پێشمه‌رگه ديل و زه‌ليل، نابوت و بێ پاره‌و پوول
Thursday, 20/03/2014, 12:00
2775 بینراوە
هه‌موومان ئه‌وديمه‌نه ناخۆش و تالَه‌مان بينى كه‌چۆن بێ موچه‌يى و گيرفان به‌تالَى پێشمه‌رگه‌يه‌كى ته‌مه‌ن په‌نجا سالَه‌ى هێنايه گريان وبه‌چاوى پرِ له‌فرمێسكه‌وه ئه‌گريا كه تاكه يه‌ك هه‌زار له‌باخه‌لَيدا نى يه
سه‌ره‌تا ئه‌و ديمه‌نه بۆ حكومه‌ت و سه‌رۆك و وه‌زاره‌ته‌كه‌ى مايه‌ى شه‌رمى ونه‌نگى و ئابرِوچونه، كه نه‌توانێت بژێوى كارمه‌نده‌كانى دابين بكات و بۆ ساتێكيش بير له‌حالَ و وه‌زعى چين و توێژه‌كانى خوار خۆى بكاته‌وه.
هه‌قى خۆيه‌تى له به‌ناو سه‌رۆكه‌كه‌ى هه‌رێم بپرسم و بلَێم ،ئايا هه‌ست به‌شه‌رمه‌زارى و روو زه‌ردى ناكات كاتێك ده‌بينێت پێشمه‌رگه‌يه‌ك كه سيمبولى ئازادى و رزگارى و خه‌باته(جار جاره لێره‌و له‌وێ بۆخۆشى درۆى ئه‌وه ده‌كات كه تا ئێستاش پێشمه‌رگه‌ى كوردستانه) ئه‌وه حالَ و وه‌زعه‌كه‌ي بێت و له‌پێناو موچه‌يه‌كى كه‌م ، گريه‌و نالَه‌ى لێ به‌رزبێته‌وه ،له‌رێى راگه‌ياندنه‌كانه‌وه بگرى وبكروزێته‌وه شه‌كواى حالَى خۆى بكات؟، ئه‌و تۆزه ئابرِوه‌ى كه هه‌تانه ئه‌ويش بدات به‌ده‌م باوه؟!
ئايا مه‌سعود و شێخ جه‌عفه‌ر و ته‌واوى به‌ناو به‌رپرسه‌كانى ئه‌م ولاَته، له‌كاتى بينيى ديمه‌نى ئاوا تراژيدى ناخۆشدا،خۆيان بير ناكه‌وێته‌وه كه‌سالاَنێك بۆخۆشيان له‌و ژيانه پرِ له‌نه‌هامه‌تيه‌دا بوون ،خانه‌واده و براو كه‌س و كارى ئه‌و پێشمه‌رگانه نه‌بوانايه ئێستا ئه‌وانيش سوك و ريسوا وچروك ده‌بوون؟!
ئايا مه‌سعود و حكومه‌ته كارتۆنيه‌كه‌ى، كه ئيدعاى سه‌ربه‌خۆى و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ماليكى ده‌كه‌ن و وتارى پرِ له‌فرِو فيشالَ و چه‌واشه‌كاريانه بلاَو ده‌كه‌نه‌وه، به‌پشتيوانى كێ ده‌يكات؟ ئايا ئه‌وه‌ى كه ئه‌و پشتى پێده‌به‌ستێت و خۆى پێوه باده‌دات، كام هێزه‌يه؟ هێزى لوسكه وهه‌رزه‌كاره‌كانى بنه‌مالَه‌يه ،يان پێشمه‌رگه ره‌ش ورووته‌كانى ميلله‌تن؟!. ئايا قه‌ت ئه‌وپرسياره‌ى له‌خۆيكردوه كه هێزێكى برسى و گيرفان خالَى و ولات و پووت، به‌رگه‌ى به‌رپه‌چدانه‌وه‌ى هێزى دوژمن ده‌گرێت؟
من و تۆش و هه‌رهه‌موومان ،له‌وباوه‌رِه‌داين كه نه‌بونى مووچه و بارگرانى ژيان و نارامى و بێ سه‌روبه‌رى رۆژگارمان ،خه‌تاى ئه‌وان نى يه، چونكه مه‌علومه كه‌ئه‌وه سروشت و ئاكار و به‌رنامه‌ى هه‌مو ديكتاتۆر و زالَم و زۆرداره‌كان ئاوايه، به‌سانايش ده‌سبه‌ردارى نابين، بۆيه ئه‌بێت بير له‌رێگا چاره بكه‌ينه‌وه.. من يان هه‌ر به‌رِێزێكى ديكه ره‌نگبێت ئه‌وه بكه‌ين به‌بيانو كه ئێمه غه‌يره نيزامين و چه‌كدارنين ،ناتوانين به‌بێ چه‌ك و تفاق روبه‌روى ئه‌وملهورِانه ببينه‌وه،به‌لاَم به‌خێرێ خۆ ئێوه ئه‌ى پێشمه‌رگه‌كانى كوردستان،سه‌رله‌به‌رتان چه‌كدارن و خاوه‌نى برِێكى زۆر چه‌ك وته‌قه‌مه‌نى و ئه‌سبابى شه‌رِن، ئه‌ى بۆچ نا‌وێرن و جورئه‌ت ناكه‌ن له‌هه‌مبه‌ر ئه‌و ناهه‌قى و ناعه‌داله‌تيه،و مافه‌ى خۆتان بێنه ده‌نگ؟
مه‌گرى براى پێشمه‌رگه‌ى گيرفان به‌تالَم،مه‌گرى شۆرِشگێره‌كه‌ى دوێنى و نابوته‌كه‌ى ئيمرِۆ، گريان نيشانه‌ى زه‌ليلى و بێده‌سه‌لاَته‌يه،نيشانه‌ى زه‌بونى وديلێتيه، جاران هه‌مووان شانازيمان به‌ئێوه‌وه ده‌كرد، هه‌موو هيواو ئومێدێكمان ئێوه بون،كه‌له‌چنگى دوژمن فاشيست بمان پارێزن، كه‌چى نازانم وسه‌رى لێده‌رناكه‌م ،بۆچى وله‌به‌رچى وا ده‌سته‌مۆو مالَى بوون،؟؟! له‌سه‌ر هه‌ق و مافى خۆشتان بێ چاره‌و ده‌سته‌وه‌ستانن؟ ئاى كوێربم حه‌ياچوو خۆم، بۆ ئه‌و ژيانه پرِ له سه‌رشۆرِيه‌ى كه ئێوه پێى رازى ده‌بن. له‌برى شۆرِش و به‌رخودان به‌فرمێسك و ئه‌سرين له‌زالَم ده‌پارِێنه‌وه!!
چى زه‌ره‌ر ده‌كه‌ن له‌برى ئه‌و گريان و واوه‌يلايه، تۆلَه له‌سه‌به‌ب كار‌و زالَمان به‌سننه‌وه، بۆكوده‌تايه‌كيان به‌سه‌ردا ناكه‌ن و بۆهه‌تايه له‌بير و ئه‌ندێشه ماندا ئاسه‌واريان ناسرِنه‌وه؟! باش بزانن كه ئه‌وان ئه‌و هه‌موو ناهه‌قى و دزى و بێناموسى و تالاَن وبرِۆيه ده‌كه‌ن، كه به‌م رۆژه‌يان بردوين، به‌پيشتيوان وپالَپشتى ئێوه‌يه، ئێوه‌ن به‌رگريان لێده‌كه‌ن، ئێوه‌ن كۆشك و سه‌رايان ده‌پارێزن،ئێوه‌ن پاسه‌وانى سه‌روه‌ت وسامانيانن، ئێوه‌ن ئێشكگرى بۆريه نه‌وت و كۆمپانيا و به‌ره‌لاَ خانه‌كانيانن، ده‌ى ئه‌گه‌ر ئێوه‌يان له‌پشت نه‌بن وپارێزگاريان لێ نه‌كه‌ن، به‌رگه‌ى چه‌ند سه‌عاتێكى رق و تورِه‌يى و غه‌زه‌بى ميلله‌ت ناگرن.
بۆيه تكام وايه تكام وايه، چه‌كى سه‌رشۆرِى فرێده‌ن و نه‌عله‌ت له‌وژيان و موچه‌يه‌بكه‌ن و، وه‌كو زۆرێك له كاسبكار و ئيشكه‌ران سه‌ركوريسێك بگرن به‌ده‌ستانه‌وه، زۆر له‌وه‌ى ئێستاتان پرِ شانازيتره، گيرفان و كاسه‌شتان پرِتر ده‌بێت. هيوادارم ئه‌و فرمێسكه‌ت ببێته فرمێسكى شادى و رێز وگه‌وره‌ى وسه‌نگيش به‌پێشمه‌رگه ببه‌خشيته‌وه و له رامالَينى ئه‌و بۆره به‌رپرسانه‌دا پشكى شێرت هه‌بێت.