تێڕوانینی جیاجیا له کۆمه‌ڵگای کوردستان و سه‌رنجێ
Sunday, 05/12/2010, 12:00
له کوانتم فیزیکادا و له زانست‌دا ده‌ڵێن گۆشه‌نیگای مرۆڤه‌کان بۆ پێویسته‌کانی ژیاندا جیاجیان، ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی به چه‌ندین فاکته‌ر هه‌یه گرنگترینیان فاکته‌ری جینه‌کانه یانی دی ئین ئا و دواتریش شێوه‌ی پهترۆنی (سلوکی) ژیان و گوزه‌رانی مرۆڤه‌کان و ئینێرژی بۆ مه‌سه‌له‌کان گرنگترین فاکته‌رن بۆ ئه‌وه‌ی زه‌ین و بیری مرۆڤ بۆ پێویسته‌کان ههنگاوههڵبگرن، ئه‌مه جگه له‌گه‌ڵ شێوه‌ی پهترۆنی ژینگه‌ی ئینسانه‌کان که تیایدا ده‌ژین. ڕۆتینی ژیان زۆر گرنگه بۆ مرۆڤ ئه‌مه تایمێکی گرنگه و هێلی به‌یانی ژیانیه‌تی و زنجیره‌یه‌ک پرۆسێسی به‌رده‌وامن و ماندووکه‌رن و زۆربه‌یان دووباره‌ی پرۆسێسهکانن_ به‌نموونه غه‌ریزه گیانداریهکان_ به‌ڵام پچرانی هه‌ر ئه‌لقه‌یه‌ک یانی تێکچوونی ڕۆتینی ژیان. ئه‌مه بۆ بایه‌لۆژی له‌شی مرۆڤیش هه‌روایه ئه‌گه‌ر ئه‌ندامێکی له‌ش باش کار نه‌کات وپهکی بکه‌وێت ئه‌وا مرۆڤه‌که تووشی گرفت ده‌کات و رۆتینیاتی ژیان و شێوه‌ی پهترۆنی ژیانی کاریگه‌ری به‌سه‌ر دادێت و هاوسه‌نگی ئاسایی تێکده‌چێت. ئه‌مه بۆ کۆمه‌ڵگاش هه‌ر وایه.
به‌نموونه با سه‌رنجێ له گۆشه نیگای مرۆڤه‌کان له گشت‌دا بکه‌ین، ده‌ڵێن مرۆڤه ڕه‌ش بینه‌کان کاتێ گلاسێکی ئاو ده‌بینن که نیوه ئاوی تیادایه یه‌کسه‌ر ده‌ڵێن ئه‌م گلاسه به‌تاڵه و ئه‌م که‌مه ئاوه تینوتیمان ناشکێنێ، هه‌مان گلاس ئاو له‌لای ئۆپتمیستێکهوه که گه‌شبینه ده‌ڵێت ئای له‌م گلاسه پڕ ئاوه به‌شی هه‌موومان ده‌کات، ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی گلاسه‌که ده‌ڕوانن ده‌ڵێن ئه‌رێ ده‌بێ سه‌رچاوه‌ی ئه‌م ئاوه له کوێوه هاتبێ. ئه‌مه ئه‌و که‌سانه‌ن که به‌دوای وه‌ڵام و پرسیاردا ده‌گه‌ڕێن و تۆزێ واوه‌تر ده‌چن له مشاههداتهکان و بۆ ڕاستیه‌کان ده‌گه‌ڕێن. بۆ کۆمه‌ڵگا و په‌یوه‌ندیه‌کان هه‌موو جۆرێک له مرۆڤه‌کان پێویستن تا هاوسه‌نگی کۆمه‌ڵگا به باشی بچێته ڕێوهو کۆمه‌ڵگایه‌کی فره ڕه‌نگ و جۆراوجۆر و ته‌ندروست هه‌بێت.
له زانستی کۆمۆنیکه‌یشندا پرسیاری کراوه به‌دوای وه‌ڵامی دروستمان ده‌گه‌یه‌نێت نه‌ک پرسیاری داخراو که وه‌لامه‌کانیان به به‌ڵێ و نه‌خێره به هیچمان ناگه‌یه‌نێ یان ناتوانرێ ئه‌نالیزه‌ی پێوه‌بکرێت، به‌ڵکو پرسیاری چۆن و بۆچی، چی و هتد ده‌توانن زیاتر ڕۆشنایی به په‌یام بده‌ن و په‌یام به‌ر ناچاربێت بۆ په‌یام وه‌رگر وه‌ڵامی دروست بداته‌وه.
له ڕۆژگاری ئه‌مڕۆدا هونه‌ر و ته‌کنیکی ئامرازه‌کانی به‌رهه‌مهێنان وا به خێرایی گه‌شه‌ده‌که‌ن و سروشتی کۆمه‌ڵایه‌تی وا به‌رهه‌م دێنن که ئه‌و مرۆڤانه‌ی گه‌شه و په‌ره‌شیان پێده‌ده‌ن ناتوانن له‌گه‌ڵ هه‌نگاوه‌کانی بڕۆن و کاروانێکی زۆر خێرایه و ههردووچین یانی سه‌رمایه‌دار و کرێکار له وولاتانی پێشکه‌وتوودا به هۆشیاری مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ سه‌رده‌م و گرفته‌کان له سنووری ناوخۆیی و جیهانیان ده‌که‌ن. له هه‌مان کاتیش گۆشه نیگای مرۆڤه‌کان به گوێره‌ی شوێن و کات و پێویست و ڕێکه‌وت ده‌گۆڕێن.
لێره‌دا له گۆشه نیگایه‌ک سه‌یری چۆنیه‌تی پهترۆنی (سلوکی) ئینسانه‌کان له کوردستان له گشت‌دا ده‌که‌ین و له په‌یوه‌ند به مرۆڤه ڕه‌شبینه‌کان و گه‌ش بینه‌کان و ئه‌وانه‌ی به‌دوای ڕاستی ده‌گه‌ڕێن، ڕاستیش مه‌سه‌له‌یه‌کی ڕێژه‌ییه له خۆیدا. ته‌نها بۆ شوین ڕاستی موتله‌قه بۆ کات هه‌رده‌م ڕیژه‌ییه، سه‌باره‌ت به ئایندهی خه‌ڵک له هه‌رێمی کوردستان هه‌ندێ هه‌لومه‌رج ڕوون ده‌که‌ینه‌وه.
له کوردستان له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا که بودجه هه‌یه گه‌شه‌سه‌ندنێکی ئابووری سیسته‌می به‌رخۆری هه‌یه هێشتا بنه‌ما و ژێرخانی ووڵاتیكی به‌رهه‌مهێن زۆری ماوه بڵێن حکومه‌ت له ستراتیژی خۆیدا له خه‌می دایه. له لایه‌کی تریش ئارامی و ئاسایشی سیاسی و سه‌ربازی هه‌یه له جا‌و شاره‌کانی عێراقدا ئه‌مه دوو ده‌ستکه‌وتن ده‌توانین له گۆشه نیگایه‌کی گهشبینیوه سه‌یریان بکه‌ین و هه‌ولێر به‌قه‌ولی خۆیان ده‌بێته دوبه‌ی به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانن ئایا مۆدێلی دوبه‌ی چ لایه‌نێکی پۆزه‌تیڤ و نێگه‌تیڤی هه‌یه و سه‌رچاوه‌کانی ئه‌م مۆدێله چین و له‌گه‌ڵ که‌ڵتووری ووڵاتی کوردی‌دا دێته‌وه یان نا. ئه‌م نیگایه زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان و سه‌رمایه گوزاره‌کان و وه‌به‌رهێنه‌ران بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌که‌ن، سه‌ره‌ڕای بوونی ده‌یان هه‌نجه‌تی وه‌کو هێشتا حکومه‌ته‌که‌مان ساوایه و ته‌وا یه‌کی نه‌گرتۆته‌وه‌و حزب کاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر حکومه‌ت هه‌یه و ده‌یان شتی تر.
له‌لایه‌کی تر ئه‌گه‌ر له روانگه‌ی ڕهشبینهکانهوه کوردستان تا ئێستا هیچ پێشکه‌وتنێکی به‌خۆی نه‌دیووه و هه‌روا کاولگایهکه و دوو بنه‌ماڵه وه‌کو ئاغا و ده‌ره‌به‌گه‌کان و سه‌رکرده‌ی ئیماره‌ته‌کان موڵک و سه‌رمایه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی ووڵات ده‌خۆن و هه‌موو کاربه‌ده‌ستان گه‌نده‌ڵن و هیچ تروسکاییه‌ک بۆ گۆڕانی ئه‌م وه‌زعه نیه و له‌سه‌ره حوکمان بهسهرکراوهو دووباره ده‌زگاکانی پاراستن و زانیاری ده‌م کووتمان ده‌که‌ن وه‌کو مخابه‌راتی به‌عس و سه‌رکرده سیاسیه‌کان له پیناوی کورسیه‌کانیاندا هه‌موو گه‌ل و چاره‌نووسی گه‌لیان به‌قوربان کردوو ده‌که‌ن. ئه‌مانه‌ش که‌م نین به‌ڵام به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ کۆمه‌ڵه پرسیارێکی زانستی و هه‌روا له‌سه‌ر مشاههدات حوکم ده‌ده‌ن ئه‌مانه چه‌ندین تاقمی جیاجیا له کۆمه‌ڵگا بانگه‌وازی بۆ ده‌کات له‌مانه خه‌ڵکه پاکه‌که‌ی که هه‌موو ژیانی بۆ چاککردنی کۆمه‌ڵگا ته‌رخان کردووه یان ئیسلامیه توند ڕه‌وه‌کان و ته‌نانه‌ت کۆنه به‌عسیه‌کانیش بۆ تێکدانی وه‌زعه‌که و ئه‌م ئه‌زموونه‌ی کوردستان و گه‌ڕانه‌وه بۆ دواوه بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌که‌ن، ئه‌مانه ئهقهلیهتێکی که‌من له کۆمه‌ڵگا و کاریگه‌ریان یشیان ئه‌وه‌نده به‌هه‌ند وه‌رناگیرێ.
گۆشه‌نیگایه‌کی تر له کۆمه‌ڵگای کوردستان که زیاتر کوردانی تهرواگه و هه‌ندێ له به‌شی هۆشیاری کۆمه‌ڵگا ده‌گرێته‌وه به‌دوای ڕاستیه‌کان ده‌گه‌ڕێت و خوازیاری چاکسازیه له کۆمه‌ڵگای کوردستاندا . ئه‌م هێزوبزوتنه‌وه ئهپۆزیسیۆنانهش ده‌گرێته‌وه که له کوردستاندا له کیشمه‌کێشی سیاسی دان به حیزب و بزوتنه‌وه‌ی جیاجیاوه. ئه‌م ئهقهلیهتهش له ڕه‌نگ و ڕووی جیاجیاوه هاتووه و خودی خۆشی ناکۆکه و له‌ژێر کاریگه‌ری ده‌سه‌لاتی حزب و ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه له مه‌نگه‌نه دراوه، ته‌نها که‌مایه‌تیه‌کی که‌می کۆمۆنیسته‌کان و هه‌ندێ تاکه که‌سی تر نه‌بێت که ئه‌مانیش له ژماره‌ی سفری پاش فاریزه ده‌چن و هیچ کاریگه‌ریان له ئاڵوگۆرهکان نیه‌و له په‌راوێزدا که‌وتوون و ئازادن هه‌رچی ده‌ڵێن با بڵێن پێشوو ده‌کوژران ئێستا ئازادن. ئه‌وه‌ی جێ داخه گرفته‌کانی ئه‌م ته‌یفه له کۆمه‌ڵگا یانی ئه‌وانه‌ی به‌دوای ڕاسته‌وه وێڵن ئه‌وانیش تا ئێستا خوێندنه‌وه‌یه‌کی دروستیان بۆ خودی میژووی کۆمه‌ڵگا و گرفته‌کانی کۆمه‌ڵگا و چاره‌سه‌ره سه‌ره‌کیه‌کان و بنیاتنانی ووڵاتیکی به‌رهه‌مهێن پێ نیه. هه‌ر بۆیه‌ش خه‌ڵکی به هه‌مان شیوه سه‌یری ئه‌م حزبانه ده‌کات له‌گه‌ڵ حزبه ده‌سه‌لاتداره‌کان.
ئه‌گه‌ر ڕابردوو له کوردستان هه‌روا گرفته بۆ ئێستا و داهاتووی کۆمه‌ڵگا، ده‌با هه‌موومان با به‌زانستی ڕابردوو بده‌ینه به‌ر ڕه‌خنه و شه‌فافانه باش له رووداوه‌کانی هاوجه‌رخ بگه‌ین. بۆ نموونه به‌هه‌رده‌ردانی سامانی کۆمه‌ڵایه‌تی گرنگترین گرفته ئه‌مڕۆ له کۆمه‌ڵگای کوردستاندا ئه‌مه به هۆشیاری نا هۆشیاری ئه‌نجام ده‌درێت. ئه‌گه‌ر وه‌زیرێکی گه‌نده‌ڵ له کاتی ئاودیتدا (کۆنترۆلی پرسێسهکان _ نازانم له کوردستان دا به‌به‌رده‌وامی ئه‌مه هه‌یه یان نا؟_) به‌دیارکه‌وت که گه‌نده‌ڵی ئه‌نجام داوه ئه‌وه یاسا ده‌بێ مه‌جرای خۆی وه‌ربگرێ. بۆ ئه‌مه‌ش ده‌زگای قه‌زایی سه‌ربه‌خۆ پێویسته_ جا ئه‌مه‌ش ده‌بێ کاری بۆبکرێت چونکه ئه‌مه‌ش له کوردستاندا نیه.
به‌ڵام ئێستای کوردستان به‌رده‌وامیه‌کی ڕابردوویه‌تی به‌جۆرێکی تردا جا بنیات نانی ستراتیژ لهسهرڕابردوو و ئێستادا له ئه‌مڕۆ چاکتر نابێت. نه‌ک به‌مانای ڕه‌شبینی به‌ڵکو به هۆی داتاکانه‌وه و به تێگه‌یشتنی زانستیه‌وه.
ئه‌گه‌ر ئین پوت خراپ بوو ئه‌وه پرۆسیسه‌کان هه‌ر چه‌نده باش بن ئه‌وا ئاوت پوت یانی به‌رهه‌م هه‌ر خراپ ده‌رده‌چێت. باشترین نموونه یه‌کنه‌گرتنه‌وه‌ی حکومه‌تی کوردستانه یان ده‌زگاکانی پاراستن و ئاسایش و زانیاری که له بنه‌ڕه‌تدا ده‌بێ بۆ پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی دروستکرابن و کاربکه‌ن نه‌ک بۆ کۆمه‌ڵه که‌سێ، خۆ هه‌موو کاره‌کانیان به سه‌رمایه‌ی خه‌ڵکی کوردستان به‌ڕیوه‌ده‌چێت. ئه‌ی بۆ بۆسهرکووتی خه‌ڵک به‌کاربێن؟ یان ده‌یان مه‌سه‌له‌ی ئابووری و سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی که گرنگن بۆ ستراتیژی ووڵات و کۆمه‌ڵگا، به‌نموونه ئه‌گه‌ر حکومه‌ت یان ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ند تووشی قه‌یران بوو چۆن حکومه‌تی کوردستان به‌رنامه‌کانی خۆی ده‌باته ڕێوهو ئاستی ژیانی نه‌وه‌کان چۆن ده‌بێت؟. ئه‌مانه و ده‌یان و سه‌دان مه‌سه‌له‌ی تر له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ژینگه و پرۆسێسه‌کان و ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی و چۆنایه‌تیه‌کانی ده‌وورووبه‌ر و کۆمه‌ڵگایه‌کی ته‌ندروستدا. هه‌ر مرۆڤێکیش به نیگایه‌ک سه‌یری ده‌ووربه‌ری ده‌کات و ئازاده له ڕاده‌ربڕینی له ڕۆژگاری ئه‌مڕۆدا ئه‌مه‌ش سه‌رمایه‌یه‌کی گه‌وره‌یه. باشترین نیگا ڕوانگه‌یه‌کی شمولیه بۆ کۆمه‌ڵگای کوردستان و چاککردنی کۆمه‌ڵگایه یانی نه‌رم و نیان به ڕامبه‌ر گه‌لانی کوردستان و توند وتۆل به‌رامبه‌ر به گه‌لانی باڵا ده‌ست له دهرووبهردا به کورتی یانی پێچه‌وانه کارکردنی ئه‌مرۆی سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد نه‌ک بۆ خود به‌ڵام بۆ گه‌ل کارکردن و بنیات نان، ئه‌مه‌ش ڕابه‌ری دروستی ده‌وێ.
ئاسۆ حامدی
هۆڵه‌ند 2010
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست