چی بچێنیت ، ئه‌وه ده‌درویته‌وه....
Monday, 07/02/2011, 12:00
به‌شی نۆیه‌م :- ئه‌و ئه‌قڵیه‌ته‌ی نه‌سڵی وه‌کو مه‌لا سامڕه‌ندی به‌رهه‌م هێنا :-
به حوکمی ئه‌وه‌ی که کوردستان له‌لایه‌ن چوار ده‌وڵه‌تی جیاوازه‌وه داگیرکراوه و هه‌ر یه‌ک له‌و ده‌وڵه‌تانه‌ش خاوه‌نی تێڕوانینێکی جیاوازن وه‌ک تورکیای که‌مالیستی (فاشیست) ، عێراق و سوریای به‌عسی (ڕه‌گه‌زپه‌رست) ، ئێرانی ئیسلامی (مه‌زهه‌بگه‌را) . ئه‌وا کاریگه‌ری ئه‌م تێڕوانینانه ڕاسته‌وخۆ ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه له نێو کوردان‌دا و ئه‌م ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌ش ئاوێته‌ی حیزب و ڕێکخراوی هه‌ر یه‌ک له‌و به‌شانه‌ی کوردستان بووه به‌ڵام به‌دیوه پێچه‌وانه‌که‌یدا ، به‌م شێوه‌یه :-
1- تورکیا و باکوری کوردستان :
نزیک به 90 ساڵه یه‌ک فکره بره‌وی هه‌یه له تورکیادا ، ئه‌و فکره‌یه‌ش ئایدۆلۆژیای که‌مالیستییه ، ئه‌و ئایدۆلۆژیایه‌ش به پیرۆز نیشاندانی نه‌ته‌وه‌ی تورک و ناشیرین‌کردنی نه‌ته‌وه‌کانی دیکه بووه . وه‌ک { زمانی تورکی زمانی ڕۆژه - یه‌ک تورک یه‌کسانه به هه‌موو جیهان به‌خته‌وه‌ر ئه‌و که‌سه‌یه بڵێت من تورکم ئه‌وه‌ی له تورکیادا بژی تورکه و ....هتد } .
ئه‌م ئایدۆلۆژیایه‌ش ڕاسته‌وخۆ کاریگه‌ری کردبوویه سه‌ر ئه‌ندامانی حیزب و ڕێکخراوه کوردیه‌کان و یه‌ک له‌و حیزبانه‌ش پارتی کرێکارانی کوردستان بوو ، که له سه‌ره‌تای گه‌شه‌کردنیدا ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانی ئه‌م حیزبه ڕووه پێچه‌وانه‌که‌ی ئه‌م ئایدۆلۆژیایه‌یان دووباره ده‌کرده‌وه و ته‌نها کوردیان وه‌ک نه‌ته‌وه ده‌بینی . به‌ڵام به هه‌وڵ و تێکۆشانی به‌ڕێز عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان و ژماره‌یه‌ک کادری دیکه توانرا کۆتایی به ئایدۆلۆژیای که‌مالیستی بهێنرێت له نێو ئه‌ندامانی ئه‌و حیزبه‌دا ، ئه‌نجامی کۆتایی هاتن به ئایدۆلۆژیای که‌مالیستیش هۆکارێک بوو بۆ ئه‌وه‌ی که جۆره‌ها نه‌ته‌وه‌ی جیاواز جێگه‌ی خۆیان له نێو ڕیزه‌کانی په‌که‌که‌دا ببیننه‌وه . جێگه گرتنی شۆڕشگێڕانی غه‌یره کوردیش له نێو ڕیزه‌کانی په‌که‌که‌دا دیارده‌یه‌کی غه‌ریب ده‌بێت به‌لای لایه‌نه کلاسیکیه‌کانه‌وه و گه‌وره‌ترین ڕه‌خنه‌شیان له‌سه‌ر ئه‌و حیزبه ئه‌وه‌یه که که‌سانی غه‌یره کورد له نێو ڕیزه‌کانیدا هه‌یه و به‌رپرسیارێتیشیان پێ دراوه . ئه‌م دیارده‌یه بۆ ڕۆژئاوای کوردستانیش ڕاسته به حوکمی باڵا ده‌ستی پ‌ک‌ک له‌و به‌شه‌ی کوردستانیشدا .
2- عێراق و باشووری کوردستان :
فکره‌ی به‌عسیه ڕه‌گه‌زپه‌رسته‌کان بریتی بوو له ووشه‌ی " عروبه " ، ئه‌م فکره‌یه‌ش هۆکارێک بوو بۆ ئه‌وه‌ی که ته‌نها ئه‌و که‌سانه‌یان قبوڵ بێت که له‌گه‌ڵ خۆیاندان و ئه‌وه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی فکره‌ی ئه‌وان بێت وه‌کو دوژمن لێی بڕوانن ، ئه‌نجامی فکره‌ی عروبه هه‌ڵگیرساندنی چه‌ندین شه‌ڕی ناوخۆیی و ده‌ره‌کی بوو وه‌ک شه‌ڕی (کورد ، شیعه ، ئێران ، کوه‌یت و ...هتد) ، بۆ بردنه‌وه‌ی ئه‌م شه‌ڕانه‌ش ئاماده‌بوون ده‌ستێکه‌ڵاوی له‌گه‌ڵ هه‌ر ده‌وڵه‌ت و لایه‌نێکدا بکه‌ن و هه‌موو به‌هایه‌کی نه‌ته‌وه‌ییش ژێرپێ بخه‌ن ، ئه‌نجامی ئه‌م دهستێکهڵاویانهش ئاشناکردنی ئه‌مریکا و ئه‌وروپا بوو به ناوچه‌که ، که به‌و هۆیه‌وه هه‌م سه‌ری خۆیان تیاچوو هه‌م نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌بیشیان کرده کۆیله‌ی هێزه ئیمپریالیستیه‌کان .
هه‌مان فکره‌ی عروبه تێکه‌ڵاوی به‌رنامه و کاری ئه‌و حیزب و ڕێکخراوه کوردیانه‌ش بوو که له باشووری کوردستاندا سه‌ریان هه‌ڵدا له‌ژێر ناوی " کوردایه‌تی "دا ، واته عروبه گۆڕدرا به کوردایه‌تی .
کوردایهتیهکهش بریتی بوو له سنووردارکردنی کوردی هه‌ر پارچه‌یه‌ک له چوارچیوه‌ی ئه‌وده‌وڵه‌ته داگیرکه‌ره‌ی که حاکمه به‌سه‌ر پارچه‌که‌وه و کوردی ئه‌و پارچه‌یه‌ش له سنووری عه‌شیره‌تێکی دیاریکراودا و ئه‌و عهشیرهتهش له چوارچێوه‌ی ته‌نها بنه‌ماڵه‌یه‌کدا ، که ئه‌نجامی ئه‌م فکره‌یه‌ش شه‌ڕی درێژخایه‌نی ناوخۆ و په‌لکێشکردنی داگیرکه‌ران و کوشتنی ڕۆحیه‌تی نه‌ته‌وایه‌تی و زۆر کرده‌وه‌ی نابه‌جێی دیکه‌یه‌ی لێکه‌وته‌وه و له هه‌مووشی مه‌ترسیدارتر خۆ به که‌مزانینی تاکی کورده له به‌رامبه‌ر تاکی بێگانه‌دا.
3- ئێران و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان :
حوکمی کۆماری ئیسلامی ئێران بریتییه له حوکمێکی مه‌زهه‌بگه‌رایی که ته‌نها مه‌زهه‌بی شیعه به بنچینه وه‌رده‌گرێت و ئۆل و مه‌زهه‌به‌کانی دیکه وه‌کو نامۆ چاو لێده‌کات ، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌م فکره‌یه‌ش بووه به سونه‌تی حه‌یاتی ئه‌و لایه‌نانه‌ی که له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا بوونیان هه‌بووه . واته له دوای شه‌هیدبوونی کاک فوئادی مسته‌فا سوڵتانی و دکتۆر سادقی شه‌ره‌فکه‌ندییه‌وه جڵه‌وی لایه‌نه کلاسیکیه‌کان که‌وته ده‌ستی ژماره‌یه‌ک ده‌ره‌به‌گی چه‌وسێنه‌ر و کۆمه‌ڵێک مه‌لای چهواشهکارهوه که هه‌مان دیارده‌ی مه‌زهه‌بگه‌راییان بهرهوواژوو کردووه و سوننهگهراییان به بنچینه وه‌رگرتووه و ئۆل و مه‌زهه‌به‌کانی دیکه‌شیان فه‌رامۆش کردووه ، که باشترین نموونه‌ش نامۆبوونی ته‌واوی ناوچه شیعه‌نشینه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بووه بۆ کۆمه‌ڵه و دیموکرات .
ئه‌گه‌ر ده‌ره‌به‌گه‌کانی نێو کۆمه‌ڵه له هه‌وڵی داسه‌پاندنی خودی خۆیان و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی بنهماڵهییاندا بوبێتن ، ئه‌وا مه‌لا ههمهکارهکانی نێو دیموکرات به جۆرێک لایه‌نگره‌کانیان چه‌واشه کردووه که نه‌ک هه‌ر تاوانه‌کانی داگیرکه‌ران نه‌بینن به‌ڵکو هه‌ندێک له لایه‌نگره‌کانیان وه‌ها په‌روه‌رده بکه‌ن که هه‌تا بوونی فه‌رهه‌نگ و دابونه‌ریت و زمانی نه‌ته‌وایه‌تیشیان بخه‌نه ژێر پرسیاره‌وه ، که نموونه‌ی هه‌ره به‌رچاویش به‌ڕێز سه‌لاحه‌ددین وههابپور ناسراو به " سامڕه‌ند "ه . هه‌ڵبه‌ت به‌ر له مه‌لا سامڕهندیش که‌سانی وه‌ک کاک خالید عه‌زیزی زۆر به ڕاشکاوی ددانیان به‌وه‌دا ناوه که له دوای ته‌شویقکردنی ئه‌ردۆغان و هاوکاریکردنی حیزبی ئاکه‌په‌ی تورکی وێڵن [ که هۆکاره‌که‌شی ئه‌وه‌یه ئاکه‌په حیزبێکی سونهگهرایه ] .
به‌ڕێز سامڕه‌ند له باسی نه‌ورۆزدا ده‌ڵێت :- له‌به‌رئه‌وه‌ی فارسه‌کان به "ڕۆژ" ده‌ڵێن "روز" که‌واته نه‌ورۆز هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به کوردانه‌وه نییه و هی فارسه‌کانه { لێره‌دا واتای وشه به بنچینه وه‌رده‌گرێت } .
ده‌رباره‌ی جل و به‌رگی کوردیش ده‌ڵێت :- له‌به‌رئه‌وه‌ی جلوبه‌رگی "به‌رزانی قاله‌ی خه‌ڵوز" درێژ و یهکسهرهیه ، که‌واته جل و به‌رگی کوردیش له ئه‌سڵدا درێژ و یه‌کسه‌ره بووه . واته به‌شێوه‌یه‌کی ناڕاسته‌وخۆ ده‌یه‌وێت پێمان بڵێت که ئه‌سڵی جل و به‌رگی کوردی بریتییه له دشداشه‌ی عه‌ره‌بی { لێره‌دا کاک به‌رزانی قاله‌ی خه‌ڵوز به بنچینه وه‌رده‌گرێت } .
ده‌رباره‌ی زمانی کوردیش ده‌ڵێت :- نابێت ئێمه گوێ بده‌ینه قسه‌ی ڕۆشنبیره‌کان و ئه‌و کتێبانه‌ش که به کوردی نوسراون چونکه ئه‌وانه هه‌مووی تهزویرکراون"جه‌عل" ، به‌ڵکو ده‌بێت ئێمه گوێ بده‌ینه قسه‌ی ئه‌و پیره‌ژن و پیره‌مێردانه‌ی که به سوپاس ده‌ڵێن الحمدلله ، به دوور ده‌ڵێن بعید ، به خۆشه‌ویست ده‌ڵێن محبوب ، به زانست ده‌ڵێن علم و معرفه ، به ته‌مه‌ن ده‌ڵێن عومر ، به گه‌وره ده‌ڵێن که‌بیر و جۆره‌ها وشه‌ی دیکه‌شی ڕیز کردووه { لێره‌دا گوته‌ی چه‌ند به ساڵا چوویهک به بنچینه وه‌رده‌گرێت } .
واته به‌شێوه‌یه‌کی ناڕاسته‌وخۆ ده‌یه‌وێت پێمان بڵێت له‌به‌رئه‌وه‌ی که ئه‌م وشانه‌ش عه‌ره‌بین که‌واته زمانی ئه‌سڵی ئێمه زمانی عه‌ره‌بییه وه‌کو له ناوی نه‌ورۆزدا ده‌ڵێت له‌به‌رئه‌وه‌ی فارسه‌کان به "ڕۆژ" ده‌ڵێن "روز" که‌واته جه‌ژنی نه‌ورۆز هی فارسه‌کانه .
ده‌رباره‌ی لێدوان و ئاخافتنی کوردیش ده‌ڵێت :- کوردان له ڕابردودا به جۆرێک قسه‌یان کردووه که هه‌موو ئیسلام لێی تێگه‌یشتووه و بناغه‌ی تێگه‌یشتنیشیان قورئان بووه ، واته کوردان له کۆندا به‌و شێوه‌یه قسه‌یان کردووه که قورئانی پێنوسراوه‌ته‌وه { لێره‌دا قورئان به بنچینه وه‌رده‌گرێت } . بێگومان قورئانیش به زمانی عه‌ره‌بی نووسراوه‌ته‌وه .
ته‌نانه‌ت له چاوی به‌ڕێز سامڕهندهوه ناوه کوردیه‌کانی وه‌ک (هێرش و ڕێبین و ڕێکار و هه‌ڵاڵه و گوڵاڵه و ...هتد) تاوانن و ده‌بێت بره‌و به ناوه‌کانی (عومه‌ر و عوسمان و ئه‌بو به‌کر و عائیشه و ئه‌حلام و ...هتد) بدرێت .
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که به چاوێکی زۆر سوک و نامۆیانهوه ده‌ڕوانێته ئۆل و مه‌زهه‌ب و زاراوه‌کانی دیکه‌ی کوردی و ته‌واوی کوردی شیعه و ئێزدی و شه‌به‌ک و کاکه‌یی به ته‌زویرکراو و نامۆ به کوردان ده‌زانێت و ته‌نانه‌ت له چاوی لایه‌نگرانی مه‌لا ههمهکارهکانی دیموکراته‌وه سوکایه‌تییه‌کی زۆر به زاراوه‌کانی هه‌ورامی و که‌ڵهوڕیش ده‌کرێت .
هه‌ڵبه‌ته من وه‌کو نووسه‌ری ئه‌م بابه‌ته ڕێزم بۆ که‌سایه‌تی مه‌لا سامڕه‌ند هه‌یه ، چونکه کورد ده‌ڵێت " گه‌وره ئاو ده‌ڕێژێت ، بچوک پێی تێ ده‌نێت " ئه‌وه‌ی ئه‌م ئاوه‌شی ڕشتووه خودی کاک سامڕه‌ند نییه به‌ڵکو خودی ئه‌و مه‌لا ههمهکارانهی حیزبی دیموکراته که درێژه پێده‌ری فکره‌ی کۆماری ئیسلامی ئێرانن به ڕوخساره پێچه‌وانه‌که‌یدا و ئه‌نجامی ئه‌و فکره پێچه‌وانه‌یه‌ش به‌رهه‌مهێنانی نه‌سڵێکی "جیلێکی " به‌و شێوه‌یه بووه .
بۆ زیاتر ئاشنابوون به تێڕوانینی به‌ڕێز سامڕه‌ند و ئه‌و عه‌قڵیه‌ته‌ی که ئه‌و نه‌سڵه‌ی به‌رهه‌م هێناوه کرته له‌سه‌ر ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه بکه :-
http://rojhelattimes.org/niviskar.php?author=samrandدرێژه‌ی هه‌یه .....
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست