قەزافی لەكوێ خۆی دەشارێتەوە؟بڕیاری لێدانی دەركرا
Friday, 27/05/2011, 12:00
بەپێ ی سەرچاوەكانی ئیستیخباراتی بەریتانیا كە راپۆرتێكی لەسەر وەزعی قەزافی بڵاوكردۆتەوە هاتوە كەباری دەرون و سایكۆلۆجی قەزافی زۆر خراپ بوە و هەست دەكات هەمیشە بەدواوەین و ئێستا وەك هەڵهاتویەك لە دەست یاسا هەڵسوكەوت دەكات و بەبەردەوامی خۆی لە نەخۆشخانەكانی شەوانە حەشار دەدات و تەنانەت مەسولە گەورەكانی دەوروبەری ناتوانن پەیوەندی پێوە بكەن,هەر بەپێ ی ئەو راپۆرتە بەریتانیە كە پێشكەشی لیژنەی ئەمنی قەومی سەرۆكایەتی وەزیرانی بەریتانیا كراوە و دیفید كامیرۆن رەزامەندی دەربریوە بۆ لەناوبردنی قەزافی بەوەی زیاتر فشار ومەترسی بخاتە سەر قەزافی ئەویش بە بڵاوكردنەوەی چوار فرۆكەی ئاپاچی و ئەمری فەرمی بەریتانیایان پێیە بۆ قەزف كردنی قەزافی و دارودەستەكەی.هەروەها رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی جەختی كردەوە لەسەر ئەوەی كە بریاری لێدانی قەزافی لەلایەن بەرپرسەكانی بەریتانیا یەكلای كراوەتەوە كە بەشداری كۆبونەوەی 8 وڵاتە مەزنەكان دەكەن لە فەرەنسا.ڕۆژنامەی گاردیان ئەوەی بڵاوكردەوە كەوا عەمیلەكانی بەریتانیا و لایەنی موعارەزەی لیبیا هاوكاری یەكتر دەكەن و زۆر نزیك بونەتەوە لە دەستپێكردن بەبۆمبارانكردن و هێرشكردنە سەرقەزافی ولەناوبردنی ڕژێمەكەی,ئەمە لەكاتێكدایە كە فرۆكە جەنگیەكانی ئاپاتچی بەریتانی و فرۆكە جەنگیەكانی فەرەنساش لەژێر فەرمانی ڕەسمی حلفی شیمالی ئەتلەسی واتە ناتۆ دەست بەبۆردومانەكانیان دەكەن.هەروەها زانیاری زیاتری بڵاوكردۆتەوە لەسەر چۆنیەتی هێرشەكانی فرۆكەی جەنگی ئاپاتچی كە زۆر بەنزمی دەفرێت و توانای ئەوەی هەیە لەبەرزایی یەك كیلۆمەتردا قەزف بكات بەڵام پێویستی بەوەیە لە خوارەوە لەسەر زەوی كۆمەك بكرێت بۆ دیاریكردنی ئامانجەكانی لێدان كە ئەویش لە ڕێی هێزەكانی ئۆپۆزیسۆنەوە دابین دەكرێت.
هەروەها ماڵپەری بیبی سی رایگەیاند كەوا لەكۆبونەوەی هەشت وڵاتە مەزنەكە (جی 8) هەموو لایەنەكان هاورابوون لەوەی كە قەزافی شەرعیەتی حوكمرانی نەماوە و دەبێت بروات و تەئكیدیان كردەوە لەوەی كە هەلوێستی توندیان دەبێت بەرامبەر بە پێشێلكاریەكانی قەزافی و ولاتەكانی روسیا و یابان وئەلەمانیا و فەرەنسا و ئیتالیا و كەنەدا وبەریتانیا هاورا بوون بۆ كۆتایی پێهێنانی كۆمپەینی لیدانی قەزافی و كۆتایی هێنان بەهەڵمەتی ناتۆ لە دژی قەزافی ڕزگاركردنی خەڵكی لیبیا لە ڕژێمی دیكتاتۆری قەزافی.
سەرچاوە:
http://www.bbc.co.uk/news/world-africa-13572830 http://news.maktoob.com/article/6283192
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست