کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


چاودێری كوردۆساید :ئیدانه‌ی بۆردومانی ناوچه‌ سنوورییه‌كان و لشكركێشی كۆماری ئیسلامی ده‌كات بۆ سه‌ر كوردستان

Tuesday, 19/07/2011, 12:00


چه‌ندین رۆژه‌ كۆماری ئیسلامی ئێران پاش تاوانی وشكردنی روباری ئه‌لوه‌ن , دژ به‌ په‌یمانامه‌ نێو ده‌وڵه‌تییه‌كان به‌ به‌هانه‌ی نابه‌جێ كه‌وتۆته‌ تۆپبارانی ناوچه‌ سنووریه‌كان و پاشان چه‌ند رۆژه‌ كه‌وتۆته‌ په‌لاماری باشووری كوردستان .
ئێمه‌ ئه‌م په‌لاماره‌ی كۆماری ئیسلامی به‌ پێشێلكاری سه‌روه‌ری هه‌رێمی كوردستان ده‌زانین و په‌لاماره‌كانی راسته‌وخۆ ده‌چێته‌ چوارچێوه‌ی تاوانی جه‌نگ و دژ به‌ مرۆڤایه‌تی و عدوانه‌وه‌ كه‌ به‌ تاوانی نێونه‌ته‌وه‌یی دێنه‌ ژماردن .
لێره‌وه‌ داوا له‌ حكوومه‌تی كوردستان ده‌كه‌ین هاوكاری هاووڵاتییه‌ زیان لێكه‌وتووه‌كان بكه‌ن و ئابلوقه‌ی (پزیشكی,ئابوری,راگه‌یاندن) له‌سه‌ر ناوچه‌ سنورییه‌كان هه‌ڵبگرن.
هاوكات داواكارین پارت و رێكخراوه‌ سیاسییه‌كانی باشور و رۆژهه‌ڵات به‌ ئه‌ركی مرۆڤانه‌ و نیشتمانی هه‌ڵبستن و هه‌وڵه‌كانی خۆیان بخه‌نه‌ گه‌ر ِ بۆ راوه‌ستانی تۆپباران و هێرشه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران .

Kurdocide Watch
www.kurdocide.com
www.kurdocidewatch.net
18-7-2011

چاودێری کوردۆساید ڕێکخراوێکی سیڤیلی سوود نه‌و‌یستی سه‌ربه‌خۆیه‌، به‌ پابه‌ندبوون به‌ پره‌نسیپ و پێوه‌ره‌ دیموکراتییه‌کان، کاره‌کانی خۆی له‌سه‌ر پرسه‌کانی تاوانه‌کانی ژینۆساید و جه‌نگ و تاوانی دژ به‌ مرۆڤایه‌تی و هه‌موو ئه‌و پێشێلکارییانه‌ی به‌رامبه‌ر به‌ مافی مرۆڤی کوردستان کراون و ده‌کرێن به‌ڕێوه‌ ده‌بات. ،لە 6-1-2002 دامەزراوە ، لە زۆربەی وڵاتانی ئەوروپا و هەموو پارچەکانی کوردستان لق و کۆمیتەی هەیە ، ،پێشتر لە ژێر ناوی(ناوەندی هەڵەبجە دژ بەئەنفالــــكردن‌و جینۆسایدی گەلی كــورد- چاك)کاری دەکرد، له‌ به‌رواری 24-1-2009 ئه‌م ناوه‌ی وه‌رگرت ,تا ئێستا سێ كۆنگره‌ی به‌ستووه‌,ساڵانه‌ سه‌دان چالاكی ئه‌نجامه‌ دات .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە