کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


تاكڕه‌وی له‌كوێ بێت، یه‌كێتیش له‌وێیه‌

Thursday, 04/09/2014, 12:00

2028 بینراوە






نامه‌وێ هه‌موو شتێك بڵێم و وتاره‌كه‌شم بچووكبكه‌مه‌وه‌و ته‌نها باسه‌كه‌م له‌چوارچێوه‌ی پۆستی پارێزگاری سلێمانیدا قه‌تیسبمێنێت، چونكه‌ ئێمه‌ باوه‌ڕمان به‌دیموكراسی ته‌واو هه‌یه‌و ئه‌گه‌ر هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كریش نه‌بێت به‌پارێزگاری ئه‌م شاره‌، ئه‌وا گرنگ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ناو ئه‌نجومه‌نی پارێزگادا ده‌نگی زۆرینه‌ دژی هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر بێت و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ ده‌نگی زۆرینه‌ له‌گه‌ڵ كاندیده‌كه‌ی یه‌كێتیدا بێت، ئه‌وه‌ ئێمه‌ به‌جوانترین دیموكراسی ده‌زانین، چونكه‌ ڕێزگرتن له‌دیموكراسی له‌هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر گرنگتره‌و سه‌ركه‌وتنی دیموكراسیش له‌سه‌ركه‌وتنی تاكه‌ كه‌سێك بۆ ده‌نگده‌ران گرنگتره‌.

یه‌كێك له‌و دروشمانه‌ی كه‌ حیزبی یه‌كێتی هه‌ڵگریه‌تی و هه‌میشه‌ شانازی پێوه‌ده‌كرد، (دیموكراسی)بوو، هه‌میشه‌ سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی ده‌یانوت (یه‌كێتی له‌كوێ بێت ئه‌وا دیموكراسیش له‌وێیه‌) به‌ڵام ئێستا كام دیموكراسی؟ ئه‌و دیموكراسییه‌ی كه‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی به‌دڵی خۆم بێت، ئه‌گینا به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ئه‌گه‌ر به‌دڵم نه‌بوو، ئه‌وا شتێك نامێنێت به‌ناوی دیموكراسییه‌وه‌و ئه‌بێت هه‌ر خۆم حیزبی قائیدو تاكڕه‌وی موتله‌ق و فه‌رمانڕه‌واو ده‌سه‌ڵاتدار بم و هه‌موو شتێكی به‌قسه‌ی خۆم و به‌دڵی خۆم ئۆكه‌ی بێت.

ئه‌و كاته‌ی كه‌ یه‌كێتی بووین هه‌میشه‌ گله‌یی ئه‌وه‌مان له‌یه‌كێتی و مام جه‌لال هه‌بوو كه‌ ئه‌مانوت ئه‌م نه‌رمونیانییه‌ی كه‌ هه‌تانه‌ به‌رامبه‌ر به‌پارتی به‌زیانی یه‌كێتی ئه‌شكێته‌وه‌و ڕۆژ به‌ڕۆژ یه‌كێتی لاوازو بچووكده‌كه‌نه‌وه‌ به‌رامبه‌ر به‌پارتیی ڕكابه‌ری (چۆن گۆڕان ئێستا خه‌ریكه‌ هه‌مان هه‌ڵه‌ دووباره‌ده‌كاته‌وه‌) ، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌و قسه‌یه‌ش ڕاست بوو كه‌ ده‌یانوت ئه‌گه‌ر ئێمه‌ ده‌ستپێشخه‌ر نه‌بووینایه‌و ته‌نه‌زولمان نه‌كردایه‌، ئه‌وا تا ئێستاش هه‌ر له‌شه‌ڕی ناوخۆدا بووین له‌گه‌ڵ پارتی، ئیتر ئه‌وه‌ بوو به‌ناوی ئاشتییه‌وه‌ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ئه‌وه‌نده‌ی تر یه‌كێتی بچووكبووه‌وه‌، تا هاته‌ سه‌ر تێكچوونی ناو ماڵی یه‌كێتی و پاشان جیابوونه‌وه‌ی باڵی ڕیفۆرم و دروستبوونی گۆڕان.

له‌و ڕۆژه‌وه‌ش كه‌ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان دروستبووه‌، یه‌كێتی له‌گه‌ڵ پارتیی هاوپه‌یمانیدا باوه‌شیان به‌یه‌كداكردووه‌و تا بێت یه‌كێتی نه‌رمو نیان و ده‌سته‌مۆ ده‌بێت به‌رامبه‌ر به‌پارتی و دڵڕه‌ق و توندیش ده‌بێت به‌رامبه‌ر براكانی پێشووی، هه‌ر له‌كوشتن و ڕفاندن و تۆقاندن و نانبڕین و دژایه‌تی و ئیهانه‌كردن و ....، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا ئێمه‌ هه‌ر به‌سه‌برو ئارام بووین به‌رامبه‌ر ئه‌م كاره‌ قێزه‌وه‌ندانه‌ی یه‌كێتی، ته‌نها ئه‌وه‌ی كه‌ باوه‌ڕمان پێی هه‌بووه‌ به‌رامبه‌ریانمان كردۆته‌وه‌، ئه‌ویش ڕه‌خنه‌گرتن بووه‌ چ به‌وته‌كانمان بێت له‌ڕێی ماڵپه‌رو تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه‌ یان ده‌رخستنی گه‌نده‌ڵییه‌كانیان بێت له‌ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه‌، ئه‌گینا هیچ كاتێك كاردانه‌وه‌یه‌كی توندمان نه‌بووه‌ به‌رامبه‌ریان و تا (العین و بالعین)یان له‌گه‌ڵدا بكه‌ین و وه‌كو كاره‌ نامرۆڤانه‌كانی خۆیان هه‌ڵسوكه‌تیان به‌رامبه‌ر بكه‌ینه‌وه‌، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م بێده‌نگییه‌ی ئێمه‌شدا ڕۆژ به‌ڕۆژ باڵه‌ كه‌مینه‌ ده‌ستڕۆیشتووه‌كه‌ی ناو یه‌كێتی به‌ره‌و تاكڕه‌وی زیاتر ڕۆیشتووه‌و ئه‌وه‌ی كردووه‌ كه‌ نه‌ك هه‌ر به‌دڵی نه‌یاره‌كانی نه‌بووه‌ به‌ڵكو زۆرجار به‌دڵی زۆرینه‌ی ناو حیزبه‌كه‌شی نه‌بووه‌.

له‌ساڵی 2009 ه‌وه‌ چوار هه‌ڵبژاردن كراوه‌و گۆڕان براوه‌ی یه‌كه‌م بووه‌و ده‌نگێكی زۆری ئه‌م شاره‌ی به‌ده‌ستهێناوه‌و له‌به‌رامبه‌ریشدا یه‌كێتی ته‌نها 25% تا 35%ی هێناوه‌، كه‌چی تا ئێستاش هه‌ر ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ست كه‌مینه‌ی یه‌كێتییه‌وه‌یه‌و هه‌موو لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی تر فه‌رامۆشكراون و تا ئێستاش نه‌مانبینی یه‌كێتی قوربانییه‌ك به‌پۆستێك بدات و بڵێ ئه‌م پۆسته‌ با بۆ ئه‌م لایه‌ن و ئه‌و لایه‌ن بێت خۆ ئه‌وانیش مافیان هه‌یه‌، له‌به‌رامبه‌ریشدا جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی فزه‌یان له‌خۆیان بڕیوه‌و ڕۆژێك نه‌مانبینی ڕه‌خنه‌ له‌حیزبه‌كه‌یان بگرن و بڵێن دروشمی یه‌كێتییه‌كه‌مان بریتییه‌ له‌(ئاشتی، ئاوه‌دانی، دیموكراسی، مافی چاره‌ی خۆنووسین)و با ونیان نه‌كه‌ین و هه‌میشه‌ كڕی و بێده‌نگییان هه‌ڵبژاردووه‌و سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و گه‌نده‌ڵیانه‌ش كه‌ یه‌كێتی هه‌یه‌تی كه‌چی جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی هه‌ر به‌شان و باڵای یه‌كێتی و پیرێژنه‌ سه‌ركرده‌ ده‌ستڕۆیشتووه‌كه‌یاندا هه‌ڵده‌ده‌ن.



چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)