کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەوەى لەحكومەتى ناوەندى داواى ئەكەین خۆمان جێ بە جێى ناكەین

Saturday, 14/07/2012, 12:00




گرفت و ئاریشەو كێشەكانى نیوان حكومەتى ناوەندى و هەرێمى كوردستان ئەتوانین بڵێین بەردەوامن وە هەڵكشان و داكشانى بەردەوامیان بەخۆیانەوەبینیوە وە لە دواى ڕووخانى ڕژێمى بەعس وەدواى ئەوەى كەكورد چەندان پێگەى گرنگى لەپرۆسەى حوكمڕانى لەعێراق دا بەركەوت تەنانەت كەسى یەكەمى هەرەمى دەسەڵات لەعێراق دابۆیەكەم جاربەكوردێك درا وەچەندان وەزارەت و پێگەى گرنك لەحكومەتەیەك لەدواى یەكەكانى عێراق لەدواى پرۆسەئازادى عێراقەوە بەكورد درا بەڵام كوردو لایەنەسیاسیەكان تائەم كاتەش بەردەوام دەسەڵاتدارانى حكومەتى ناوەندیان بەوەتۆمەتباركردوە كەوەك پێویست بەدەم كوردو كیبشەكانیەوەنەبوون وەئامادەنەبوون مافەدەستوری و یاساییەكانى كورد بسەلمَێنن وەك ئەوەى كەلەدەستورى نوێ ى عێراق دا دانى پیانراوە وەچەندان لیژنە پێكهێنرا بۆ جێ بەجێ كردنى ئەو بڕیارو یاسایانەى كە بۆئاسایى كردنەوەى پەیوەندیەكانى نێوان هەرێم وبەغدادرا وە چەندان مادەى دەستورى بۆتەرخان كرا بەڵام ئەوەى لە ڕابردووداكارى بۆكراوە ئەوەبەهەموومان ئەڵێن كە حكومەتى ناوەندى جۆرێك لە سیاسەتى بەڕێكردنى كات و دەستى دەستى پێ كردنى بەكار هێناوە وەماوەى چەندان ساڵە هیچ كامێك لەبڕیارەكان جێ بەجێ نەكراوە وەك كێشەى ناوچەجێ ناكۆكەكان و وەهەروەها كێشەى هێزى پێشمەرگە و وەهەروەها كێشەى یاساى بەرهەمهێنانى نەوت و گاز وچەندان كێشەى هەڵپەسێراوى ترتاكارگەیشتە ئەوەى كە كوتلەكانى ناوپەڕلەمانى عێراق بیر لەوەبكەنەوە كە گۆڕانكارى بكەن لە سەرۆكایەتى ئەنجوومەنى وەزیراندا وە هەروەها سەندنەوەى متمانە لەخودى مالكى بەڵام دواى چەندان دانیشتنو كۆبونەوە كارگەیشتەئەوەى كەتنانەت هێزە سیاسیە نەیارەكانى مالكى كۆك نین لەسەر ڕێگاچارەیەكى دیارى كراو ئەویش بەهۆى نەبووى متمانە یەلەنێوانیانداوەهەروەهابەئاشكرا دەست تێوەردانى ووڵاتانى دراوسێ بەپرۆسەى دەسەڵات و حوكمڕا نى لەعێراق دادیارە بۆیە ئەتوانین بڵێن عێراق كەوتۆتەناوهاوكێشەیەكى ئاڵۆزى نێوان بەرژە وەندیە جیاوازەكانى وڵاتانى دراوسێ وە وە تەنانەت وڵاتە زلهێزەكانى دنیاوە بۆیە بەرژەوەندى گەلانى عێراق دواى بەرژەوەندى تەواوى ووڵاتانى ترەوەدێت چونكە ئەوەندە ى كە بڕیارى ووڵاتان لە عێراقدا ڕۆڵیان هەیە ئەتوانین بڵێین ئەوەندە بڕیارەكان بۆ بەرەو پێشچوون و سەقام گیربوونى ئاسا یشى عێراقەوەنیە بۆیە ڕۆژ دواى ڕۆژ بارو دۆخى عێراق بەرەو خراپتر ئەڕوات وەنەبوونى ئاسایش و خزمەتگوزارى بۆ هاووڵاتیانى عێراق دوو گرفتى سەرەكین وەوڵاتیان بەرەو قەیرانَێكى بەردەوام بردووە كە ئەم ووڵاتەى بۆچەندان ساڵ لەهەندێ بواردا هێناوەتەدواوە نكوڵى لەوەناكیت كە بارو دۆخى كوردستان زۆباشترە لە عێراق وناوچەكانى ژێر دەسەڵاتى حكومەتى ناوەندى بەڵام هەندێك لەوكێشانەى كەلە عێراق داهەن لەكوردستانیش بونیان هەیە ئێمە حكومەتى ناوەندى بەوە تۆمەتبار ئەكەین كە تاك ڕەو دكتاتۆرە وەحیساب بۆكەس و لایەنى ترناكات بەڵام لەكوردستاندائەو دوولایەنە هیچ حیسابێك بۆلایەنەكانى ترناكەن وەماوەى بیست ساڵە ئەم دوولایەنەلەكوردستان حوكم ئەكەن وەتەواوى داهات و دەسەڵاتى ئەم م ووڵاتەلەژێر دەستیاندایە هێزى پێشمەرگەى تایبەتەبەخۆیان هەیەو هەرلایەنەو هێزى چەكدارى تایبەتى هەیە وەهەرلایەنەوە تەواوى پڕۆژەو كۆمپانیاكانى ئەم ووڵاتە لەژێر كۆنتڕۆڵى ئەو دوولایەنەدایە وەئەو ناشەفافیەى لەداهاتو خەرجیەكانى ئەم ووڵاتەدایە وەئەو قۆرخ كردنەى دەسەڵاتەى لەكوردستانداهەیە كەس ناتوانێت نكوڵى لێ بكات وەهەروەها شۆڕ بوونەوەى ئەو هەموو گەندەڵیەى كە زۆربەى دامودەزگاكانى ئەم ووڵاتەى گرتۆتەوە ئایا كەس ئە توانێت نكوڵى لێ بكات بۆیە لێرەدا ئەتوانین بڵێن ئەو داواكاریانەى كە هەمانە لەحكومەتى ناوەندى ئایا خۆمان ئامادەى جێ بەجێ كردنى یانمان هەیە یان ئەوە هەرداواكارین لەبەرانبەرەكانمان بەڵام خۆشمان هەمان مافى هاووڵاتیەكانى خۆمان فەرامۆش ئەكەین هەڵە كانى ئەوان دووبارە ئەكەینەوە


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە