كەمپەینێك دژ بە كۆمپانیای نەورۆزتلیكۆم(هێڵێ ئینتەرنێتی ڕێبەركویك)
Wednesday, 25/05/2011, 12:00
پاش ئەوەی كۆمپانیای(ڕێبەر كویك- هێڵی ئێنتەرنێت) مۆڵەتی كاركردنی لەشاری سلێمانی وەرگرتو هێڵەكانی ئێنتەرنێتی خۆی بڵاو كردەوەو چەندین ڕیكلامی بۆكرد كە گوایە بەداخڵ كردنی بڕی 30 هەزار دینار دەتوانیت بۆ ماوەی مانگێك بەبێ سنور ئێنتەرنێت بەكار بهێنیت، ئێستا بەبیانووی ئەوەی لۆد لەسەر هێڵەكانی دروست بووەو بەبێ لەبەرچاوگرتنی خواستی بەكارهێنەرەكانی، بەكارهێنانی هێڵەكەی گۆڕیوە بۆ سیستمێكی ترو بەمەش لەو بەڵێنە لایداوە كە پێشتر بە كڕیارەكانی خۆیدا، ئێمە لای خۆمانەوە وەكو بەشێك لە نوسەرو ڕۆژنامەنوسو پەرلەمانتارو چەند چینو توێژێكی تر، داوا لەو كۆمپانیایە دەكەین سیستمی كاركردنی هێڵەكە بگەڕێنێتەوە بۆ ئەوەی كە پێشتر ڕیكلامی بۆ دەكردو بەڵێنی لەسەر دابوو، ئەگینا بەپێچەوانەوە هەموومان بڕیاردەدەین هێڵی ڕێبەركویك بەكار نەهێنینو لەبەرامبەریشدا ئەگەر پێویستیشی كرد ڕێوشوێنی یاسایی لەبەرامبەر دەگرینە بەر، ئەم كەمپەینەش بەردەوام دەكەینو داواش لەهەموو ئەو كەسانە دەكەین كە بەكارهێنەری ئەو هێڵەن كە چیتر ڕێبەركویك بەكار نەهێننو بەدووای بەدیلێكی تردا بگەڕێن بۆدەستكەوتنی هێڵی ئێنتەرنێت، بەتایبەت لەشاری سلێمانیدا كە ماوەیەكی كەمە ئەو هێڵەی پێگەیشتووەو پاش ئەو ماوە كەمە سیستمی كاركردنەكەی گۆڕدرا. جێی خۆیەتی هەر لێرەشەوە داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەكان بكەین كە هەرچی زووە لێكۆڵینەوە لەگەڵ كۆمپانیای ناوبراودا بكاتو چیتر ڕێگە نەدات كۆمپانیا بازرگانییەكان بەئارەزووی خۆیان مافی هاوڵاتیان بخۆن.
ناوەكان:
1- شاڵاو فەتاح ڕۆژنامەنوس
2- كەمال ڕەوف سەرنوسەری ڕۆژنامەی هاوڵاتی
3- ئەحمەد میرە سەرنوسەری گۆڤاری لڤین
4- بیار ڕەشید خوێندكاری زانكۆ
5-د. دانا سەعید سۆفی پەرلەمانتار
6- كاروان ساڵح پەرلەمانتار
7- بیلال سلێمان پەرلەمانتار
8- د.ڕەفیق سابیر پەرلەمانتار
9-بورهان ڕەشید گوڵە پەرلەمانتار
10-بەرزان عەلی حەمە ڕۆژنامەنوس
11- سەهەند ساڵح ڕۆژنامەنوس
12- سعود هاشم ڕۆژنامەنوس
13- سەرتیپ قەشقەیی ڕۆژنامەنوس
14- هادی ئەمین ڕۆژنامەنوس
15- دڵشاد هەرتەلی ڕۆژنامەنوس
16- دانا عومەر ڕۆژنامەنوس
17- یاسین عومەر ڕۆژنامەنوس
18-ئاسۆ ئەمین ڕۆژنامەنوس
19_ هەڤاڵ نەژاد ڕۆژنامەنوسو چالاكوانی مەدەنی
20- دێرین حامید خوێندكاری زانكۆ
21- میوان ئەحمەد خوێندكاری زانكۆ
22- ئاریان محمد خدر : سەرنوسەری رێگای ئازادی
23- نەسروڵا نەجمەدین : بەكارهێنەر
24- فەهمی محمد : بەكارهێنە
25- ئاسۆ ئیبراهیم : بەكارهێنەر
26- ئومێد عومەر : ڕۆژنامەنووس
27- محمد حسن مامە : ڕۆژنامەنووس
28- ڕێكان لوقمان: بەكارهێنەر
29- سۆران ئەحمەد : ڕۆژنامەنووس
30- شەنكار عەبدواڵا : ڕۆژنامەنووس
31- عیماد بیلال : رۆژنامەنووس
32- هەڵۆ جەلیل ئەحمەد : بەكارهێنەر
33- ئاسۆ مەجید : سەرنوسەری ڕۆژنامەی تایم
34- ڕەنج محمد : بەكارهێنەر
35- هێرش ڕەشید ئەمین: بەكارهێنەر
36- كاروان غەفور: بەكارهێنەر
37- دلێر عەبدڵا : سەرنووسەری ئاژانسی هەواڵی كوردۆنیا
38- تەلان كۆسرەت : بەكارهێنەر
39- پێشەنگ كاوە : بەكارهێنەر
40- ئالان هەمزە : بەكارهێنەر
41- داڤین یاسین : بەكارهێنەر
42- ڕەنجبەر ئەحمەد : بەكارهێنەر
ئەم كەمپەینە بەردەوامە تا ئەوكاتەی هێڵەكە دەگەڕێننەوە بۆ دۆخی سەرەتا كە بەڵێنیان لەسەردابوو، هەر كەسو لایەنێك ڕێبەركویك بەكاردەهێنێتو دەیەوێت پشتگیری ئەم كەمپەینە بكات، دەتوانێت ناوی سیانی خۆیو ئیمەیلو ژمارەی مۆبایلەكەی بنێرێت بۆ ئەم ئیمەیلانەی خوارەوە. تا كۆی ناوەكان پێشكەشی لیژنە پەیوەندیدارەكانی پەرلەمانی كوردستان بكرێـت بۆ لێكۆڵینەوە لەو كۆمپانیایە.
[email protected] [email protected] [email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست