به‌ڵێ بۆ كاندیدكردنه‌وه‌ی مه‌سعود به‌رزانی بۆ خولی سێ یه‌می سه‌رۆكایه‌تی
Thursday, 27/06/2013, 12:00
1425 بینراوە
مانشێته‌كه‌ی سه‌ره‌وه به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌خوێنه‌واره‌كانی ده‌ورووبه‌ری ئۆپۆزسیۆن بمانكه‌نه پارتی, ئیتر وایه حیزب بوو به شوێنی كۆبوونه‌وه‌ی كۆمه‌لێك خه‌ڵك كه هه‌موو ڕوئیاكانی بۆ كورسی و پۆست بخاته كار ئیتر ته‌نها به تویكڵی مه‌سه‌له‌كان و باسه‌كانه‌وه ده‌وه‌ستیته‌وه و وورد نابیته و تیڕامانی نییه بۆ مه‌سه‌له و باسه‌كان ,
ئیتر وایه چونكه چاویان له‌پۆسته بۆیه پۆست وه‌رگرتن له كوردستان پێویستی به كه‌سانی خاوه‌نی ناوه‌ڕك و خوێنه‌ر نییه به‌ڵكو ئه‌وه كه‌سانی سه‌حتی و تووتیه‌كانن ده‌توانن پۆست وه‌رگرن.
ناحه‌قیشیان ناگرم چونكه له‌ماوه‌ی ڕابردوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌ستم هه‌بوو له هه‌ڵمالینی ده‌مامكی سه‌ران و ده‌ستڕۆشتوانی حیزبیكی ئۆپۆزسیۆن ئیتر شت نه‌ما نه‌یلێن هه‌تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی خه‌ریك بوو قه‌ناعه‌ت به‌وه بكه‌ن ناسح پارتی دامه‌زاراندووه مه‌سعود بارزانی و بنه‌ماله‌ی بارزانی پارتین له‌به‌ر ناسح چونكه ئه‌وه‌ی ناسح له‌سه‌رمان ده‌لیت بنه‌ماله‌ی بارزانی پێی ناوتریت و پێی ناكریت, ڕاستیه‌كه‌شی وایه له دۆسیه‌ی به پاریزگا بوونی هه‌ڵه‌بجه‌دا ئه‌وه‌نده‌ی من كارم كرد بۆ هه‌ڵدانه‌وه‌ی ده‌مامكی كۆمه‌لیك خه‌ڵك كه له میژووی هه‌موو كوردا كه‌س نه‌یتوانیوه وا ده‌مامكیان له‌سه‌ر روو لابه‌ریت و رووی راسته‌قینه‌یان پیشانی خه‌لك بدات .
ئه‌م وتاره‌ی من بۆ ئه‌وانه‌یه كه له‌مانای هه‌یمه‌نه‌و كاریگه‌ری هه‌یمه‌نه به‌سه‌ر سیكۆلۆژیای تاكی كورد تیده‌گه‌ن ,بۆ ئه‌وانه‌یه تیده‌گه‌ن نا‌توانیت هیچ شتیك بكه‌یت ئه‌گه‌ر پێشتر هه‌یمه‌نه‌كه‌ت تیك نه‌شكاندبیت ,ئه‌گه‌ر بته‌ویت دره‌ختی زولم و زۆر هه‌لبكیشیت سه‌ره‌تا پێویستی به وشككردنی ریشكه‌كه‌ی و قرتاندانی هه‌یه ,هه‌یمه‌نه‌ش بۆ كه‌سی دیكتاتۆر وه‌ك ریشكی ئه‌و ره‌خته وایه له‌ویوه سه‌رچاوه‌ی ئیلهامه ,هه‌ركات هه‌یمه‌نه‌ت شكاندا ئیتر سه‌ره‌تای كۆتایی ئه‌م جۆره ده‌سه‌لات كۆتایی دیت به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌یمه‌نه‌ی تیك نه‌شكیت سه‌د جار هه‌لپاجیت و لقه‌كانی بشكینیته‌وه دواجار هه‌ر سه‌ر دینته‌وه و دیته‌وه سه‌رو سیبه‌ر به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگادا ده‌كات
ئه‌وه‌ی مه‌سعود بارزانی و ئه‌و بنه‌ماله‌ی هیشتوه‌ته‌وه هیمه‌نه‌كه‌یان هه‌تا هه‌یمه‌نه‌یان تیك نه‌شكێنی كۆتای هاتنی مۆدیلی ده‌سه‌لاتی هاوشیوه‌ی مه‌سعود به‌رزانی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی خه‌ونه خه‌ون و نایه‌ته دی ئه‌وان برۆن كه‌سیكی تر هاوشیوه‌ی خۆیان جیگه‌ی ده‌گرێته‌وه.
************************************
بێینه‌وه سه‌ر باسه‌كه‌ی خۆمان رێك 4 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له كاتی ماوه‌ی به‌سه‌رچویدا په‌رله‌مانه‌كه‌ی خۆیان به ده‌م گۆڕانی گوتن و به وێنه كێشان و به‌ده‌م بای جگه‌ره‌وه ده‌سته له‌رزۆكه‌كانیان به‌رز كرده‌وه ده‌ستوریان به باڵای مه‌سعود به‌رزانی له‌كۆڵ خۆیان كرده‌وه.
له‌و ساته‌وه هه‌تا ئیستا یه‌كیك له‌و قسه‌و باسانه‌ی زۆرترین له باریه‌وه ده‌وتریت پرسی ده‌ستوری هه‌ریمی كوردستانه
له‌و ماوه‌یه‌دا هه‌ردوو به‌ره‌كه قسه‌ی خۆیان كردوو هه‌رچی به‌ره‌ی ده‌سه‌ڵاته به‌هه‌موو هێزی خۆیه‌وه به‌رگری له‌م ده‌ستوره ده‌كات به‌م شیوه‌یه‌ی ئیستا...وه هه‌رچی به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆنه دژایه‌تی ده‌ستور ده‌كات به‌م شیوه‌یه‌ی ئیستای .
ده‌سه‌ڵات قسه‌ی خۆی كرد/ به‌لێ بۆ ده‌ستور
ئۆپۆزسیۆن قسه‌ی خۆی كرد/ نا بۆ ده‌ستور
به‌لێ ی ده‌سه‌ڵات بۆ خاتری خودی مه‌سعود به‌رزانییه
نای ئۆپۆزسیۆن ته‌نها له ڕوواڵه‌تدا بۆ دژایەتییكردنی خودی مه‌سعود به‌رزانییه له جه‌وهه‌ردا بۆ خزمه‌تكردنه به مه‌سعود به‌رزانی
ئایا مه‌سعود به‌رزانی ئه‌وه ده‌هینیت هه‌رچی هه‌یه و نییه بخریته خزمه‌تی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه؟
ئایا مه‌سعود به‌رزانی ئه‌وه ده‌هێنێت هه‌رچی هه‌یه و نییه بخریته خزمه‌تی له لایه‌ن ئۆپۆزسیۆنه‌وه؟
ده‌سه‌ڵات ده‌لێت به‌ڵێ بۆ كاندیدكردنه‌وه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی ببیته‌وه سه‌رۆك
ئۆپۆزسیۆن ده‌لێت نه‌خیر بۆ كاندیك بوونه‌وه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بیته‌وه به سه‌رۆكی دۆڕاو
هه‌رچی ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن هه‌یه چ ئه‌وه‌ی ریگه‌ی كاندید كردنه‌وه‌ی ده‌كات و چ ئه‌وه‌شی ڕێگری له كاندید كردنه‌وه‌ی ده‌كات هه‌ردوو ڕێگه‌كه به‌جۆریك له جۆره‌كان خزمه‌تكردنه به هیشتنه‌وه‌ی هه‌یمه‌نه‌ی مه‌سعود به‌رزانی و پیرۆز كردنی مه‌سعود بارزانی و ڕێگا خۆشكردن بۆ به مه‌رجه‌ع كردنی مه‌سعود به‌رزانی ,
كاتی ئه‌وه هاتووه به‌ره‌ی سێیه‌م قسه‌ی خۆی بكات:
ئیمه كه نه به‌ره‌ی یه‌كه‌مین و نه له‌به‌ری دووه‌م نه تووتی ده‌سه‌ڵات و نه تووتی ئۆپۆزسیۆن ,نه ئه‌وان بیرمان پیده‌كه‌نه‌وه نه‌ئه‌مان ؟به‌ڵكو تتوتی عه‌قڵ و هۆشیاری خۆمانین و ئه‌وه‌ی عه‌قڵ و مه‌تیقمان پیمان ده‌لێت و به‌ڕاستی ده‌زانین بۆ خزمه‌تی خه‌ڵك ئه‌وه ده‌ڵێین و باوه‌ڕمان به‌وه هه‌یه و ئه‌وه ده‌كه‌ین .
ئێمه ده‌لێن به‌لێ بۆ ڕیفراندۆم له‌سه‌ر ده‌ستور,له‌كاتی ریفراندۆمیشدا به‌لێ بۆ ده‌ستور,چونكه به به‌ڵێ كانمان مه‌سعود به‌رزانی مافی خۆی وه‌رده‌گرێت بۆ ئه‌وه‌ی بۆ خولی سێیه‌می سه‌رۆكایه‌تی خۆی هه‌ڵبژێرێت ,هه‌تا ئێره ئه‌مه بیركردنه‌وه‌ی خۆمانه و باوه‌رمان پێی هه‌یه ,هه‌تا ئیره‌ش له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات هاوڕاین له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆن ناكۆكین به‌ڵام ئه‌مه ڕه‌ئی خۆمانه نه بۆخاتری ده‌سه‌ڵات بیركردنه‌وه‌مان وایه‌وه نه له‌دژایه‌تی كردنی ئۆپۆزسیۆن .
ده‌ستور به‌ڵێی بۆ كرا ,مه‌سعود به‌رزانی ڕێگه‌ی پێدرا و كاندید كرا
ئیتر ئالیره‌وه ئیشی ئێمه ده‌ست پێ ده‌كات ,ئیتر ئالیره‌وه ,له‌م خاڵه‌وه ده‌بێت ده‌ست پێ بكه‌ین و هه‌موو هێزی خۆمان بخه‌ینه‌وه كار بۆ تیك شاندنی مه‌سعود به‌رزانی ,ئیتر لیره‌وه تیكشكاندانی هه‌یمه‌نه‌ی مه‌سعود به‌رزانی ده‌ست پێ ده‌كات ئیتر لیره‌وه كاتی تیكشكاندنی بته‌كه‌ی مالی بارزانی ده‌ست پێده‌كات ,ئێمه بڕوامام وایه ڕێگری كردن له مه‌سعود به‌رزانی بۆ خۆكاندید نه‌كردنه‌وه‌ی پیدانی شه‌رعیه‌تی مه‌رجه‌عیه‌تی و شه‌رعیه‌تی ده‌نگ و قورسایی و هیشتنه‌وه‌ی هه‌یمنه‌ی مه‌سعود به‌رزانیه بۆ هه‌تا
هه‌تایی ؟
چونكه وه‌ك سه‌رۆكێكی براوه‌ی خاوه‌نی ده‌نگی%70ی خه‌ڵكی كوردستان كورسی سه‌رۆكایه‌تی به‌جێ ده‌هێڵێت ئه‌مه‌ش بۆ هه‌تا هه‌تایه ده‌می پارتیه‌كان به‌كراوه‌ی ده‌هێڵێته‌وه به ڕووماندا و هه‌ر قسه‌یه‌ك له‌سه‌ر مه‌سعود به‌رزانی بكه‌ین پیمان ده‌لیت مه‌سعود به‌رزانی ئیستاش خۆی هه‌ڵبژێرێته‌وه ئه‌و ده‌نگه‌ی خۆی ده‌هێنێت و هه‌زارو یه‌ك قسه‌یی هیچ و پوچی پارتیه‌كان كه ئێمه توانای وه‌ڵام دانه‌وه‌مان نابیت بۆیان ئه‌وان داشیان سورا ده‌بیت و ئێمه بلێین وا نییه ئه‌وانیش پێمان ده‌لێن بۆ نه‌تانهێشت و ڕێگریتان لێ كرد ئیتر ئێمه قسه‌یه‌كمان پێ نابێت بۆ ده‌مكوتكردنیان .
ئه‌وانه‌ی ڕێگرن له خۆ كاندكردنه‌وه‌ی مه‌سعود به‌رزانی ناڕاسته‌وخۆ گه‌وره‌ترین خزمه‌ت به پێگه‌و مه‌قامی مه‌سعود به‌رزانی ده‌كه‌ن ئه‌وانه ڕێگرن له تیك شكانی هه‌یمه‌نه‌ی مه‌سعود به‌رزانی كه ئێمه هه‌موو هه‌ده‌فمان تیك شكاندانی هه‌یمه‌نه‌ی مه‌سعود به‌رزانی و له‌ویشه‌وه تیك شكاندانی هه‌یمه‌نه‌ی هه‌موو سه‌رۆك خێڵه‌كان و هه‌موو كه‌ڵته سیاسیی و سه‌رۆكه به‌خوادا كراوه‌كانی حیزبه,
ئێمه پێمان وایه نابێت بهێلرێت مه‌سعود به‌رزانی به هیمه‌نه‌و له شه‌ریعه‌یتی %70ی ده‌نگی خه‌ڵكی كوردستان و وه‌ك براوه‌یه‌ك گۆڕه‌پانه‌كه به جێ بهێلێت ,هه‌موو ئه‌وانه‌ی دژی كاندید كردنه‌وه‌ی مه‌سعود بارزانین ئه‌یانه‌ویت یاریكه له گێمی یه‌كه‌مدا كۆتایی پێبهێنن و مه‌سعود به‌رزانی له‌ده‌ره‌وه یاریه‌كه بهێڵنه‌وه وه‌ك براوه‌یه‌كی هه‌تا هه‌تایی ,ئێمه‌ش خوازیارین له گێمی دووه‌می یاریه‌كه‌دا تۆڵه‌ی گێمی یه‌كه‌م بكه‌ینه‌وه و مه‌سعود به‌رزانی له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا توشی شكست بكه‌ینه‌وه و كۆتایی یاریه‌كه به تیكشكاوی و به‌دۆراو بیته ده‌ره‌وه.
بۆیه من پێم وایه ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره‌ش هه‌ڵبژاردن بباته‌وه پێویسته هه‌ر رێگه‌ی پێبده‌یت كه خۆی كاندید بكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌كۆتا یاریدا تێكی بشكێنی و له‌كاتی به‌جێهێشتنی گۆڕه‌پانی سیاسی‌دا به دۆڕاوی هه‌تا هه‌تایی بمێنێته‌وه.
بۆیه ده‌لێن به‌لێ بۆ ڕیفراندۆم له‌سه‌ر ده‌ستور و له‌كاتی ده‌نگداندا به‌ڵێ بۆ ده‌ستور ,به‌لێ بۆ كاندید كردنه‌وه‌ی مه‌سعود به‌رزانی له هه‌ڵبژارندانی ئه‌م جاره‌ش.
كۆتایی نه‌خیر بۆ مه‌سعود به‌رزانی و به‌هه‌موومانه‌وه به تیك شكاوی له هه‌ڵبژارنه‌كاندا بۆ هه‌تا هه‌تا تۆله‌ی 70ساڵی ڕابردووی خیانه‌ته‌كانی خۆی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی لێ بكه‌ینه‌وه.
ئێستاش ده‌لێم گه‌وره‌ترین هه‌ڵه ئه‌وه‌یه ئێمه به شه‌رعیه‌تی %70ی ده‌نگی خه‌ڵكی كوردستان مه‌سعود بارزانی به‌ده‌ستی خۆمان بیكه‌ینه مه‌رجه‌عی هه‌تاهه‌تایی خۆمان بۆیه ده‌لیم لێگه‌ڕێن با ئه‌و شه‌رعیه‌ته‌ی لی بسه‌نینه‌وه دواتر ڕه‌وانه‌ی كه‌ینه‌وه‌ی بۆ بله و بارزان.