گرده‌که گڕی گرت..
Thursday, 15/10/2009, 12:00
ئه‌مڕۆ ڕێکه‌وتی 14 مانگ له‌ڕێگای براده‌رێکه‌وه به‌ته‌له‌فۆن پێی ڕاگه‌یاندین که جه‌لال تاڵه‌بانی چه‌ند که‌سێکی ناردوه بۆ گرده‌که ، بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ کاك نه‌وشێروان کۆبێته‌وه، به‌ڵام کاك نه‌وشیروان ڕه‌تی کردۆته‌وه که‌له‌گه‌ڵ تاڵه‌بانی دابنیشێ وکۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بکا، وه پێی وتوون په‌یامی من بۆ تاڵه‌بانی ئه‌وه‌یه، که تاڵه‌بانی پێوسته ئیستقاله له‌یه‌کێتی بکا،ئه‌وسا ڕه‌نگه بتوانم له‌گه‌ڵیدا دابنیشم، بۆیه وه‌فده‌که‌ی تاڵه‌بانی به‌ده‌ستی به‌تاڵ گه‌ڕاونه‌ته‌وه. وه هۆکاری ئه‌م په‌رچه‌کرداره‌ی کاك نه‌وشیروان بۆ ئه‌وه ئه‌گه‌ڕێته‌وه، که له‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌کانی مانگی ئه‌یلوله‌وه ، یه‌کێتی به پیلانی ڕاسته‌وخۆی خودی تاڵه‌بانی که‌وتونه‌ته ده‌رکردن ونانبڕینی ئه‌وانه‌ی شکی ئه‌وه‌یان لێ ئه‌کرێ ده‌نگیان نه‌داوه به لسیته‌که‌ی ئه‌وان وده‌نگیان داوه به گۆڕان وبه‌ڕێز دکتۆر که‌مال میراوده‌لی.
هه‌ر هه‌مان زانیاری ئه‌مڕۆ له ژووری پاڵتۆکی سه‌ر به‌مه‌ڵبه‌ندی پێشمه‌رگه دێرینه‌کانی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان، له‌لایه‌ن هه‌ردوو به‌ڕێز کاك(عه‌تای شێخ عه‌لی و ده‌رباز)پشتڕاستکراوه‌ته‌وه. بۆیه تاڵه‌بانی به‌ته‌واوه‌تی ده‌ستی له‌بنی هه‌مانه‌که ده‌رچووه‌و چاوه‌ڕوانی کاری ناهه‌موارو شتی خراپتری لێ ئه‌کرێ.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست