كەر گەل
Monday, 21/10/2013, 12:00
1755 بینراوە
وابیست ساڵە كەرى ئێوەم
كورتان لە شان هەر بە پێوەم
بارى گرانى سەرشانم
هەموو جەستەى داڕزانم
نقەم نەكرد لە ژێر بارا
بەڵكو نەڵێن چەند بێعارا
لە هاوینا بۆ كا كێشان
منتان لەژێر بارا ڕەتان
كاتێ زستان كار تەواو بوو
بە سەرماتان سپارد هەر زوو
ئیتر بابەس بێ مافى كەر
جووتە وەشێن نەزان بێفەڕ
ئائەمەبوو ژینى كەر گەل !
دەیان كەسى كردە رابەر
زەڕەى كەر
من نازانم كە كەرى كێم !
ڕۆژى یەكێك ئەوەڕێ پێم
دەیان كورتان درووم ناسى
بەسكێ تێر بەدە پرسی
ئەوەتەى كەخۆم ناسیوە
ووتەى خاوەنم تۆپیوە
بۆیە حەقە پرسیارێ كەم ؟
بڵێم خوایە كوامافەكەم !
خۆت نافەرمووى تێرى دەكەم
ئەوەى كار كاو بێنێ بەرهەم
ئەى بۆ چ منى كەرى داماو ؟
هەمیشە بار گران ،پشت چەماو
وا زەڕینیش قەدەغە یە
نەك هەر باسی كەماولۆیە
پرسیارى كەرێك
بەیانێك ئەوەى پێناوى
هەر شەڕ نەكەن هیچمان ناوێ
بیست ساڵە بێ كاو جۆ دەڕەتێین
ئێستاش پێمان دەڵێن كە كەری كێین !
ڕۆژێك تابوورى پێنج و شەش
ڕۆژێك زێڕى بێ غەل و غەش
دواى ئەم هەموو بێنەو بەرە
كە ئێستا كاتى سێبەرە
بەم زستانە ساردوو سڕە
چیتانە وا دەكەن نەڕە !