کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هونەرمەند دەبێ پێشڕە و بێ نەك پەرژین بێ

Monday, 14/03/2011, 12:00


لە خۆپشاندانەكانى ئەمرۆى كوردستاندا هونە رمەندان وەك پێویست هەڵوێستیان نیە و خۆیان دوورە پەرێزگرتوە لە و خۆپیشاندانە جەماوەریە ڕەوایەى خەڵكى كوردستان كە زۆربەى چین و توێژەكانى كۆمەڵگاى كوردستانى گرتۆتەوە بە بەراوورد بە مێژووى خۆپشاندانە جۆراوجۆرەكانى ڕابووردوى خەڵكى كوردستان لە ڕووى چۆنایەتیەوە ئەم خۆپیشاندانە لە هەممووخۆپیشاندانەكانى ترجیاواز ترە و شێوازێكى نوێ یە لە شۆڕش و خەبات لە پێناو ئازادى و یەكسانى و داپەروەرى كۆمەڵایەتى دا ولە پێناو نەهێشتنى گەندەڵى داولە پێناو ژیانێكى باشتر كە شیاوى ئینسان بێ ئەمە پەیام و جەوهەرى ڕاستەقینە ئەم خۆپیشاندانانەیە كە ئەمڕۆ لە كوردستاندا دەستى پێكردوە و ئاسۆیەكى ڕوونیشى لە پێشە وسەرەنجام هەردەگاتە مەنزڵ ئەگەر چى دەسەڵات و زووڕناژەنەكانى لە بەر بەرژەوەندە شەخسى و حیزبى و مادى و حكومى وهتد خۆیان لێكدانەوەیەكى تر دەكەن بۆ ئەم خۆپیشاندانانە بە داخەوە كەم نین ئەو هونەرمەندانەى كە ئەمڕۆ چوونەتە بەرەى دەسەڵاتەوە و بەرەى خەڵكیان چۆڵكردوە و بەرگرى لەستەم و گەندەڵى و ناعەدالەتى دەكەن و بێ دەنگن لە ئاست پێشێلكردنى ئازادى و مافى مرۆڤ وكوشتنى مرۆڤەكاندا بەداخەوە من هەمیشە گوتومە زۆر بەى هەرە زۆرى هونەرمەندان لە نێو خێزانێكى هەژاروكرێكارو زەحمەتكێشدا پەروەردەبوون و هاتونەتە دەرێ بە ڵام لە نەبوونى هوشیارى چینایەتى یەوە هەمیشە دژى بەرژەوەندى چینەكەى خۆیان وەستاونەتەوە و بیریان كرۆتەوە و هەڵوێستیان وەرگرتوە وەك ئەوەى ئەمڕۆ كە پیادەى دەكەن بەداخەوە ئەمڕۆ گەندەڵى و ناعەدالەتى مۆتەكەیەكە دەستى ناوەتە بینى هەموو چین و توێژەكانى خەڵكى لە نێو ئەوانەشدا چینى هونەرمەندانیشى گرتۆتەوە كە ساڵانێكى دوورو درێژە بەو موعاناتەوە دەناڵێنن و قوربانى ئەو حاڵەتە بە ڵام دەبینى ئەمڕۆ هونەرمەندان لە و خۆپیشانانەدا نابینرێن و خۆیان دوور گرتوە و ەزۆربەى هەرە زۆریشیان چوونەتە پاڵ دەسەڵات و حیزب و بوونەتەگوێ لە مستیان و زوڕناژەنیان و سەرسەختانە دیفاع لە گەندەڵى و ناعەدالەتى دەكەن كە بە داخەوە نابێ ئەمە وەزیفەو هەڵوێستى هونەرمەندان بێ بە ڵى هونەرمەند ئازادەسەر بەهەر حیزبێك بێت و هەڵگرى هەر ئایدۆلۆژیاو فكرێك بێت بە ڵام لە گەڵ ئەمانەشدا هونەرمەند دەبێ ئازاو ئازادبێت لە هەڵوێست و ڕادەربڕیندا وكۆیلەو دەستە مۆو گوێلە مست و ترسنۆك و بەرژەوەند خواز نەبێت وبەرگرى لە مرۆڤ و بەرژەوەندیەكانى مرۆڤ بكات و لە گەڵ خەڵكى ستەم لێكراو هەژارو زەحمەتكێش دا بێت و بەرگرى لە مافەكانیان بكات و پێشڕەو بێت لە خەبات و شۆڕش و خۆپیشاندانە مەدەنیەكاندا و دژى خەونەكانى خەڵكى ستەم لێكراو بیرنەكاتەوە چونكە لە كورترین مانادا هونەربۆ خۆى پەیامێكى مرۆیە و تەماسى هونەرمەندیش لە تەك خەڵكیدایەوهونەر بۆ خەڵك دەكات نەك بۆ دەسەڵات و حیزب بە داخەوە هونەرمەندانى ئەوروپا چەندین سەدە خەباتیان كردوو وچەندین قوربانى گەورەیاندا و چەندین ئازارو زیندان و ئەشكەنجەو دەربەدەرى و ئاوارەییان چەشت تەنانەت چەندانیان لێ تیرۆركرا تاوەكوو توانیان هونەر لە نێو كۆشك و تەلارى شاو پاشاو سەركردەو دیكتاتۆرەكانەوە دەربهێنن و بیهێننەوە نێو خەڵكى و هونەر ئازاد كەن وپەیامى هونەر دوورخەنەوە لە ستایش و پیاهەڵدان و بەپیرۆز ڕاگرتنى شاو سەركردەو دەسەڵات و حیزب بەكورتى بەخەبات و قوربانیدانێكى سەخت ودرێژخایەن هونەریان خستەوە سەر سكە ڕاستەقینەكەى خۆى كە پەیامێكى ئیستاتیكى و مرۆیى یە لە وبارەیەوە چیخۆف ووتەیەكى جوانى هەیە كە دەڵێ (هونەر نەغمەیەكە تایبەت بەئینسان وبۆئینسان ووتراوە وجگە لە ئینسان و بەرژەوەندیەكانى ئینسان لە ژیاندا شتێكى تر نیە ناوى هونەربێت)بە ڵام بەداخەوە ئەمڕۆ زۆرێك لە هونەرمەندانى كوردوستان ڕێزیان بۆ خەباتى ئەو هونەرمەندانە دانەناوە و لە چاو ترۆكانێكدا سەرلە نوێ پەیامە ئیستاتیكى و مرۆییە كەى هونەریان شێواندەوە و جارێكى تر هونەریان بردەوەو خزاندەوە نێو كۆشك و باوەشى شاو سەركردەو دەسەڵات و حیزبەوەو دڵداریان لە گەڵدا دەكەن ئائەمەیە كارەسات و وێرانى عەقڵى هونەرمەند ئائەمەیە ناهوشیارى و نائاگایى هونەرمەند ئائەمەیە غییابى فەلسەفەو مەعریفە لاى هونەرمەندئائەمەیە تێنەگەیشتن و نەناسینى پەیامى هونەروهەست نەكردن بە پەرپرسیارى ئەخلاقى بە داخەوە ئەمڕۆ كۆمەڵێ هونەرمەند ڕۆڵى پۆلیسى و ئاسایش و ڕاپۆرت نووس دەبینێت من نازانم بۆ چى ئەو هونەرمەندانانە بە فعلى وازلە هونەر ناهێنن و بە ڕەسمى خۆیان لەو دەزگایانەدا دانامەزرێنن كەبە ڕاستى لە و بوارانەدا داهێنەرو بەتواناو هونەرمەندن دەتوانن خزمەت بكەن نەك لە بوارى هونەر دا ئە وى مایەى نیگەرانى منە ئەمڕۆ هونەرمەندان هاوهەڵوبێست و یەكگرتونین بەڵكو پارچەپارچەوولێكدابڕاو دوورن وتەنانەت سەرقاڵى دوژمنایەتى پاشقول گرتن و ملشكاندن و سووك و ناشیرین كردنى یەكترن كە ئەم مۆڕاڵەش میراتیەكى دواكەتوى كۆمەڵگاى كوردى وحیزب و دەسەڵات و ئایدۆلۆژیاو دەرهاوێشتەكانى شەڕى ناوخۆى و هتد
بەداخەوە ئەمڕۆزۆرێك لە هونەرمەندان لە پێناو ئەوەى كەهاوكاریەكى بەرهەمەكەى بكرێت و بەرهەمەكەى لە كەناڵەكانى ڕاگەیاندنى دەسەڵاتەوەوداببەزێت و دڵى دەسەڵات لێیان نەڕەنجێ لە ئاوا بارو زروفێكى وەك ئێستادا بێدەنگى و بێ هەڵوێستى هەڵدەبژێرێت ئەوان ڕیكلام و دەركەتن و بەرهەمەكەى خۆى پێ گرنگترو پێشترە لە بەشدارى كردن لە خۆپیشاندان و دیفاع كردن لە خەڵكى و دەڵێن چیمان داوەلە وسەرئێشەیەچیمان داوە لە مشكلەى خەڵكى و خۆپیشاندان كەى ئەمە مشكلە و وەزیفەى ئێمەیە بەڵام ئەم هونەرمەندە بەرژەوەند خوازوو هەلپەرستانە ئەگەر سبەینێ ئەم ناڕەزایەتیەى خەڵكى ئەنجام وبەرهەمێكى هەبێ ئائەمانە یەكەم كەسن كە لە بەر هەمى ئە و خۆپیشاندان و ناڕەزایەتى یە دەخۆن ئائەم جۆرە هونەرمەندانە خۆیان بەشێكن لە گەندەڵى وناعەدالەتى دیسان دوبارەى ەكەمەوە كەدەبێ هونەر مەند پێشڕەو بێت ئەوەى لێرەدا لاى من مایەى سەرنج و ڕەخنە لێ گرتنتە ئەوەیە كە كۆمەڵێ هونەر مەند لەبەر دەركى سەراى سلێمانى پەرژینى ئاشتیان دروست كرد بە قەولى خۆیان لە پێناو هێووركردنەوەو ڕێگرتنن لە توندوو تیژى من وەك هونەرمەندێك لە گەڵ ئاشتى دام بە ڵام من پێم وایە لە ئاوا هەلو مەرجێكدا وەزیفەى هونەرمەندە كە پێشڕەو پێشەنگ بێت نەك پەرژین بێت ئە و پەرژینەى كە هەموو مان بینیمان چۆن لە لایەن هێزە كانى دەسەڵاتەوە لە 25 ى 2 دا شكێنراو هیچ حورمەتێك بۆ پەرژین و هونەرمەندەكانیشى دانەنراو دیسان توندووتیژى و كوشتنى ئینسانى لێكەوتەوە وهونەرمەندانیش شكستیان هێنا لە وەى بەر بە هێرش و تووندوتیژى دەسەڵات بگرن بەمەش بێڕێزى كرا بەهونەرمەندان و پەرژینەكەیان بەڵام نەمان بینى كە هونەرمەندان لە ئاست ئەم بێڕێزیەى دەسەڵاتدا كە بەرامبەریان ئەنجامى دا بچوك ترین هەڵوێستیان هەبێت هەربۆیە وەك پیشەى هەمیشەییان بێدەنگى و بێهەڵوێستیەكى بێتامیان هەڵبژارد دیارە وئاشكرایە خۆى دروست بونى ئەم پەرژینە لە سەرەتادا بە ئیعازى دەسەڵات بوو لە ڕێگەى سەندیكاى هونەرمەندانە وە لە پێناو هێووركردنەوە و دامركاندنەوەى خۆپیشاندانەكەدا بە ڵام ئەم هەوڵە بەبن بەست گەیشت دیارە هەندێ لە هونەرمەندان هەر بۆ خۆدەرخستن لە و پەرژینەدا وەستابوون بە داخەوە دەبوو سەندیكاى هونەرمەندان پێشڕەو بوایە لە ناڕەزایەتیەكان و داواكاریە ڕەواكانى خەڵكى نەك خۆى دوورە پەرێز بكات و بێتە پەرژین پەر ژین بوون هەڵوێست نیە پێشڕەوبوون هەڵوێستە بەڵام لە سەندیكایەكى كارتۆنى و حیزبى هەر ئەمە ڕەچاودەكرێت لە چەند ساڵى ڕابووردوودا هەموو ڕێكخراو كۆڕوكۆمەڵ و توێژەكان هاتنە سەرشەقام لە پێناو داواكارى و مافەكانیاندا تەنها ڕێكخراوێك كەنەهاتە سەر شەقام و بێدەنگ و بێهەڵویست بوو ڕێكخراوى هونەرمەندان بوولە چەند ساڵى ڕابووردوودا زۆرجار ئەم ڕێكخراوە دەم وچاو وناو بەرگى خۆى گۆڕى بەڵام تا ئێستا نەیتوانیەوە بەرگى حیزبیەكەى فڕێدات و بێتە ڕێكخراوێكى ئازادو سەربەخۆو زیندوو لە كۆتایدا دەڵێم وەزیفەى هونەرمەندان و ئەدیبان و ڕۆشنبیرانە كە پێشڕەوبن نەك پەرژین بن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە