کوردستانپۆست و جنێودان
Thursday, 21/01/2010, 12:00
به‌ر له‌چه‌ند ڕۆژێک به‌نامه‌یه‌کی ئه‌لکترۆنی کوردستانپۆست چوار پرسیاریان ئاراسته کردبووم سه‌باره‌ت به پێناسه‌ی جنێودان له‌م ماڵپه‌ڕه‌دا، بۆ من بووه مایه‌ی تێڕامان و جارێکی تر هه‌موو ڕابردووم هێنایه‌وه ناو زیهنم، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانم مانایه‌ک بۆ جنێو له‌لای خۆم گه‌ڵاڵه بکه‌م. ئه‌وی ڕاستی بێت من که‌م بابه‌تی کوردستان پۆست هه‌یه نهم خوێندبێته‌وه، به‌ڵام نهم توانیوه جنێو له‌ناو ئه‌و نووسینانه‌دا دیاری بکه‌م. به‌ر له‌وه‌ی باسی دراوسێکه‌مان بکه‌م. خۆم گه‌یانده لای کتێبخانه ئهمهکدارهکم و هه‌مانه بۆرینه‌که‌ی مام هه‌ژارم هێناتا بتوانم، له‌مانای جنێو بگه‌م به‌ڵێ له‌لاپه‌ره‌ی 188 دا هه‌ژار (جنێو، جوێن، جنێم، سخێف، دژون، جنێودان، سخێف گوتن، جنێودان، جنێوفرۆش زمان پیس، سخێف بێژ)م دۆزێوهبهڵام من ناتوانم باسی دراوسێکه‌مان نه‌که‌م، ماڵمان له یه‌کێک له گه‌ڕه‌که ههژارنیشهکانی سلێمانی بوو، دراوسێیه‌کی سه‌یرمان هه‌بوو، ژن و پیاوێکی هێنده قۆشمهبوون، هه‌موو ڕۆژێک ئه‌م دوانه شه‌ڕیان بوو، شه‌ڕێک ڕێک له‌شه‌ڕه‌که‌ی واترلۆی ده‌کرد، کلکی که‌ری تیا ده‌پچڕا هه‌رچی جنێو هه‌بوو له‌سه‌ر زه‌مین ئه‌ودوانه به‌یه‌کیان ده‌دا، ژن و پیاوه‌که به‌و ته‌مه‌نه زۆره‌وه گومانیان له‌یه‌ک بوو، پاش هێور بونه‌وه پێکه‌وه ده‌چون بۆ بازاڕ هه‌ر وه‌ک و هیچ نه‌بووبێ، یادیان به‌خێر هه‌نوکه که‌سیان نه‌ماون، به‌ڵام به‌شێک بوون له‌مێژووی ئه‌و گه‌ڕه‌که‌مان، که ژنه‌که مرد پیاوه‌که هێنده بۆی گریا، به‌سه‌ر کوڵمه قوپاوهکهیهوه فواره‌ی فرمێسک وشک نه‌ده‌بۆوه، ئه‌و فرمێسکانه جنێوه‌کانی هه‌موو بیر بردبووینه‌وه، هیج که‌سێکم نه‌دیبوو تا ئه‌و کاته ئاوا بگری و نێرینهبێت . وابزانم دوای ماوه‌یه‌کی زۆر که‌م پیاوه‌که‌ش بۆ لای چوو، دیاربوو بیری جنێوه‌کانی ده‌کرد، یادیان به‌خێر.
جنێودان ڕه‌وای خۆی هه‌یه، ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێت پێمان بڵێت کوردستانپۆست جنێو ده‌دات، به‌ڵام پێمان ناڵێ چ جنێوێک ده‌دات؟
من نووسه‌رێکم له کوردستانپۆستدا ده‌نووسم، کاتێک ده‌نووسم ڕه‌خنه ده‌گرم که‌م و کوڕێکان باس ده‌که‌م، که ده‌یان بینم، زۆر ووشه هه‌یه ده‌مه‌وێت به‌دوای ئهلتهرناتیڤا بگه‌رێم و له‌جێگه‌ی ئه‌و ووشه‌گه‌لێکی تر دانێم به‌نده زۆر سوپاسی ئه‌و که‌سانه ده‌که‌م که ڕێنمایم بکات.
له جێی ئه‌م ووشانه که قه‌ڵه‌مه خۆفرۆشه‌کان و ده‌سه‌ڵات به‌جنێوی ده‌زانن ووشه‌ی ترمان فێربکه‌ن تا ئێمه‌ش به‌کاریان بهێنین، ئه‌و ووشانه‌ی ئێمه له جنێو دوور بکه‌وێته‌وه، وه‌ک جنێوه‌کانی دراوسێکه‌مان و جنێوه‌کانی ده‌سه‌ڵات من نازانم چی له‌جیاتی (ترسنۆک، سیخوڕ، فایلدار، دز، داوێنپیس، ژنکوژ، جاشقه‌ڵه‌م، خائین، 31 ئاب، ئاشبه‌تاڵ، شه‌ڕواڵ پیش، شه‌وکوت، خۆفرۆش، درۆزن، داوێن چڵکن، ماستاو چی... هتد) دابنێم که‌سمان ناتوانین ووشه‌ی تر دابنێین، ئاخر ئه‌مانه بوونه‌ته به‌شێک له‌که‌لتوری ده‌سه‌ڵاتی کوری له باشوور. ده‌شێ لای ئێوه ئه‌م ووشانه جنێو بێت، به‌لام لای ئێمه ناسین و پێناسه‌ی ئێوه‌یه. به‌لای منه‌وه ئه‌م جنێوانه زۆر جوانتره له قسه ناشرینه‌کانی سه‌رکرده‌کانتان، که‌وابوو ئه‌م قسانه بخوێننه‌وه:
(ده‌وڵه‌تی کوردی خه‌ونی شاعیرانه‌یه)(ئه‌ستێره‌کانی ئێراک) (کورد چاوی نه‌بڕیوه‌ته موسڵ).(تورکیا ده‌بێت به‌سه‌ر لاشه‌ی مندا بڕوات).(بایکۆتی قه‌ندیل).(ئاخ بۆ سێ چوار هه‌ڵه‌بجه‌ی تر)ئه‌گه‌ر ئێمه‌ی کورد که‌سایه‌تییه‌کی به‌هێز و خاوه‌ن هه‌ستیی نه‌ته‌وه‌یی و ولاتپارێزیمان هه‌بوایه، به هه‌ڵویست و قسه‌ی ئه‌و سه‌رکرده و به‌رپرسه کوردانه ڕازی نه‌ده‌بووین، چونکه ئه‌وانه گه‌وره‌ترین جنێون به میلله‌تێک و خاک و مێژووه‌که‌ی ده‌درێت. ئا ئه‌مانه جنێون که به 40 ملیۆن کورد ده‌درێت.
ده‌یان و سه‌دان پڕۆتکۆڵی ژووره داخراوه‌کان، ئه‌مانه جنێون که میلله‌تێک ده‌درێت، نه‌ک ئه‌وانه‌ی که له کوردستانپۆست دا به جنێو ناوی ده‌به‌ن.
هاوڕێیانی کوردستانپۆستم ئاره‌زووم بوو خاڵبه‌خاڵی پرسیاره‌کان وه‌ڵام بده‌مه‌وه، به‌ڵام لام باش بوو هه‌ر به‌م نووسینه به‌سه‌رتان بکه‌مه‌وه و پێتان بڵێم گه‌له‌که‌م به تامه‌زرۆوه نووسینه‌کانتان ده‌خوێننه‌وه، ئه‌وان جنێوی تیادا نادۆزنه‌وه.
ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێ جنێوه‌کانی خۆیان له پاڵ نووسینه‌کانی ئێوه و جهربهزهییتان بشارنه‌وه. یادیان به‌خێر به‌دڵ بیری جنێوه‌کانی دراوسێکهمهن ده‌که‌م ئه‌وان بمانایه له دڵه‌وه جنێویان به‌ده‌سه‌ڵات ده‌دا، لێ جنێوی مزر .
ئه‌زمڕ
چوارباخ سلێمانی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست