کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەلێپرسراوی مەڵبەندی 3 وترا، دەست لەكاربكێشەرەوە

Saturday, 03/04/2010, 12:00


جەلال شێخ حسامەدین، هەمیشە ئەو مەكتەب سیاسیی و سەركردایەتیانەی كە بەدڵی ئەو نەبوون پیلانی لێگێڕاون و بەقەد تەمەنی ملكەچی خۆی دژی ئەو سەركردانە وەستاوەتەوە، كۆسرەت رەسول عەلی كاتێك ساڵی پار لەگەلأ چوار ئەندامی مەكتەبی سیاسیدا دەستی لەكار كێشایەوە، لەقسەكردنمدا لەگەڵ ئەندامێكی سەركردایەتی وتی: ئەگەر من مام جەلال بناسم ئەم دڕكە لەژێر پێی كۆسرەت دەردێنێ.

كاتێك كۆسرەت رەسول عەلی گەڕایەوە ناو یەكێتی جگە لەشكست هیچی تری بۆ نەمایەوە، لەو هەموو داوایەی هەیبوو بۆ گۆڕینی بەرپرسەكان تەنیا و تەنیا یەك كەس لەشوێنی خۆی لادرا ئەویش عومەر مورتاح بوو لەجێگری سەرۆكی حكومەت، ئەمە وایكرد كۆسرەت وا بزانێت هەیمەنە بۆ دەسەڵاتەكەی گەڕاوەتەوە، بەڵام جەلال دوای ئەوەی لەپلینیۆمدا كلاوی كردە سەر كۆسرەت و چەند لێدوانێكی بێسەرەو بەرەی پێدا لەرۆژنامەكان و بەتایبەتیش لەرۆژنامەی شەرقلئەوسەت كاتێك كۆسرەت وتی: كاك نەوشیروان خۆی لەیەكێتی جیابۆتەوە هەربۆیە مافی بەسەر یەكێتییەوە نیە.

نەوشیروان مستەفا لەیاداشتەكانیدا كۆسرەتی خستە نێو كەوانەی كوتلەو كوتلەكاری لەیەكێتی و شكستی حكومەتەكەی یەكێتی لەدوای 31ی ئاب-ی خستە ملی ئەو.

تا هەڵبژاردنەكانی 7ی ئادار كۆسرەت پێیوابوو لەنەشونمای سەركەوتندایەو جەلال شێخ حسامەدین بەری بۆ بەرەڵڵا كردووە تا باڵەكەی خۆی بەهێزكاتەوە، بەڵام سەرئەنجام وادەرنەچوو، 7ی ئادار جگە لەوەی نەهامەتیەكی گەورە بوو بۆ یەكێتی لەهەولێر نەهامەتییەكەی زیاتر بوو بۆ كۆسرەت و گەورەترین شكستی چێشت و هەر دوای ئەنجامەكان مەكتەبی سیاسی یەكێتی كەوتە لێدان و تانە لەكۆسرەت و بەدوایدا دەنگۆی دەستلەكاركێشانەوەی هەردوو لێپرسراوی مەڵبەندی 3ی هەولێرو مەڵبەندی خۆرهەڵاتی هەولێر بڵاوبووەوە، لەنێو رۆژنامەكاندا والێكدرایەوە كە دەستلەكاركێشانەوەكەی بۆ ئەو شكستە دەگێڕنەوە كە لەهەولێر تووشی یەكێتی هاتووە، ئەگەرچی راستەوخۆ دوای هەڵبژاردنەكان وابڵاوبۆوە كە جەلال بڕیاریداوە ژمارەیەك بەرپرسی مەڵبەند بگۆڕێت لەوانە مەڵبەندی 3ی هەولێرو مەڵبەندی رۆژهەڵاتی هەولێر و مەڵبەندی دەربەندیخان، بەڵام ئەو هەواڵانە زوو دەنگی نەما و بەسەریدا كۆسرەت رەسوڵ سەردانی ئەڵمانیای كرد، لەدوای گەڕانەوەی كۆسرەت رەسوڵ بۆ كوردستان، كۆسرەت بانگی بەكر مستەفای لێپرسراوی مەڵبەندی كردووەو دوای ئەوەی كەئیهانەیەكی چاكی كردووە دوای لێكردووە دەست لەكاربكێشێتەوە، هۆكاری توڕبوونی كۆسرەت لەلێپرسراوی مەڵبەندی 3 بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە كۆسرەت پێی وتووە بۆ ئەو هەموو درۆیەتان لەگەڵ كردم، چونكە ئەوەی بەمنتان داوە 30%ی ئەو زانیاریانە وادەرچوون، كۆسرەت پێیوتوون: ئێوە بەمنتان وت: گۆڕان لەهەولێر نەماوەو كاندیدەكانی مام جەلالیش دەنگ ناهێنن، كەچی هیچی وادەرنەچوو.

بەڵام لەوەش سەیر تر ئەوەیە كە مەكتەبی رێكخستن دەستلەكاركێشانەوەكەی بەكر مستەفایان قبول نەكردووە و چاوەڕوانی كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسین لەبەغدا تا بزانن جەلال چۆن یەكێتی زیاتر بەناخی زەویدا دەبات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە