کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئادۆلۆجیاو ،چەق بەستن

Friday, 25/04/2014, 12:00






ئایدۆلۆجیا هەڵگری تۆوی ستەمکاریە،سەپاندنی ڕای کەسێکە بەسەر کۆمەڵگادا کە ئەو کەسە ناودەبرێت بە ئایدۆلۆژیست،یان شۆڕشگێڕو ڕزگارکەرو پێعەمبەرو هتد.هەرچەندە لەسەرەتاوە ئایدۆلۆژیا وەڵامێکە بۆدۆخێکی ناهەموار و نالەباری کۆمەڵگا و ،دەشێ بڵێین لە ساتەوەختی سەر هەڵدانی ئایدۆلۆژیادا ،ئایدۆلۆجیا ڕزگار بوونە لە چەق بەستن،بەڵام بەتێپەڕ بونی زەمان ئایدۆلۆجیاش چەق دەبەستێت.چونکە ئایدۆلۆجیا وەڵامی دۆخێکە لەکاتێکی دیاریکراوداو،توانای خۆگونجاندنی نییە ،لەگەڵ کاتدا،بۆچی؟لەبەرئەوەی ئەو حزبانەی خاوەن ئایدۆلۆجیایەکی دیاری کراون ،ڕەچاوی زەمەن و گۆڕان ناکەن ،هێڵە گشتییە کانی ئایدۆلۆجیا ئەگەر بۆزەمەنێک گونجاو بن،ئەوا بۆزەمەنێکی تر مەترسیدارن و گوزارشت لەستەم کاری و چەق بەستن دەکەن.چونکە وەک چۆن هەر مرۆڤێک پیاوی سەردەمی خۆیەتی ئایدۆلۆجیاکەشی هی هەمان سەردەمە و ناتتوانێت ،زەمەن تێپەڕینێت،بۆئەومەبەستە پێویستە کۆمەڵگا چەق ببەستێتت و،هەموو دەروازەکانی پێشکەوتن و گۆڕان دابخڕێن ،ئەگەرنا ئایدۆلۆجیا تەمەنی بەقەدەر تەمەنی ئەو باروو دۆخەیە کەتیایدا لەدایک بووە،لەگەڵ لەدایک بوونی ئایدۆلۆجیا ،زەمەنی لەدایک بونی ئەنتی ئایدۆلۆجیاکە نزیک دەبێتەوە ،بۆیە ئایدۆلۆجیا بۆمانەوەی پێویستی بە ستەمکاری دەبێت. هەڵگرانی هەرئایدۆلۆجیایەک لەمێژوودا ستەمیان کردووە لە کۆمەڵگا،بەناوی خودا و نەتەوە و هتد.ڕەنگە ئایدۆلۆجیای ئیسلام بۆسەردەمی خۆی کامڵ بوبێت ،بەڵام لەدوای چوار خەلیفەکە هەڵگرانی ئایدۆلۆجیای ئیسلام ئەپەڕی ستەمیان کردووە بۆ گونجاندنی،کێشەی ئایدۆلۆجیاو ئەوانەی هەڵگری ئەم ئایدۆ لۆجیا یە ن ئەوەیە کە دەیانەوێت کۆمەڵگا لە گەڵ ئایدۆلۆژیا بگونجێنن،نەک بەپێچەوانەوە ،ئەمەش پێویستی بە ستەمکاری هەیە. بۆیە مەترسی دارترین شێوەی دەوڵەت ئەودەوڵەتەیە کە ئایدۆلۆجیا دەکاتە بەرخۆی ،چونکە ئەوپەڕ ستەمکاری دەکات و پاساویشی دەدات،بەناوی خوداو نەتەوە ستەم کاری دەکات. هەرئەم مەترسییە ش بووە هۆی جیاکردنەوەی ئاین ودەوڵەت لەیەکتر لەخۆرئاوا و جاڕی کۆتایی مێژوو یاندا،بەڵام لەڕۆژ هەڵاتدا حزبە سیاسییەکان درێژە بەئایدۆلۆجیا دەدەن ،لەڕێگەی ماکیاژ کردنی کە دەبێتە هۆی قێز لێ بونەوە.هەڵگرانی ئایدۆلۆجیا لەڕابردوو دا دەژین ڕەچاوی زەمان و مەکان ناکەن ،بۆیە لەجیاتی نوێبونەوە و پێشکەوتن چەق دەبەستن و ستەم لە ئایدۆلۆجیاکە ش و لە کۆمەڵگاش دەکەن،تا سەر ئێسقان جەوسانەوە بەڕێوە دەبەن و وەهم بۆکۆمەڵگا دروست دەکەن وخەو بەدنیایەکە وە دەبینن کەهەبووە لەڕابردوودا و لەهەوڵێ گێڕانەوەی کۆمەڵگادان بۆ زەمەنی سەرهەڵدانی ئایدۆلۆجا کە ،ئەمەش باجێکی گەورەیە کە کۆمەڵگا دەیدات.

هەر ئەمەشە وەڵامی ئەو پرسیارەی کە بۆچی شٶڕشەکانی ڕٶژ هەڵات چەق دەبەستن و دەبن بەستەمکار،لەکاتێکا کۆمەڵگاناوی دەنان شٶڕش و ڕزگاری .لەبەر ئەم هۆکاری چەق بەستنەیە لەلایەک ،لەلایەکی دیکەوە ئەوانەی هەڵگری ئایدۆلۆجیای ناسیۆنالیزمن دوای ئە وەی دەسەڵات دەگرنە دەست کۆمەڵگا بە قەرزاری خۆیان دەزانن و هەوڵی پیرۆزکردنی خۆیان دەدەن و دەگەڕێنەوە سەر هەمان دۆخی پێشوو تۆڵە ی قوربانیدانەکان لە کۆمەڵگادەکەنەوە و نقومی گەندەڵێ دەبن دەبن بە ستەمکارێکی نوێ یان بۆکورد کەبوون بەستەمکاری خۆماڵی لەستامکاری عەرەبییە وە بۆ ستەمکاری کوردی بۆیە ئەمدۆخە دوو بارە دەبێتە وە بە هۆی سەر هەڵدانی شٶڕ ش و کۆمەڵگای ڕٶژهەڵاتی لە بازنەی شٶڕش دا دەسوڕێنەوە،چونکە دوای ئەوەی ناسیۆ نالیستە کان دەسەڵات دەگرنەدەست کۆمەڵگا تێدەگات کە شٶڕشەکەیان گۆڕێنی ستەمکارێک بووە بەستەمکاریکی تر.بۆیە دەسەڵات وکۆمەڵگە دە کەونە دۆخێکی ناسەقامگیرو ئاڵۆز.چونکە لەلایە کەوە دەسەڵات داران لەوەهمی دنیایەکدا دەژین کە بۆکۆمەڵگیان دروست کردووە وکۆمەڵگاش لەچاوەنواڕی ئەوەدانە بووە ،دەسەڵات داران خەریکی پیرۆز کردنی خۆیانن،کۆمەڵگاش بۆڕزگار بون لە دەسەڵاتی موقەددەس شۆڕشی کردووە کەبەئاسانی تەسلیمی وەهمی دەسەڵات داران نابیت و دەوڵەتی قانونی دەوێت ،کە دەوڵەتی قانوون پێچەوانەی خواستی دەسەڵات دارانە،لێرەوە ناسیۆنالیستەکان دەست دەکەن بەستەمکاری وسەرەنجامیان وەک سەرەنجامی دیکتاتۆری پێشو دەبێت .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە