هەڵەبجەیەكان تۆلەیان لە بێ بەڵێنى كوڕانى بەرزانى كردەوە
Saturday, 16/03/2013, 12:00
ئەمڕۆ لەكاتى وتارەكەى نێچیر بەرزانیدا كۆمەڵێك گەنجى هەڵەبجە هاتنە دەنگ و هەڵسانەوە بەڕووى نیچیر بەزانیدا
ئەمڕۆ كە 25سالەى كیمیاویبارنى هەڵەبجە بوو نوینەرى زۆربەى ووڵاتانى جیهانى بەشداریان كردبوو سەدان ڕۆژنامەنووسى ناوخۆى و جیهانى ئامادەبوون و زۆربەى ڕاگەیاندنەكانى زومى كامیراكانیان گواستەوە بۆ دەنگى ناِەزایی خەڵكى هەڵەبجە دواى ئەوەى بەڕووى نیچیر بەزانیدا هەستانەوە .
جێبەجێى نەكردنى بەڵێنى بە پارێزگاكردنى هەڵەبجە یەكیك بوو لە هۆكارەكانى ئەم هەستانەى گەنجانى هەڵەبجە
دروشمەكان بە هەرسی زمانى ئینگلیزى عەرەبى كوردى نوسرابوو پیشانى میوانە بیانیەكان دران
دروشمەكانیش بریتى بوون لەمانەى خوارەوە
پارێزگاى هەڵەبجە تاكە داواى خەڵكى ئەم شارە
پاریزگاى هەڵەبجە ئەو مافەى كە هەڵەبجەیەكان سازشی لەسەر ناكەن
پارێزگارى هەڵەبجە سەنگى مەحەكى بەلێنى بەرپرسانە
مەسعود بارزانى بەڵێنى بە پاریزگاكردنەكەى هەڵەبجەت چى لێ بەسەرهات
مەسعود بارزانى كە تۆ ناتوانى هەڵەبجە بە پارێزگا بكەیت بۆ درۆ لەگەڵ خەڵكەكەى دەكەیت
::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::::
كوا تاریق ڕەمەزانى فڕۆكەوان؟
ئازادكردنى فڕۆكەوان تاریق ڕەمەزان تاوانیكى گەورەیە دەرحەق بە هەڵەبجەیەكان كە هیچى كەمتر نییە لەتاوانى 16ى3ى1988
فرۆشتنى نەوت هەڵەبجە و نەوەكانى داهاتووى هەڵەبجە قبوڵ ناكەین
هیچ بنەماڵە و بەپرسێك مافى ئەوەى نییە نەوتى ژیر زەوى هەڵەبجە بفرۆشێت
ئیمە بۆ ئەوەى بەر نەفرەتى نەوەكانمان نەكەوین ڕێگا نادەین نەوتى ژیر زەوى هەڵەبجە كە مافى ئەوانیشى پێوەیە بنەماڵیەكى حوكمڕانى كوردستان بۆخى بفرۆشێت و نەوەى داهاتووى هەڵەبجە بێبەش بكات لە میراتى خوا پێداوى
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست