گۆڕان
Monday, 11/05/2009, 12:00
1695 بینراوە
ده‌بێ بۆنیشتیمان بگریین
ده‌بێ بۆ ئه‌نفالکراوه‌کان
بۆ ههڵبجهییهکان
بۆ شه‌هیدان ،
به لاوانه‌وه
هۆنراوه بچڕیین
ده‌بێ ده‌ست له هاوارکردن
دژ به تاوانکردن
ههڵنهگریین
چ شتێک هه‌یه
به‌هێز تر بێت
له گۆڕان
ئه‌ی ئه‌وه نییه
ڕه‌شه‌بای گه‌نده‌ڵی
له ناخی کۆمه‌ڵگاکه‌مدا
هه‌ڵیکردووه
چی بکه‌ین بهئهمهکتر بێت
له گۆڕان
ئه‌ی ئه‌وه نییه ویجددان
له ناخی سه‌رکرده‌کاندا
خه‌ویی لیکهوتووه
له وه‌رزی هه‌ڵبژاردندا
به زمانی
قیین له‌گه‌ڵماندا
بۆ ئه‌وه‌ی زاریی وتنمان
هه‌ڵنه‌بڕین
به‌رهه‌می شاخیان خنکاند
بۆ ئه‌وه‌ی جهریکیتر
و به وره‌یه‌کی تر
ده‌ستی ئازادیمان
هه‌ڵنه‌بڕین
له وه‌رزی هه‌ڵبژاردندا
ده‌مانچه و دۆلاریان
بهراند به‌سه‌رماندا
بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ
گۆڕاندا ده‌ستی یه‌ک
نه‌گریین
بۆ ئه‌وه‌ی له گه‌ڵ گۆڕاندا
ئازاری گه‌ل
ههڵنهگریین
نه‌وه‌ی نهفامیین
ئه‌وکه‌سانه‌ی
گۆڕان له ته‌می درۆدا
ونده‌که‌ن
له به‌رچاوی گه‌لدا
له جه‌نگه‌ڵستانی گه‌نده‌ڵییدا
کۆشکیان به خوێنی میله‌ت
به‌رز ده‌که‌ن
من ده‌مه‌وێت لێت جووداببمهوه
چوونکه گه‌نده‌ڵی خێزانیی
سهراپاتی داگرتووه
ژانی گۆڕانیش
له ناخی مندا
گڕییگرتوه
هیوای گۆڕانیش
هه‌ر وه‌کوو به‌رد له شوێنی خۆییدا
سهنگیین ڕوونیشتوه