کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئۆپۆسسییۆن ویه‌کیه‌تی رێگا خۆشکه‌رن بۆ داگیرکردنه‌وه‌ی سلێمانی

Friday, 18/02/2011, 12:00




به‌چاوپۆشین کام لایه‌ن وبۆچ مه‌به‌ستێك وچ نیازێك خۆی مه‌لاسدابوو بۆگۆرینی رێره‌وه‌ی
خۆپیشانده‌ران ،وڵامدانه‌وه‌ی خه‌ڵکی راپه‌ریو به‌ چه‌ک وبه‌ئاشکرا وبه‌رۆژی رووناك نه‌ك
کاره‌ساته‌ به‌ڵکو گه‌رانه‌وه‌یه‌ بۆسی ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بۆسه‌رده‌می به‌عس وسه‌لمێندرا که‌به‌عس یاخود پاشماوه‌کانی ئێستا حوکمی کوردستانی باشوور ده‌که‌ن ئه‌گه‌رنا چ مه‌نتیقێك ئه‌مه‌قبول ده‌کات چه‌کدارانی به‌ناوکورد وسه‌ر به‌ناو سه‌رۆکی هه‌رێم رێگه‌ به‌خۆیان بده‌ن راسته‌وخۆ رووی جه‌که‌کانیان بکه‌نه‌ سه‌روسنگی گه‌نجانی راپه‌ریوی شاری سلێمانی،ئه‌ی باشه‌ نه‌تان بیست ته‌نها به‌هۆی خۆسوتاندنی گه‌نجێك له‌ وڵاتی تونس چۆن خه‌ڵکه‌ به‌شخوراوه‌که‌ ئه‌وێ رووداوه‌یان قۆزته‌وه‌ بۆ له‌ ناو بردنی حوکمی بنه‌ماڵه‌ی علی زینالعابدین وته‌رابولســــــــی ئه‌ی باشه‌ ئۆپۆسسییۆن چ رێگایه‌کیان له‌به‌ر ده‌مه‌ بۆ گۆرینی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ ، ته‌نها به‌ به‌رز کردنه‌وه‌ی دروشمی بریقه‌دار وباسکردنی چه‌ند دزیێێك لێره‌وله‌وێ وله‌کاتی پێویســـــت و ده‌رفه‌تدا بشتی ده‌سه‌ڵات ده‌گرن ورێگرده‌به‌ن له‌ به‌رده‌وابوونی جۆشوخرۆشی جه‌مـاوه‌ری راپه‌ریو بۆ سه‌لماندی ئه‌م راستییه‌ فه‌رموون سه‌یری به‌یانامه‌کانی به‌نـــا ئۆپۆسسییۆن که‌ن محمه‌د تۆفیق ره‌حیم له‌ جیاتی گۆڕان(بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ خۆپیشاندانه‌که‌ی ئه‌مــــــرۆی  سلێمانی به‌ شداری نه‌کردوه‌ وجه‌ماوه‌ریشی هان نه‌داوه‌ بۆ به‌شداریکردن تێیدا)
کۆمه‌ڵه‌ی ئیسلامی (له‌گه‌ڵ کاری تێکده‌رانه‌وهڵکوتانه‌ سه‌ربنکه‌و باره‌گا حکومی وحزبییه‌
کاندا بیین)  ناوه‌رۆکی به‌یانامه‌ی یه‌گرتوئیسلامی (پاش سه‌عاتێك له‌ کۆتایی هاتنی گردبونه‌وه‌کــــــــه‌ ژماره‌یه‌ك که‌سی گێره‌شێوێن بونه‌هۆی که‌وتنه‌وه‌ی توندوتیژی وهێرش کردنه‌ سه‌رباره‌گای لقی چواری پارتی نادیموکراتی کوردستان وکوژران وبرینداربونی ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی لێ که‌وته‌وه‌)................
به‌خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و به‌یانامانه‌ی ئۆپۆسسییون ده‌رباره‌ی کاره‌ساتی سلێمانی بۆمان رونده‌بێت که‌ئۆپۆسسییۆن نه‌ك به‌رگری له‌خوێنی به‌ناحه‌ق رژاوی گه‌نجانی کوردناکات به‌پێجه‌وانه‌وه‌ به‌رگری له‌ بوکژه‌کان ده‌کات وده‌ست خۆشیان لێده‌کات که‌ گێره‌شێوێنیان کوشتوه‌ وئــه‌وه‌ی راستیبێت به‌یانامه‌کانی ئۆپۆسسییۆن به‌گۆڕانیشه‌وه‌ هیچ جیاوزی نه‌بـو له‌گه‌ڵ به‌یانامه‌که‌ی لژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌ی شه‌هید سه‌رده‌شت ، پاش ئه‌و کارانه‌ بۆ هه‌موو لایه‌ك ئاشکرابوکه‌ لـه‌ کوردستانی باشور بونی ئۆپۆسسییۆنێکی راسته‌قینه‌ نیه‌و به‌تایبه‌تی گۆڕان ئێستا له‌ هه‌موو کاتێك رونتروئاشکرا ماهیه‌تی راسته‌قینه‌ بۆ خه‌ڵك ئاشکرابو که‌ لایه‌نێکه‌ بۆ کوشتنی وره‌ی جه‌ماوه‌ر نه‌ك جۆشدانیان ویاریکردنیان به‌ هه‌ستی خه‌ڵك وکوشتنی هیوا خه‌ڵك بۆ راپه‌رینی سه‌رتانسه‌ری ئێمه‌ له‌ هه‌موو لایه‌ك چاوه‌روانی به‌یانامه‌که‌ی گۆڕانمان ده‌کرد بۆ پشگیری له‌ خه‌ڵکی راپه‌ریوی شاره‌که‌ی گۆڕان ،به‌ڵام هیچ له‌ ئارادانه‌بوو ته‌نها بۆ کوشتنی کات وسارد کردنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ربووئاگادار کردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات بۆفریایی خۆ بکه‌وێت وسوپا کۆبکاته‌وه وسلێمانیش داگیر بکرێت وه‌ك هه‌ولێر وناوچه‌کانی تر .





 




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە