کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


ئەو هۆکارانەی کە لەداهاتوودا دەبنە لاوازی پژاک

Monday, 14/10/2013, 12:00





پەیوەندی ئەو هۆکارانەی کە ئیمڕۆ یەخەی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردوستانی گرتەوە وبەبێ چاوەڕوانی هەڵیداشتن بۆ کۆی سەنجە‌ق وزڕەگوێز روون وئاشکران. گومان لەوەدەانییە کەماوەی ٣٤ ساڵە کۆماری کەمتیارەکان چییان بەسەر خەڵکی کورد هێناوە هەر ئەوەندەش کە دەسەڵات کردی ئەوەندەش بە شێوەکی دیکە سەرکەردەو حیزبی کوردی کردیان .هەر لەشەڕی ناوخۆیی لە چۆلکردنی شارەکان لە ماوەیەکی زۆر کەمدا.ئەوچەند ساڵەی دوایی لە کەمپەکاندا گیریان خواردووە دۆنکیشۆت ئاسا مێژوومان بۆ دەدرون ووانیشاندەدەن ئەمەکداری خەڵک ووڵاتن ئەوەندەیان ئەزمونی دەسڵاتی باشور خۆش دەوێ کە شەڕی چەکداریان راگرتوە خەریکی دیپڵۆماسین !؟
تاکی کورد کاتێک سەرلەپڕۆسەی سیاسی دەردێنێ ووا نیشان دەدا خۆی بە دڵسۆزی وڵات وئەمەکداری نەتەوەکەی دەزانێ دەبێ چاوەڕوان نەبێ بتوانێ ژیانی ئاسایی خۆی بەردەوام بکا .رەهەندی هزرو رامانی سیاسی یا روناکبیری یاشاعیری یانوسەری رێگوزەرێکی پڕ لە نامۆو هەستو دژوارییە .لەو رێیەدا کەس ئافەرینت پێ ناڵێ کەس هەنگوینت بەزاردا ناکا . ئەو ئەرکی ئەخلاقی وسیاسی خۆتە ئەو رێگایەت بۆ خۆت هەڵبژاردووە کە توشی هەزاران پرسیارو هەزاران کۆستی ناخۆش دەبی .جالە هەندەران بی ،یانژی لەوڵات یا لە چیاکانی قەندیل لەهەموان گرینگتر ئەندامی کۆمەڵگایەک بی کە بە بێ ئەوەی پرسی پێ کرابێ خاکەکەی لە نێوان دڕندەترین دەسەڵاتدا بەناوی فارس وتورک و عەڕەب بەش بەش کرابێ .
گوتنێکی کوردی هەیە کە دەڵێ :خویەک کەگیرا بە شیری تەرکی ئەستەمە بە پیری . من دەتوانم بڵێم زۆربەی ئەو کەسانەی کە لە هەندەران دەژین وهەتا رادەیەکیش لە قەندیلن یا لە رۆژنامەو مێدیادا کاردەکەنخەڵکی رۆژهەڵاتی وڵاتیان تێدایە کەیاسەمپات یاهەوادار یانژی ئەندامی حیزبەکانی دیکە بون وپاش سەرهەڵدانی سەردەمیامەی پژاک کە بۆتە دەست مایەی مێژوویەکی تازە ،روویان تێکردوهەرکەس بە پێی توانای خۆی یارمەتی یەوحەڕەکەتە نوێیە دەداو خۆشی گەرەکە .
پژاک لەو بەشە لەوڵات توشی کۆمەڵگایەک بووە کە دووجار توشی نەخۆشی کراوە ، جارێک دەسەڵاتی ناوەندی جارێکیش ئەو حیزبانەی کە بە حیزبی / تراویلکە کێشیان ناەدەبم / چون ئەوەی بۆ کورد داوایان کردووە بەئاکاری سیاسی خۆیان خاجە حافزی شیرازی بیگاتێ ئەوان نایگەنێ !؟ بە پێی بڕیارو ئەرکی مێژوویی ئەو حەڕەکەتە نوێیەیەی کە ئەرکی سەر شانی هەزار ئەوەندی دیش قورستر دەبێ و پێوستە قۆڵهەڵماڵێو برینە کان چارەسەر کا .دەڵین ئەو کەسەی کە دروی .بچوک بکا دەتوانێ دروی گەورەش بکا، درۆو خۆبەزل زانی چوکو ناچوکی خراپە .خۆ لە پەنای شەهیدو سیاسەتدا حەشار بدەی هێدی هێدی دوچاری ئەو رۆژە دەبی کە ئەوانی دی توشی بون .
ئەخلاق وپێوانەی ئەخلاق هاوتەریبن لەگەڵ بەڕێوە بردنی سیاسەت بە شێوەیەکی زانستیانە وسەردەمیانە بەو واتایە ئەندامانو حەڕەکەتە بە هەموو هێزەوە دەبێ لە هەر بوارێکدا خۆیان پەروەردەکەن خۆیان لە چوکترین ئەکارکە ببێتەتانەی دۆست ودوژمن بپارێزن .دەڵین گوێ هەڵخستن بۆ قسان هونەرە .تەنانەت مرۆوی وشیار لە قسەی نەیاریش کەڵکی پێویست وەدەگرێ جاچدەگاتە دۆست .بەکار هێنانی ئەو حەڕەکەتە بۆ سەپاندنی ویستی شەخسی وێنەی شێرپەنجەیەک دەچێ کە وردەوردە تان وپۆی ئەو رێبازە دادەگرێ وسەرسەمێک وشیاری دەکاتەوە کە لەسەر خاکی وڵات وەکی بێگانەیەک دێتە ئەژمان .
هیوادارم پاڕتی ژیانی ئازادی خۆشەویست وبەڕێوەبەرانی فیداکاری ئەو رێبازەرەخنەکانم بە دڵسۆزانە وەربگرن ولێم زوێر نەبن .بۆ لەسەر دانانی خشت بە خشتی چارەسەری کێشەی کورد لە رۆژهەڵاتو ووڵات ببنە ئاسۆی دوارۆژ .هەروەها مەبەستی سەرەکی من لەو قسانە رووی لە بەرپرسانێکە کە لە هەنداران دەژین و وەک چالاکوانی سیاسی ناسراون ،پێویستە ئەو کەسانە ببنە سومبولێک بۆ ئەو کەسانەی کە ئەندامی کۆمەڵگای کوردن .


جەعفەر کەریمی/ ١٤/ ١٠/ ٢٠١٣




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە