ .
_ جەنابى وەزیرى تەندروستى ئەڵێ لەپێش ناوچەكانى دیكەى عێڕاقەوەیە .
کوردستانی - ڕەوشی تەندروستی هەرێم لەپێش ناوچەکانی دیکەی عێراقدایە
8-Sep-11 [15:50
هەولێر 8 ئەیلول / سەپتەمبەر (PNA) ئەمڕۆ لەمیانەی دیداری نێوان نوێنەری رێکخراوی تەندروستی جیهانی و وەزیری تەندروستی رەوشی تەندروستی هەرێم تاوتوێکرا، بەو هیوایەی لەداهاتودا ئەم پەیوەندییە پەرەی پێبدرێت. بەپێی راگەیندراوێکی وەزارەتی تەندروستی کە دانەیەکی ئاڕاستەی ئاژانسی پەیامنێر کراوە تیایدا هاتووە: ئەمڕۆ د.تاهیر هەروامی وەزیری تەندروستی لەگەڵ نوێنەری رێکخراوی تەندروستی جیهانی لەهەرێمی کوردستان و باسی لەچۆنیەتی کاراکردنی زیاتر کەرتی تەندروستی لەهەرێمی کوردستان کرد و .............. هتد .
_ ئینجا سەیرى ئەم هەواڵ و بەدوا داچوونانەى خوارەوە بكەن((تەنها بەگەڕانێكى خێرا بەناو چەند سایتێكدا ئەمانەمان دەرهێنا)) دواجار ئێوە هەر خۆتان بڕیاربدەن ئەبێ ڕەوشى تەندروستى كوردستان لەسایەیى ئەم دەسەڵاتە گەندەڵە مافیایە چۆن بێ ؟ ....
1)) سێ نەخۆشخانەی تایبەت دادەخرێن .
((نەخۆشخانەكەی وەزیری تەندروستیی مەرجی پێویستی تێدا نییە)) .
سێ نەخۆشخانەی تایبەت دادەخرێن نەخۆشخانەكەی وەزیری تەندروستیی مەرجی پێویستی تێدا نییە
راپۆرتی: دانێر قەرەداغی
سەرۆكی لیژنەی بەدواداچوونی نەخۆشخانە تایبەتەكان لە فەرمانگەی تەندروستیی سلێمانی، ئاشكرای دەكات: ئەو بینایانەی ئێستا كراونەتە نەخۆشخانەی تایبەت، لەگەڵ مەرجەكانی نەخۆشخانەدا یەكناگرنەوە‌و پاركیان تێدا نییە‌و لە بنەڕەتدا بۆ نەخۆشخانە دروست نەكراون.
وەزارەتی تەندروستیی‌و شارەوانیی‌و سەندیكای پزیشكان، لەكردنەوەی نەخۆشخانەی تایبەتدا چەند مەرجێكی زانستی‌یان داناوە، وێڕای چەند مەرجێكی بیناسازیی دیکه، كە بە وتەی سەرۆكی لیژنەی بەدواداچوونی نەخۆشخانە تایبەتەكان، ئەو مەرجانە لە نەخۆشخانە تایبەتییەكانی سلێمانیدا نین.
نەخۆشخانەی سۆمای تایبەت یەكێكە لە نەخۆشخانە ئەهلییە تایبەتەكانی سلێمانی‌و تایبەتە بە نەشتەرگەریی ژنان‌و منداڵبوون‌و نەشتەرگەریی گشتیی، ئەم نەخۆشخانەیە كە خاوەندارییەكەی دەگەڕێتەوە بۆ د. تاهیر هەورامی، وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەیەكێك لەو نەخۆشخانانە دادەنرێت كە مەرجە پێویستەكانی نەخۆشخانەی تایبەتی تێدا نییە.
ئەندازیار فەرەیدون محەمەد، لێپرسراوی لقی مۆڵەتی شارەوانیی سلێمانی، هۆكاری پێدانی مۆڵەت بە نەخۆشخانەی سۆمای تایبەت بۆ ئەوە دەگه‌ڕێنێتەوە، كە ئەو نەخۆشخانەیە لە ساڵانی (2007 بۆ 2008) مۆڵەتی وەرگرتووە، رێنماییەكانی مۆڵەتیش لە (1/11/2010)دا گۆڕانكاریی بەسەردا هاتووە.
بەپێچەوانەوە، ئەكرەم مینا خزر، بەڕێوەبەری كارگێڕیی نەخۆشخانەی سۆمای تایبەت، بە رۆژنامەی راگەیاند: لە مانگی (4/2010)وە مۆڵەتمان وەرگرتووەو لە مانگی (5/2010)وە نەخۆشخــانەكەمان كردووه‌تەوەو لەخزمەتی نەخۆشدایە. مۆڵەتی رەسمیشمان لە وەزارەتی تەندروستیی‌و سەندیكای پزیشكان وەرگرتووە.
نەخۆشخانەی سۆمای تایبەت، لە بینایەكی چوار نهۆمی پشتی شەقامی ئۆرزدی دایە‌و نزیكەی (30) پزیشكی پسپۆڕ‌و (60) كارمەندی هەیە.
ناوبراو، دان بەوەشدا دەنێت: هەموو نەخۆشخانە ئەهلییەكان، مەرجی تەواویان نییە، ئەوەشی خستە ئەستۆی ئەو لیژنانەی تایبەتمەندكراون بۆ بەدواداچوونی ئەو مەرجانەی پێویستە بۆ نەخۆشخانەیەكی ئەهلیی هەبێت.
نەبوونی مەرجی پێویست لە نەخۆشخانە تایبەتییەكاندا، لەكاتێكدایە كە پێشتر سێ نەخۆشخانە لەبەر هەمان هۆكار داخراون، بەڵام لە ئێستادا چاو لە كەموكورتییەكانی نەخۆشخانەكانی تر دەكرێت.
سەرۆكی لیژنەی بەدواداچوونی نەخۆشخانە تایبەتەكان ئەوەشی ئاشكرا كرد: لە بەرنامەیاندایە نەهێڵن نەخۆشخانەی شەوانەڕۆژی نەخۆش وەربگرێت، لەبەرئەوەی مەرجی داخڵبوونی نەخۆشی نییە‌و بڕیارە لەهەفتەی داهاتوودا، دوو نەخۆشخانەی تریش دابخەن .
2)) نه‌بونی وه‌رقه ده‌بێتـه كێشه له به‌شی فریاكه‌وتنی نه‌خۆشخانه‌ی كفری .
9/9/2011
روداوێكی هاتوچۆ له شاری كفری بووه هۆی برینداربونی 9 كه‌س، له‌به‌ر نه‌بوونی وه‌رقه‌ی ره‌وانه‌كردنی نه‌خۆش له به‌شی فریاكه‌وتنی نه‌خۆشخانه‌ی كفری بۆ ماوه‌ی یه‌ك سه‌عات برینداره‌كان له ره‌وانه‌كردن دوا كه‌وتن.
ئیحسانی مه‌لا فواد، كفری: له ئاهه‌نگێكی زه‌ماوه‌ندا ئه‌مڕۆ هه‌ینی روداوێكی هاتوچۆ له شاری كفری ڕویدا‌و له ئه‌نجامدا 9 برینداری لێكه‌وته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی برینداره‌كان گه‌یه‌ندرانه نه‌خۆشخانه‌ی كفری‌و هه‌ندێكیان برینه‌كه‌یان سه‌خت بووه‌و جێگای مه‌ترسی بوون، به‌ڵام له‌به‌ر نه‌بونی وه‌ره‌قه‌ی ره‌وانه‌كردن له‌لایه‌ن به‌شی فریاكه‌وتنی نه‌خۆشخانه‌كه‌وه بۆماوه‌ی یه‌ك سه‌عات برینداره‌كانیان له ره‌وانه‌كردن دواخستووه.
سایتی ئاوێنه زانیویه‌تی كه ئیداره‌ی نه‌خۆشخانه‌كه وه‌رقه‌ی ره‌وانه‌كردنی نه‌خۆشی تیا نه‌بووه، له‌كاتی هاتنی برینداره‌كاندا، دكتۆرێك هه‌وڵی داوه به ده‌ست وه‌ره‌قه‌كه بكات، به‌ڵام لایه‌نی به‌رپرس وه‌ره‌قه ده‌ستنوسه‌كه‌ی قبوڵ نه‌كردووه.
له باره‌ی كێشه‌كانی به‌شی فریاكه‌وتنی نه‌خۆشخانه‌ی كفری كارمه‌ندی به‌شه‌كه ئازاد قادر به سایتی ئاوێنه‌ی راگه‌یاند: گرفتی سه‌ره‌كی به‌شه‌كه‌ی ئێمه له‌وه‌دایه كه: به‌شی ژنان‌و پیاوان زۆر له‌یه‌كتره‌وه دورن، جگه له‌وه‌ی ئه‌و ژوره‌ی كه‌ره‌سته‌ی برینپێچی‌و ئامێره پزیشكیه‌كانی تری لێیه هه‌ر زۆر دورتره ، ئه‌مه‌یش وای كردووه پزیشكه‌كان نه‌توانن به باشی فریای نه‌خۆشه‌كان بكه‌ون .
3)) نه‌بوونى ده‌رمان بۆ نه‌خۆش له‌بنكه‌كانى ته‌ندروستى حكومى، نیگه‌رانى نه‌خۆشه‌كانى لێده‌كه‌وێته‌وه
08-08-2011
كوردی‌و - هه‌ولێر - ئه‌ڵوه‌ند كوێستانى
به‌هۆى ئه‌وه‌ى له‌نه‌خۆشخانه حكومییه‌كان له‌كاتى نووسینى چه‌ندین جۆره ده‌رمان بۆ نه‌خۆشه‌كان له‌لایه‌ن پزیشكه‌كانه‌وه، كه‌چى زۆربه‌ى ئه‌و ده‌رمانانه بوونیان نییه‌و نه‌خۆشه‌كه ناچار ده‌بێت له‌ده‌ره‌وه بیانكڕێت، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئاماژه به‌وه‌ده‌كات ئه‌و مه‌سه‌له‌یه په‌یوه‌ندى به‌بنكه ته‌ندروستییه‌كان و نه‌خۆشه‌وه هه‌یه.(د. خالیس قادر) به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌میانه‌ى لێدوانێكیدابۆ كوردی‌و رایگه‌یاند، به‌شێك له‌و پزیشكانه‌ى ده‌رمان بۆ نه‌خۆشه‌كان ده‌نووسن ده‌رمانى وا ده‌نووسن له‌ناو ده‌رمانخانه‌ى نه‌خۆشخانه‌كه نییه، بۆیه ئه‌و نه‌خۆشه ناچار ده‌بێت له‌ده‌ره‌وه بیانكڕێت، كه‌ئه‌وه‌ش بارگرانییه.هه‌روه‌ها ناوبراو ووتیشى: فشارێكى زۆریش له‌سه‌ر بنكه ته‌ندروستییه‌كان هه‌یه‌و زۆر جار ئه‌و ده‌رمانانه به‌ش ناكات و نه‌خۆش ناچار ده‌بێت له‌ده‌ره‌وه بیانكڕێت.
4)) زۆرترین نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌هلی له‌سلێمانییه .
به‌پێی ئامارێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، زۆرترینی نه‌خۆشخانه ئه‌هلییه‌كان له‌شاری سلێمانین، به‌ڵام ژماره‌یه‌كی زۆری ئه‌و نه‌خۆشخانانه پابه‌ند نین به‌ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیەوە.
رۆژنامەی ئاوێنه: به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ی ده‌ست ئاوێنه كه‌وتووه، له‌هه‌رێمی كوردستاندا 36 نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌هلی هه‌یه، به‌ڵام زۆرترینی له‌شاری سلێمانییه كه 18 نه‌خۆشخانه‌یه، 13 نه‌خۆشخانه‌ش له‌هه‌ولێر‌و 5 نه‌خۆشخانه‌ش له‌دهۆكه.سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌ئاوێنه‌ی راگه‌یاند كه نه‌خۆشخانه ئه‌هلییه‌كان به‌رێژه‌یه‌كی كه‌متر پابه‌ندن بەڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییەوە، چونكه زۆربه‌ی ئه‌و نه‌خۆشخانانه كه‌سانی به‌رپرسیان له‌پشته". به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست ئاوێنه كه‌وتووه، سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی ئیجرائاتی کردوە له‌به‌رامبه‌ر بوونی ئه‌م هه‌موو نه‌خۆشخانه ئه‌هلیانه‌و كه‌م‌و كوڕییه‌كانیان به‌رامبه‌ر به‌مافی هاووڵاتیان‌و نه‌خۆش، بۆیه كۆمه‌ڵێك رێنمایی داوه به‌وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بۆ ئه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه ئه‌هلییه‌كان پابه‌ندی بن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پابه‌ندی رێنماییه‌كان نه‌بن، ئه‌وا له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا لێپێچینه‌وه له‌نه‌خۆشخانه ئه‌هلییه‌كان ده‌كرێت.
5)) له‌م ماوه‌یه‌دا زیاتر له16 نۆرینگه‌و ده‌رمانخانه داخراون
1/9/2011
ئا: عیسا خدر
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كار‌وباری ته‌ندروستی له‌وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، د. جه‌میل عه‌لی رایگه‌یاند كه له‌م ماوه‌یه‌ی رابردوودا زیاتر له16 نۆرینگه‌و ده‌رمانخانه داخراون‌و چه‌ندین نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌هلیش به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون به‌ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌ته‌وه داخراون.له‌دیدارێكی تایبه‌ت به ئاوێنه، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كار‌وباری ته‌ندروستی له‌وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، د.جه‌میل عه‌لی روونیكرده‌وه كه ده‌رمان‌و خۆراكی خراپ‌و ماوه به‌سه‌رچوو له‌وڵاتانی دراوسێ‌و پارێزگاكانی تری عێراق به‌شێوه‌یه‌كی قاچاغ داخڵی بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت، هه‌روه‌ها باسله‌وه‌شده‌كات ژماره‌یه‌كنه‌خۆشخانه‌ی ئه‌هلی‌و ده‌رمانخانه‌و نۆرینگه‌ش داخراون...
6)) له‌كوردستان 2 هه‌زار‌و 473 كه‌س هه‌ڵگری ڤایرۆسی هه‌وكردنی جگه‌رن .
به‌پێی ئامارێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، ژمارەی هه‌ڵگرانی ڤایرۆسی هه‌وكردنی جگه‌ر له‌كوردستان 2 هه‌زار‌و 473 كه‌سن، له‌و رێژه‌یه‌شدا شاری سلێمانی به‌پله‌ی یه‌كه‌م دێت كه 2 هه‌زار‌و 187 كه‌س تۆماركراوه، به‌پله‌ی دووه‌میش شاری دهۆك دێت كه 271 حاڵه‌ت‌و كه‌مترینیشیان شاری هه‌ولێره كه ته‌نها 15 حاڵه‌ت تۆماركراوه.
7)) سلێمانی.. كۆگایه‌كی نایاسایی ده‌رمانی ماوه به‌سه‌رچوو ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت
PUKmedia كوردۆ عه‌لی-مه‌ریوان قه‌ره‌داغی- سلێمانی 2011-08-24 15:57:52
ئه‌مڕۆ 24-8 لیژنه‌كانی به‌دواداچوونی ده‌زگاو دامه‌زراوه تایبه‌ته‌كانی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی سلێمانی ده‌ستیانگرت به‌سه‌ر كۆگایه‌كی ده‌رمانی نایاسایدا كه مۆڵه‌تی كاركردنی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیه‌وه وه‌رنه‌گرتووه‌و هیچ مه‌رجێكی ته‌ندروستی تێدا نییه بۆ هه‌ڵگرتن و پاراستنی ده‌رمان، جگه له‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌و ده‌رمانانه‌ی له‌كۆگاكه‌دا هه‌ڵگیراون ماوه‌كه‌ی به‌سه‌رچووه.
له‌و باره‌یه‌وه د.سه‌باح نه‌سره‌دین سه‌رۆكی لیژنه‌ی به‌دواداچونی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی رایگه‌یاند: دوای ئاگاداركردنه‌وه‌یان له‌بوونی كۆگایه‌كی نایاسایی له‌ناو بازاری شاری سلێمانی لیژنه‌كه‌یان به‌هاوكاری هێزه‌كانی ئاسایشی ئابووری توانیان ده‌ستبگرن به‌سه‌ر هه‌موو ده‌رمانه‌كانی كۆگاكه‌دا، راشیگه‌یاند: له‌كاتی گه‌یشتنیان بۆ كۆگاكه خاوه‌نی كۆكاكه هه‌ڵهاتووه، هێزه‌كانی ئاسایشی سلێمانیش رایده‌گه‌یه‌نن هه‌موو هه‌وڵێكی خۆیان خستووه‌ته‌گه‌ڕ بۆ ده‌ستگیركردنی خاوه‌نی كۆگاكه‌و روبه‌ڕووكردنه‌وه‌ی به‌دادگا.
8)) وەزارەتی تەندروستی چەند لیژنەیەكی دروستكرد .
رووداو -هەولێر
دوای بڵاوكردنەوەی راپۆرتێك لە ژمارەی رابردووی (رووداو)دا لەسەر كەموكوڕییەكانی كەرتی تەندروستی و نەخۆشخانەكانی هەولێر، وەزارەتی تەندروستی بەدواداچوون بۆ نەخۆشخانەكان دەكات و لە یەكەم هەنگاودا بەشی نەشتەرگەی لە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی ناوەندی هەولێر داخست و گواستییەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاكەوتنی رۆژئاوای هەولێر و وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستانیش رایگەیاند كە چەند لێژنەیەك بۆ ئەو كێشانە پێكهێنراون. بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاكەوتنی ناوەندی هەولێر دەڵێ "ئەگەر راپۆرتەكەی (رووداو) نەبووایە ئەو بەدواداچوونە نەدەكرا".
(رووداو) لە ژمارەی رابردوودا بەپشت بەستن بە راپۆرتی لێژنەیەكی داواكاری گشتی، كە بەدواداچوونی بۆ نەخۆشخانەكانی شاری هەولێر كردبوو، لەبارەی كەموكوڕییەكانی نەخۆشخانە حكومی و ئەهلییەكانی شاری هەولێر بڵاوكردەوە. (رووداو) لە بەدواداچوونێكدا بە پشت بەستن بە راپۆرتی ئەو لیژنەیە، ئاشكرایكرد كە دەرمانی ئیسكپایەر لەسەر نەخۆش تاقیكراوەتەوە، هەروەها دەرمانی ساختە بە فێڵ لە كۆنترۆڵی جۆری دەربازكراوەو هێنراوەتە نێو هەرێمی كوردستانەوە. هەروەها لە راپۆرتەكەدا ئاماژە بەوەدرابوو كە لەنێو هۆڵی نەشتەرگەری نەخۆشخانەی فریاكەوتنی ناوەندی هەولێر، زیندەوەر هاتووچۆ دەكەن.
دكتۆر تاهیر هەورامی، وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە (رووداو)ی راگەیاند "دوای بڵاوبوونەوەی راپۆرتەكەی (رووداو) لەسەر نەخۆشخانەكانی شاری هەولێر، سەردانی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی هەولێرمانكرد، بەڕاستی بۆمان دەركەوت كە هۆڵی نەشتەرگەری خەسڵەتی تەندروستی تێدا نییە، بۆیە هۆڵەكەمان داخست و بڕیارماندا ئەو نەشتەرگەریانەی لەو نەخۆشخانەیە دەكرێن، لەمەودوا لە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی رۆژئاوا بكرێن".
دكتۆر حەیدەر سورچی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاكەوتنی ناوەندی هەولێر سەبارەت بە داخستنی هۆڵی نەشتەرگەری لەو نەخۆشخانەیە بە (رووداو)ی راگەیاند "دوای بڵاوبوونەوەی راپۆڕتی (رووداو) بڕیاری داخستنی هۆڵەكە درا"، گوتیشی "ئێستا وەزارەتی تەندروستی بڕیاریداوە هۆڵەكە نۆژەن بكاتەوە".
(رووداو) لە راپۆرتەكەدا باسی لە بوونی دەرمانی ئێكسپایەر و تاقیكردنەوەی لەسەر نەخۆش، فەرمانبەری بندیوار و گرێبەستی نایاسایی بۆ كڕینی دەرمان لەهەرێمی كوردستان و چەندین كەموكوڕی دیكە كردبوو.
وەزیری تەندروستی دەڵێ "ئەنجوومەنێكی بەدواداچوونمان بۆ كێشەی دەرمانی ئێكسپایەر پێكهێناوە، تاوەكو بزانرێ بەڕاستی ئەو دەرمانانە لەسەر نەخۆشەكان بەكارهاتوون یان نا". تاهیر هەورامی ئاشكرایكرد "دەرمانی ئێكسپایەر لە هەرێمی كوردستان گیراوەو ئێستاش خەڵك هەیە لەسەر ئەو پرسە رادەستی یاسا كراوە". هەروەها گوتی" بەدواداچوونی ورد لەسەر هێنانی دەرمان دەكەین بۆ نەخۆشخانەكانی هەرێمی كوردستان و لێژنەیەكش بەدواداچوون بۆ چۆنیەتی كڕینی دەرمان دەكات".
9)) داواكاری گشتیی دهۆك: چەندین پزیشك؛ كەمتەرخەمییان لە كارەكانیاندا كردووە
پ.دهۆك
فەرمانگەی داواكاریی گشتیی لە دهۆك، لەنووسراوێكدا، سەرۆكایەتیی تەندروستیی دهۆك لە كەمتەرخەمیی پزیشكە تایبەتمەندەكان ئاگادار دەكاتەوە.
نووسراوەكە، بە ژمارەی (227)ی رۆژی (26/6/2011)، دەرچووە‌و دانەیەكی دەست رۆژنامە كەوتووە، لەلایەن فەرمانگەی داواكاری گشتیی دهۆكەوە، ئاراستەی سەرۆكایەتیی تەندروستیی پارێزگای دهۆك كراوە.
لەنووسراوەكەدا، هاتووە: داواكاری گشتیی، بۆی دەركـەوتووە هەندێك لە پزیشكە تایبەتمەندەكان، كەمتەرخەمن لە راپەڕاندنی ئەركەكانیان‌و لەكاتی دەوامی رەسمیی ئێشكگرتنیاندا، موقیمەكان لەجیاتی خۆیان دادەنێن.
یەكێك لەو موقیمانەی شوێنی پزیشكەكان دەگرێتەوە‌و نەیویست ناوی بهێنرێت، بە رۆژنامەی وت: دەوامی موقیمەكانی پارێزگای دهۆك، زۆرە‌و ئەركێكی زۆر لەسەر شانیانە‌و جیاوازییەكی زۆر لەگەڵ موقیمەكانی پارێزگاكانی تری هەرێمدا هەیە.
هەر لەنووسراوەكەدا، هاتووە: دیاردەیەكی نەرێنیی لەناو پزیشكەكاندا بڵاوبووەتەوە، كە موقیمەكان لەجێی خۆیان دادەنێن، لەكاتێكدا نەخۆشەكان پێویستیان بەوان هەیە، ئەوەش که‌مته‌رخەمییە لە جێبەجێكردنی ئەركەكانیاندا.
ئەو موقیمە، وتیشی: پزیشكەكان، بەتەواویی پشت بەموقیمەكان دەبەستن‌و زیاتر بە عیادەكانیانەوە سەرقاڵن، نەك بە دەوامە حكومییەكەیانەوە.هەر لەوبارەیەوە، د.سەروەر سادق، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی پارێزگای دهۆك، بە رۆژنامەی راگەیاند: ئەوەی لەبارەی ئەو پزیشكانەوە دەوترێت، راستە‌و ئەو داوایەش كە دەكرێت، قانوونییە‌و جێبەجێ دەكرێت، هەربۆیە دەبێت ئیجرائات لەگەڵ ئەو پزیشكانەدا بكرێت.
د.سەروەر، لەبارەی ژمارەی ئەو پزیشكانە‌و جێبەجێكردنی بڕیارەكەوە، جەختی لەسەر ئەوە كردەوە: ئەو نووسراوەی پێیانگەیشتووە، جێبەجێی دەكەن‌و ئەو پزیشكانە بە نەهاتوو تۆماردەكرێن‌و مووچەیان لێ دەبڕدرێت، بەڵام تائێستا روون نییە ژمارەی پزیشكەكان چەندن.
10)) سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به‌دواداچوون بۆ ته‌واونه‌بوونی نه‌خۆشخانه‌ی بریندارانی چه‌كی كیمیایی ده‌كات
خه‌ندان، زانا ئه‌حمه‌د ـ
09:02:22/08/2011
له‌به‌رامبه‌ر تێپه‌ڕبوونی سێ ساڵ به‌سه‌ر ته‌واونه‌بوونی نه‌خۆشخانه‌ی بریندارانی چه‌كی كیمیایی، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به ره‌سمی داوای پیشكه‌شكردنی راپۆرتێك له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه له كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه ده‌كات و كۆمه‌ڵه‌كه‌ش له راپۆرته‌كه‌یاندا ئه‌وه‌یان بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ئاشكرا كردووه: كه ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی زۆر سست كاركانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی شاره‌زووریش ئاماده‌نییه هیچ لێدوانێك له‌وباره‌یه‌وه بدات.
لوقمان عه‌بدولقادر، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید، بۆ سایتی خه‌ندان رایگه‌یاند: سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به‌ڕه‌سمی په‌یوه‌ندییان به كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانه‌وه كردووه و داوای پێدانی زانیاریی ته‌واویان له‌سه‌ر كاتی ده‌ستبه‌كاربوونی پرۆژه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی بریندارانی چه‌كی كیمیایی و بڕی بودجه‌كه‌ی و كاتی تێپه‌ڕبوون به‌سه‌ر واده‌ی دروستكردنه‌كه‌یدا كردووه.
سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیان وتی: "به‌هۆی ئه‌وه‌ی كاتێكی زۆر به‌سه‌ر دروستكردنی پرۆژه‌كه‌دا تێپه‌ڕبووه، به‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه بۆی ته‌رخانكراوه ته‌جهیزاتی بیناكه ته‌واو نابێت، چونكه به‌هۆی گۆڕانكارییه‌كانه‌وه نرخه‌كان زۆر به‌رزبوونه‌وه‌یان به‌خۆیه‌وه دیوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌كاتی خۆیدا پرۆژه‌كه ته‌واوبكرایه بێگومان ئه‌و 12 ملیۆن و 100 هه‌زار دۆلاره‌ی بۆی ته‌رخانكرابوو ده‌توانرا ته‌واوبكرایه".
خه‌ندان په‌یوه‌ندی كرد به د.عادل كه‌ریم به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی شاره‌زووره‌وه، به‌ڵام ناوبراو ئاماده‌نه‌بوو هیچ لێدوانێك له‌وباره‌یه‌وه بدات ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت وتی: "هه‌ركاتێك نه‌خۆشخانه‌كه ته‌واو بوو ئیستیلامی ده‌كه‌ین و له ئێستادا قسه‌ی له‌باره‌وه ناكه‌ین".
نه‌خۆشخانه‌ی بریندارانی چه‌كی كیمیای له (16\3\2007) به‌ردی بناغه‌كه‌ی دانراو له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بڕی (12) ملیۆن و (100) هه‌زار دۆلاری بۆ ته‌رخانكراوه‌و ماوه‌ی ته‌واوبوونی پرۆژه‌كه‌ش (15) مانگ بوو، به‌م پێیه‌ش ده‌بوو له مانگی حوزه‌یرانی ساڵی (2008)ته‌واو بكرایه، به‌ڵام ئه‌وه سێ ساڵ و دوومانگ به‌سه‌ر واده‌ی ته‌واوبو‌ونه‌كه‌یدا تێپه‌ڕیوه و ته‌واونه‌بووه.
11)) وه‌زیر و وته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم دوولێدوانی جیاواز .
24/8/2011
لفین بریس
به‌پێی ڕاپۆرتێكی كه‌ناڵی ئاسمانی ئه‌لجه‌زیره كه هه‌فته‌ی ڕابردوو په‌خشیكرد ئاماژه به بونی یۆرانیۆم ده‌كات له ئاو و هه‌وای كوردستان كه زیانی ته‌ندروستی گه‌وره‌ی داوه له‌هاوڵاتیانی كوردستان به‌تایبه‌ت شاری سلێمانی .سێ ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر تاهیر عه‌بدوڵا وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی ئاسۆ ڕایگه‌یاندبوو :پشكنینمان بۆ ئاوی كوردستان كردووه ئاوه‌كه خاوێنه و هیچ ماده‌یه‌كی یۆرانیۆمی تێدانیه "به‌ڵام ئه‌مڕۆ خالس قادر وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌دروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكیدا بۆ ئاكانیوز ڕایگه‌یاندبوو :به‌نیازین بۆ دڵنیابوون له‌نه‌بونی یۆرانیۆم له ئاوی كوردستان نمونه‌ی ئه‌و ئاوه بنێرین بۆ به‌غداد .
(37) ((12گوندی شاورێ؛ داوای بنكەی تەندروستی دەكەن
بەدواداچوونی: فەرمان چۆمانی
Saturday, August 27, 2011
دوای ئەوەی لە نیوە شەوێكی سەرەتای ئەم مانگەدا، لە گوندی (كەوبێنە)، دووپشك بە كچە پێنجساڵانەكەیەوە دا، عەزیز ئەحمەد، لەبەر نەبوونی بنكەیەكی تەندروستی، كچەكەی لەدەستدا.
گوندی (كەوبێنە)ی دۆڵی شاورێ، كە (30) خولەك لە شاری رانیەوە دوورە‌و یەكێكە لەو (37) گوندەی سەر بە شارۆچكەی سەركەپكان؛ كە بەدەست نەبوونی مەڵبەندەكانی تەندروستییەوە دەناڵێنن.
عەزیز، دەڵێت: كاتێك دووپشك بەكچەكەمییەوە دا، بردمە نەخۆشخانەی رانیە، چونكە لێرە تەنیا بنكەیەكی تەندروستی هەیە‌و ئەویش تا نیوەڕۆ دەوامی تێدا دەكرێت، ئەگەر دوای نیوەڕۆ هەرشتێك رووبدات، دەبێت بچیە رانیە.
كاتێك عەزیز كچەكەی گەیاندە نەخۆشخانەیەك لە شاری رانیە، دەرزی دژە ژەهری دووپشكی لێ نەبوو، عەزیز وتی: هەر ئەوەش وایكرد، كچەم گیان لەدەست بدات، بۆیە داواكارم ئاوڕ لەو گوندانەی دۆڵی شاورێ بدرێتەوە‌و نەخۆشخانەیەكی فراوانمان بۆ دروست بكرێت، چونكە خەڵكی گوندەكان، لەپڕ تووشی حاڵەتی جۆراوجۆری وەك پێوەدانی مار‌و دووپشك‌و بەربوونەوە لە شاخ، دەبن، كە رەنگە تا دەگەنە رانیە، گیان لەدەست بدەن.
هاوڵاتییانی گوندەكانی دۆلی شاورێ، داوا لە وەزارەتی تەندروستی دەكەن؛ لەو بوارەدا ئاوڕیان لێبداتەوە‌و لە گوندەكاندا یەكەیەكی تەندروستی دابمەزرێنێت، ئەو گوندانەیش که بنكەی تەندروستییان هەیە، دەوامی تەواویان تێدا بكرێت، لە بەرامبەردا لێپرسراوی راگەیاندنی بەڕێوەبەرێتیی تەندروستیی رانیە، ئاماژە بەوە دەكات: بۆ بەرژەوەندیی ئەو گوندنشینانە، لە شارۆچكەی سەركەپكان، مەڵبەندێكی تەندروستییان كردووەتەوە.
حەمەئەمین ئەحمەد، (55ساڵ)، هاوڵاتییەكی دانیشتووی گوندی شەمامكی دۆڵی شاورێیە‌و باس لەوە دەكات: لەبواری خزمەتگوزاریی تەندروستیدا، كەموكووڕیمان زۆرە، نەخۆشخانەیەكی فریاگوزاریمان نییە لەو سنوورەدا بۆ رووداوە كتوپڕەكان، ئەوەی هەیە تەنیا بنكەی دارەبەنە، كە تا نیوەڕۆ دەوامی تێدا دەكرێت، بەڵام ئێمە رەنگە لە شەو و نیوەشەودا تووشی حاڵەتی جۆراوجۆر ببین.
حەمەئەمین، كە لە گوندەكەیاندا بە كشتوكاڵەوە سەرقاڵە: وتیشی: رەخنەمان لە كارمەندانی تەندروستی نییە، بەڵكو گلەیی ئێمە لە سیستمەكەیە‌و ئێرە كە بنكەیشی لێیە، دەرمانی نییە، لە شوێنەكانی تریش ئەو گرفتە هەیە. ئەو، نموونەی بە كچە پێنجساڵانەكەی گوندی كەوبێنە دەهێنێتەوە، كە بەهۆی نەبوونی دەرزی دژی ژەهری دووپشكەوە، گیانی لەدەست دا.لەم بارەیەوە، لێپرسراوی راگەیاندنی بەڕێوەبەرێتیی گشتیی تەندروستیی رانیە، بە رۆژنامەی راگەیاند: ئەو گوندانە، سەر بە ناحیەی سەركەپكانن‌و ئێمە لە شارۆچكەكەدا مەڵبەندێكی تەندروستیمان بۆ كردوونەتەوە، ماوەی (24) كاتژمێر دەوامی تێدا دەكرێت‌و پزیشكی لێیە‌و دەتوانن سوودی لێببینن.
موزەفەر عەلی، بۆ رۆژنامە جەختی لەوەیش كردەوە: بۆئەوەی خەڵكی ئەوگوندانە زۆر نەیەنە خوارەوە، بنكەیەكی تەندروستیشمان لە گوندی دارەبەن بۆ كردوونەتەوە‌و رۆژانە دەوامی لە (8ی بەیانی تا یەكی نیوەڕۆ) تێدادەكرێت، ئەوەشمان وەك هاوكاریی بۆ خەڵكی ئەو دۆڵە كردووەتەوە.
سەبارەت بەگرفتی دەرمانیش، ناوبراو وتی: هەر ئێمە ئەو گرفتەمان نییە، بەڵكو لە هەموو ناوچەكان ئەو گرفتە هەیە‌و دەرمانمان لە وەزارەتی تەندروستیی عێراقەوە بۆ دێت، كە هات بۆ وەزارەت، ئەویش دابەشی دەكات بەسەر بەڕێوەبەرێتییەكان‌و ئەوكاتە لە خزمەتی هاوڵاتییاندا بەكاریدەهێنین، كە نەشبێت، لە دەسەڵاتی ئێمەدا نییە
13)) وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق بۆ یه‌كه‌مینجار توشبووانی شێرپه‌نجه ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌كات .
06:07:28/08/2011
خه‌ندان-
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی عیراقی فیدراڵ، بۆ یه‌كه‌مینجار ده‌ستیكرد به پرۆژه‌ی ناردنی توشبووانی شێرپه‌نجه بۆ ده‌ره‌وه‌ی عیراق. له‌ده‌ستپێكی ئه‌و پرۆژه‌یه‌شدا، 17 توشبووی شێرپه‌نجه‌ی له‌مانگی ته‌مووزدا ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی عیراق كرد.
دكتۆر ره‌مزی ره‌سوڵ، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌شی ته‌ندروستی نێوده‌وڵه‌تی له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق، رایگه‌یاند؛ "ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م نه‌خۆشانه به راسپارده‌ی د.مه‌جید حه‌مه‌د ئه‌مین جه‌میل، وه‌زیری ته‌ندروستی بووه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش لیژنه‌یه‌كی پزیشكی له فه‌رمانگه‌ی (مدینه گب) پێكهات بۆ پێشوازیكردن له‌و نه‌خۆشانه و ئاماده‌كردنی راپۆرتی پزیشكی تایبه‌ت و له هه‌رفه‌رمانگه‌یه‌كیش لیژنه‌یه‌ك بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پێكهێنرا".
روونیشیكرده‌وه: ئه‌و نه‌خۆشانه چاره‌سه‌ری تیشكییان له پێشكه‌وتووترین نه‌خۆشخانه‌كانی تایبه‌تمه‌ند به بواری چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه له توركیا بۆ ده‌كرێت، راسته‌وخۆش له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و له‌ڕێگه‌ی پزیشكانی یاوه‌ری ئه‌و نه‌خۆشانه، چادێریی ده‌كرێن.
دكتۆر ره‌مزی وتیشی: "له‌مانگی ته‌مووزی ئه‌مساڵدا (321) نه‌خۆش ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات كراون، كه 19 پزیشكیان له‌گه‌ڵدابووه، به‌مه‌به‌ستی چاودێریی و مه‌شقكردن له‌سه‌ر نه‌شته‌رگه‌ری ورد و به‌ده‌ستهێنانی توانا و شاره‌زایی". ئه‌وه‌شی دووپاتكرده‌وه، كه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌ئێستادا زیاتر له (300) نه‌خۆش له هه‌روه‌جبه‌یه‌كدا ره‌وانه ده‌كات، تاكو زۆرترین نه‌خۆش سوود له‌و پرۆژه‌یه وه‌ربگرن.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌شی ته‌ندروستی نێوده‌وڵه‌تی له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد: له‌ئێستادا دوو یاداشتی لێكتێگه‌یشتن له‌نێوان وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فیدراڵ و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و فێربوونی زانستی كۆماری ئیسلامی ئێران‌دا مۆركراوه، له بواره‌كانی (ته‌ندروستی چاره‌سه‌ری پزیشكی) و (ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی)، به‌مه‌به‌ستی فراوانكردنی هاوكاریی نێوان هه‌ردوو وڵات له بواری پزیشكیدا .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست