کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هەڵە بجە بەئێوە سەركوت ناكرێ

Saturday, 26/03/2011, 12:00


سەرەتا حەزدەكەم كە ئەوە بیر دەسەڵات بهێنمەوە كە مێژووى هەڵەبجە مێژوویەكە لێوان لێو لە خۆپیشاندان و بەرپەرچ دانەوە و مل نەدان بە ستەمكارى دیاررە دەسەڵات ئەم ڕاستیە دەزانێت بەڵام زۆر نەزانانە خۆى لێ گێل دەكات و خۆى لە ستەمارو دیكتاتۆرەكانى پێشوو كە ستەمیان لە شارە كردوە بە بەهێزتر و تواناتر دەزانێت لە هونەرى سەركوت كردن و بێدەنگكردن دا بەڵام بادەسەڵات باش ئە و ڕاستیە بزانێت كە هەرگیز هەڵەبجە بە ئەوان سەركوت ناكرێت و بێدەنگ ناكرێت و مل نادات ئە مە خەسڵەتێكە بەدرێژاى مێژووتێكەڵ بەخوێن و گیان و دەروونى خەڵكى ئەم شارە بوە هارترین وگەورەترین و دڕندەترین ستەمكارو دیكتاتۆرى دونیا كەسەدام بوو نەیتوانى ئەم شارە سەركوت و بێدەنگك بكات لە هەشتاكانى سەدەى ڕابووردودا ڕژێمى بەعسى ڕووخاو لە ئەوجى دەسەڵات و هێزوو وتواناى سەربارزى و ئەمنى و سەركوتكردندا بوو ولە خۆى بایى بوو بوو و بەگژ هەموو دونیادا دەچوو ئالە و دەمەدا هەڵەبجە بەگژیدا چویەوە و دژى سیاسەتى تەعریب و تەرحیل و تەبعیس گەورەترین خۆپیشاندانى ئەنجام دا بە ڵێ دیكتاتۆر ڕۆى و لەنلو چوو بەڵام هەڵەبجە بەزیندووى هەرمایەوە .. ڕۆژێ دێت ئێوەش دەڕۆن بەڵام هەڵەبجە هەربە زیندوى دەمێنێتەوە ئێوە مێژوویەكى ڕەش و ناشیرین تان هەیە لە هەڵەبجەدا واز لە سەركوت كرن و ستەمكردن بهێنن لە خەڵكى هەڵەبجە مێژووەكەتان هێندەى تر ڕەشترو ناشیرین تر مەكەن وانەیەك لە ستەمكارە كانى پێش خۆتان وەرگرن ئەوان نەیانتوانى ئەم شارە بێدەنگ كەن ئێستە بەئێوە دەكرێ ئێوەى پاڵەوانە دۆڕاوەكانى شەڕى ناوخۆ ئێوە ئەگەر پێتان وابێت ئەم شارە سەركوت دە كەن ئەوا بێگومان بن جاڕى مەرگ و ڕسواى خۆتان دەدەن و لە مایە پوچى وشكست وناشیرینى و مێژووى یەكى ڕەش هیچى تر نا چننەوە هەر بۆیە وا باشترە واز لەم شارە بهێنن و ڕێزو حورمەت لە خەڵكى ئە م شارە بگرن من نازانم چیتان دەوێ لە خەڵكى ئەم شارە سەدان جار زامدارە ئێوە بیست و سێ ساڵە بازرگانى بە سەر خوێن و قوربانیەكانى ئەم شارە وە دەكەن و گیرفانتان پڕدەكەن و پیتاك و كۆمەك كۆدەكەنەوە بۆخۆتان و بەسەر هەڵەبجەوە پلەو پێگەى شەخسى و حیزبى و حكومى وەردەگرن وبە زۆرى حیزبایەتى خۆتان كردوە بە ڕیشسپى و نوێنەرى هەڵەبجەو بەشدارى كۆنگرە و كۆنفرانسە جیهانیەكان دەكەن و لە دواى ڕاپەڕینەوە هەرچى شەڕى ناوخۆى و كێشەو ململانێى سیاسى و تەسفیەى حسابات و هەرچى چەكى قورس و سووكە هێناتانە ئەم شارە و لەم شارەدا تاقیتان كردەوە وساڵەهاى ساڵە دام و دەزگا حكومیەكانى ئەم شارەتان بەناوى حیزبایەتیەوە كۆنترۆڵ كردووە بۆ خۆتان و خەڵكى پسپۆڕو تەكنۆكرات و سەربەخۆى ئەم شارە تان پەراوێز خستوە وساڵەهاى ساڵە لەم شارەدا سەرقاڵى گەندەڵكارى و پێشێلكارى وخۆدەوڵەمەندكردنن كە چى هێشتا تێر ناخۆن باش یبرم دێ ئەو دەمەى ئێمەى هەڵەبجەیى ئاوارەى ئێران بووین و لە ژێرخەیمەدا دەژیاین ئەو دەمەش ئێوە هەر لە سەرووئێمە وە دەژیان و لەشارو شارۆچكەكانى ئێراندا لە ڕاقى ترین جێگەدابوون ئەودەم بەئێمەتان دەگوت بەس شۆڕش سەربكەوێت و حكوم بگرینە دەست ئەوا بەجوانترین شێوە هەڵەبجەتان بۆ دروست دەكەینەوە بەڵێ ئەوە بووبەجواترین شێوە هەڵەبجەیان بۆ ووێرانكردینەوە .....نازانم پێمان ناڵێن لەوە زیاتر چیتان دەوێ لە خەڵكى ئەم شارە دە تانەوێ وەك فیوداڵكانى سەدەى ڕابوردوو خەڵكى ئەم شارە بكەنە خزمەتكارو كۆیلە و زەلیلى خۆتان نەخێر ئێوەى كۆیلە و زەلیل و خزمەتكارى سەركردەو حیزبەكانتان زۆر لە وە بچووك تروزەلیلترن بتوانن خەڵكى ئەم شارە زەلیل كەن خەڵكى ئەم شارە نە لە ئێوە و نە لە هێزەكانتان و نەلە سەركردەكانتان ونە لە حیزبەكانتان ناترسێت خەڵكى ئەم شارە ئێوەى ناوێ و بێزارە لە خۆتان و دەسەڵاتەكەتان و حكومەتەكەتان و حیزبەكاناتان وسەركردەكانتان بێزارە لە بینینى دەم و چاووسیمادەمامكدارە كانتان نموونەى زیندووش سوتاندنى مۆنۆمێنتەكەتان بوو ئەو مۆنۆ مێنتەى كە هەرگیزمۆنۆمێنتى ئێمەى هەڵەبجەى نەبووە نیە بە ڵكو مۆنۆمێنتى خۆتانە دەغیلە گەورەكەى ساوڵكرنە كەى خۆتانە شانۆ قێزەونە كەى خۆتانە بۆ هەڵڕشتنى فرمێسكى تیمساحى و سینەمایى من نازانم ئێوە لە لایەك مۆنۆمێنت بۆ ئەم شارە دروست دەكەن كەچى لەو لاشەوە هەرخۆتان تاوانبارترین فڕۆكەوان ئازاد دەكەن كە كیمیابارانى ئەم شارەى كردووە ئە مە چەنى بە چەن ؟!! من دەمێكە گوتومە هەڵەبجە خۆى مۆنۆمێنتێكى گەورەیە پێویستى بە مۆنۆمیچنتى ئێوە نیە مۆنۆمێنتەكەتان بەرنەوە بۆ خۆتان و چى تر ڕازى نابین هەڵەبجە بكەنە كۆپانیایەكى بازرگانى كردنى مادى و دپلۆماسى وهتد ئێوە شەڕى لایەن و حیزب و تاقم و گروپ و دەستەو ڕێكخراو نەما نەى كەن لە كوردوستاندا هەربۆیە ئێستا هیچ شەڕێ نەماوە تە وە بیكەن تەنها شەڕى خەڵكى نەبێت ئەوەتا ئەمڕۆ شەڕى خەڵكى دەكەن و بەربوونەتە گیانى خەڵكى ئێوە بێشەڕ ناژین و خوتان بەشەڕەوە گرتوە باش بزان لەم شەڕەتاندا لە تەك خەڵكیدا سەرناكەون و دەیدۆڕێن وگەر بەردەوام بن لە سەر ئەم شەڕە ئەوا ئەمە دوا شەڕتان دەبێت چونكە كۆتاى ئەم شەڕە مەرگ و كۆتاى خۆتان و دەسەڵات و حكومەتەكەتان دەبێت بە داخەوە ئەوى دەبێتە سوتەمەنى شەڕەكانتان كوڕو كەسوكارە كانى خۆتان نین بەڵكو كوڕى خەڵكى هەژارو كرێكارو داماو و زەحمەتكێشى خەڵكە كە ئێوە گەمە بە گیان و خوێنیان دەكەن وەك چۆن پێشتر لە سەر كەپك و گردوو دۆڵ بە هەزاران كوڕى خەڵكتان دا بە كوشت و بە(عسى عما سلفیك)خۆتان لێ بێبەرى كرد بەڵێ پێش شەڕە ناوخۆیەكانتان شارى هەڵەبجە شارى پە یوەنیە كۆمەڵایەتى و ئینسانیەكان بوو شارى پێكەوە ژیان و پێكەوە هەڵكردنى جیاوازیەكان بوو بە ڵام ئێوە كەهاتن بە شەڕە ناوخۆیەكانتان ئە م پەیوەنیە جوانە ئینسانیانەتان لە هەڵەبجەدا هەڵوەشاندەوەو كوشت وا دواى چەند ساڵێ لە پشوو ئاهێ خەڵكى ئەم شارە سەرلە نوێ ئەو پەیوەنیە جوانانەى دروست كردۆتەوە كە چى ئەوە تا ئێوە ئەمڕۆ سەرلە نوێ ئیش لە سەر ئەوە دەكەنەوە كە ئەم پەیوەندیانە تێك دەنەوە ئەوە تا هێزى دەرەكى لە م لاو لاوە دێنن تاوەك و شەڕو كوشتارو دووبەرەكى وململانێى عەشایرى و تایفى و ناوچەگەرێتى وئایدۆلۆجى و حیزبى و شەخسى زیندوو كەنەوە ئەگەر دوێنێ لە شەڕەكانى ناوخۆیدا ئەوەتان كردو توانیتان ئەوا بێگومان بن ئەمڕۆ نا توان و پێتان ناكرێ و خەڵكى ئەم شارە زۆر بە ئاگاو زیندوو هوشیارە و ڕێگەتان پێنادەن و هە موو سیناریۆو دەستەكانتان كەشفە ئە گەر دوێنێ لە شەڕە ناوخۆیەكانتاندا توانیتان هێز لە گەرمیان و هەولێرو سلێمانى بهێننە هەڵەبجەو خەڵكى ئەو ناوچانە و هەڵەبجە لە گەڵ یەكدا بدەن بە یەكدا ئە وا ئەمڕۆ پێتان ناكرێ و خەڵكى ئەم شارە ڕێگەتان پێنادەن ئێستا هەڵەبجەییەكان هەولێرین و هەولێریەكان هەڵەبجەین هەڵەبجەییەكان گەرمیانین و گەرمیانیەكان هەڵەبجەین هە ڵەبجەییەكان سلێمانیەین و سلێمانیەكان هەڵەبجەین و هیچ حسابێك بۆ ناوچەگەریتى ناكەن كەئێوە دروست كەریى ئە و بەزمەن هە ربۆ ئەمڕۆ ئە و توندو تیژى و كوشت و كوشتارەى لە هەڵەبجەدا ڕوودەدات ئێوە لێ ى بەرپرسیارن ئێوە ئەو فەزایەتان دروست كردوە بە داخەوە ئێوە لە برى ئەوە ى ژیانێكى شیاوى ئنسانى بۆ خەڵكى شارو گەنجانى شار دابین بكەن لە برى ئەوەى ئازادى و شوێنى نیشتەجێبوون و ریستۆرانت و پارك و مەلەوانگە و سینەماو هەلى كاركرد ن و هتد بۆ گەنجى شار دابین بكەن كە چى دێن ئازادیەكانیان لێ دەستێنەنەوە و ئازاریان دەدەن و بێڕێزى و سوكایەتیان پێدەكە ن و
زیندانیان بۆدروست دەكەن و هەڕە شەى كوشتنیان لێدەكەن و تە قەیان لێدەكەن و سەركوتیان دەكەن وڕێگەیان پێنادەن خۆپیشاندان بكەن ئاى بە ڕاستى خزمەتگوزارن و خزمەتگوزارى باش پێشكەش بە لاوان و خەڵكى ئەم شارە دەكەن بە سیە ستەمكارو گەندەڵینە بڕۆن ئەم شارە جێ هێڵن ئەم شارە شارى ئێوە نیە بەسیە ئەم شارە چۆڵكە ن خۆتان و بارەگاو چەكدارو دەسەڵات و حیزبەكانتان ئێمە شارێكى خاڵى لە چەك و هێز و بارەگاو حیزبمان دەوێ دەمانەوێ ئەم شارە بكرێتە شارێكى قەدەغە كراو لە هەموو ئەوشتانە بەسیە ئەم شارەتان ماندوو بێزار كرد ئێوە مۆتەكەو بارن بەسەر ئەم شارەوە ئێوە هەورێكى چڵكنن بە سەر ئاسمانى ئەم شارەوە.. بەرى تیشكى خۆرى ئازادیتان لە م شارە گرتوە ئێمە ئیتر لە ئاسمانە كۆنەكەى هەڵەبجەدا خۆرێكى نوێ ..مانگێكى نوێ ..هەورێكى نوێ ..ئەستێرەى نوێ.. مەل و باڵدارى نوێ... دەچێنین....ئێمە شارێكمان دەوێ بەماناى ووشە شار بێت ....ژیانێكمان دەوێت بە ماناى ووشە شیاوى ئینسان بێت .... ئەم ژیان و ئەم شارە بەئێوە دروست ناكرێ و دابین ناكرێ .. تەنها بە ئێمەى خەڵكى شار دەكرێت ئەزموونى بیست ساڵى ڕابوو ردووى حوكوم و دەسەڵاتتان ئە م ڕاستیەى سە لماند بەسیە ئیتردەبێ ئێوە چتر حوكمى ئەم شارە نەكەن بەڵكو دەبێ ئێوە لە سەر ئەم شارە دادگایی بكرێن بڕۆن بیست ساڵە ئەم شارە تان داگیركردوە ئێمە ئەم شارە ئازاد دەكەین لە ئێوە و هەڵەبجە دەكەینەوە بە هەڵەبجە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە