کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


بۆچی پێویستە پارێزگاری سلێمانی دەست لەكار بكێشێتەوە؟

Saturday, 23/11/2013, 12:00

1567 بینراوە





هەر پۆستێك بۆ مرۆڤ ئەمانەتە، وەكو چۆن خۆی لەسەر ئەم زەویەدا ئەمانەتە و درەنگ و زوو دەبێ جێی بێڵێ، كەواتە هونەر لەوەدا نییە لەدوای خۆیدا چەند خانوو، چەند ئاپارتمان و كۆمپانیا و فێڵا و چ سەروەت و سامانێك بەجێ دێڵێ، چونكە هەموو ئەمانە كەس ناتوانێ هێلكاری هەندەسی بۆ بكات لەكوێوە هێناویەتى و بەدەست كێ دەگا و لەكوێ كۆتایی دێت، هەروەكو نازانێ دوای مردن ئەو هەمووە شتە بۆ كێ دەبێ و كێ دەیخوا و كێ منەتى پێیە، نموونە زیندەوەكان گەواهیدەرەكانى ئەو ڕاستیەیان نیشان داوە، میرات چ پەتایەكى كوشندەیە ئەگەر بەگەندەڵی و قوتى من و تۆ و لەسەر حیسابی پۆستەكان لەسەر یەك كەلەكە كرابن.

ماوەیەكە پۆستى پارێزگاری سلێمانى كێشەیەكى ڕسكاندووە، تەواوى چاوى میدیای ئۆپۆزسیۆنى لەسەرەن نەخوازەڵا بزوتنەوەى گۆڕان كە خۆی بەبراوەى یەكەمى ئەو پارێزگایە دەزانێ و40%ی دەنگەكانى بۆ خۆی مسۆگەر كردووە و وای دەبینێ دوای چوار پێنج جار وادە دیاریكردن و هەر دووبارە و چەندبارە دواخستنى هەڵبژاردنەكان بۆ ئەو ئەنجومەنە هیچ دەرهاویشتەیەك ناهێڵێتەوە لەبەردەم ئەوەى دوای دیاریكردنى هەر وادەیەیێ ئەگەر بەبەرژەوەند زاندرا لەلایەن حزبی دەسەڵاتەوە هەمدیس بۆ كاتێكى دیكەى دوابخەن، ئەوەش لەژێر ئەو هەژموونەدایە لایەنگرانى بزوتنەوەى گۆڕان هاتنە سەر خەت و هاتنە دەنگ كە ئیدى دوای سێ جار بردنەوەى ئەم شارە وەكو براوەى یەكەم ئەگەر گۆڕان هەر بەو شێوەیە دەستەوسان بمێنێ و هەر بڵێ: بەڵێ، با قسەى ئێوەبێ و دەى بۆ ئەو وەختە چاوەڕوان دەكەین..ئەو هەڵبژاردە وادەكات ئینتیمایان بۆ ئەو بزوتنەوەیە كاڵ ببێتەوە تا ئەو ئاستەى بۆ هەڵبژاردنەكانى داهاتوو ئەگەر دەنگ بەو بزەتنەوەیە نەدەنن ئەوا بەبەتاڵی كارتەكانیان بخەنە سندوقەكانەوە، ئەوەش وادەكات ڕیژەى دەنگەكانى گۆڕان لەكورتى بدات و بۆ داهاتوو لە نەهێنانى ئەنجامێكى ئەوتۆ، نەتوانن بەو شێوەیە داكۆكى و جەخت لەسەر گۆڕینى پارێزگار بدەن.

ئەوەى ئێستا گۆڕان دەیكات ڕاگرتنى باڵانسی ئەو گوشارەیە كە لەسەریەتى، وەئەگینا دوای رێكەوتنى پارتى و یەكێتى لەیەكەمین دانیشتنى وەفدی دانوستكاران بۆ پێكهێنانى كابینەى هەشتەم، 30ی نیسانى ساڵی داهاتوویان بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پارێزگاكان لەتەك هەڵبژاردنى پەرلەمانى ئێراق دەست نیشان كردن بەمەیش ئەوەى ماوەتەوە تەنها پێنج مانگێكە ئەگەر ئەو هەڵبژاردنە ئەنجام بدرێ، بەمەیش:

یەكەم: گۆڕان بەو هەنگاوەى دەیەوێ بیسەلمێنێ كە براوەى یەكەمە و ئەگەر بۆ یەك هەفتەیش بێت دەبێ ئەو پۆستە وەربگرێ، هەرچەند لەوە دڵنیایە هەر پارێزگارێكى دیكەیش دابندرێ لەو ماوە كەمەدا ناتوانێ شتێكى وا پێشكەش بكات كە خەڵكە بڕیاری پێویستى لەلا گەلاڵەبێ ئاخۆ ئەو پارێزگارە چی كردووە و چی نەكردووە.

دووەم:یەكێتى نیشتیمانى كوردستان چەندی دەكا و دەكۆشێ جورئەتى ئەوە ناكات بڕیار لەسەر لابردنى ئەو پارێزگارە بدات كە گوڵبژێری خۆیەتى و بەبێ گەڕانەوە بۆ بریارەكانى ئەنجومەن، كاندیدی كردووە و داكۆكى لە هەوڵەكانى دەكەن،لەكاتێكدا دەست لەكار كێشانەوە و چۆڵكردنى ئەو پۆستە بۆ گۆڕان دەرخەری ئەو شكستەیە كە هەڵبژاردنەكان تووشی بوو لەكاتێكدا نایەوێ خۆی وانیشان بدات دۆڕاوە.

سێ یەم:كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنى پارێزگا بۆ تاوتوێكردنى جێگرەوەیەك كە تەنها بەهرۆز حەمەساڵحی پارێزگار نەبێت، هەموو لایەنەكان لەسەری كۆك و تەبان تەنانەت گفتوگۆكان گەیشتوونەتە ئەو خاڵەى یەكێتى و گۆڕان بەتەوافق و ڕەزامەندی لایەنەكانى دیكەى ئەنجومەن كەسێكى دیكە دیاری بكەن.

چوارەم: دەنگۆی دەست نیشانكردنى(عادل موراد)ی سەركردایەتى یەكێتى لەئارادایە كە من بەش بەحاڵی خۆم وای دەبینم چ جای ئەوەى یەكێتیە، بەڵام كەسێكى بەهەڵوێستە و پەرۆشی و ڕاستگۆیی تا ڕادەییەكى باش تێدا بەرجەستەیە، ڕەنگە گۆڕان لاریبوونى لەسەر نەبێ ئەگەر تەكلیف بكرێ و خۆیشی بۆ وەرگرتنى ئەو پۆستە ڕازیبێ.

پێنجەم:كاك بەهرۆزی پارێزگار لەو تانە و تەشەر و قسانەى ئەو ماوەیە ڕوو بەڕووى بۆوە بەتایبەت لەسەر كڕینى ئەو سێ سەیارە تایبەتیەى كە نرخی هەر یەكێكیان نۆ دەفتەر و نیوە و لەولایشەوە لەرێی میداكانەوە وا لەخەڵك دەگەیەنێ كە دوو سەیارەى كۆنى هەیە و هەر حەزی لەسەیارەى كۆنە و ئەو قسانەى ئەوەندە لێكدانەوەى بۆ كرا كە زوو لە هەیمەنەى دابەزاند كە هەقە ئەگەر هەموو لایەك ڕووى لێ بنێن بمێنێتەوە، ڕازى نەبێ و دەست لەكار كێشانەوەى خۆی ڕابگەیەنێ.

شەشەم: ئەو هەوڵەى گۆڕان بۆ ئەوەیە مەسیجێك بەدەسەڵات بدات بەوەى ئەوە ئێمەین دەتوانین بەپێی دەنگەكانمان گۆڕان لەو شارە بكەین و هەوڵەكانى حزبی دەسەڵات نوشست پێ بێنین گۆڕانكاریەكان ئەگەر بۆ چەند مانگێكیش بێ.

حەوتەم: لە نەگەیشتن بەهیچ دەرەنجام و مانەوەى پارێزگاری ئێستا لەشوێنى خۆی وادەكات دۆخەكە هەستیار پڕ لەمەترسی بێ و كاردانەوەى خراپی لێ بكەوێتەوە كە ئومێد دەكەین بەتەوافقی هەموو لایەنەكان بەدانانى كەسێكى تر ئەو گرژانیانە دروست نەبن.



چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)