دكتۆر بەرهەم پیاوە بوێرەكەى یەكێتى
Tuesday, 04/02/2014, 12:00
1470 بینراوە
زۆر گرینگەمرۆڤ لە نەهامەتیەكان و شكست و دۆڕان گەشبینبێ و دان بەو واقیعە تفت و تاڵە بنێ كە دێتە پێشیەوە، لەوەشدا گرینگتر ئەوەیە تێڕوانینەكان بۆ ئاسۆ گەش و ڕوونبێ و كار بۆ دووبارە نوێبوونەوە و هەستانەوە بكات.
لەغیابی تاڵەبانى و ئەو بێسەروبەرییەى تا ئەندازەیێ ریزەكانى نێو یەكێتى نیشتیمانى تەنى لەهەموو ئەو لێدوانە جیا جیایانەى هەندێكیان بۆ هەندێ بووە جیاوازى ئاسمان و رێسمان كە هەر یەكە لەئاشێك لێ بكات بێ ئەوەى بگەڕێنەوە بۆ بنەچە و ئەسڵی مەبەست بەوەى ئاخۆ ئەو هەموو لێدوانانەى دەیدەن لەكوێ خەتى گشتى سیاسەتى یەكێتیدایە؟
تێكشكانى یەكێتى لە گەمە سیاسیەكان وێڕای نەبوونى ڕوئیایەكى دیار و ستراتیژیەتێكى ڕوون یەكێتى بەو ڕۆژە گەیاند تەنانەت رێز لەئیرادەى هەوادار و بڕیار و پلینیۆمەكەشیان نەگرن كە لەو قەیرانە گەورەى تووشی بوون بەكۆی دەنگ باشترین چارەسەر بۆیان گرێدانى كۆنگرە بوو كە دەبوو لە31/1/2014 ببەسترێ كەچی لەهێنانەوەى شێر و ڕێویەكان بەرزترین دەسەڵاتى ناو یەكێتى كۆنگرەى بۆ دوای هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانى ئێراق و ئەنجومەنى پارێزگاكانى هەرێم دواخست، هەموو ئەمانە چ جای ئەوەى قەیرانەكانى ناو یەكێتیان زیاتر قووڵ كردەوە كە هیچ پێشڤەچوونێك بەخۆوە نەبینێ و تەنانەت لە هەڵبژاردنەكانى داهاتوو ئەنجامێكى دڵخۆشكەر بەدەست نەهێنێ..وەلێ تاقە دەنگ بۆ درك كردن بەهەستیاری قۆناغەكە و زەروورەتى بەستنى كۆنگرە و گۆڕانكاری و چاكسازى لەنێو ناوەند و ئۆرگانەكانى یەكێتى دكتۆر بەرهەمە كە لەم قۆناغەدا بێ پەروا و بەڕاشكاوى پەنجەى خستۆتە سەر برینەكان و نیەتى وایە گۆڕانكاری بەرپا بكات، كەچی دژایەتى زەقی باڵەكانى ناو یەكێتى بەری بەهەموو هەنگاوەكانى ناوە و تا بۆیان بلوێ دەیانەوێ لەو بیردان و بیرۆكانەى پاشگەز بكەنەوە كە بەجددی لەخەمى هەستانەوەى حزبەكەیدایە و دەیدات، ئەوەتانێ هەر لەدەمى خۆیەوە بیستمان ئەوەندە لەخەمى وەرگرتنى پۆست و پلە نییە و پێی وتراوە تەنانەت پۆستى سكرتێری گشتى وەربگرێ كەچی لەقووڵایی تەنگژەكان نایەوێ خۆی بكاتە ئامانج و ئەو هەڵوێستانەى كۆدەنگیەكى تەواوى ڕسكاندووە كە بەشێكى زۆری هەموو باڵەكان پشتگیری بۆچوونەكانى بكەن كە ڕەنگە لەبەستنى كۆنگرە بۆ هەركات بەبێ منافەسە زۆربەى دەنگەكان بۆ خۆی مسۆگەر بكات.