کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


لە سێكسى ژنانەوە بۆ سیاسەتى ژنان ....

Wednesday, 24/07/2013, 12:00

1879 بینراوە


سێكس ئەو فۆڕمە كرنگەى ژیانكردنە كە لە كورترین چركە ساتدا تواناى گۆڕینى ئاگایى و نائاگاییەكانى مرۆڤى هەیە ...لە هەركۆمەڵگەیەكدا لە فۆڕمى تایبەتى ژیانكردنى كۆمەڵگەوە پێناسەى جواداى بۆ دەكرێت ..تا دەگاتە ئەو ئاستەى لەلاى تاكێك بۆ تاكێكى تر وێناى جودا وەردەگرێت ...بە ئەندازەى ئەو بیركردنەوەو ئایدۆلۆژیەتى كە بۆتە بەشێك لە پەروەردەكردنى ...بەتایبەت ئایدۆژیاى ئایینى و و پەروەردەى تەندروستى ..ئاماژە بەوە دەكەن كە سێكس دەبێت دەرهاویشتە ئامێزى بێت لە نێوان دوو ڕەگەزى جیاواز لە سەر بنەماو پرەنسیپە دیاریكراوەكان ...بەڵام لە چونە دەرەوەى ئایدۆلۆژییەتەكان دەركەوتەى كۆمەڵگە بونى هەیە ...كە بە ئەندازەى تێگەیشتنى ئەو كۆمەڵگەیە سێكس ماناو فۆڕمى ئەخلاقى و بەهاو پێوەرى ئینسانى بوون وەردەگرێت...
بە شێوازێك ئەو چوارچێوە ى ئایدۆلۆژیەت بۆسێكسى تاكى دیارى دەكات تۆكمەترو بەرهەڵسترو خودى ترە ... بە بەراورد بە و چوارچێوەیەى كە كۆمەڵگە دیارى دەكات ...چونكە خودى كۆمەڵگە بەردەوام لە بەردەم یاخیبونى تاكدایە ...
بەڵام یاخیبون چۆن و بە چ شێوازێك ....ژن وەك یەكەم دەركەوتەى یاخیبون ...لەناو مەجناى كۆمەڵگەوە ..بۆ كارى رێكخراوەى و میدیایى و سیاسەت كردن و بەڕێوەبردنى ئەو كۆمەڵگەیەى لێى یاخى دەبێت ...
ژن وەك یەكەم زوڵم لێكراوى ناو ئەو یاخى بونە خۆى بەرجەستە دەكات ....بە ڵام بەئەندازەیەك بێ ئاگایە ....كە بێ ئاگاى ئەو وەك خوود لەلاى خودى خۆى ئەپەڕى بە ئاگاییە ..ئەمە وەك هەڵە كوشندەكەى یاخیبونیەتى ....
ئەم بێ ئاگاییە ى ژن دەركەوتەى لەو كاستر یازییەوە دەردەكەوێت ...كە بێ ئاگایە لەوەى ئەندازەى گەورەى ...بەشدارییەكانى ئەو لەناو كۆمەڵگەیەكى دواكەوتە ئامێزییدا و بەتایبەت ..لە فۆڕمى سیاسیدا ....بە بێ بونى جەستەو سێكس ژن هیچ بونیەتێكى نیە ..
ژن وەك جەستەو سێكس بۆ كارى رێكخراوەیى و میدیایى وو دواتر سیاسەت ...ئەمە درێژكراوەى ئەو بەها نا ئەئەخلاقییە كە بونیادى بەڕێوەبردنى سیاسیەت لەم كۆمەڵگایە دەرهاویشتە دەكات ...
چونكە ئەگەرێكى زۆر لاوازە لەم بونیەتە بەشدارى ژنان ..ژن ..هاوێزەى سێكسى پێشكەش نەكرد بێت ...
بەشێكى ئەم كردەیە پەیوەندارە ...بە ئارتۆنى بونیادى نا عقڵانى پێكهاتەى كۆمەڵگەو دۆخى ژیانكردن و باڵابونى ژن و ئاوێستاندنى بۆ وێناكردنى مۆراڵ و تێكشاندنە مۆڕالیەكان ..
بەشێكى دیكەى وابەستەیە ..بەكوارلیستى كۆمەڵگەو زیادبونى پێوەندەكانى لەناو مەجنداى فەزئەیەتەیەك ...كە ژن وەك بەكاربەرێكى جوانى ستایلى و ..پیشاندان و فۆرم و وینایى كارێك كە ئەنجام دەدرێت ...دەرهاویشتە دەكرێت ....نەك وەك بونزدایەكى بەرجەستەى هەقیقەتى بوونیادى خودى ژن ....
كەواتە ترسناكترین دۆخى مرۆڤ بون و مامەڵەكردن لەگەڵ مرۆڤدا ئەو چركە ساتەیە كە مرۆڤ بەكار بهێنرێت ..بۆ بە ئەموارەكردنى ئەوەى كە دەبێت بە هەموو جونداى ناشرینیەوە بە جوانى پیشان بدرێت ....ژن ..وەك یەكەم بەرزەمایى ئەو فەزئەتەیە لەناو ئەو فەزئەیەتە نامرۆڤ بونەدا لە كۆمەڵگەى ئێمەدا بەشدارى سیاسیى ژنانەى خۆى دەكات ,,,كە خۆى وێنا دەكات ...لە سێكسى ژنانەوە بۆ بەشدارى سیاسى ژنان ...


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)