کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


جه‌میل بایک: ئه‌گه‌ر ئامانج له‌ به‌ستنی کۆنفرانسی کورد، چه‌کدانانی په‌که‌که‌یه‌، ئه‌و کات نابێته‌ کۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی

Saturday, 21/03/2009, 12:00

2003 بینراوە


ئه‌ندامی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری کۆما جڤاکێن کوردستان که‌جه‌که‌، جه‌میل بایک، ده‌رباره‌ی کۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی کورد، لێدوانیکی راگه‌یاند. بایک ده‌رباره‌ی ئاماده‌کارییه‌کان و مژاری چه‌کدانانی په‌که‌که‌ ڕه‌خنه‌ی له‌ کۆنفراندسه‌که‌ گرت.
بایک وتی، ئه‌گه‌ر چه‌کدانانی په‌که‌که‌ داسه‌پێندرێت، ئه‌و کات ناوی کۆنفرانسه‌که‌ نه‌ته‌وه‌یی نابێت، به‌ڵکو ده‌بێته‌ کۆنفرانسی پیلانی پاکتاوکردن.

ئه‌ندامی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری کۆما جڤاکێن کوردستان که‌جه‌که‌، جه‌میل بایک، بۆ ئاژانسی فرات دواو و تیشکی خسته‌ سه‌ر ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی که‌ ڕوبه‌ڕووی گه‌لی کورد بونه‌ته‌وه‌.
بایک هه‌روه‌ها ئاماژه‌ ده‌کات به‌ قۆناغی پاش کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ عێراقدا.
به‌گوێره‌ی ئه‌مه‌، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مریکا هێزه‌کانی له‌ عێراق ده‌کشێنێته‌وه‌، ده‌وڵه‌ته‌ داگیرکه‌ره‌کان، هه‌وڵه‌کانی خۆیان بۆ ده‌ستیوه‌ردانی باشوری کوردستان زیاتر ده‌که‌ن. هه‌ر بۆیه‌ش په‌یوه‌ندییه‌کانیان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی عێراقدا به‌هێزتر ده‌که‌ن.

بایک وتی، بۆئه‌وه‌ی کوردان پاکتاو بکه‌ن، ئه‌مریکا، ئه‌وروپا و ده‌وڵه‌تانی هه‌رێمه‌که‌ و هه‌تا به‌شێک له‌ ده‌وروبه‌رانی کوردیش، له‌سه‌ر چه‌ندین مژار پێکهاتوون.
به‌گوێره‌ی لێدوانه‌که‌ی بایک، ده‌وڵه‌تانی هه‌رێمه‌که‌ له‌به‌رامبه‌ر ده‌ستبه‌ردان له‌ که‌رکوک و پارچه‌کانی تری کوردستان، دان ده‌نێن به‌ حوکمه‌تی فدڕاڵی هه‌رێمی باشوری کوردستان.

له‌ دژی ئه‌م پیلانه‌ش، جه‌میل بایک پێداگیری له‌سه‌ر پێشخستنی یه‌کیه‌تی کوردان کرد و وتی، به‌ دوو هۆوه‌، پێویستی به‌په‌له‌ی ئه‌م یه‌کیه‌تییه‌ هه‌یه‌:
به‌م پێیه‌ش، ده‌بێ کورد به‌رله‌هه‌موو شتێک، ئه‌و مه‌ترسیانه‌ مایه‌پوچ بکه‌ن که‌ له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تانی داگیرکه‌ره‌وه‌ ڕووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه‌.

ئه‌ندامی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری که‌جه‌که‌، جه‌میل بایک، هه‌روه‌ها کۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی کوردیش تاوتوێ کرد. بایک ئه‌و پێنج پرینسیپانه‌ی وه‌بیر هێنایه‌وه‌ که‌ ئۆجه‌ئالان پێشنیاری کردبوون .له‌م بواره‌شه‌وه‌ وتی پێویسته‌ کۆنفرانسه‌که‌ له‌سه‌ر بنگه‌ی ئه‌و پرینسیپانه‌ پێکبێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا که‌ ئه‌گه‌ر بێت و کۆنفرانسه‌که‌ له‌سه‌ر ئه‌ساسی ئه‌و پرینسیپانه‌ی که‌ ڕێ له‌به‌رده‌م یه‌کیه‌تی کوردان ده‌کاته‌وه‌، ڕێکبخرێت، ئه‌و کات نه‌ک ته‌نها کورد، به‌ڵکو ده‌وڵه‌تانی هه‌رێمه‌که‌ش سودمه‌ند ده‌بن.

ئه‌ندامی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری که‌جه‌که‌، جه‌میل بایک ڕه‌خنه‌ی له‌ ئاماده‌کارییه‌کانی کۆنفرانسه‌که‌ گرت و داوای کرد که‌ ڕای گشتی کورد هه‌ڵسه‌نگاندن بکه‌ن له‌سه‌ر کۆنفرانسه‌که‌ و کۆمیته‌یه‌ک که‌ هه‌موو به‌شه‌کانی کۆمه‌ڵگا له‌خۆ ده‌گرێت، ئاماده‌کارییه‌کانی کۆنفرانسه‌که‌ به‌ڕێوه‌ ببات.

بایک ئه‌و زانایاریانه‌ که‌ تا ئێستا له‌ ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندندا بڵاو بونه‌توه‌ به‌و شێوه‌یه‌ هه‌ڵسه‌نگاند:

کۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی نابێت هیچ شتێک به‌‌سه‌ر هیچ ڕێکخستنێکدا داسه‌پێنێت. ده‌بێ کۆنفرانسی نه‌ته‌وی پرینسیپ، به‌رژه‌وه‌ندی و ستراتیژیا نه‌ته‌وه‌یی ده‌ستنیشان بکات. ده‌توانێت به‌گوێره‌ی هه‌لومه‌رجی پارچه‌کانی کوردستان، سیاسه‌تێکی دیاری کراو ده‌ستنیشان بکات. ئه‌مه‌ش به‌ دانوسان ده‌تواندرێت ڕونببێته‌وه‌. واتا ده‌بێ ئه‌و پرینسیپانه‌ هه‌موو پارچه‌کان، کورد و ڕێخستنه‌کانی له‌خۆ بگرێت. به‌ڵام به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی که‌ له‌ ڕاگه‌یاندنه‌کاندا بڵاوده‌بنه‌وه‌، ده‌رباره‌ی چه‌کدانانی په‌که‌که‌ چه‌ند بڕیار ده‌درێن. ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ بێت، ئه‌و کات ئه‌و کۆنفرانسه‌ نه‌ته‌وه‌یی نابێت. ئه‌وه‌ به‌و واتایه‌ دێت که‌ له‌به‌رامبه‌ر په‌که‌که‌دا به‌ره‌یه‌ک ده‌کرێته‌وه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێستا پیلانی پاکتاوکردنی په‌که‌که‌ له‌ ئارادایه‌. ئه‌گه‌ر له‌ژێر ناوی کۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یدا کۆبنه‌وه‌ و ده‌رباره‌ی چه‌کدانانی په‌که‌که‌ بڕیار بده‌ن و ئه‌و بڕیاره‌ش به‌سه‌ر په‌که‌که‌دا بسه‌پێنن، ئه‌و کات ناتوانین پێی بڵێین کۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی. ئه‌و کات پلانی پاکتاوکردنی په‌که‌که‌، له‌ژێر ناوی کۆنفرانسی نه‌ته‌ویدا به‌ڕێوه‌ ده‌چێت. خۆی له‌خۆی دا هیچ که‌سێک ئه‌مه‌ په‌سه‌ند ناکات. ئه‌و نزیکایه‌تییه‌ و تێگه‌یشتنه‌ به‌واتای بچوککردنه‌وه‌ی کۆنفرانسی نه‌ته‌وی کورد دێت، ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌ هۆی قوڵبونه‌وه‌ و دژواربوونی پرسگره‌کانی نێوان کوردان.


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)