کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


یاداشتێ له‌ دایکمه‌وه‌ بۆ فیمینزمه‌کان له‌ یادی 8ی مارس

Friday, 09/03/2007, 12:00

2169 بینراوە


کوردستانپۆست به‌ ناو ئه‌رشیفه‌ کۆنه‌کانیی ساڵانی رابردوودا گه‌ڕا، تا کۆمه‌ڵیک نووسین وبابه‌تی کۆن له‌سه‌ر 31ی ئاب بدۆزێنه‌وه‌، به‌ڕێکه‌وت ئه‌م نووسینه‌ی سه‌رده‌شت عوسمانی دیته‌وه‌، که‌ به‌ ناوی ته‌واویی خۆیه‌وه‌، وه‌ک تازه‌ نووسه‌رێک له‌ رۆژی 9 / 3 / 2007 دا بۆمان بڵاوکردبوویه‌وه‌، که‌ ته‌نها 131جاریش کلیکی له‌سه‌ر کرابوو. ئێمه‌ وه‌ک رێزلێنانێک بۆ ئه‌م شه‌هیدی قه‌ڵه‌مه‌، ئه‌م نووسینه‌شی ده‌خه‌ینه‌ نیو ئه‌رشیفه‌که‌یه‌وه‌، هه‌ر نووسین و بابه‌تێکی دیکه‌ی سه‌رده‌شتمان له‌ ئه‌رشیفه‌ کۆنه‌کانماندا بینییه‌وه‌ ئه‌وانه‌یش وه‌ک ریزلێنانێک ده‌هێنینه‌ ئێره‌.

******************
سڵاو خوشکان ... سڵاو ئه‌و ئافره‌تانه‌ی شه‌و دوای شه‌و به‌ خه‌وی باوه‌شی گه‌وره‌کانه‌وه‌ ده‌خه‌ون و ده‌تانه‌وێ له‌ رێگه‌ی باوه‌شی به‌رپرسه‌کانه‌وه‌ بگه‌نه‌ سوڵته‌،به‌راستی رێگه‌تان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ زۆر گونجاوه‌، چونکه‌ له‌مه‌ زیاتر شتێکی تر شک نابه‌ن تا بیکه‌نه‌ وه‌سیله‌تان، به‌راستی نووستنیش له‌ باوه‌شی به‌رپرسه‌کان چاکترین هێزتانه‌ بۆ ئه‌وه‌ی نیشانه‌ی به‌رپرسه‌کانیی ئه‌م وڵاته‌ی بده‌ن بڵێن که‌ ئێمه‌ش شتێکمان هه‌یه‌ ئه‌ویش باوه‌شه‌.
جا بۆ ئه‌وه‌ی منیش نه‌که‌ومه‌ به‌ر پێناسه‌< فیمینزم>ه‌که‌تانه‌وه‌ تکا ده‌که‌م له‌ قسه‌کانم زویر مه‌بن، چونکه‌ به‌ راستی شه‌رم ده‌که‌م پارێزگاره‌کانم ئێوه‌ بن، ئه‌گه‌ر پێشتان ده‌کرێ که‌میک به‌ بێ غروریی ئه‌م نووسینه‌ بخوێننه‌وه‌.
ئاخر به‌ریزان، کامتان ده‌توانن فیمینزم بن له‌ کاتێک که‌ باوه‌شی به‌رپرسێ شک ده‌به‌ن؟ نه‌سرین به‌رواری یه‌کسانی خواز بوو؟ که‌ هه‌موو دایکه‌ ئه‌نفالکراوه‌کاتی کرده‌ قووربانی باوه‌شی غازی یاوه‌ر؟ مه‌هاباد قه‌ره‌داغی خاوه‌ن هه‌ڵوێست بوو، که‌ سوڵته‌ی بینی یه‌کسانی کرده‌ کاڵایه‌ک له‌ بازاری حیزبدا به‌ ئه‌رزیدا دا و فرۆشتی که‌ ئێستاش داوای وه‌زیرایه‌تیمان لێده‌کا؟
ئێوه‌ چیتان ده‌وێ؟ یه‌کسانی یان باوه‌ش؟ سوڵته‌ یان ماف؟ ئاخر ئێوه‌ به‌ رۆژ داوای ماف ده‌که‌ن و به‌ شه‌ویش له‌ باوه‌شی ئه‌و پیاوه‌ ده‌خه‌ون که‌ مافتانی زه‌وت کردووه‌، به‌ڵام به‌راستی هه‌ندێ جار رێکده‌که‌وێ له‌ رێگه‌ی رێکخراوه‌کانتانه‌وه‌ هه‌ندێ به‌رپرس بناسن و به‌ نازێکه‌وه‌ عاشقی خۆتانی بکه‌ن، خه‌میش مه‌خۆن رۆژێ دادی که‌ به‌رپرسه‌کانی تریش سه‌رێ له‌ باره‌گاکانتان بده‌ن بۆ ئه‌وانه‌ی که‌ ماون، هه‌وڵیش بده‌ن به‌ڵکوو ئه‌ندامه‌ بچووکه‌کانیشتان چانسێکی وه‌کوو ژیان میرانی و نازناز و چلوره‌یان بۆ ریک بکه‌وێ.
بۆیه‌ به‌رێزان تکا ده‌که‌م له‌م 8ی مارسه‌ دا که‌مێ چاو بکه‌نه‌وه‌ و بزانن ده‌توانن سه‌عاتێ له‌ باوه‌شی به‌رپرسه‌کان زوویربن تا ئێمه‌ش به‌ هه‌ڵوێستی ئێوه‌ی له‌ قه‌ڵه‌م بده‌ین، ئاخر که‌ ناتوانن برینی دایکه‌ ئه‌نفالکراوه‌کان سارێژ بکه‌ن بۆ ده‌تانه‌وێ بیانکه‌نه‌ کاڵایه‌کی حزب؟
به‌راستی زۆرم پێناخۆشه‌ که‌ حکومه‌ته‌ نێرینه‌که‌ی خۆمان نیازی وایه‌ رێژه‌ی ئافره‌ت له‌ ده‌زگا حکومیه‌کاندا بکاته‌ %25، دڵنیاشم پیاوانی حکومه‌ت په‌شیمان ده‌بنه‌وه‌ چونکه‌ دوو ساڵی دیکه‌ ئافره‌ته‌کان<فیمینزمه‌کان> حه‌ز به‌ ته‌بدیل باوه‌ش ده‌که‌ن، بیستومه‌ ده‌تانه‌ێ یاسای فره‌ژنی قه‌ده‌غه‌ بکه‌ن، کارێکی باشه‌، به‌ڵام به‌خوا ده‌بێ نیوه‌ی فیمینیزمه‌کان ته‌ڵاق بدرێن، چونکه‌ زۆربه‌یان ژنی به‌رپرسێکن که‌ دووان و سیانی هه‌یه‌، به‌گوێی من ده‌که‌ن ئه‌م سوڵته‌ خۆشه‌ویسته‌ له‌ ده‌ست خۆتان مه‌ده‌ن قه‌یدی چی ده‌کا با له‌ چوار شه‌و شه‌وێ باوه‌شت به‌ر که‌وێ، بیستیشم که‌ ده‌تانه‌وێ خانه‌ی ئه‌ده‌به‌که‌تان جیابکه‌نه‌وه‌ و خانه‌ی تایبه‌تیتان ده‌ووێ، کارێکی باشه‌ ئه‌گه‌ر واده‌که‌ن، به‌ڵام پێم بڵێن ئێوه‌ په‌شێو و به‌ختیار عه‌لیتان قه‌یتی سه‌ر خۆتان کردووه‌ یان ئاوده‌سته‌کانی تامان شاکریش به‌ ئه‌ده‌ب حساب ده‌که‌ن؟ ئاخر چی له‌ خانه‌که‌تان داده‌نێن؟
هیوادارم ئه‌م قسانه‌م هانتان نه‌دا که‌ ئه‌مشه‌و به‌م 8ی مارسه‌ ورک بگرن و نه‌چنه‌ باوه‌ش، هه‌رچه‌نده‌ دڵنیام که‌ ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ زیره‌کن ئه‌مه‌ نه‌که‌ن، به‌ڵام ئه‌زیزانم تووخوا ئه‌مشه‌و زۆر قسه‌ مه‌که‌ن به‌ یادی رۆژه‌که‌تانه‌وه‌، نه‌وه‌ک خێزانه‌ شه‌هیده‌کان ئه‌وه‌نده‌ دڵیان به‌ خۆیان بسووتێ که‌ هه‌ست بکه‌ن ئێوه‌ به‌رگریکاریانن.

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)