کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئه‌مه‌ لفکه ‌و ئه‌وه‌ لیره‌، ویلایه‌تی موسڵ بۆ ئێوه‌، ئۆتۆنۆمیش بۆ ئێمه‌!

Wednesday, 18/03/2009, 12:00


له‌سه‌ر ئه‌م خیانه‌ته‌یان ‌ حکومه‌تی عێراق له‌ ئه‌مڕۆوه‌ ده‌توانێت سزای له‌ سێداره‌دان بسه‌پێنێت به‌سه‌ر هه‌ر دوو تاوانبار جه‌لال حسامه‌دین و مه‌سعود مسته‌فادا، چونکه‌ به‌ به‌ڵگه‌وه‌ خیانه‌تی نیشتمانیان له‌و وڵاته‌ کردووه‌، که‌ خۆیان ئێستا سه‌رۆکایه‌تی ده‌که‌ن!

ئه‌مه‌ی سه‌ره‌وه‌ یه‌کێکه‌ له‌و کاره‌ خیانتکاریانه‌ی که‌ جه‌لال تاڵه‌بانی به‌رامبه‌ر گه‌لی کورد کردویه‌تی 16 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و به‌ هیچ جۆرێک لێبوردن و لێخۆشبونی نیه‌ و ده‌بێت ڕه‌وانه‌ی دادگا بکرێت و سزای ئه‌و خیانه‌ته‌ گه‌وره‌یه‌ وه‌رگرێت، وا ئێستا سوپاس بۆ یه‌زدان که‌ به‌م خڵه‌فاویه‌وه‌له‌ تورکیا درکاندی، ئه‌وانه‌ی که‌ ساڵانێکی زۆره‌ پیشه‌یان فرۆشتنی وڵات و هه‌راجکردنیه‌تی، زۆر له‌و خیانه‌ته‌ نێشتمانیانه‌یان به‌ نهێنیه‌کی زۆره‌وه‌ ئه‌نجامداوه‌ و ته‌نانه‌ت نه‌یان هێشتوه‌ نزیکترین که‌س لێیان ئاگاداربن له‌ هه‌راجکردن و فرۆشتنه‌ی وڵاته‌که‌یان ، پیاوه‌ نه‌خۆشه‌که‌ که‌ خۆی کردۆته‌ په‌ندی زه‌مانه‌ له‌ تورکیای که‌مالی، په‌یتا په‌یتا لێدوانی پڕ شه‌رمه‌زاری و سه‌رشۆڕی ده‌دا به‌ میدیای تورک، بێ ئه‌وه‌ی هیچ بیر بکاته‌وه‌ ئه‌وه‌ی به‌ زاریدا دێت فڕێێ ده‌داته‌ ده‌ره‌وه‌، ئابڕوو بردنه‌کانی به‌ هێچ داناپۆشرێت، قسه‌کانی وای لێهاتوه‌ عیدی ئه‌مینی ڕه‌حمه‌تیش له‌ گۆڕدا ڕاده‌چڵه‌کێنێ، که‌چی قوتابیه‌کی به‌وه‌فای قوتابخانه‌که‌ی مام دوێنێ شه‌و له‌ سه‌ته‌لایتی گه‌لی کوردستانه‌وه‌ له‌ به‌رنامه‌ی گه‌رما و گه‌رمدا که‌ ناوی ئازاد تۆفیق بوو، ده‌ڵێت: ده‌وڵه‌تی کوردی نه‌ک خه‌ونی شاعیرانه‌یه‌ به‌ڵکو من ده‌ڵێم خه‌ونی چۆله‌که‌یه‌ ! زه‌می هه‌یه‌! ئافه‌رم ئه‌ندامی ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی ینک، گه‌وره‌ ئاو ده‌ڕێژێت و گچکه‌ پێی لێده‌خشێنێ، ئیتر هه‌ر له‌ وڕێنه‌کانی ده‌رباره‌ی کۆتایی هاتنی جوڵانه‌وه‌ی ڕزگاری کورد و چه‌ک دانانی په‌که‌که‌ و ئه‌ندێشه‌ و خه‌ونی ده‌وڵه‌تی کوردی تا ده‌گاته‌ ئه‌م شه‌کر شکاندنه‌ نوێیه‌ی که‌ به‌ ڕاستی تازه‌گه‌ری تێدایه‌ و جێی تێڕامان و سه‌رنجه‌ سه‌رۆکی وڵاتێک ئاوا بێباکانه‌ به‌شێک له‌ وڵاته‌که‌ی بفرۆشێت، پێویسته‌ نه‌ک کورد حکومه‌تی عیراق ده‌ستبه‌جێ بیداته‌ دادگا چونکه‌ به‌ ئاشکرا دان به‌وه‌دا ده‌نێت که‌ له‌گه‌ڵ برا ئازیز و هاوبه‌شه‌که‌ی له‌ خیانه‌تدا که‌ سه‌رۆکی هه‌رێمه‌ ئێستا، پێکه‌وه‌ له‌ دژی عێراق له‌گه‌ڵ تورکیادا ڕێکه‌وتون، که‌ ویلایه‌تی موسڵ له‌ عێراق دابڕن که‌ ده‌کاته‌ سێ یه‌کی خاکی ئه‌و وڵاته‌ی که‌ ئه‌و ئێستا سه‌رۆکایه‌تی ده‌کات و کوردستانی پێوه‌ به‌ستۆته‌وه‌ بده‌نه‌ تورکیای که‌مالی تا تورک ئۆتۆنۆمی بده‌ن به‌ کورد، ئه‌م جۆره‌ سه‌رۆکانه‌ له‌ ده‌ستگێڕه‌ واڵافرۆشه‌که‌ ده‌چن که‌ به‌ کۆڵانه‌کانی سلێمانیدا ده‌گه‌ڕا و هاواری ده‌کرد : ئه‌وه‌ لفکه‌ ئه‌وه‌ لیره‌، تو ویژدانتان به‌ کام پێوانه‌ و له‌ چ فه‌رهه‌نگێکی گه‌لاندا مافی میلله‌تێک وا وه‌رگیراوه‌، ئه‌مه‌ له‌ خیانه‌ت زیاتر ناوی چیه‌، باشه‌ ئیتر چۆن ئه‌م پیاوه‌ ده‌بێت سه‌رۆکی وڵاتێک بێت که‌ خۆی به‌ ئاشکرا بڵێت من کارم کردوه‌ بۆ له‌تکردن و فرۆشتنی به‌ وڵاتێکی بێگانه‌، له‌مه‌ زیاتر دانپیانان چۆن ده‌بێت! ئه‌مه‌ به‌ خێرێ هێشتا ده‌ستی نه‌کردوه‌ به‌ نووسینه‌وه‌ی یاداشته‌کانی که‌ بۆ نه‌گبه‌تی حه‌زی لێیه‌ له‌ ئه‌سته‌نبوڵ بینوسێته‌وه‌، وا بێباکانه‌ و بێهۆشانه‌ په‌رده‌ له‌ دوای په‌رده‌ هه‌ڵیده‌داته‌وه‌ له‌ شانۆگه‌ری هه‌راجکردن و فرۆشتنی میلله‌ت و وڵاتێک ، 43 ساڵ به‌ر له‌ ئیستا میلله‌ت به‌م پیاوه‌ی ووت مام جه‌لالی عه‌لوه‌چی حه‌قی کوردت کرد به‌ چی؟ ده‌بێت ئیستا چی پێ بڵێین. ‌ له‌ ڕووی یاساییه‌وه‌ هه‌ر یه‌ک له‌ تاڵه‌بانی و بارزانی خۆیان خستۆته‌ بازنه‌یه‌کی زۆر ته‌سکی تاوانه‌وه‌ که‌ ده‌رباز بوونی نیه‌، ئێمه‌ ده‌زانین جارێ کورد ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌رتانا نیه‌ تا خۆی دادگاییتان بکات له‌ به‌رامبه‌ر فرۆشتنی باشوری کوردستاندا ، به‌ڵام خۆ حکومه‌تی نوێی عێراق زۆر به‌ سانایی ده‌توانێت ڕاپێچی دادگاتان بکات به‌ تۆمه‌تی خیانه‌ت له‌ نێشتمان که‌ سزاکه‌ی ئاشکرایه‌ له‌ سێداره‌دانه‌، با چاوه‌ڕێ بێن بزانین له‌ داهاتویه‌کی نزیکدا ئه‌مه‌ چۆن ده‌شکێته‌وه‌، فه‌رموون ئێوه‌ و هه‌ندێک له‌ کوفره‌کانی ڕێزدار مامی مامان سه‌رۆکی وڵاتێکی فرۆشراو:
--------------- -------------- ------------- ----------- ------------- -----------
جه‌لال تاڵه‌بانی :ویلایه‌تی موسڵ‌ بۆ توركیا و ئۆتۆنۆمی بۆ كورد

له‌ دیدارێكدا له‌گه‌ڵ‌ رۆژنامه‌ی سه‌باحی چاپی توركیا ، جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌ركۆماری عێراق ئاشكرایكرد ، له‌سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تی تورگوت ئۆزاڵ‌ سه‌ركۆماری پێشووتری توركیادا ، له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ، ئاماده‌بوون كاربكه‌ن بۆ لكاندنی ویلایه‌تی موسڵ‌ به‌ توركیاوه‌ ، له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی هه‌رێمێكی ئۆتۆنۆمی بۆ گه‌لی كورد.
تاڵه‌بانی ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد ، له‌سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كاندا وتووێژی درێژخایه‌نیان له‌باره‌ی فراوان كردنی ده‌وڵه‌تی توركیا ئه‌نجام داوه‌ و، توركیاش به‌ره‌زامه‌ندی وڵاتانی عه‌ره‌بی به‌نیازبووه‌، به‌گژ رژێمی به‌عسدا بچێت و ویلایه‌تی موسڵ‌ بخاته‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیه‌وه‌ ، بارزانی و تاڵه‌بانیش ئاماده‌بوون هاوكاری توركیا بكه‌ن له‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا .
--------------- -------------- ------------- ----------- ------------- -----------

http://www.radionawa.com/NewsDetailN.aspx?id=35447&LinkID=125

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە