کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


ئەرێ كاك نەوشیروان سەر بە ئێرانە یان ئەمریكا

Wednesday, 29/04/2009, 12:00

1746 بینراوە


دواى ئەوەى لیستى گۆڕان خۆى ڕاگەیاند ئیتر دەسەڵاتى كوردى كەوتونەتە پەلە قا ژەى ئەوەى چى خراپە بیكەن بۆ ڕێگرتن لە و لیستە و لەو لیستانەى تر كە بە ناوى سەربەخۆوە دائەبەزن و لەگەڵ یەكێتى و پارتى نین , ئەوە حیزبى زەحمەتكێشان و قادر عەزیز چیان بە سەر هێنا كار گەیشتە ئەوەى بە نامەى ڕەسمى حكومەت داوا لە قادر عەزیز بكەن واز لەو حیزبە بهێنێت ئەمەش تەنها لەبەر ئەوەى داواى ئەوەیان دەكرد ئەم دەسەڵاتە مافیایە بگۆڕێ , ئێستا ئەم قورسایەى شەڕەكەیان گواستۆتەوە بۆلاى كاك نەوشیروان ئەویش لەبەر ئەوەى زیاتر ئەم لیستەیە ترسى بۆ سەر دەسەڵات دروست كردوە , دەسەڵاتى مافیاش باش ئەزانێ ئەم لیستە چەندە قورسایى هەیە لاى خەڵك , بۆیە دەسەڵات بە ئاشكرا و نهێنى كەوتونەتە شەڕێكى قورس , سەرەتا كوردستانى نوێ و سایتە ڕو زەردەكەى مەلا بەختیار كەوتنە ئیدیعایەى ئەوەى مەلا كرێكار وتویەتى دەنگ بدەن بە لیستى گۆڕان و پشتگیرى لیستى كۆمپانیاى ووشە ئەكات بەڵام مەلا كرێكار ئەم قسانەى بەدرۆ خستەوە , كوردستانى نوێ ى ڕوو زەردو جارێكى تر سایتە ڕو زەردەكەى چاودێر نوسیبویان بزوتنەوەى ئیسلامى داوایەكى لیستى گۆڕانى ڕەت كردوە بەوەى بەیەك لیست دابەزن , ئەندامى مەكتەبى سیاسى بزوتنەوە ئەمەى بە درۆ خستەوە و ووتى شتى وا هەر نیە , ئینجا چاوگێڕێك لە كوردستانى نوسیبوى كاك نەوشیروان لە ماوەى (50) ساڵى تەمەنى خەباتیدا خۆى لە قەرەى ئیسلامیەكان نەداوە , ئەمە بە هەر حاڵ دكتۆر بەرهەم بە ئەمریكیەكانى ووتبوو بڕۆن سەیر بكەن لە سلێمانى ئێًرانیەكان چیان بۆ نەوشیروان مستەفا كردوە , كە ئەمریكان هاتبون ئەو قسەیەى دختۆر بەرهەمیان بە درۆ خستبوە و زانیبویان ئەوە هیچى وانیە , زانیان ئەمە سەرى نەگرت ئێستا یەكێتى لاى ئێرانیەكان شكاتى لە نەوشیروان مستەفا كردوە تا فشار بخەنە سەر نەوشیروان مستەفا و نەهێڵن ئەو لیستەى سەربگرێ لەبەر ئەوەى ئەمریكا و نەوشیروان ڕێك كەوتون ئێمەى دۆستە كۆنەكانى ئێوە ئەڕوخێنێ و ئەگەر فریامان نەكەون ئەمریكا نایەڵێ كەسمان دەرچینەوە و ئێوەش دۆستان نامێنێ و نەوشیروان بە تەواوى بۆتە پیاوى ئەمریكا و بە پارەى ئەمریكا هەموو شتێك ئەكات , ئەم دوو قسەیەى كە نوسیم لە سەرچاوەیەكى باوەڕ پێكراوە بڵاو بۆتەوە , دیارە ئێرانیەكانیش گەیشتونەتە ئەو ڕاستیە كە ئەم قسانەى سەرانى جەلالیەكان تەنها ئەو ترسەیە كە هەیانە لە لیستى گۆڕان و دەرنەچونەوەیان , لەناو خەڵكیشدا باس لەوە ئەكەن كە نەوشیروان بڕواى بە ئاینى ئیسلام نیە و دژى خوایە , ئێستا ئەگەر سەدامى دیكتاتۆر زیندوو بێتەوە و قسە بە كاك نەوشیروان بڵێ یەكسەر كوردستانى نوێ و چاودێر بۆى بڵاو دەكەنەوە ,ئەگەر ماركس و لینین زیندوبونایە ئەوا پارتى و یەكێتى دەچونە لایان پێیان دەوتن نەوشیروان پیاوى ئیستعمارە و لەوێشە دەچونە لاى ئەمریكاو دەیانوت نەوشیروان مستەفا شیوعیە ئەم جانەوەرانەى دەسەڵاتى كوردى هیچ شتێك بۆ خۆیان عەیب نیە هەر لە دزى و خیانەت و ووڵات فرۆشى و گەندەڵى و كەوا سورەى پێش لەشكرى داگیر كەران و جاشایەتى بەڵام شتێك كە نەبوە و نەڕێسراوە بۆ خەڵكى عەیبە , شێخ جەعفەر تاوانبار بوو یان مەلا كرێكار ,سوڵتان هاشم و وەفیق سامەڕایى و نزار خەزرەجى تاوانبارن یان مەلا كرێكار , ئەو هەموو مستەشارو ڕەفیق حیزبى و بەعسیە تاوانبارن یان مەلا كرێكار , ئەو هەموو فایلدارو ئەنفالچیە تاوانبارن یان مەلا كرێكار , دیارە مەلا كرێكاریش وەكو ئەوان تاوانبارە كەچى ئەوانە بۆ خۆیان عەیب نیە بەڵام مەلا كرێكارێكى تاوانبارى تیرۆریست ئەگەر قسەیەكى كردبێت كە قسەكانى پولێك ناكات ئیتر بۆتە عەیبە و ئاسمان ڕوخا, ئێوە ڕۆژانە هەزاران جار بە پشتگیریتان بۆ ئەنفالچیەكان ئیهانەى كەس و كارى شەهیدانى ئەنفال و كیماوى ئەكەن بۆ ئێًوە عەیب نیە , بەڵام بۆ خەڵكى تر عەیبە مام جەلال شەست و شەشى پێ عەیب نیە , مەسعود ئاشبەتاڵ و 31ى ئابى پێ عەیب نیە بەڵام بۆ خەڵكى تر هەرچى شتى ترە عەیبە , ئەمەیە مونافیقى و هەڵخەڵەتاندنى خەڵك , مەلا كرێكاریش بەقەد ئەو خاوەن فایلانە تاوانبارە كە ئێستا ئەندام مەكتەب سیاسى پارتى و یەكێتین , ئێستا پارتى و یەكێتى كە وایان ووت ئیتر وا دەزانن هەر هەمومان بڕٍوایان پێ دەكەین و پشت دەكەینە كاك نەوشیروان , تازە كێ بە قسەى ئێوە بڕوا دەكات و هەموشمان باش كاك نەوشیروان ئەناسین بۆخۆتان سیر بخۆن و زوڕنا لێ بدەن


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)