بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، کە لە رۆژی دەنگداندا کەس نەچیتە دەرێ، چونکە ئەوان بۆ ساختەکاری پێویستییان بە قەرەباڵغییە، نەک بە دەنگی ئێوە.


سەلاحەددین دەمیر تاش، پاڵێوراوێک بۆ ناڕازیانی تورکیە

Saturday, 09/08/2014, 12:00



سەلاحەدین دەمیرتاش پاڵێوراوی ٤١ ساڵەی حیزبی دێمۆکڕاتیکی گەل، گەنجترین رکەبەری حازر لە هەڵبژاردنەکانی سەرککۆماری تورکیایە و لەهەمان حاڵدا کەسی یەکەمی ئەو حیزبەشە. لەساڵی ٢٠٠٧ تەوە کاتێک کە تەمەنی ٣٤شاڵە بووە بوو بە ئەندامی پاڕڵمانی تورکیە. ئەو پارێزەروچالاکی سیاسی ومەدەنی پارێزەری مافی مرۆڤ ولە هەمانحاڵدا / باغڵەمەش / دەژەنێ. واوێدەچێ کە بۆ پارێزەرێک کە چالاکی مافی مرۆڤ وە بە بوونی برایەکی بە ناوی،،، نوورەدین ،،، کە زیندانیەکی سیاسیە لە تورکیە، هاتنی بۆ چالاکی سیاسی کارێکی سرووشتی بێ.(و: فکرلە کوڕەکانی بارزانی وتاڵەبانی دەکەمەوە کە یەک شەو بە بێ نان و ژیانی ناخۆش ژیانیان بەسەر نەبردووە ولە هەمان حاڵدا بە بێ هەڵبژاردن بوونەتە ئاغا وکوێخای کوردی مەزلوم !) .
سەلاحەدین دەمیر تاش، لەساڵی ٢٠٠٦ لە وتوو وێژێکدا پرٶژەیەکی جیددی پێشنیاری کرد کە دەبێ / ئۆجەلان / رێبەری زیندانی کراوی پ،ک،ک، بۆ چارەسەری کێشەی کورد رۆڵی هەبێ. ئەو پڕۆژەیە لە لایان هێزوکۆڕو کۆمەڵی کوردستانی سرنجڕاکێش بوو.بەڵام لە نێوان سیاسەتمەدارانی تورک بوو بە جێگای گومان. دادستانی دیاربەکر بەو هۆیە تۆمەتباری کرد وکە / پڕوپاگەندەی ترۆر دەکا / . بەڵام دادگا ئەو بڕیارەی هەڵاوەسی ودەمیرتاش نە چووە زیندان.
لە ماوەیەکی کورتدا بوو بە ئەندامی حیزبی خۆی وگەیشتە پارڵمانی تورکیە. بە پێی قەدەغەکردنی ئەو حیزبە بە بڕیاری یاسای بنە ڕەتی تورکیە ، دەمیرتاش وتاقمێکی دیکە هاتنە ناو حیزبی ئاشتی ودێمۆکڕاسی. ئەو لەساڵی ٢٠١٠ بوو بە بەرپرسی ئەو حیزبە. دەمیرتاش لە مانگرتنی زیندانیە سیاسیەکانی کورد لە تورکیە کە ٧٠رۆژی خایاند رۆڵێکی بەرچاوی گێڕا لە نێوان پ،ک،ک، ودەوڵەتی تورکیە. ئەو یەکێک لە کاریگەرترین کەسایەتیەکی سیاسی کوردە کە باس لە ئاشتی دەکا. چۆتە لای ئۆجەلان وچۆتە لای پ،ک،ک لە قەندیل .لە هەمان حاڵدا کەسێکی خۆش قسەو دەم بە پێکەنینە ولە هاوێشتنی لاتاودا بە توانایە.
لە وێنەیەکدا کۆتو شەڵوارو / تەقیلەی/ لە پێ دایە وگرووپێک منداڵ پێی پێ دەکەنن! ئەو دەخوازێ جیاوازی خۆی لە گەڵ سیاسەتمەدارانی دیکە بەو شێوەیە نیشان بدا. ئەو لە پەیامێکی گاڵتە ئامێزدا بۆ / ئێحسان ئوغڵوو/ یەکێک لە پاڵێوراوەکان بە گاڵتە پێی دەڵێ: گۆیا پارەت بۆ من وئەردۆغان داوە کە کاری راگەیاندنی پێ بکەین! پێی دەڵێ : سپاس، ئەو حەوجێی بەوپارەیە نییە (و: مەبەستی ئەردۆغانە) ئەگەر نابێتە زەحمەت بۆ منی بنێرو! دەمیرتاش لە چاو دوو پاڵێوراوی دیکە لە هەمووان فەقیرترە. سەرجەم سەروەتوو سامانی وی ،خانووبەرەیەکە، شوێنی کارە،دوو سەیارەی هەیە کە بۆ کاری پارڵمانی وحیزبی بە کاریان دێنێ. (وو: فکر لە دەرامەدو سەروەتووسامانی بەرپرسانی باشور وبارزانی وتاڵەبانی دەکەمەوە ودەڵێم، تۆ بڵێی ئەوانە کوردیان پێ رزگار بێ!؟) .سەیارەیەکیشی بە ناوی هاوسەرەکەیەتی. هەر چەند لە حەڕەکەتی سیاسی کوردستاندا خۆی پەروەردە کردووە بەڵام لایەنگری هەژارەکان چین و توێژەکانی وکەمینەی قەومی وئایینی وعەلەوەیەکانە وتەنانەت دەخوازێ هاوجنسگەراکانێش بۆ لای خۆی راکێشێ.
هەروەها دەخوازێ لایەنگری لە سکولارەکانی ناڕازی بکا. کە دۆستی ئەردۆغان نین. دوو هێزی سکولاری دژی دەوڵەت پشتیوانی ئیحسان ئوغڵوون. بەڵام بەشێک لە سکولارەکان وعەلەوەیەکان لە ئەو ناڕازین.بەباوەڕی کارناس دەمیرتاش لەخولی یەکەمدا دەتوانێ بەشێکی بەرچاو ولەو گرووپانە بۆ لای خۆی راکێشێ. گەورەترین بەربەست بۆ دەمیرتاش هەڵویستی چینی سکولارە، چون وادەزانن دەبێ یەکپارچەیی تورکیە بپارێزرێ.بۆیە گومانیان لە حیزبە سیاسیەکانی کوردە کە نەکا وڵات پارچە بکەن. بەڵام دەمیر تاش ئەو هەڵویستەی بەترس وخەتەر نازانێ وباوەڕی بە چارەسەر سیاسی و ئاشتیخوازانە هەیە. بە پێی راپرسی گشتی رادەی خۆشەویستی ودەنگەکانی دەمیرتاش لەگەڵ دوو کەسەکەی دیکە مەودایەکی زۆری هەیە بەڵام رادەی پشتیوانییەکی کە لە لایان کوردەکانەوە هەیەتی رێژەیەکی بەرچاوی بەدەست هێناوە. بەرهەمی قۆناغی یەکەم دەنگدان رۆژی ،،، یەکشەممە ١٠/ ٨/٢٠١٤،، سبەی ،،، بەئەنجام دەگا. پەیام ورادەی خۆشەویستی دەمیرتاش لە رێگای / دەنگەکانی / دەنگدەرانی داییمی وی روون وئاشکرا دەبێ.
لە نوسینی:رەنگین ئەرسەلان، بی،بی،سی، .ئیستانبوڵ .
چێوراندن بۆ هەنگوین زمانی کوردی : جەعفەر کەریمی
٩/٨/٢٠١٤

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە