هێرۆ خانی گه‌نده‌ڵچی، ئه‌م هه‌موو موڵکه له پاش چی؟
Saturday, 16/12/2006, 12:00
1896 بینراوە
له‌به‌رنامه‌ی شه‌وی (15\16 / 12 / 2006) که له ته‌له‌فیزۆنی خاک‌دا بینیمان، به‌مزوانه‌ش له که‌ناڵی ئاسمانی کوردساتدا پیشان ده‌درێت. له بڕگه‌ی (مه‌کته‌به‌که‌ی مستهردا) باس له قوتابخانه و خوێندنگاکان ده‌کات، ره‌خنه له حکومه‌ت ده‌گرێت که ژماره‌یه‌کی زۆر له خوێندکار و قوتابی و زیاتر له (70) خوێندکار له پۆلێکدایه، هه‌روه‌ها ره‌خنه ده‌گرێت که بۆچی خوێندنگا دروست ناکات و له‌و بواره‌دا که‌مته‌رخه‌مه!
پێشه‌که‌ی ده‌مه‌وێت سه‌باره‌ت به (به‌رنامه‌ی به‌رنامه) قسه‌یه‌ک بکه‌م، ئه‌وه بڵێم که هه‌رچه‌ند به‌رنامه‌ی به‌رنامه دروستکراوی خاتو هێرۆخانه، بۆیه گاڵته‌پێکردن و قسهقۆشمهکانی براده‌رانی به‌رنامه‌ی به‌رنامه‌ش ته‌نها ختوکهیهکن بۆ هێرۆخان و مێرده‌که‌ی، دیسان بۆ ده‌سه‌ڵاتداره گه‌نده‌ڵه‌کان. به‌رنامه‌ی به‌رنامه، نه مه‌ترسییه‌که بۆ ئه‌وان، نه بۆ ده‌سه‌ڵاتی دز و گه‌نده‌ڵ، به‌تایبه‌تیی بۆ یه‌کێکی بێ چاو و ڕووی وه‌کوو حاکم قادر و مه‌لا به‌ختیاریش، به‌ڵکوو ئه‌وانه له پاڵ تهلهفیزیۆنهکانیاندا داده‌نیشن و به پێکه‌نینه‌وه پێکێ مه‌ی هه‌ڵده‌ده‌ن! من ده‌ڵێم (به‌رنامه‌ی به‌رنامه) دروستکراوی ده‌سته‌ڵاتی گه‌نده‌ڵه، فێڵ و تاکتیکێکی شه‌یتانیانه‌یه، تا به‌و شێوه‌یه، تین و گڕیی خه‌ڵکیی پێدابمرکێننهوه، له هه‌مانکاتیشدا وا پیشان بده‌ن که ماشه‌ڵا ده‌سه‌ڵات دیموکراتییه و ڕێگای له بیری جیاواز و ره‌خنه ناگرێت.
ئه‌و ئه‌کته‌ر و نووسه‌ر و ئامادهکارانهی به‌رنامه‌یه، خۆشییان بێت، یان ترش، مادام ئه‌مڕۆ له پاڵ سێبه‌ری هێرۆخاندا ده‌په‌یڤن، هیچ نرخ و به‌هایه‌ک بۆ ڕه‌خنه و قسه‌کانیان دانانرێت، به‌ڵکوو خۆشیان خراونه‌ته خانه‌ی گومانه‌وه و له خزمه‌تیی گهندهڵکاراندان، ئه‌گه‌ر زۆریشم بۆ هات ئه‌وا لاپه‌ڕه‌ی زۆربه‌یان به ئاشکرا هه‌ڵئه‌ده‌مه‌وه.
به‌ڵی له‌و به‌رنامه‌یدا باس له که‌مته‌رخه‌می حکومه‌ت ده‌کات! ئێمه ده‌ڵێین: ڕاسته تاڕاده‌یه‌کی به‌رچاو حکومه‌ت که‌مته‌رخه‌مه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی لێره‌دا جێگه‌ی باسه، ئه‌وه‌یه (هێرۆ خان)ی خێزانی سه‌رۆکی عێراق که خاوه‌نی ده‌زگای راگه‌یاندنی (خاک) و (کوردسات)ه، چه‌ندین بینا و شوێنی بۆ خۆی داگیر کردووه، هه‌ریه‌که‌یان به بیانوویه‌ک و بۆ مه‌به‌ستێک، به تایبه‌تیی ئه‌گه‌ر ئه‌و شوێنانه بدرێته خوێندنگاکان له‌وانه‌یه تا راده‌یه‌کی به‌رچاو کێشه‌ی نه‌بوونی خوێندنگا، که‌م بێته‌وه، له‌لایه‌کی تریش ئه‌مه گاڵته‌کردنه به‌هه‌ست و پیرۆزیی خه‌ڵکی، ده‌یانه‌وێت ئه‌و هه‌موو که‌م و کوڕییه‌ی که به‌هۆی مه‌سئوله نامهسئولهکانی ناو یه‌کێتی و سه‌ر به‌بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی و خودی بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی دروست بوون، به‌و شێوه‌یه داپۆشن. ئه‌مڕۆ ئه‌مانه بازرگانی به‌هه‌موو شتێکی خه‌ڵکه‌وه ده‌که‌ن وه‌ک: (نه‌وت، گاز، کاره‌با، به‌نزین، شوێنی نیشته‌جێ، بازاڕ و گرانی و گرانکردنی بازاڕ، شه‌قام و پرۆژه‌کان، دیسان بازرگانییکردن به شه‌ره‌ف و نامووسی خه‌ڵکی) ته‌نانه‌ت خه‌ریکه ده‌ست به‌سه‌ر هه‌ناسه و ده‌نگی خه‌ڵکیشدا ده‌گرن.
ده‌هۆڵ ژه‌نه‌که‌ی هێرۆخان (دکتۆر شێرکۆ) به‌نیازه به‌م ووتانه خۆڵ بکاته چاوی خه‌ڵکییه‌وه و مه‌سه‌له گرنگه‌کانی ژیانیان له بیر به‌رێته‌وه، که خودی بنه‌ماڵه و کاسه‌لێسه‌کانیان به‌سه‌ر خه‌ڵکی نه‌دار و هه‌ژار و داماوی هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنراوی کوردستانیان هێناوه.
لێره‌شدا به پێویستی ده‌زانم ناوی چه‌ند شوێنێک بهێنم که له‌لایه‌ن خودی هێرۆ خان و بنه‌ماڵه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت له‌گه‌ڵ ناوی هه‌ندێ له‌و شوێنانه‌ی بۆ خۆیان داگیریان کردووه:
1. بینای ته‌له‌فزیۆنی خاک و پارچه زه‌ویه‌کانی ده‌وروبه‌ری که هه‌موویان له‌لایه‌ن ئه‌مانه‌وه داگیر کراوه و کراوه بهڕادیۆ و بینا.
2. بینای لای یانه‌ی ئه‌ندازیاران ته‌نیشت ماڵی کاک کۆسره‌تی ئێستا.
3. مناڵپارێز له هه‌موو شاره‌کان.
4. بیناکانی سه‌رچنار به‌رامبه‌ر (سه‌ماوه‌ره‌که) که هی خودی پاڤێڵ و قوباد تاڵه‌بانین ئه‌م دوو کوڕ نازداره‌ی هێرۆی برایم ئه‌حمه‌د، که هه‌موو ژیانیان له ده‌ره‌وه‌ی ووڵات به‌سه‌ر بردووه، ئێستا له سه‌ر پشتی هاوڵاتیانی شاری سلێمانی له مافی داگیرکراوی ئه‌وان، باڵه‌خانه و کابینه‌ی جوانی نایاب دروست ده‌که‌ن، نه‌ک ته‌نها بۆ خۆیان، به‌ڵکوو بۆ ده‌ست و دایهرهکانیشیان.
5. قه‌ڵاچوالان به‌گشتی .
6. گردی ده‌باشان که له‌وه و پێش خه‌ڵکی شاری سلێمانی بێتاقه‌ت ئه‌بوون روویان ئه‌کرده ئه‌وێ ، ئێستا کۆشێکی خودی سه‌ره‌ک کۆماره.
7. بینای که‌ناڵی ئاسمانی کوردسات، که زه‌ویه‌که‌ی ده‌بوو بدرێته هاوڵاتیان بۆ نیشته‌جێ بوون، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موو شتێک له پێناوی بنه‌ماڵه‌دا ده‌بێ ببێت، بۆیه به‌جه‌نابی حاکمیان ووت ئه‌و پارچهزهویهیان بداتێ. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بێگومان حاکم قادریش بێ سێ و دووکردن و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆی کاسه لێسی بنه‌ماڵه‌یه، ئه‌و فه‌رمانه‌ی به‌جێ هێنا.
8. ده‌ست به‌سه‌راگرتنی پرۆژه‌کانی کۆمپانیای نۆکان به گشتی .
9. زه‌ویه‌کانی لای سه‌ربازگه‌ی سه‌لامی کۆن به‌رامبه‌ر ده‌واجنه‌کان که ئێستا بیناکانی کۆمپانیای نۆکانی تێدایه.
10. چه‌ندین بینا له هه‌ولێر و که‌رکووک و به‌غدادیش که خودی (هێرۆخان) خاوه‌نیه‌تی .
11. داگیرکردنی کارگه‌ی چیمه‌نتۆ و کارگه‌ی جگه‌ره‌که، بۆ ئه‌م دووانه‌یان عاقڵانه به ناوی که‌سانی تر و به بیانووی تره‌وه داگیریان کردووه