پارتی ده‌یه‌وێت گۆڕان تاوانبار بکات، گوایه ئه‌وان سه‌رده‌شتیان تیرۆرکردووه !
Sunday, 16/05/2010, 12:00
پاش ئه‌وه‌ی کوردستانپۆست، هه‌واڵێکی به‌رگوێ که‌وت، که پارتی وازی له سیناریۆی ئه‌وه هێنا، گروپێکی پیاوکوژ بهێنیته سه‌ر ته‌له‌فیزیۆن و وای پیشان بدات ئه‌مانه بکوژه‌کانی سه‌رده‌شت عوسمانن، وا ئیستا به‌نیازی ئه‌وه‌ن سیناریۆیه‌کی گه‌وره‌تر به‌ڕێبکه‌ن، له‌بری ئه‌و گروپه پیاوکوژه، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان تێوه‌بگلێنێ، بڵێن ئه‌وان ئه‌م کاره‌یان کردووه، هه‌ڵبه‌ته له‌کاتی داڕشتنی پلانه‌که‌دا سه‌ره‌تا وایان دانابوو، رووی تاوانه‌که بکه‌نه کۆسره‌ت ره‌سوڵ، کاتێکیش له 4،5 ی ئه‌م مانگه‌دا کۆسره‌ت سه‌ردانی سه‌ری ره‌شی کرد و چاوپێکه‌وتنی مه‌سعود بارزانی کرد، پلانه‌که به‌و شیوه‌یه بوو، گوایه له‌گه‌ڵ هاتنه‌که‌یدا وا قاوبده‌ن، گوایه کۆسره‌ت له‌گه‌ڵ سه‌ردانه‌که‌دا، فه‌رمانی تیرۆرکردنی سه‌رده‌شتی دانوه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هاتووه.
سه‌باره‌ت به‌م سینارۆیه تازه‌یه‌ی، که پاراستن و بنه‌ماڵه به‌دستیانه‌وه‌یه، هه‌روه‌ک له به‌یاننامه‌که‌ی پارتییدا ده‌رده‌که‌وێت، ده‌یانه‌وێ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بهێننه ناو کێشه‌که و پلانێکی وا داڕێژن، گوایه به‌هاوکاری فڵانه کۆنه جاش و به‌عسی، سه‌رده‌شت عوسمان کوژراوه، له‌به‌رچیش کوژراوه؟ تا ئیستا ئه‌وه نازانرێت، واته بۆ درۆیه‌کی چه‌واشه‌کاریانه ده‌گه‌ڕێن.
ئه‌وه‌ی که ئاشکرایه پاش بلاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌یاننامه‌یه، له دوێنێۆه بنه‌ماڵه‌ی بارزانیی هێزێکی زۆری زێڕه‌ڤانی هێناوه‌ته ناو شاری هه‌ولێر، ته‌نها بۆ پیشاندانی هێزی بازووی خۆیان و ترساندنی خه‌ڵکییه، که‌وا بڵێن، ئێمه ئه‌و کاره تیرۆریستییه کردوومانه، ئا به‌م هێزه‌ی له‌به‌رچاوتانه ئێوه‌ی پێده‌مکوت ده‌که‌ین.
ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجڕاکێشانه، ئه‌مجاره‌ش پاراستن هێزه شاراوه‌که‌ی خۆی که له‌راگه‌یاندندا هه‌یه‌تی و تا ئیستا شاراوه‌ن، لێ گومانیان له‌سه‌ره، وا ده‌ستی ئه‌وانیشی خسته روو، هه‌روه‌ک چۆن له‌کاتی دوو هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی رابردوودا ده‌ستی کۆمه‌ڵێک له‌و نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسانه که‌وتنه روو، وه‌ک فه‌رهاد پیرپاڵ، ئیستاش که‌سانی گومانلێکراوی وه‌ک هیشام ئاکره‌یی و چه‌ندین نووسه‌ری دیکه‌ی ناچارکردن، ئه‌وانیش به هه‌مان سیاسه‌ت قسه‌بکه‌ن و ئاڕاسته‌ی نووسین و قسه‌کانیان له‌گه‌ڵ پلانه‌که‌ی ده‌زگای پاراستندا یه‌کبگرێته‌وه، که گوایه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ستی له پلاندانان و تیرۆرکردنی سه‌رده‌شت عوسماندا هه‌یه.
بۆ مه‌به‌ستی به‌دواداچوون، له‌سه‌ر هه‌نگاوه‌کانی تۆمه‌تبارکردنی گۆڕان، به‌پێویستمانزانی په‌یوه‌ندی به هه‌ولێر و سلێامانییه‌وه بکه‌ین، تا ئه‌م راپۆرته هه‌واڵه‌ی پێ بنووسینه‌وه:
له‌په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فونیدا، که پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ کوردستانپۆست له‌گه‌ڵ به‌رپرسێکی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕاندا کردی، وتیی: ئێمه ئاگاداری هه‌موو پلانه‌کانین، ده‌زانین پارتی ده‌یه‌وێت به‌چی ئێمه تاوانباربکات، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه، ئه‌مڕۆ جه‌ماوه‌ر وشیاربوونه‌ته‌وه و ده‌زانن، له‌کوێوه ئه‌و تۆمه‌تانه سه‌رچاوه ده‌گرن، ئه‌و پلانه‌ی، که هه‌نگاوی بۆ ده‌نێن، هه‌ر له ئیستاوه جێگای گومان بێبروابوونه، چونکه هه‌موو ده‌زانن کێ به کاری تیرۆرکردنی سه‌رده‌شت عوسمان هه‌ڵساوه. سه‌رده‌شت که‌سێکی گۆڕانخوازبووه له هه‌ولێر، به‌ئاشکراش کاری بۆ گۆڕان کردووه و ده‌نگیشی پێداوه، کوڕێکی گه‌نج و لاوێکی خوێندکاربووه، نمونه‌ی ئه‌مانه سامان و گه‌وهه‌ری کۆمه‌ڵگاکه‌مانن، بزووتنه‌وه‌کی جه‌ماوه‌ری، له‌م که‌سایه‌تییانه ناکۆژێت و له‌ناویان نابات، ئه‌وه کاری ئێمه نییه، ده‌ست له‌وانه بده‌ین، پارتی تووشی هیستیریا بووه و هه‌ر هه‌نگاوێک که ده‌ینێت تێکشکاندنێکی تری له دوایه. چاکتره له بری ئه‌وه خۆی هێمن بکاته‌وه و ئه‌گه‌ر ناتوانێت تاوانبار بگرێت، هه‌ر هیچ نه‌بێت دووری بخاته‌وه.
دوای ئه‌وه به‌رپرسه‌که‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان وتی: ئێمه داوای مۆڵه‌تی به‌حیزبکردنی گۆڕانمان کردووه، ده‌بوو له‌م هه‌فته‌یه، تا کۆتایی سه‌ری مانگ وه‌ڵامان بدرێته‌وه، به‌ڵام به فه‌رمانی بارزانی، ئیستا وه‌زیری ناوخۆ داواکارییه‌که‌مانی راگرتووه، و ده‌یانه‌وێت فشاربخه‌نه سه‌رمان.
کوردستانپۆست: مه‌به‌ست له‌م کاره چییه؟وه‌ڵام: بێگومان رازی نه‌بوون، مانای وا ده‌بێت، ئه‌و پاره‌یه‌ی که ته‌رخان ده‌کرێت بۆ حیزبه‌کان، ئه‌وا بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانی لێبێبه‌ش ده‌کرێت، ده‌بێت ئێمه هه‌روه‌ک جاران له‌سه‌ر ئه‌و یارمه‌تییه بژین که له‌لایه‌ن هه‌وادارانمانه‌وه پێمان ده‌درێت.
پاش ئه‌م گفتوگۆیه، ئه‌و به‌رپرسه‌ی گۆڕان ته‌له‌فونێکی تری بۆ هات و داوای لێبوردنی لێ‌کردین و ئێمه‌ش کۆتاییمان به قسه‌کان هێنا.
جارێکی تر کوردستانپۆست په‌یوه‌ندیی به هه‌ولیره‌وه کرد و له‌گه‌ل یه‌کێکی تردا که نه‌یوست وه‌ک به‌رپرس، یان نووسه‌ر، یان رۆژنامه‌نووسیش ناوی ببرێت، ئه‌وه‌ی پێڕاگه‌یاندین، که‌وا ئیستا پارتیی به‌ته‌مایه به‌و جه‌ماوه‌ره‌ی هه‌یه‌تی له‌ناو پارتیی و راگه‌یاندنه‌کانی خۆی له هه‌ولێر، خۆپیشاندنانێکی کۆمیدی دروست بکات ، بێنه به‌ر ده‌م باره‌گاکانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، کۆمه‌ڵێک کاری تێکده‌رانه بکه‌ن وه‌ک ئه‌وه‌ی په‌لاماربده‌ن و ئاسایش ته‌قه بکات و دوای ئه‌وه برنیدار و کوژراوی لیبکه‌وێته‌وه، به‌مه ئێمه تاوانبار بکه‌ن، گوایه ئه‌وه ئێمه به‌و کاره هه‌ڵساوین، جگه له‌وه به‌ته‌ماشن چه‌ندین گۆڕانخواز و لایه‌نگیرانی ئێمه بگرن و بمانتۆقێنن.
کوردستانپۆست، ئه‌م راپۆرته هه‌واڵه بلاوده‌کاته‌وه، ده‌مانه‌وێت ئه‌وه‌ی که پارتیی به‌ته‌مایه بیکات، هه‌موو ئه‌و سیناریۆیانه بخه‌ینه ڕوو، تا خه‌ڵکی بزانێ ئه‌و پارته چه‌ند داماو زه‌لیل بووه، نازانێت بۆ پینه‌کردنی تاوانه‌که‌ی هانا و ده‌ست بۆ چی به‌رێت، چۆن خۆی لێ دووربخاته‌وه؟
بۆیه ئێمه‌ش ده‌ڵێین: ئه‌وه‌ی پارتی که پێویسته بیکات، داوای لێبوردنه له خێزانی سه‌رده‌شت، دوورخستنه‌وه‌ی مه‌سرور بارزانییه، هه‌روه‌ک چۆن تاڵه‌بانی پاڤێلی کوڕی دوور خسته‌وه، چاکتره مه‌سعودیش، کوڕه‌که‌ی له به‌رپرسیارێتی ده‌زگای پاراستن دوور بخاته‌وه و ره‌وانه‌ی ئه‌مه‌ریکای بکاته‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست