دژ به شه‌هید كردنی كاوه گه‌رمیانی و بریار حه‌سه‌ن له ستۆكهۆلم خۆپیشاندان ده‌كرێ
Friday, 03/01/2014, 12:00
1531 بینراوە
دوو ڕۆژی تر مانگێك به‌سه‌ر تیرۆری شه‌هید كاوه گه‌رمیانیدا تێپەڕ دەبێت، بێ ئه‌وه‌ی تا ئیستا تاوانباری سه‌ره‌كی رابگه‌یه‌نرێ و كه‌سانی تۆمه‌تبار ده‌ستگیر بكرێن. هەروا تا ئیستا ترس و دڵه راوكێی ده‌نگه ئازادیخوازه‌كان لەوەی کە ئه‌و دۆسیه‌یەش وه‌ك دۆسیه‌ی تیرۆره‌كانی پێشوو لە دیزه به دەرخۆنه کردنەوە بۆ داتاشینی سیناریۆی دروستكراو بڕوات، نەڕەویوەتەوە.
هاوکات دەبینین سەرلەنوێ بە گوللـە وەڵامی ناره‌زایی خۆپیشانده‌ران دەدرێتەوە و ڕۆژی ٢-١-٢٠١٣ لە شارۆچکەی سەید سادق لە ئەنجامی کردەوەیەکی وادا دەیان کەس بریندار بوون و گه‌نجێكی خۆپیشانده‌ریش به‌ناوی بڕیار حه‌سه‌ن شه‌هید كراوە.
بۆیه ئێمه ئه‌و پارت وڕێكخراوانه‌ی خواره‌وه بڕیارمان داوه له ته‌ك چه‌ندین ولاتی تردا له‌هه‌نده‌ران و شار‌و شاڕۆچكه‌كانی كوردستان ڕۆژی ٥ی ئەم مانگه گردبوونەوەی ناڕەزایی ئەنجام بدەین. خواستەکانی ئەم گردبوونەوەیە برێتین لە:
1- تاوانبارانی سه‌ره‌كی تیرۆرکردنی شه‌هید كاوه بدرێنه دادگایه‌كی ئاشكرا و كراوه ، بەجۆرێک کە هەموو دەزگاکانی میدیا بۆیان هەبێت ڕوماڵی دادگاییەکە بکەن. چونكه ئه‌م دۆسیه‌یه جگه له‌و ترسه‌ی هه‌مانه له‌سه‌ر به‌لاڕێبردنی هاوكات زۆرترین ناڕەزایی جەماوەریی، سیاسی، میدیایی و دەنگهەڵبڕینی ناوەندە سیاسیە نێودەوڵەتیەکانی بە دوادا هاتووە.
2- ئیدانه‌ی به‌كارهێنانی توندوتیژی به‌رانبه‌ر خۆپیشانده‌رانی سه‌ید سادق ده‌كه‌ین، هەروا داوا ده‌كه‌ین لیژنه‌یه‌كی بێلایه‌ن پێك بێت و بەدواچوون و لیكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وە بكه‌ن كه كێ بریاری ته‌قه‌كردنی به‌رانبه‌ر خۆپیشانده‌ران داوه و پێویستە لایەن و کەسانی بەرپرس سزا بدرێن.
کات و شوێنی گربوونەوەکە
ڕۆژی یەکشەممە ٥-١-٢٠١٤ ، سەعات ٣ی پاش نیوەڕۆ
شوێن: مەیدانی سێرگڵ Sergels torg لەناوەندی شاری ستۆکهۆڵم
پارت و ڕێكخراوه‌كان :
1- بزوتنه‌وه‌ی گۆران ستۆكهۆلم
2- حزبی شوعی كوردستان سوید
3- حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی كوردستان سوید
4- گروپی ١٧ شوبات ستۆكهۆلم