تکایه یه‌شار که‌مال جارێ زۆر زووه، بۆ باشووری کوردستان مه‌یه!
Friday, 06/08/2010, 12:00
ڕۆماننوسی گه‌وره‌ی تورکیی و به‌ڕه‌گه‌ز کورد (یه‌شار که‌مال) بانگێشتن نامه‌یه‌کی قبوڵ کردوه و ده‌یه‌وێت به‌گه‌شتێک سه‌ر دانی باشووری ووڵات بکات.
کوردستان موڵکی هه‌موو کوردێکه له‌هه‌ر شوێنێک بێت، له‌م روانگه‌یه‌وه ده‌کرێ من به‌خێرهاتنی یه‌شار که‌مال بکه‌م وه‌کو کوردێک بۆ نیشتمانی خۆی، نه‌ک وه‌ک تورکێک، لێ من لێره‌دا ده‌پرسم حیکمه‌تی ئه‌وه له‌چی دایه هه‌نووکه یه‌شار که‌مالی به‌ساڵا چوو ده‌خوازێ که گه‌رما نه‌ما، ئه‌وسا بێته کوردستان و ئه‌و میوانداریەی قبوڵ کردوه؟
هه‌ر زوو هه‌واڵه‌کان بڵاویان کرده‌وه که ده‌زگای سه‌رده‌م ده‌یانه‌وێت له‌پاڵ ئه‌و که‌ڵه نووسه‌ره‌دا خۆیان بشارنه‌وه و وه‌کو ئه‌دۆنیس ئه‌میش بگێڕن بەشاردا و کۆڕ‌و کۆبونەوەی پێبکەن و پۆز لێبده‌ن و وێنه‌ی له‌گه‌ڵدا بگرن، ئه‌مه‌ش به خه‌ڵکیی بفرۆشنه‌وه، گوایه ئه‌م نووسه‌ر و شاعیره ده‌ربارانه‌ی ده‌سه‌ڵات شتن ئێمە نرخیان نازانین؟ یان پێمان بڵێن ئه‌ها خه‌ڵکینه چی ده‌وترێت له‌سه‌ر نوسەرە کان و شاعیرەکان ، هه‌مووی درۆیه، ئه‌وه یه‌شار که‌مالی هه‌ڵبژێراو بۆ نۆبڵی ئه‌ده‌بی دێت بۆلامان و ئێمە لێره له‌باتی نۆبڵ زه‌وی و ده‌فته‌ره دۆلاری دزراوی ده‌ده‌ینێ و خه‌ڵکیش با هه‌ر له خۆیه‌وه قسه بکات .
من داوا ده‌که‌م له یه‌شار که‌مالی گه‌وره، نه‌یه‌ت و خۆی نه‌کاته شه‌ریکه دزی ئه‌م مافیا ترسنۆکانه، نه‌یه‌ت و خۆی گه‌نده‌ڵاویی نه‌کات، نه‌یه‌ت بۆ خاتری رۆمانه‌کانی (کاریته یان ئه‌ودیوی چیا)، (کوێرۆغلو) (باڵنده‌کان کۆچیان کرد) (حه‌مه‌دۆک) (ماره‌که‌ت بکوشتایه) له‌که‌دار نه‌کات.
ئاخر یەشار کەمال چاک دەزانێت :هه‌رکه‌سێک له‌سه‌ر خوانی ئه‌و دزانه یه‌ک جار خۆراک بخوات، ئه‌گه‌ر ژه‌هریشی تێدا نه‌بێت، مێژوو ژه‌هراویی ده‌کات . ئیتر ئێمه لێی نابورین.
ئامان یه‌شار که‌مال نه‌یه‌یت بۆ باشوور و سیمای دەسەڵاتداران سپی بکه‌یته‌وه .نه‌یه‌یت، چونکه تۆ ده‌ڵێ من له17 ساڵیمه‌وه به‌بیروباوه‌ڕم به‌خوێنم به‌رگری له‌گه‌له‌که‌م ده‌که‌م، به‌هاتنت بۆ لای ئه‌م تاوانبار و دزانه قسه‌که‌ی خۆت له‌که‌دار ده‌که‌یت.
یه‌شار که‌مال گوێ له‌خه‌می خه‌ڵکی باشور بگره ،نه‌یه‌یت سیمای ئه‌م دڕندانه جوان بکه‌یت ئامان نه‌یه‌یت بۆخاتری ڕۆمانه‌کانت ، بۆخاتری حه‌مه‌دۆک نه‌یه‌یت، چونکه به‌هاتن ئه‌مان هێنده‌ی تر دڕنده‌تر و دزتر و بێ ئابڕووتر ده‌بن.
نه‌یه‌یت بۆ خاتری گۆڕی مو‌سا عه‌نته‌ر بۆخاتری قه‌ڵه‌م، بۆ خاتری نووسین مه‌یه، جارێ زۆر زووه سه‌رانی باشووری نیشتمان بکه‌یت.
خۆزگه تۆش وه‌ک ماندێلا چۆن پاداشی ئه‌تاتورکی فاشی ره‌تکرده‌وه، ئاوا تۆی مه‌زنیش هه‌روا ده‌بووی، ده‌گووت دەسەلاتداران من له‌به‌ر بێ هه‌ڵوێستیتان بەرامبەرداگیرکەران نایه‌مه لاتان.
تکایە باوکە پیرەکەی نوسین ئابڕوی ئه‌م بێ ئابڕوانه جوان نه‌که‌یت. ئه‌و زه‌وییه‌ی به‌نیازن بیده‌ن به تۆ ئه‌وه له‌خه‌ڵکیان داگیر کردووه، ئه‌وپاره‌یه‌ی ده‌یده‌نه تۆ و له تۆدا سه‌رفی ده‌که‌ن، ئه‌وه پاره‌ی دزییه و لوقمه نانی هه‌ژارانی کورده، که تۆ خه‌باتت بۆ کردوون.
خۆزگه ئه‌م نامه‌یه‌م ده‌گه‌یشته ده‌ستت منیش و خه‌ڵکی کوردستانت شادمان ده‌کرد به نه‌هاتنت بۆ باشووری ووڵات و هه‌رێمه فرۆشراوه‌که‌ی کورد .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست