کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کی‌ پێویست..!

Friday, 22/01/2010, 12:00


پاش ئه‌و فه‌زیحه‌یه‌ی که ده‌رهه‌ق به‌ ئێمه‌ و کوردستانپۆست و خوێنه‌ران له‌ ژێر تایتلی "گه‌ڕان به‌دوای راستیی" ئه‌نجامیاندا، ره‌وشێکی سیاسی کۆمه‌ڵایه‌تی تازه‌یان بۆ ژیانی ئێمه‌ دروستکرد، بۆیه‌ بۆ ده‌ربازبوون له‌و ره‌وشه‌ نه‌خوازراوه‌، رێگای خۆپاراستن و دوورکه‌وتنه‌ له‌ ده‌سه‌ڵاتی تیرۆریستی جه‌لال و مه‌سعودمان هه‌ڵبژارد، ئێستاس من له‌ ده‌وڵه‌تێکی دراوسیی عێراق بۆ ماوه‌یه‌ک تا گه‌یشتنم بۆ ئه‌وروپا ده‌مێنمه‌وه‌.
ئه‌گه‌ر کوردستانم به‌ جه‌سته‌ به‌جێگا هێشتبێت، به‌ڵام وه‌ک ده‌یان هه‌زار له‌ کوردانی هه‌نده‌ران رۆحم له‌ کوردستاندایه، هه‌ر بۆیه‌ ناتوانم بۆ یه‌ک ساتیش ئه‌گه‌ر بواری ته‌کنیک رێگامبدات دوور بکه‌ومه‌وه‌ له‌ کوردستانپۆست، چونکه‌ له‌وێوه‌ و له‌و سه‌کۆ ئازاده‌وه‌، کوردستان و خه‌ڵکه‌که‌ی ده‌بینم ، هه‌ست به‌ ئازار و مه‌ینه‌ته‌کانی ده‌که‌م ..
لێره‌وه‌ سڵاو بۆ هاوریی خۆسه‌ویستم کاک سه‌باح عه‌لی قاره‌مانی چاونه‌ترس ده‌نێرم و سه‌لامه‌تی بۆ ده‌خوازم، سڵاو و رێزیشم بۆ کاک قادر نادر ده‌نێرم، که‌ توانی بۆ ده‌سه‌ڵات بسه‌لمینێ، که‌ ناره‌زاییه‌تییه‌کانی خه‌لکی کوردستان حه‌قیقه‌ته‌ ناتوانریت بشاردرێته‌وه . له‌ دوایی ئه‌و ده‌ستپێکه‌شدا هه‌موو ئه‌و به‌رێزانه‌ی نامه‌یان بۆناردووم،  وتاریان نووسیوه‌ و یا پێشنیاریان بۆ کردووم چاویان ماچ ده‌که‌م‌‌ و له‌ به‌رده‌م گه‌وره‌ییان ده‌چه‌مێمه‌وه‌ و رێزی زۆرم هه‌یه‌ بۆیان، له‌به‌ر سه‌لامه‌تییان حه‌ز ناکه‌م ناوی یه‌که‌یه‌که‌یان بهێنم به‌تایبه‌تی ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ له ‌نێو هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتدا پۆستی هه‌ره‌باڵای حزبی و حکومییان هه‌یه‌...
خوێنه‌رانی خۆشه‌ویستیش دڵنیاده‌که‌مه‌وه، ‌ که‌ بۆ یه‌ک ملیمیش له‌ رێگای ووتنی راستییه‌کان لاناده‌م، زیاتر ده‌بمه‌ خزمه‌تکاری خه‌لکی کوردستان ... ئه‌و مشته‌خۆڵه‌ی که‌ له‌گه‌ڵ خۆشم هێناومه تا هه‌موو شه‌وێ بۆنی بکه‌م و ئارامم بکاته‌وه‌،‌ به‌لێنیان پێده‌ده‌م به‌سه‌ڵامه‌تی بیگه‌ڕێنمه‌وه‌.
ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ له‌ هه‌موو کاتیک زیاتر له‌ پووکانه‌وه‌ و نه‌مانی حه‌تمی نزیک بوونه‌ته‌وه‌، هاکه‌ ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ و خیانه‌تکاریان که‌وتنه‌ به‌ر شاڵاوی خه‌ڵکی خێرله‌خۆ نه‌دیوی کوردستان و به‌ره‌و زبڵدانی مێژوو خلۆریان کردنه‌وه. ئه‌و رۆژه‌ ده‌بێته‌ رۆژێکی دیکه‌ له‌ راپه‌ڕینی مه‌زنی نه‌ته‌وه‌که‌م .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە