کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

سەباح عەلی قارەمان

https://www.facebook.com/profile.php?id=100087679831919

https://www.facebook.com/sabahaliqareman


نەوشێروان مستەفا چۆن بزوتنەوەى گۆڕان ڕێكدەخات؟ كفرى وەك نمونە

Friday, 15/10/2010, 12:00





پەندێك هەیە دەڵێت:(ئەگەر ماڵی خۆتت پێ نەگۆڕا، بیر لە گۆڕینی وڵات مەكەرەوە)
من كەئەم رەخنەیە دەگرم بۆئەوەم نیە كە تموحی ئەوەم هەبێت پۆست و پلەوپایە لە ناوگۆڕان وەربگرم، تەنها تموحی من ئەوەیە گۆڕان كە ئێستا نمایندەی ئۆپۆزسیۆن دەكات لە پەرلەمان و كاردەكات بۆ ئەوەى لەداهاتودا دەسەڵات بگرێتە دەست، ئەمەوێت ئەو گۆڕانە بێت كە بەڕاستی عەقڵ بەڕێوەی ببات نەك كۆمەڵێك خەڵكی نا عەقڵانی كەلە ڕابردودا پیشەیان هەمیشە ملشكاندنی خەڵك و گەندەڵی و دزی و جێبەجێكەرى كەڵچەرێكى بێتامى حزبایەتى بووە.
نەوشیروان مستەفا لەم چاوپێكەوتنەى دوایدا كە لە شەوی 12/ 13/10/ 2010 ی (سێ شەممە) لە بەرنامەی روبەڕوی كەناڵی Knn بڵاو بویەوە، باسی لەوەكرد كە لە رێكخستنەوەی گۆڕاندا گەنج لە هەمو جومگەكانی گۆڕاندا بونی هەیە.ئەمە دوو چاوپێكەوتنە بەپێى زانیارى خۆم گەنجانى توڕە كردوە, پێدەچێ مەبەستیشى بێت لەمەیاندا، چونكە خۆى باش دەزانێت بەهێزترین و جوڵەترین ڕەگەزى ناو بزوتنەوەكەى كەسەریشى خست تەنیا گەنج بوو نەك خەڵكانى تر, گەنج بەماناى ئەو پێناسەیە نا كە حزبەكانى دەسەڵات زۆرێك لەگەنجى لەخۆكۆكردۆتەوە بەڵام ئایا ئەوانە بەتەمەن گەنجن یان بە عەقڵ و بیركردنەوە؟
لەوەڵامى قسەیەكى نەوشێروان دا, من دەڵێم نەخێر گەنج لە هەمو جومگەكانی گۆڕاندا نیە، گەنج لە ئێستادا لە ناو ئەو تەشكیلە رێكخستنەی كە لە شارو شارۆچكەكان و دەرەوەی وڵات دانروە، گەنج لە ناو ریخۆڵە كیورەكانیشدا نیە، تەحەدا دەكەم گۆڕان لە دروستكردنی رایەڵە و بازنە و مەكۆكانەدا گەنجێكی كردبێتە بەرپرسی ئەو شوێنانە، لە هەرچ گەنجێكی گۆڕان خواز لە ناوەوی كوردستان و دەرەوەی كوردستان دەپرسیت دەنگ و باسی گۆڕان چیە، یەكسەر لە وەڵامدا دەڵێت: هەرهەمان سەروچاوە ناشرینەكانی یەكێتی كە ئێستا لە ناو گۆڕانن دانراونەتەوە.
ئەمەوێت ئەوە بە نەوشیروان مستەفا بڵێم كە بەڕاستی ئەو قسانەی ئەو دەیكات، ناتوانێت قەناعەت بەو گەنجە هوشیارانە بكات كە گۆڕانیان لە سەهۆڵەكەی سلێمانی و كەلار و دەربەندیخان و بازاڕە بێدەنگەكەى كفرى و كۆیە دەست پێكرد و دایان بە گوێی گەنجی شارەكانیتری كوردستاندا، ئەبێت نەوشێروان مستەفا ئەوە باش بزانێت ئەو عەیامە گوزەشت كە خەڵك چاوبەست بكرێت و بە هەندێك قسەی خۆش، ئەو گەنجە هوشیارانەی ناو گۆڕان، وەكو هەندێك لەو كۆنە یەكێتیانەی ناو گۆڕان نین كە تا بیناقاقایان خەرقی گەندەڵیەو خەڵكی واشیان تێدایە باسی گۆڕان دەكات عومەر فەتاح لە چاویدا شێخی سەنعانە، پێشنیار دەكەم بۆ هەندێك لە كۆنە یەكێتییەكانی ناو گۆڕان ئەوەندەخۆیان بانەدەن و پۆزلێبدەن وابزانن خەڵك خۆشى پیاندا دێتەوە، ئەبێت باش بزانن خەڵك زۆر رقی لێیانەو پێیان ناخۆشە دەم و چاویان لە شاشەی تیڤیشەوە ببینن نەك بچنە ئۆفێسەكانەوە و بیانەوێ بیكەنە چاخانەى مەڵبەندەكانى جاران ، ئەگەر لە خۆبادان خۆ هەڵكێشان بەردەوامبن، ئەوە تەنها خۆیان زەرەر دەكەن، چونكە پاشخانیان ئەوەندە پاك نیە تا پۆزی پێوە لێبدەن و ئەوەندەش بەر توڕەى ئەو جەماوەر و خەڵكە هۆشیارە ناگرن كە چۆكى بەدەسەڵات دادا.
لە ناو كۆنە یەكێتیەكانی ناو گۆڕان من بۆ خۆم لە گەڵ بیروبۆچونی مام رۆستەمم كە بۆ هیچ پلە و پاییەك هەوڵ نادات لە ناو گۆڕان، تەنها پشتگیری لە گەنج و خەڵكانی ئازادیخواز دەكات، هیوادارم كۆنە یەكێتیەكانی تری ناو گۆڕانیش وەكو مام رۆستەم بیر بكەنەوە و تەنها پاڵپشتی ئەم شۆڕشی هوشیاری و نوسینە بكەن كە خەڵكانی نا عەقڵانی توشی نەخۆشی هەستریای كردوە، ئەوكۆنە یەكێتیانە مۆدیلی سیاسەتكردنی ئەوان بەسەرچوە كە هەر خەریكی كوتلەو كوتلەكاری و كۆیلەكردنی خەڵك و دانانی دوێخان وەكو مەڵبەند و لقەكانی یەكێتی و پارتین.
تەشكیلكردنی هەیكەلەی رێكخستنی گۆڕان هەمان عەقڵێەتی كاركردنی ستالینی یەكێتی و پارتیە كە گۆڕان كردوێتی، چونكە لە هەمو شار و شارۆچكەكان هەر بەرپرسێكی كۆنی یەكێتی كە ئێستا لە ناو گۆڕانە خەڵكانی كۆیلەی خۆیانیان تەعینكردوە و كردویانن بە بەرپرس، ئەپرسم ئەم شێوە تەعیناتە ئەگەر شێوەی ستالینی نەبێت ئەی ئایە ئەبێت چی بێت؟ئیدى بۆ باسى لامەركەزى و شتى وا بكرێ و بەخەڵك بفرۆشیرێتەوە؟
دیارە رەخنە گرتنی من لەو كۆنە یەكێتیانە بۆ ئەوە نیە كە من رقم لێیان بێت، نەخێر ئەوە خەڵكە رقی لێیانە ڕقى لە ئەزمۆنە سەقەت و پەروەردە خراپەكەیانە ، چونكە پێشوتر كە لەناو یەكێتی بون تەعدا و زوڵم وگەندەڵی زۆریانكردوە لە خەڵك، ئەمەوێت نمونەیەك بێنمەوە لە یەكێك لەو كەسانەی كە كراوە بە بەرپرسی گۆڕان لە شارێك، لە شاری كفری كۆنە یەكێتیەك تەعینكراوە بۆ بەرپرسی گۆڕان، چەند رۆژێك پێش ئێستا گەنجێك كە پێشتر لەناو ڕێكخستنەكانى یەكێتى لەكفرى ئەندام كۆمیتە بوو, لەكاتى ئیعلانكردنى لیستى گۆڕان دا نان و ئیمتیازاتى بەجێهێشت و فیكریەن گۆڕانى هەڵبژاردكاتێكێش زانى ڕێكخستنەوەى گۆڕان شێوازێكى ستالینى وەرگرتوە و خەڵكى بینى كە ناڕازییە ویستى دەنگى خۆى بخاتە پاڵ ئەو گەنج و ڕۆشنبیرانەى كە بەویژدانەوە هاوكارى ئۆپۆزسێۆن دەكەن، بەتایبەتى گۆڕان بۆ ئەوەى بەڕاست ببێتە ئۆپۆزسێۆن ، دواتر تەنیا بۆچونێكى خۆى دەربڕیوە و وتویەتى من پێمباشە بارودۆخى گۆڕان باشبكرێ و ئێستا خەڵكى كفرى ڕەخنەى هەیە لەگۆڕان ئەو گەنجە كە دڵسۆزى بەرنامەكانى گۆڕانە بۆ ئەو مەبەستانە پێى باشبوە گۆێ لەبەرنامەى گروپێكى سەربەخۆى گۆڕانخواز بگرێ كە هەموو كفرى و گەرمیان دەزانێت گۆڕان لەسەر دەستى ئەوان بە هاوكارى خەڵكانى تر هاتە ناوچەكە كەچى بە هەمان عەقڵی ناو یەكێتی مەحاسەبەی ئەوگەنجەكراوە و پێى وتراوە چۆن بێ پرسى ئێمە لەگەڵ ئەو گەنجانەدا بیروڕا دەگۆڕێتەوە, ئەویش وتویەتى بۆ ئەمە مەڵبەندەكەى جارانە؟ ئەپرسم ئایە نەوشێروان مستەفا بەم عەقڵانەوە دڵی خۆشە ئەیگۆڕێت؟ ئایا ئەم نمونەیە بەس نیە بۆ ئەوەى نەوشێروان واز لە كەمپەینەكانى پشتگیرى ئازادى بیروڕا بێنێ؟ یان واز لە گۆڕان بێنێ؟ چاوەڕێى چى لەو برادەرانە دەكات كە ئاوەها سیستەم بگۆڕن, ئێستا نمونەى ئەو موحاسەبەیە خەریكە بەناو خەڵكى گەرمیان دا بڵاوە دەكات و خەڵكى پێى سەیرە شتى لەمجۆرە لەبزوتنەوەیەكى وەك گۆڕان بوەشێتەوە! ئەوەی لە شاری كفری دەگوزەرێت، نمونەیەكە لەودەیان نمونە كە لەهەمو شارو شارۆچكەكانی كوردستان و دەرەوەی وڵات هەیە لە ناو گۆڕان.
ئەگەر ئەو كۆنە یەكێتیانە پێیان وایە خەڵك بەبۆنەی ئەوانەوە دەنگیانداوە، ئەوە من ئمیەڵێك دەكەمەوە گەنجەكان ئمێڵی بۆ بكەن، بزانم ئەوجار گەنجەكان چەند كەسن كە هەندێك لە كۆنە یەكێتیەكان بە چەند كەسێكی كەمیان دەزانن.
[email protected]
 



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە