باوه‌ڕ به بوون و نه‌بوون
Monday, 27/04/2009, 12:00
1725 بینراوە
میکانیزمی بوون و نه‌بوون له دوو جه‌مسه‌ردا خۆی ده‌بینێته‌وه ، باوه‌ڕهێنان به واقیع وپاشان به خه‌یاڵ ... ئه‌مه‌ش له نێوانی گه‌مه کردندا چه‌واشه بوونێك له خۆیدا ده‌بینێته‌وه ، ئه‌و چه‌واشه بوونه یان ڕیفلێکت ده‌بێته‌وه بۆ خاوه‌ن ده‌زگاکه ، یان زیان به به‌رابه‌ره‌که‌ی مه‌به‌ست ده‌ورو به‌ره‌که‌ی ده‌گه‌یه‌نێ ،که‌واته واقیع شتێکی نه‌فی کراوه له ووڵاتی خودی چاو ساغاناد ، ئیمڕۆ خه‌ڵك له کوردستاندا له‌سه‌ر چی ئاستێك ده‌بینرێنه‌وه ... ئایا چه‌واشه کراوون یان بێهۆش کراوون یان وون بوون ، ئه‌مانه هه‌موو پرسیارن ، ڕه‌نگه هه‌ندێ ده‌نگ هه‌ن نه‌گه‌نه شوێنی خۆی ، به‌ته‌نها گه‌رده‌لولێك له‌گه‌ڵ خۆیدا وونی ده‌کات ، یان له بۆشایی ئاسماندا دێت و ده‌ڕوات . خهرهکتیری کورد به شێوه‌یه‌ك هه‌ڵکه‌وتوه که به‌سۆزه ناتوانێ ئه‌و کینه‌ی که چه‌ندان ساڵ له ناخیدا دێت و ده‌ڕوات ده‌ری بڕێ به‌رامبه‌ر ئه‌و خوده‌ی له نێوه‌ندی ده‌ماره‌کانی مۆخیدا چه‌قیوون ، له‌کاتی ڕوو به‌ڕوو بونه‌وه‌دا ئه‌و کینه خه‌م ڕه‌وێن ده‌بیته‌وه ، له‌هه‌مان کاتیش‌دا ده‌توانم بڵێم ساویلکهییهک گه‌مارۆی شێوه‌کانی بیرکردنه‌وه‌ی داوین ، که هه‌سته‌کان به‌ره‌و که‌م بوونه‌وه ده‌ڕۆن ، بۆ نموونه سه‌رده‌می بوونی دووژمن له‌سه‌ر خاکه‌که‌مان هه‌ست و بیری کوردایه‌تی هه‌بوو ، ئێسته ئه‌و بیره کوردایه‌تییه توشی شه‌له‌ل بووه ، ته‌نها زۆر به ئاسته‌م هه‌ست ماوه ئه‌ویش کینێکی ئه‌زه‌لییه به‌رامبه‌ر دووژمنان که ته‌نها ده‌توانم بڵێم بیری کوردایه‌تی ، سه‌رده‌می چوار حیزب بۆته چل حیزب ، ده‌نگدان له‌سه‌ر ئاستی چه‌واشه کردن خه‌ریکه بناغه داده‌کوتێ ، جاران هه‌موو بیر کردنه‌وه‌مان ئه‌وه بوو که‌ی کوردستان ڕزگار ببێ ، نیمچه ڕزگاریهك تیشکی دایه‌وه به‌ڵام ئه‌وه‌تا هه‌موو ئاواته‌کانی ئه‌وڕۆمان بۆته ده‌نگدان ، کاتێك مرۆڤه‌کان ئازاد‌و سه‌ربه‌ست ده‌بن ، سهوو ڕۆژه‌کانی له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌که‌ی خۆی به ڕێده‌کات ، به هیچ شێوه‌یه‌ك بیری بوونی خودای نییه ، به‌ڵام ئه‌و کاته‌ی ده‌که‌وێته تهنگاویهوه هانا بۆ خوا ده‌بات و هه‌ندێك جار ئه‌وه‌ی نوێژ ناکات زه‌بری ته‌نهاییی و زیندانی و ترس ده‌یگه‌یه‌نێته سه‌ر به‌رماڵ ، ئێسته له‌کوردستاندا ئه‌م شێوازه‌ی له‌خۆی گرتووه ، تاوه‌کو کاتی هه‌ڵبژاردن نه‌هاتبوو ، هه‌رچی هه‌بوو پشت گوێ خرابوو له‌لایه‌ن ده‌سته‌ڵاتدارانی کوردستانه‌وه ، کاتێ ته‌نگاویان بۆ هاتۆته پێشێ به دوو زوبانی خۆش و هه‌ڕه‌شه ده‌دوێن به‌ڵام به شێوه‌یه‌ك ده‌ڵێن ئه‌وانه‌ی زۆر زرنگ نه‌بن پێم وانییه هه‌ستی پێبکه‌ن ، ئه‌وان به‌شه‌ڕی براکوژی دوژمنایه‌تیان خسته نێوانی سه‌دان عه‌شره‌ت و خانه‌واده‌وه ، برا تفه‌نگی له برا ڕاده‌کێشا ، به‌ڵام هه‌موو شته‌کان به‌ره‌و ڕووی خۆیان بووه‌وه ، ئه‌وه‌تا هه‌موو ئه‌و عیللهتهی به‌سه‌ر میلله‌تیان هێنا له پێناوی کورسی و پاره‌دا ، ڕووی کردۆته ماڵه‌کانی خۆیان و به‌سه‌ر یه‌کدا که‌وتوون ، له‌هه‌ندی شوێن بۆ به‌رز کردنه‌وه‌ی هه‌ستی خه‌ڵک ڕوو ده‌که‌نه ناو کۆمه‌ڵ ، به‌ڵام پشتیان تێده‌کرێت و به‌رده‌باران ده‌کرێن ، هه‌ڵه‌کانیان زۆره تازه به‌و هه‌موو پاره‌و کۆشکه چاره‌سه‌ر نابێت که‌له‌سه‌ر یه‌ك سهفتهیان کردووه ، ڕاسته زۆرانبازی خه‌ڵکانی سه‌رمایه‌دار سه‌خته‌و ناتوانی پشتی له‌زه‌مین بده‌یت ، به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌یان بنیات ناوه تاوه‌کو 30 ساڵی که‌یش پێویستیان به‌که‌س نه‌بێت ... ڕاسته ده‌توانن هه‌رچیان بوێ ده‌یکه‌ن ، به‌ڵام هه‌ر ناتوانن هه‌موو شته‌کان بگه‌یه‌ننه ئه‌نجام ، ڕاسته چوار ده‌وڵه‌تی چوار سنورمان دووژمنه به‌ڵام جه‌مسه‌ره‌که خۆیان بۆ خۆیان دوژمنی یه‌کن ، ئه‌مه چۆن چاره‌سه‌ر ده‌کرێت ، که‌س نه‌بوو له هه‌موو جیهاندا هێنده‌ی سه‌دام حوسه‌ین ده‌وڵه‌مه‌ند بێت که‌چی هه‌ر خستیان ، تا ڕۆژێك بوو ئێمه به‌عه‌ره‌ب و تورك و فارس پێده‌که‌نین ئه‌وه‌تا ئیمڕۆ ئێمه بوینه‌ته گاڵته‌چی ئه‌وان ، پرۆسێس کردن و یاسا به‌ڕێوه بردن و میلله‌ت حه‌وانه‌وه ، به‌و شێوه‌یه نه‌ده‌بوو که ئه‌وان کردیان ، ئه‌گه‌ر بۆشاییی زۆر نه‌بێت بۆچی ئوپزسیۆن درووست ده‌بێت ، ئه‌گه‌ر میلله‌ت تێر بونایه‌و له‌سه‌دا هیچ ناڵێم دووی %2 ئه‌و سه‌روه‌ته‌ی که ده‌ستیان ده‌که‌وت بۆ میلله‌ته‌که‌یان سه‌رف کردایه ئه‌مڕۆ به‌مه نه‌ده‌گه‌یشتن ، مه‌به‌ستم دووژمنه‌کانی ناو خۆتانه نه‌وه‌ك دووژمنانی ده‌ورو به‌ر ، ئه‌گه‌ر واتان بکردایه ئه‌وه‌نده نووسه‌ر نه‌ده‌بووه دوژمنتان و له‌سه‌رتانی نه‌ده‌نووسی ، هه‌روه‌ك چۆن ئه‌ندامی حیزب و پێشمه‌رگه کۆنه‌کانتان تووشی شه‌له‌ل کردووه‌و بێخانه‌و خوێ سه‌رگه‌ردان بوون ، به‌عسیه کۆنه‌کانتان وا لێبکردایهو پله‌ی به‌رز به‌رزتان نهدانایهتێ ، شیوه‌که به‌م لایه‌دا نه‌ده‌شکایه‌وه ، ئێوه خه‌وتوون ئاگاداری پلانی دووژمنهکانتان نین به بلیار پاره‌یان ڕشتووه تاوه‌کو دووژمنتان بۆ زیاتر بکه‌ن ، ئه‌وان تازه پێویستیان به‌وه نه‌ماوه چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی دژی ئێوه به‌کار بێنن ، کاتی ئه‌وه‌یه که کورد به‌رامبه‌ر کورد به‌کار دێنن ، ئێوه بێخه‌م تاوه‌کو ئێستا به‌چوار ده‌وری ئه‌و مێزه‌ی پڕه لهسێوو پرته‌قاڵ دانیشتوون و هه‌ندێك جار خه‌نده ده‌تان گرێ ، هه‌ندێك جاریش ئاگر لرناو چهوانتان ده‌بارێ ، ئه‌مه به ته‌نها ئێوه نین ،سایکۆلۆژیه‌تی مرۆڤه‌کان وان کاتێك ده‌بنه خاوه‌ن هه‌موو شتێك و به‌ره‌و له‌نگی و نه‌هامه‌تی ده‌ڕۆن ترس دایان ده‌گرێ ، ته‌نها دوو شت ده‌بینن ده‌یبه‌ینه‌وه یان دهیدوڕێنین ، بۆ بردنه‌وه‌که‌تان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناتوانن خۆتان زیاتر ئیدوکهیت بکه‌ن ناتوانن چۆن ئه‌و کینه بورکانیهی خه‌ڵک دامرکێننه‌وه ، بیر کردنهوهکهتان ده‌ڵێت چۆن بتوانم فڵانه کۆشك یان بازاڕ یان چۆن فڵانه بزنس کونتڕۆڵ بکه‌م ، کاتێکیش که دۆان به مێشك و خهیاڵهکانتاندا دێت و ده‌ڕوات ، بیر له‌وه ده‌که‌نه‌وه چۆن چیمان به‌سه‌ر بێت چۆن قورتاربین ،کاتێکێش پێتان ده‌ڵێن برای به‌ڕێزم ئه‌و جۆره کێشانه وا چاره‌سه‌ر ناکرێت خۆتان به‌فه‌یله‌سوف و که‌سیش له خۆتان به‌سیاسی تر نازانن ، کاتێ کار ده‌گاته ئه‌وه‌ی سکرتێری حیزبێك ئیهانه‌ی ئه‌ندامێکی به‌رزی حیزبه‌که‌ی ده‌کات ، نه‌هامه‌تییه ، له‌وه نه‌هامه‌تی تریش ئه‌وه‌یه که داوای لێبوردن و به‌خشینی لێده‌کات ، که‌سێك که قه‌ناعه‌تی به حیزبێك نه‌ماو دانیشت مانای په‌یوه‌ندی نه‌ماوه ، ئیتر پێویست ناکات به پاڕانه‌وه‌وه پێی بڵێیت هه‌رچی جه‌نابتان ئه‌فه‌رموون ئێمه جێبه‌جێی ده‌که‌ین ، سوکایه‌تی کردن کارێکی هێنده ئاسان نییه ئه‌وه‌یشی که قبوڵی ده‌کات شایسته‌ی ئه‌و سوکایه‌تیه ، پاشان ئه‌و که‌سه‌ی که په‌یوه‌ندی به حیزبه‌وه نه‌ما ئازاده هه‌رچی ده‌کات ، نه‌وه‌ك له بۆ پڕوپاگه‌نده‌ی ده‌نگدان دانیشتنه‌کانی که تایبه‌تن و له‌ماڵه‌که‌ی خۆیدایه بدرێته ته‌له‌فزیۆن ، ئه‌مانه به کاری سیاسی له‌قه‌ڵه‌م نادرێن ، خۆتان هه‌ڵه‌ن و سه‌دانی وه‌کو منتان فێر کرد ڕه‌خنه‌ی توند بگرم خۆتان ئه‌و دهرگایهتان ئاوه‌ڵا کرد ، ئه‌وه‌تا له ژێر چه‌ندین ناونیشاندا 700 ڕۆژنامه‌و گۆڤار له‌کوردستاندا ده‌رده‌چێت هه‌ر یه‌ك له‌وانه که‌سانێك یان ده‌زگایه‌ك یان ده‌وڵه‌مه‌ندێك له پشتیه‌وه‌یه ، ئه‌مانه هه‌موو نیشانه‌ی بهتاڵیهو له‌هه‌مان کاتیش‌دا نیشانه‌ی ووریا بوونه‌وه‌ی میلله‌ته ، ئه‌و سه‌رده‌مه به‌سه‌ر چوو به جۆره‌ها داستانی کۆن و سه‌دان جار ووتراوه خه‌ڵک بخه‌نه گێژاوه‌وه ، ئیمڕۆ سه‌رده‌می تهکنهکۆژیاو پێشکه‌وتنه ، سه‌رده‌مێکه هیچ شتێك وون نابێ ، ئه‌گه‌ر ئێوه هه‌موو شتێك له ده‌خه‌نه هاوکێشه‌ی بوون و نه‌بوونه‌وه که‌واته هه‌ڵه‌تان کرد نه تان توانی به ئه‌نجام بگه‌ن ، ده‌ست پێکردن و هوڵدان بۆ هه‌ر شتێك ئاسانه به‌ڵام ئه‌نجام گرنگه ، هیوادام تێبگه‌ن و چی دی خۆتان و میلله‌ته‌که‌تان چه‌واشه نه‌که‌ن
هوشیار جاف
که‌نه‌دا
[email protected]