کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


وابڕوات هەمووعێراق دەبێتە پارێزگا!!!!!

Thursday, 13/02/2014, 12:00

1552 بینراوە




لە دواى بڕیاردانى ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق بۆ بەپارێزگابوونى شارى هەڵەبجە ئیتر لە ودەمەوە زۆرێك لە شاروشارۆچكەكانى كوردستان وعێراق خەونى بەپارێزگابوون بوە خەونیان وهەمووخەونەكانى تریان لە وخەونەدا كورت وكۆكردەوە وڕاستروایە بڵێم بوون بە پارێزگا بوە مۆدەلاى هاوڵاتیانى شاروشارۆچكەكەكانى كوردستان وعێراق وەك ڕزگاریكەرو ئەڵتەرناتیف دەڕواننە بوون بەپارێزگاودیارە هەرشارێك كە هەموو مقەوماتێكى پارێزگابوونى تیادابێ بەپێ ى یاسا ئەوائەو شارەمافى خۆیەتى ببێتە پارێزگا دیارە من قسەم لە سەر مافى بوون بە پارێزگابوون نیە بەڵكو قسەى من لە سەر خەونى بە پارێزگا بوونە ئایا بەپارێزگابوون ئە ودارە ئەفسوناویە یە لە چاونوقانێكدا هەموو خەون وداواكارى ومافەكانى هاوڵاتیان بهێنێتەدى؟ بێگومان نەخێربە پارێزگابوون ئەمڕۆلەعێراق وكوردستاندا بەماناى ئەو بە هەشتە نایەت كە خەڵكى خەونى پێوە دەبینن بەڵێ بەهەشتە بۆ سەركردە وبەرپرس ودەسەڵات داران بەڵام بۆ خەڵكى هەژارو زەحمەتكێش و كەم دەست دۆزەخە وهیچ ئاڵوگۆرَێكى جدى و ڕیشەى لە ژیان وگوزەرانى خەڵكیدا بەدى ناهێنێت .
راستە لە ڕووى جوگرافیاى ئیداریەوە كارئاسانى دەكات بۆ ڕاى كردنى مامەڵەى هاوڵاتیان لە فەرمانگەكاندا واەتە هاتوچۆى نێوان دووشاریان لە كۆڵدەبێتەوە بەڵام نەهامەتى وناعەدالەتى ونەبوونى خزمەتگوزارى ونەبوونى خۆشگوزەرانى وبێ كارى ونەدارى هتد لە كۆڵ نابێتەوە وهەروەك خۆى دەمێنێتەوە وبگرە زیاد دەكات ڕاستە بوون بە پارێزگاى هەرشاروشارۆچكەیەك لە ڕووى عاتفیەوە ئاهێككى كورت خایەن بە دڵ وگیانى خەڵكیدا دەهێنێت بەڵام ئەم ئاهە ئیتر كیفایەت نیە وئەم ئاهە عاتیفیە كێشە وموعاناتكانى خەڵكى چارەسەرناكات ئەم ئاهە نە ئاودەدات نەكارەبا نەنان دەدات نەكار نەئازادى دەدات نەیەكسانى نەخزمەتگوزە رى دەدات نەخۆشگوزەرانى بەلاى منەوە بەپارێزگابوون گۆڕانێكى ڕێزمانى و ووشەسازیە و هیچى تر (ووشەى قەزا دەبێتە ووشەى پارێزگا) هەروەها كورسیەكانى دەسەڵات زیاد دەكات پلەوپایە ئیداریەكانى دەسەڵات زیاد دەكات لە بەرابەریشدا بێ مافیەكانى خەڵكى زیاد دەكات نەهامەتیەكان وموعاناتەكانى خەڵكى زیاد دەكات ستەم وسەركوت لە سەرخەڵك زیاد دەكات وهتد .
دیارە لەعێراقدا كەم شاروشارۆچكەو گوند هەیە كەبە رشاڵاوى دڕندانەى ڕژێمى بەعسى ڕوخاو نەكەوتبێت وتاوانى گەورەى تیادا ئەنجام نەدابێت وئەمە ئەركى حكومەتى ئێستاى عێراق وكوردوستانە كە قەرەبووى قوربانیان وزیان لێكەوتوان بدەنەوە وەك ئاشكرایە هیچ شتێك نیە بتوانێت قەرە بووى گیانى ئینسانێك بكاتەوە كە گیان لە دەست دەدات ئەمە شتێكى ترە بەڵام قەرەبووى قوربانیان وزیانلێكەوتوان مافێكى ڕەواى خەڵكى كزردستان وعێراقە وهەرگیز بوون بەپارێزگا قەرەبووى خەڵكى ناكاتەوە باشە خۆتەمەنى حكومەتى عێراق 10ساڵەو حكومەتى كوردستانیش تەمەنى 22ساڵە باشە ئەو هەموە كاتە نەتوانراوە قەرەبووى خەڵكى بكرێتەوە ئێستا بە پارێزگابوون قەرەبووى ئە وخەڵكە دەداتەوە ؟! نەخێرباشە حاڵى پاریزگاكانى ترى كوردستان وعێراق زۆرجوانە تا شاروشارۆچكەكانى ترببنە پارێزگا ؟!!! من دەڵێم نابێت خەڵكى كوردستان وعێراق خەونەكانیان وماف ودازدواكاریەكانیان ببەستنەوە بە خەونى بە پارێزگابوونەوە چونكە ڕێگەى بە دیهاتنى خەونەكانیان لە ڕێگەى بە پارێزگابوونەوە نیە بەڵكو لە ڕێگەیەكى ترەوەیە دەبێت ئەوڕێگەیە بگرنەبەر ئەویش ڕێگەى خەبات وفشارى جەماوەرى شارستانیانە ومەدەنیانەى ڕۆژانەى بەردەوامە لە بەرابەر دەسەڵات وحكومەتدا تاكوبەدەستهێنانى هەموو ماف وداواكاریەكان ئەمەڕێگە چارەیە نەك بوون بەپارێزگاخەڵكى خوارووى عێراق دەبێت داواى پاراستنى بارى ئاسایشى شارەكان دوا بكات لە دەسەڵات وحكومەت كەگەورەترین كێشەى خەڵكیە نەك بە پارێزگابوونى شارەكان كە بەڕاى من پاراستنى بارى ئاسایشى شارەكان زۆر گەورەترو گرنگترە لە پارێزگابوون ,خەڵكى عێراق وكوردوستان دەبێت داواى پشكى خۆیان بكەن لە نەوتى عێراق و كوردستان دەبێت داواى خزمەتگوزارى وژیانێكى مەدەنیانەو شارستانیانەو خۆشگوزەرانە بكەن دەبێت داواى مافە ئینسانیەكانیان بكەن دەبێت داواى ئازادى ویەكسانى و عەدالەتى كۆمەڵاەیەتى بكەن وهتد دیارە ئەمڕۆبەپرێزگابوونى شارەكان بۆتە ئامرازێكى ڕیكلامكردن بۆ هەڵِمەتەكانى هەڵبژاردنى داهاتووى عێراق وكوردستان وكراوەتە كارت وگەمەى مململانێ ى سیاسى وحیزبى و تایفى وشیعە گەرایى وسونەگەرایى وناسولیزم وهتد وخەرێكە لەم ڕێگەوە خەڵكى ئەوشارانە دەدەن بەگژ یەكداو وتۆوى ناكۆكى ودووبەرەكى دەڕوێنن لە پێناو پاراستنى دەسەڵاتى خۆیانداو خۆڵ كردنە چاوى خەڵكى وبەلاڕێدابردنى خەڵكى وسەرقاڵكردنى خەڵكى بەشتى دیكەوە تاماف وداواكاریە بنەڕەتیەكانى خۆیان لەبیر چێتەوە دەبێت خەڵكى كوردستان وعێراق ووشیاربن وبەم سیاسەتە فریوكارانەى دەسەڵاتدارانى عێراق وكوردستان فریوونەخۆن بەداخەوەلەهەمووكوردستان و عێراقدا گوێت لەیەك هاونیشتمانی كوردستانى وعێراقى نەدەبوو كەدژایەتى هەڵەبجە بكات پێش ئەوەى بریار بدرێت لە بە پارێزگابوونى هەڵەبجەبەڵام دواى بڕیارەكەزۆرن ژمارەى ئەوهاونیشتیمانیانەى كەدژایەتى هەڵەبجەدەكەن خۆ ئەگەر بەپارێزگابوون مافێك بێت لە بەرابەر تاوانەكانى ڕژێمى بەعسى ڕووخاو دەرهەق بە خەڵكى كوردستان وعێراق وەربگیرێت ئەوا دەبێت هەموو عێراق وكوردستان ببێنە پارێزگا ئەوا دەبی َ 1700گوندى خاپووركراوى كوردستان ببێتە پارێزگا ئەوا دەبێت دۆڵى بالیسان و گوندى سوێسوێنان پێش شارى هەڵەبجە بكرێنە پارێزگا چونكە پێش هەڵەبجە كیمیاباران كراون و دووگوندى پیرۆزن تكایە باتاوان وخە ون وعەتف وماف وداواكاریەكانمان تێكەڵ نەكەین وگرێ ى نەدەین بە خەونى بە پارێزگابوونەوە كە خەونێكى تا ڵ وزڕو بێ بەرهەمە بۆخەڵكى عێراق وكوردستان بەڵام پڕبەرهەمە بۆدەسەڵاتدارانى كوردستان وعێراق.


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)